شاعیر: شێخ ڕەزا کتێب: دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی سەرناو: شوکری لە داخت ئەمە ساڵێکە وه‌ یا دووه‌ سەبارەت: نووسین: کەماڵ ڕەحمانی - دیوانی شێخ ڕه‌زای تاڵه‌بانی، ساغ‌کردنه‌وه‌ و شه‌رحی: شکور مسته‌فا، چاپی یه‌که‌م، هه‌ولێر ٢٠٠ ز، لاپه‌ڕه‌ ١٠٠و١٠١. شوکری لە داخت ئەمە ساڵێکە وه‌ یا دووه‌ کێرم نەخۆشە، حاڵی پەرێشانە، کەوتووە جارێ بپرسە موخلیسەکەت چۆنە، چۆن نییە؟ مەحسووبە کۆنەکەت، عەجەبا ماوە، مردووە؟ کوشتەی فیراقی تۆیە، عیلاجی ئەگەر نەکەی ئۆباڵی بەو ملەت کە دەڵێی نێرکەکاردووە عەمدەن ئەڵێم نەخۆشە، موراعاتی تۆ دەکەم وەرنە دەمێکە ڕۆحی بە جەننەت سپاردووە گەر من درۆ ئەکەم، ئەوە دایکت بپرسە لێی یایە بە دەستی خۆی کفن و دفنی کردووە شانە و خەنە و حەمامی حەرام کردووە لە خۆی پاش ڕەحمەتی، حەرامە لە من، سوێندی خواردووە ئێستەش کراسی چڵکنە، ناولنگی کوڵکنە وەک دێوەڵووکە تووکی بەری بستێ ھاتووە یایە ئەگەر سەگرمە بە ژێر کوڕکەیا بچێ ھەروا دەزانێ لاقەمەلێکی پیاچووە یایە کە مەعبەری دوبری و دیهلیزی کوزی یاتاغی ئەشقیایە، گوزەرگاھی ئۆردووە شێعرێ کە تۆ بە چاکی دەزانی شیاکەیە نەزمێ کە تۆ بەیانی دەفەرمووی گەن و گوووە ھەروەک تسێ کە جەوھەری خۆی دەربخا بە با نامووسی خۆت بە شێعری سەفیهانە بردووە بەم شێعرە بێفەڕانە نابییە شێخ ڕەزا زەحمەت مەکێشە ئائینە کاریی ئەرەستووە شوکری فەزڵی وه‌ڵامی شێخ ڕە‌زا ده‌داته‌وه‌ ڕێشانی کێری خۆم کە لە ژنتا ڕەتاندووە سەرسمی داوە، کەوتووە، جەرگی پساندووە ھێند سەختە ‌قەحبەیە دەربەندی ناو کوزی بێچارەیەی خشاندووە، پەراسووی شکاندووە یا شێخ ئەتۆش تەماتە سواری ئەمەش ببی حاڵی خراپە، سست و سەقەت ماوە، ماندوووە کەڵبەت نەماوە حیزە، کە بێسوودە عەف‌عه‌فت پیری دووتای کردووی، شانت خەفاندووە ھەجووت کە بەیتی کوردییە بۆ کێرمی ئەکەی ئەم قۆڕەقۆڕە ھیچە، ڕەزا تۆم تڕاندووە لێشاوی کێری مەتڵەبە «گوڵچین» وەگەرنە بۆچ وەک تاقی پردی خاسسە کوزی داچەقاندووە تا ماوە دێی زەبەللـه‌حی تسعینی بێنە پاڵ بێ گانی تاوی داوە کوزی داوەشاندووە «شوکری» بە کوونی گانی کوڕی بێنه‌ نەزمەوە زۆری نەداوە سەد ملەکێری تەقاندووە ++++++++++++++++++++++