شاعیر: شێخ ڕەزا کتێب: دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی سەرناو: سائیل بە غینا نائیل ئەکا بەخششی کەمتان سەبارەت: ئالی بەبە سائیل بە غینا، نائیل ئەکا، بەخششی کەمتان ئالی بەبە یا خوا نەڕزێ دەستی کەرەمتان ھەرچەند بە مەسەل خەنجەری ئەڵماسە زبانم نابڕێ قەد سەری موویێ لە ئەدای شوکری نیعەمتان گیرفانی گەدای کردووەتە کانی جەواھیر ئیکسیری نیساری زەڕە شاباشی درەمتان ئێوەن بە حەقیقەت مەلیکی میللەتی کوردان شایانە زیارەت بکرێ خاکی قەدەمتان ئینکاری حقووقیان لەسەر ئەم میللەتە ناکرێ ئابائی فەرەیدوون، فەڕ و جەمشید، حەشەمتان ++++++++++++++++++++++