شاعیر: شێخ ڕەزا کتێب: دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی سەرناو: ئەم سادە ڕوخانە لە مەلاحەت کە تەمامن ئەم سادە ڕوخانە لە مەلاحەت کە تەمامن دەورت کە دەدەن، تەفرە مەخۆ، قەت مەڵێ ڕامن گەھ دۆست و وەفادار، گەھێ دوژمنی خوێنخوار دڵنەرم دەبن گاھ و گەھێ سەخت کەلامن عاجز مەبە، نەک بۆ تۆ، وەفایان نییە بۆ کەس مەعلوومە کە ئەم تاقمە وەک تاسی حەمامن ++++++++++++++++++++++