شاعیر: شێخ ڕەزا کتێب: دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی سەرناو: کێر کە ھەستا نە لە بێگانە دەپرسێ نە لە خوێش کێر کە ھەستا نە لە بێگانە دەپرسێ نە لە خوێش گورزی خۆی ھەر دەوەشێنێ چ لە پاش و چ لە پێش ھەمە کێرێکی قەوی ھێند بە کونی تەنگا چووە سەروچاوی ھەموو زامدارە پەراسووی ھەموو ڕێش تا ملی غەرقە لە چەرما وەکو سیواکی مەلا پرچی ئەفشانە لە سەر پشتی ملی وەک دەروێش پاڵەوانێکی قەوی قۆڵە لە میلبازیدا مەحکەمە ڕیشە و بێخی وەکوو شاخی گامێش ++++++++++++++++++++++