شاعیر: شێخ ڕەزا کتێب: دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی سەرناو: ئەو ڕۆژە کە تۆرام و لە کەرکووک سەفەرم کرد سەبارەت: نووسین: کەماڵ ڕەحمانی ئەو ڕۆژە کە تۆرام و لە کەرکووک سەفەرم کرد سەرگوزشتەی خۆی و ھەجووی شێخ غەفور ئەو ڕۆژە کە تۆرام و لە کەرکووک سەفەرم کرد مانەندی عەقاریب لە ئەقاریب حەزەرم کرد گەردوون سنەکی کردم و ھێنامیە کۆیە میوانی لەکن مامە غەفووری لەجەرم کرد خواستم کە بڕۆم بۆ سەفەری ڕۆم بە سەیاحەت نەیھێشت و دووسەد ئەھلی عەمامەی لە سەرم کرد دانیشێ، نەچێ، من کچی خۆم مارە دەکەم لێی ئەو تالیبی دونیایە ئەوا موعتەبەرم کرد چورسا لە بەرم جوببە و فیسا لە سەرم فێس نە فێسی لە سەر نام و نە جوببەی لە بەرم کرد شەش مانگە بەم ئەفسانە گلی دامەوە لای خۆی نەمزانی ملم بشکێ تیا چووم زەرەرم کرد وەڵڵاھی دەکەم دەرحەقی ئەو بەڵکو زیاتر ئەو کارە کە دەرباری ڕەشیدی پسەرم کرد کارم تەڕ ئەبێ ئەموت ئەگەر لوتفی ببێ مام ئەی لایقی ڕیشی بە خودا کاری تەڕم کرد بۆ موجتەھیدان گەرچی جەوازی نییە تەقلید من موجتەھیدم، ھاتم و تەقلیدی کەرم کرد ئەی گووی خلە بەم لوتفە کە ئەو کردی لەگەڵ من لەم مەرحەمەت و لوتفە ئەوا من گوزەرم کرد ھەرچەندە وتم وەختێ کە دیم نەخوەتی قەلبی یا ڕەب کە لەگەڵ شێخ عەلی، بۆ چی شەڕم کرد ھەر دەچمەوە لای گەرچی بڵێ ھاتەوە دیسان ئەو خوێڕییە بێکارە کە من لێرە دەرم کرد ھەرچەندە ڕەزا باعیسی بەدنامییە عەودەت لەم سووکی و بەدنامییە سەرفی نەزەرم کرد قاڵب: غەزەل کێش: مفعولُ مفاعیلُ مفاعیلُ فعولن ++++++++++++++++++++++