شاعیر: شێخ ڕەزا کتێب: دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی سەرناو: کوڕێک هەوای شیعرنووسین ئەکەوێتە سەری... کوڕێک هەوای شیعرنووسین ئەکەوێتە سەری و چەند شیعرێک ئەنووسێ و ئەیبا بۆ شێخ ڕەزا کە تەماشای بکا و پەسەندی بکات. شێخ کە سەیری ئەکا سەرێکی بۆ با ئەدا و نایەوێت دڵی کوڕەکە بشکێنێت پێی ئەڵێ: [خراپ نییە]! کوڕەکەش ئەمەی پێ خۆش ئەبێت و ئەڵێ: [دەسا قوربان ئەبێ ئەوەش بزانیت کە ئەمە لەسەر ئاودەست دامناوە]. شێخی ئەڵێ: [بەڵێ ڕاست ئەکەی، هەر کە سەیرم کرد ئەو بۆنەی لێ ئەهات]... ++++++++++++++++++++++