شاعیر: شێخ ڕەزا کتێب: دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی سەرناو: جاشکتڕێن جاشکتڕێن مکایل وەعدی بە سەر نەهێنا عومری گەیشتە هەشتا وازی لە کەر نەهێنا لە نەسلی کەر نەبوایە ژنی ئەهێنا، بەڵام وازی لە یەکسمخانی خاتوو زەڕکەر نەهێنا گیسکە گەڕەیی بردە چۆڵ تا کەرێکی پێ بگرێ لە نەگبەتی ئەو جارەش کاری بە بەر نەهێنا نەیزانی تەڕبەهارە وڵاخ تیا دەتووڕێنێ خۆی کردە پەندی شارێ، قەت وای زەرەر نەهێنا عەمبازی بوو تڕاندی بە بەر کۆشیا تووڕاندی تا ڕیخی دەرنەهێنا تەئریخی دەرنەهێنا ++++++++++++++++++++++