شاعیر: شێخ ڕەزا کتێب: دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی سەرناو: دەستێکی هەیە دەستێکی هەیە مەستییە ئەفەندی لە کەرەم دا میوانی عەزیزی هەیە دایم لە حەرەمدا ئەلحەق ژنەکەی موشفیقە دەرحەق بە غەریبان سەد گانی بە ڕۆم داوە هەزاری بە عەجەم دا هێند کێری هەتیوان بە کوزیا چوووە دایکی دەستێکی شکابوو بە مناڵی لە شەکەمدا بەر زەربەیی کام کێری قەوی کەوتووە ئاخۆ بەو دەردە چووە ساعیدی ڕەشیدی لە ڕەحمدا حەتتا کە مەجیدی کوڕی تەبعی جەوادە سەد گانی بە یەک لەحزە بەبێ پوول و درەم دا گەوواد و تەرەسی مولحید و بێدین و مونافیق مەردوود نییە میسلی لە مسقۆف و عەجەمدا بۆ سەددی ڕەهی قافڵە وەک تەپڵی سکەندەر ئاوازی دەهۆڵی کوزی دایکی لە حەرەمدا ئەو کێرە زلەی کێ بوو لە کێلانی فەتاح بەگ مشتێکی کوتایە کوزی، مشتێکی لە دەم دا ++++++++++++++++++++++