شاعیر: شێخ ڕەزا کتێب: دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی سەرناو: بۆ مودیری قزڵجە لە تەرەف کێرەوە بەریدی سەبا بۆ مودیری قزڵجە نامە دەبا بۆ جەنابی «مقرب الخاقان» میر عەلی بەگ لە ئەنجەبی نوجەبا میرم ئایا چلۆنە عیللەتەکەت باز بە خارشتە بن گونت عەجەبا ئیحتیاجت بنووسە عەیبی چییە مەحرەمی ڕازی تۆم بە عەهدی سیبا سەد تڕت دا بە کوودەکی لە گونم ئەی تڕت ڕەعد و وەی تست ڕەشەبا دوودەمانتان چرووکە بونیادی بۆ قەباحەت «بەنم دەخیل»، هە بەبا! عەبدوڕەحمان بەگی برات فەرمووی ئابڕووی خانەدان کە عەلی ئەیبا خاڵە کوێرەش سەراحەتەن ئەیوت کە عەلی بەگ بووە بە دێڵە بەبا لە ئابائت ئیبا مەکە میرم هذه ارثکم اخاً و أبا گەر بە کێری قزڵجە تێر ناخۆی وەرە شێخ ڕەزا بە ڕەشتا با ++++++++++++++++++++++