شاعیر: مەلای جەباری کتێب: دیوانی مەلای جەباری سەرناو: مەلا تاڵەی من سەبارەت: خەوەکەی پوورە ڕێحان مەلا تاڵەی من... بنوور وە کتێب پەرێ تاڵەی من عالەم ڕەم کەردەن شەو لە ناڵەی من ---------- هورمیکت دییەن بە هویتەوە ئەر خێر، ئەر شەڕ، هاتە ڕێتەوە دیت خشە خشێ لە لای جێتەوە هێواش هۆرزیا نیای پێتەوە وەی ئیشارەی دەس تالعت شەڕ بێ لە نیوەشەوا ناوگەڵت تەڕ بێ تومەز شەیتان بوی ئەغوەی برد وەنەت پڕ وە پڕ وە زۆر حەربەی دا لە نەت قایمی بگرە جڵەو زووانت یە چوون خەوێ بوو قوڕ وە باوانت خەوی تۆ فیتنەی عەینی عەیانە تاریک و ڕۆشن بەری بەیانە ئیزهاری مەکە سڕڕی پەنهانە ---------- ئی قسە من زانام با نەزانۆ کەس خۆت مەکە غەڵتان ماتلی وەدەس دەرمانی هەنەن لە لای مەلای هوێت گۆش ڕاگرە من واچیم پەرێت مشتی لە چوغان هی جەوەل ناساز پەنج دەنک بیبەر لەگەڵ شەش لەق پیاز یەک گوێلی نمەک لەنی زەنجەفیل بکەش بە یەکدا مەبۆ بە فتیل هورد هورد بکوتەش وە دەسکی هاوان بیتەپێنە گەڵ ئەی خوشکە ڕێحان ئێشی زامەکەت ئەکزێتەوە ئیتر کەس وە شەو نانێ پێتەوە ئیتر خۆ شوومی پیسی قەساوەت نابینی بە چەم تا وە قیامەت ++++++++++++++++++++++