شاعیر: مەلای جەباری کتێب: دیوانی مەلای جەباری سەرناو: ئیمساڵ بەختەیەکمان گردبووە دان سەبارەت: شانامەی بەختە ئیمساڵ بەختەیەکمان گردبووە دان سەری ببڕین بۆ مناڵەکان وە سمکۆڵ چون ئەسپ زەوی ئەدڕی دەنک کا و جوی لە ماڵم بڕی دیم پەیا بوو یەک کولە بوری دیزەی ناپەسەن دەم چاو نەشوری واتش شێخ ئەوڵا وتهاش فەرمابێ تەشریف باوەری بی وەسەر شایێ خۆ منیش وە قوڕ گیراوی ماڵم دەسم کەوتوی وە دەس زاڵم هەرچەنێ گەڕام بۆ سورانەی شێخ ناعیلاج بەختم کردەوە لە مێخ کوڕ وە باوکەڕۆ، کچ وە ئای ئای کەفتەن وە شوێنم تا قەرقەچایی یەکێکیان وتی بۆ ناپرسی ئەحواڵمان لەی زاری و شیوەن لەی ناڵە ناڵمان وتم ڕۆڵە گیان ئەحواڵتان چییە؟ ئەم زیڕەزیڕتان لەبەری چییە؟ وتیان باوە هەناسەمان سەرد بی ڕۆن و گۆشتمان هە بەختە زەرد بی ئەوقەرە گریان لە زووان بوون لاڵ من بەختم هاورد ئەوان چون بۆ ماڵ من بەختم هێنا هەتاکوو باوە ئەوە ڕەنجم دا لەگەڵ مناڵا هەر چەندێ ئێمە ڕەنجمان لەگەڵ برد ئەومانیش بەگون ستارا خەرج کرد ئینە شانامەی بەختەی مرواری یاران بوواناش پەی یادگاری ++++++++++++++++++++++