شاعیر: مەلای جزیری کتێب: دیوانی مەلای جزیری سەرناو: (صباح‌الخیر) خانێ من سەبارەت: قەسیدەی سەدەمین، «بەیانی‌باش» - بەشێوەی سەربەندی (ترجیع‌بند) - دیوانی عارفی ربانی، شێخ احمدی جزیری مشهوربه: مەلای‌جزیری «هەژار» شەرحی لێ کردوە؛ انتشارات سروش، چاپ اول، تهران - ١٣٦١، لاپەڕەی ٥٢٠-٥٢٣ (صباح‌الخیر) خانێ من شەهی شیرین زەبانێ من توی روح و رەوانێ من ببت قوربان تە جانێ من تعالی‌الله چذاتی تو چوێ شیرین صیفاتی تو نەوەک قەندو نەباتی تو یەقین روح و حەیاتی تو حەیات و راحەتا جانم (صباح‌الخیر) یاخانم! وەرە بیناهی‌یا چەهڤان ببینم بەژن و بالایێ (صباح‌الخیر) مەستا من لەطیفا جام‌بدەستا من خومارو مەی پەرستا من توی مەقصودو قەستا من ژمەقصودان توی بەس من ببن بەرچەرخی ئەطلەس من ژغەیرێ تە نەڤێت کەس من برەشتوزین موقەووەس من دبەندا زولفی چەوگانم (صباح‌الخیر) یاخانم وەرە بیناهی‌یا چەهڤان ببینم بەژن و بالایێ ژوێ زولفێ، ژوێ بەندێ رەهابم لێ ژپەیوەندێ سیە چەشمێ سپی زەندێ تە صوهتم شوبهەتێ فەندێ شوبی شەمع و شەمالم ئەز ژبەر حوببا تەلالم ئەز ضەعیفم وەک هیلالم ئەز صیفەت گۆیین دکالم ئەز ڤە بولبولڕا بئەفغانم، (صباح‌الخیر) یاخانم! وەرە بیناهی‌یا چەهڤان ببینم بەژن و بالایێ ڤە بولبوبرا شەڤو رۆژێ لسەروی تەرح و بشکۆژی ئەنی ماهی، شەفەق رۆژی تە صوهتم شوبهەتی دۆژێ کو دورم ئەز ژوێ حورێ تنی جارەک لسەر سورێ ژوادی ئەیمەنا طورێ تەجەللا کر دنیڤ نورێ ژوێ صوهتی دل و جانم (صباح‌الخیر) یاخانم! وەرە بیناهی‌یا چەهڤان ببینم بەژن و بالایێ ژحوسنا وی تەجەللایێ یەدی بەیضاو بالایێ چوەصفان بێم خەبەر نایێ وەلێ دل جەذبەیی دایێ نەهشیارم ژوێ بەرقێ ژ زەرتاجێ لسەر فەرقێ سپێدە دا هەتا شەرقێ بەلێ نائێخمێ فەرقێ ژضەربی عیشق نالانم (صباح‌الخیر) یاخانم! وەرە بیناهی‌یا چەهڤان ببینم بەژن و بالایێ ظەریفی نازکی شەنگی صیفەت حوری پەری رەنگی برۆژێرا تو هەڤدەنگی دورەشتوزین سیە رەنگی کشاندن لێ نەوەک جاران خەدەنگێن قەوسی نوباران ژرەنگی شیرو موکاران رەشاندن سینە وەک باران ژوێ ضەربێ پڕئیشانم (صباح‌الخیر) یاخانم! وەرە بیناهی‌یا چەهڤان ببینم بەژن و بالایێ ڤەکە جارەک خەت و خالان لسەروان مەسنەدو پالان بخونە لێ مە عەبدالان ببینین عیدو سەرسالان ئیجازەت دی مە دەستوری پەری رەنگی صیفەت حوری ژنیڤا ظولمەت و نوری بنوشین مەی دفەرفوری ژدل تالانی خالانم (صباح‌الخیر) یا خانم! وەرە بیناهی‌یا چەهڤان ببینم بەژن و بالایێ ژشەهکاسا کو قەرقەف تێ مەیا نورین موشەررەف تێ نیشانەک دلبەرێ کەفتێ ژبۆمن هەر سەحەر خەف تێ ژوی جامی دنوشم ئەز سەحەر لەو نەی لهوشم ئەز ژعامی لێ دپوشم ئەز بجان هەرلێ دکوشم ئەز کو غالیب مەست و سەکرانم (صباح‌الخیر) یاخانم! وەرە بیناهی‌یا چەهڤان ببینم بەژن و بالایێ وەرە پێشبەر مەلایێ خوە شەهید و موبتەلایێ خوە بشەفقەت کە لیقایێ خوە «مەلا» نەمرت بدایێ خوە مەسیحایی لبیماران کەسین گەزتی دو رەشماران شەهیدێن شیرو موکاران کری ئامانجی نوباران لدیداراتە حەیرانم (صباح‌الخیر) یا خانم! وەرە بیناهی‌یا چەهڤان ببینم بەژن و بالایێ بەیانت خۆش و گەش خانم کزەو هیوای دڵ و گیانم لەبسکت دایە تای ژیانم ئەوینت بۆتە ئامیانم بڵێم تۆ چەندە شیرینی! ؟ نەوەک قەندی نەهەنگوینی ئەتۆ گیانی ئەتۆ ژینی ئەتۆم هێزی ئەتۆم تینی بەقوربانت دەکەم گیانم بەیانت خۆش و گەش خانم وەرە روناکی چاوانم ببینم بەژن و باڵاکەت لەمەستی چاوەکەت مەستم نەما هۆشم بڕا هەستم بەنازو غەمزە ناوەستم بەخێری خۆت وەرە دەستم لەجوانیت بویە پیری من ئەوینتە دەستگیری من تەنێ هەرتۆی لەبیری من ئەتۆی سەردارو میری من پەنای بۆمن کەسی بۆمن ئەتۆ فریا رەسی بۆمن خەنیم تاتۆ هەسی بۆمن لەعالەم تۆ بەسی بۆمن گراوی داوی کەزیانم بەیانت خۆش و گەش‌خانم وەرە روناکی چاوانم ببینم بەژن و باڵاکەت دڵم بەربێ لەکەزیانت رەها نابم لە چاوانت لەپەنجەی ناسک و جوانت گرم گرت بومە شەمدانت ئەوینداری ژیان تاڵم پەپولەی رومەتی ئاڵم گرێ تێچو پەڕو باڵم دەسوتێم ناشێ بشناڵم لەتاوان بێ سەروزمانم بەیانت خۆش و گەش خانم وەرە روناکی چاوانم ببینم بەژن و باڵاکەت خودا، لەو بەژن و باڵایە لەناو ئەو ئاڵ و واڵایە پشێوی خستە دنیایە دڵم پۆلوی لەبەربایە گرێکی خوا لەطور جارێ کە موسا دی لەسەر دارێ ئەمن دیتم لە تالارێ دەسا چۆن ئۆقرە ناتارێ لەتینی دینێ بریانم بەیانت خۆش و گەش خانم وەرە روناکی چاوانم ببینم بەژن و باڵاکەت شەوەی بسکۆڵ و کاکۆڵی سپێدەی لامل و قۆڵی بەرو سینگی سپی و سۆڵی پەل و پوزی خرو خۆڵی لەهەرلا رێزی بشکۆژی کڵاوی زیر لەسەر رۆژی دەدەن پرشنگ و تیرۆژی دڵم هەر دەستی دەکروژی وەکو دڵ خانەوێرانم بەیانت خۆش و گەش خانم وەرە روناکی چاوانم ببینم بەژن و باڵاکەت لەشۆخی و ناسکی و شەنگی لەچاوی مەست و سیوەنگی پەری‌زادەش پەڕی رەنگی روحم کەوتە نەفەس‌تەنگی کەزیت وەک جوتە رەشمارن برۆت وەک شیری موکارن مژۆڵت تیری پەڕدارن بەرەو جەرگم سەرەو خوارن بە برژانگانەبرژانم بەیانیت خۆش و گەش خانم وەرە روناکی چاوانم ببینم بەژن و باڵاکەت لە رۆژی جێژن و سەرساڵان کەدارو دەستە لێت هاڵان بپرسە حاڵی بێ حاڵان بفەرمو بێنە دیار خاڵان چنا قەومێ ئەگەر وابێ یەقینم کابە کەچ نابێ ئەوەندەت با لەرای خوابێ دەگەڵ دڵدار دڵت چابێ نەماوی وردەخاڵانم بەیانیت خۆش و گەش خانم وەرە روناکی چاوانم ببینم بەژن و باڵاکەت لە بادەی بەردەمیم روانی لەوێنەی رومەتی جوانی دڵم بوراوە ئەوعانی لەهۆش خۆم چوم لەرامانی لەوێ رۆژێوە بێهۆشم پەرۆش و مات و خامۆشم وتم رازێکە دەیپۆشم بەڵام هەیهاتە تێ‌کۆشم بەسەرخۆشی چدەتوانم؟ بەیانیت خۆش و گەش خانم وەرە روناکی چاوانم ببینم بەژن و باڵاکەت بزەی ئەو تەنکە لێوانە شیفان بۆ شێت و دێوانە لەرەی ئەو شەکرە سێوانە لەگش ئازارێ هەتوانە نەخۆشی چاوی بەخومارم بەنازانت بریندارم مەلای ژاری بەئازارم دەبا نەمرم بکەچارم لەدەستت دایە دەرمانم بەیانیت خۆش و گەش خانم وەرە روناکی چاوانم ببینم بەژن و باڵاکەت ++++++++++++++++++++++