شاعیر: موختار کتێب: دیوانی ئەحمەد موختار جاف سەرناو: غەزالەی چینە یاخۆ پیاڵەیی سەهبایە ئەو چاوە غەزالەی چینە یاخۆ پیاڵەیی سەهبایە ئەو چاوە شەڕابی نابە یاخۆ نێرگسی شەهلایە ئەو چاوە ئەرێ مایەی حەیات و قووتی ڕۆحە لێوی ڕەنگینت وە یا غارەتگەری دینی فەقێ و مەللایە ئەو چاوە موسەللەح بوو بە موژگانی سیاه و تیغی دوو ئەبرۆ مەزەننە مایلی فیتنە و شەڕ و دەعوایە ئەو چاوە بە گۆشەی چاوی تۆ نابن ستارەی تارمی ئەفلاک لەسەر ئەرز و سەما بێ میسل و بێ هەمتایە ئەو چاوە بە تیغی ئەبرووان و تیری موژگانی سیاهی خۆی لەبۆ قەتڵی دڵی عاشق، چ بێ پەروایە ئەو چاوە غوڵامی ئاستانەت ئەحمەدی بێچارەیە جانا شەهی ئیقلیمی حوسن و ئامیر و مەولایە ئەو چاوە ++++++++++++++++++++++