شاعیر: موختار کتێب: دیوانی ئەحمەد موختار جاف سەرناو: بە بەردی فیرقەتت شیشەی دڵی بێچارە مەشکێنە بە بەردی فیرقەتت شیشەی دڵی بێچارە مەشکێنە لەناو زومرەیی ڕەقیبان عاشقی ئاوارە مەشکێنە ئەگەر ڕۆح و دڵ و ئیمان تەڵەب کا بیدەرێ عاشق کە تیفل و خوردساڵە قەت دڵی ئەو یارە مەشکێنە دەخیلم ئەی نەسیمی سوبحگاهی مەسکەنی دڵمە پەرێشانی مەکە تۆ زوڵفی ئەو نازدارە مەشکێنە بە قەتڵ و کوشتنت موختارە عاشق شۆخی شیرینت لەسەر ڕۆح و دڵت فەرمانی ئەو سالارە مەشکێنە کە من پەروانەیی شەمعی سەری دوو کوڵمی تۆم جانا دڵی ئەحمەد بە فیتنەی ئەو سەگی پەتیارە مەشکێنە ++++++++++++++++++++++