شاعیر: موختار کتێب: دیوانی ئەحمەد موختار جاف سەرناو: بێوەفا مارف بەجارێ بۆچ لەبیرت چوومەوە سەبارەت: بۆ میرزا مارفی شاعیرە بێ وەفا مارف بەجارێ بۆچ لەبیرت چوومەوە بۆ چی نازانی ئەمە چەن ڕۆژە من هاتوومەوە؟ ئەی نەفام چۆن شێر ئەسیری پەنجەیی ڕێوی ئەبێ؟ ! شاهبازت دیوە تا ئەمڕۆ بە چنگی بوومەوە؟ ! هاتمەوە بەڵکوو کە چەن وەقتێ لە غەم فارغ ببم چاوی فەتتانیم کە دی دیسان لەسەر خۆ چوومەوە ئەهلی ئەم شارە لە وەقتێکۆ کە تۆ ون بووی لە من مات و بێ دەنگن بە شێخ و جوولەکە و مالوومەوە زۆر ئەترسم تۆ نەبینم یا بڕۆمۆ چاوەکەم ناموراد و دەربەدەر بم بەم دڵەی مەحروومەوە پێی وتم ئەحمەد لەبەر چی قامەتت وا خەم بووە بۆ چی ئێستاش وای بە داخی تاقەکەی ئەبروومەوە؟ ++++++++++++++++++++++