شاعیر: موختار کتێب: دیوانی ئەحمەد موختار جاف سەرناو: بانگی کوردستانە وا دنیایی ئیحیا کردەوە سەبارەت: بۆ ڕۆژنامەی بانگی کوردستان نووسراوە بانگی کوردستانە وا دنیایی ئیحیا کردەوە زامی قەلبی کوردی بێچارەی موداوا کردەوە باعیسی پێشکەوتنی ئەم قەومەیە ئەو مەتبەعە ئەلحەق ئەمڕۆ خاکی کوردستانی زێبا کردەوە سەد شوکور وا لەشکری عیرفان و عیلم و عاقڵی شاری پڕشۆری جەهالەتیان کە یەغما کردەوە لایقی تەحسین و فەخری قەومی کوردە چونکە وا ئەم جەریدە پیر و فەرتووتیشی بوڕنا کردەوە بانگ و هاوارێکی بەرزە بانگی کوردستان ئەکا مێشکی دنیای پڕ لە دەنگ و شۆر و غەوغا کردەوە ژەنگ و تاریکیی جەهالەت وا لە دڵدا دەردەکات قەلبی مەحزوونی هەموو کوردی موسەففا کردەوە لاچووە تاریکییی هەوری جەهالەت ئێستەکە نەجمی ئیقباڵی هەموو کوردانی ڕەخشا کردەوە ++++++++++++++++++++++