شاعیر: موختار کتێب: دیوانی ئەحمەد موختار جاف سەرناو: من ئەڕەنجێنێ نیگار و وا ڕەقیب دڵشاد ئەکا من ئەڕەنجێنێ نیگار و وا ڕەقیب دڵشاد ئەکا بێخ و بنچینەی حەیات و عومری من بەرباد ئەکا بێستوون ئێستەش کە وەقتێ لالەیی لێ سەوز ئەبێ باسی خوێنی دیدە و داغی دڵی فەرهاد ئەکا بولبولی دڵ، وا لە دەوری ڕوومەتی گوڵڕەنگی تۆ بێ قەرارە، شەو هەتا ڕۆژ ناڵە و فەریاد ئەکا بێت و گەر ڕوخسار و باڵای ئەو نیگارە دەرکەوێ گوڵ خەجاڵەتبار ئەبێ و پەست و نیگون شمشاد ئەکا قەت نەبوو ڕەحمێ بە حاڵی ئەم دڵەم کا کافرە شاهی من لە خوا نەترسە، زاڵمە و بێداد ئەکا ئەحمەدی بێچارە بۆ دەرد و موسیبەت مایەوە دڵبەری بێ ڕەحمی ئەو، سەیر و سەفای بەغداد ئەکا ++++++++++++++++++++++