شاعیر: موختار کتێب: دیوانی ئەحمەد موختار جاف سەرناو: ئەمشەو لە غەمی تۆ دڵەکەم زار و زەبوونە سەبارەت: بۆ عەلی کەمال ئەمشەو لە غەمی تۆ دڵەکەم زار و زەبوونە مەجڕووحە دڵم دیدە کە ئاڵوودە بە خوونە ئەلفی قەدەکەم ئێستە لەبەر حەسرەتی باڵات وا خەم بووە گیانا کە ئەڵێی حەڵقەیی نوونە ئەو تاو و شەرارەی کە ئەڵێن وا لە سەقەردا عوشرێکە لە میعشاری گڕ و سۆزی دەروونە هەڵسە وەرە لای عاشقی سەرگەشتەیی وێڵت سەیری کە، کە چەن شێت و چ سەرخۆش و جنوونە بنواڕە چ غەڕڕایە «کەماڵی» هەموو شیعرم عەیبی منی بێچارە بە خوا پارە نەبوونە ++++++++++++++++++++++