شاعیر: موختار کتێب: دیوانی ئەحمەد موختار جاف سەرناو: لەگەڵ دڵ شەرتی من وایە هەتا ڕۆژێ حەیاتم بێ لەگەڵ دڵ شەرتی من وایە هەتا ڕۆژێ حەیاتم بێ بەشی ئەو دەرد و غەم بێت و منیش ماتەم خەڵاتم بێ بە تەختی قەیسەر و کەیخەسرەوی نادەم ئەگەر دولبەر قبووڵم کا بە بەندەی خۆی لە جێی مووچە و بەراتم بێ ئەگەر ماچی دەمی ڕۆژێ خوا بیکا بە قیسمەت بێ بە زەهرم بێ ئەگەر من ئارەزووی نوقڵ و نەباتم بێ وتم ئەی بت لە لام پەشمن هەموو ئایین و دینێ من بە یادت ڕەنگە مەیلی پەیڕەوی عوززا و و لاتم بێ ++++++++++++++++++++++