شاعیر: موختار کتێب: دیوانی ئەحمەد موختار جاف سەرناو: ئەی دڵە بەسیە تەپ و کۆ چیتە ئارامت ببێ ئەی دڵە بەسیە تەپ و کۆ چیتە ئارامت ببێ تێپەڕی ئەو وەختە ئیتر دڵبەرا ڕامت ببێ سەرسەری و ئەوباش و بەدئەتواری وەک تۆ چۆن ئەبێ ببیە پیاوێکی زەریف و شوهرەت و نامت ببێ بولبولی دڵ تا بەکەی ناڵە و فوغانی بێ سەمەر زۆر مەحاڵ و موشکیلە شۆخی گوڵندامت ببێ چەرخی بەدبەختی وەهای هێناوە قەت مومکین نییە دڵبەر و ساقی و شەراب و موتریب و جامت ببێ چونکە عاشق تۆ شەهیدی تیغی ئەبرۆی دولبەری حەیفە گەر ترست لە ڕۆژی مەحشەری شامت ببێ چەندە خۆشە مورغی دڵ بۆ دانەیی خاڵت بچێ تا ئەبەد مەحبووسی بەندی حەڵقەیی دامت ببێ بەختەکەی تۆ نووستووە زەحمەت مەکێشە ئەحمەدا غەیری ئیمکانە لە دنیادا دەمێ کامت ببێ ++++++++++++++++++++++