شاعیر: موختار کتێب: دیوانی ئەحمەد موختار جاف سەرناو: نموونەی ڕوویی تۆیە پەڕڕەیی گوڵ نموونەی ڕوویی تۆیە پەڕڕەیی گوڵ فیدات بم ئەی بەنی جەرگ و پەڕەی دڵ توخوا ئەی گوڵ بەسە تۆ ناز و عیشوە چییە ڕەحمێ بکەی جارێ بە بولبول نیگارا چی ئەبێ ماچێ کەرەم کەی بکەی مەقسوودی ئەم بیمارە حاسڵ وەکوو ناڵینی من وایە لە عیشقت فوغان و زەمزەمەی بولبول لەسەر چڵ بە توندی بەس بڕۆ، بێ، ڕۆحەکەی من بە چاوما پێ بنێ با بەس بکا گل مەحاڵە تەرکی ساقی و یار و بادە بەسە واعیز مەکە توخوا قسەی زل ++++++++++++++++++++++