شاعیر: موختار کتێب: دیوانی ئەحمەد موختار جاف سەرناو: سەیری کەن خەڵقینە توخوا حاڵەتی زاری وەتەن سەیری کەن خەڵقینە توخوا حاڵەتی زاری وەتەن چەند پەرێشانە لەبەر غەفڵەت هەموو کاری وەتەن وەختی تێکۆشانە ئەی قەومینە غەفڵەت تا بەکەی وا خەزانی کردووە ئێستێکە گوڵزاری وەتەن خۆ وەتەن ئەمڕۆ نەخۆشە ئەم تەبیبی حازیقە چی ئەبێ بیکا موداوا قەلبی بیماری وەتەن کوانێ خەڵقینە لەکوێن فیرقەی مونەووەرتینەتان چونکە ئەو فیرقە ئەزانن دەرد و ئازاری وەتەن من بە باغ و گوڵستانی جەننەتی ناگۆڕمەوە خاکی ئەو جێگەی کە کوردە نەشتەری خاری وەتەن ++++++++++++++++++++++