شاعیر: موختار کتێب: دیوانی ئەحمەد موختار جاف سەرناو: سا بێنە توخوا ساقی مەی و شیشە و فنجان سا بێنە توخوا ساقی مەی و شیشە و فنجان ئەم بەزمە موعەتتەر بکە تۆ وەک گوڵی خەندان گریانی من و ڕوومەتی تۆ ئەی بوتی ڕەعنا تەمسیلی ئەکەن شەونم و گوڵ سوبحی بەهاران خۆت شێت کە ئەگەر تالیبی مەسعودیی بەختی چەند زەحمەتی دی ئادەمی بێچارە لە شەیتان لەم مەنتیقەدا فەرقی نییە ئێستە موساوین یەکسان ئەنوێنێ ڕەوشی وەحشیی و ئینسان مەعنایی وەها لێک ئەدەنۆ بەعزێ موەززەف قانوون ئەوەتە کەشفی بکەن باخەڵ و گیرفان تاریکیی زوڵفت بووەتە باعیسی کوفرم سا دەرخە توخوا مەسحەفی ڕووت ئەی مەهی تابان گریانی درۆی سۆفی و لێهاتنی حاڵی دەروێش بە فیدای زەمزەمەیی نەعرەئی مەستان ++++++++++++++++++++++