شاعیر: موختار کتێب: دیوانی ئەحمەد موختار جاف سەرناو: گرپە و گڕەی تەنوورە بڵێسەی هەناوەکەم گرپە و گڕەی تەنوورە بڵێسەی هەناوەکەم سیروان و تانجەڕۆیە خوڕەی ئاوی چاوەکەم شێواوی موویی خاوی کەسێکم بە ڕۆژ و شەو بۆیە پەشێوە ئێستەکە، بیرە بڵاوەکەم ڕۆژێ بە پێکەنینەوە فەرمووی دە بێرەوە بۆ پاسی نیوەشەو سەگە قول هەڵکراوەکەم دیسان وتی: شەکەر لە دەمت دێتە دەر ئەگەر ژەهریش بخۆیتەوە کە ببێ بێنی ناوەکەم ئەم کۆمەڵی گوڵاڵە کە ئاڵن لە کێو و کەژ ئاویان دراوە گشتی بە خوێنە ڕژاوەکەم تۆ بێ خودا دەسا وەرە ئەی نووری چاوەکەم ساڕێژ کە زامی لەتلەتی جەرگە بڕاوەکەم باوەڕ مەکەن ببن بە - - کوردی شارەزوور بێ ترس ئەڵێم لە ڕاستی دڕاوە کڵاوەکەم ++++++++++++++++++++++