شاعیر: موختار کتێب: دیوانی ئەحمەد موختار جاف سەرناو: من سیاڕۆژی دوو زوڵفی هەر وەکوو زونناری تۆم من سیاڕۆژی دوو زوڵفی هەر وەکوو زونناری تۆم قوڕبەسەر دڵ پڕ لە خوێنی لێوی وەک گوڵناری تۆم گەر وجوودم خەستەیە یا زەردە ڕەنگم چاوەکەم من گرفتاری فسوونی چاوەکەی بیماری تۆم گەر بە قەهرۆ تۆ دەرم کەی سەد کەڕەت لەم قاپییە دەست لە تۆ هەڵناگرم هەر عەبد و خزمەتکاری تۆم نایەڵێ لەو گەنجی حوسنی دڵبەرە بەهرەم ببێ دایمەن مەشغووڵی دەفعی زوڵفی وەک ڕەشماری تۆم من بە ئوممێدی ویسالی تۆ لە ڕێگەی دوورەوە هاتووم لوتفت ببێ، قوربان غەریبی شاری تۆم ++++++++++++++++++++++