شاعیر: موختار کتێب: دیوانی ئەحمەد موختار جاف سەرناو: بە عەزمی زیارەتی کوڵمت لە ڕێگەی دوورەوە هاتم بە عەزمی زیارەتی کوڵمت لە ڕێگەی دوورەوە هاتم وەرە قوربان بکە ڕەحمێ فیدای ئەو قەدد و باڵاتم هەمیشە حازرم بۆ قۆچی قوربانی نیگاری من وەها قەت تێمەگە بەندە کە زۆر شەخسێکی بێزاتم هەموو عالەم بە کەسبوکارێ مەشغووڵن ئەما بەندە هەمیشە عاشقی ڕووتم شەهیدی چاوی شەهلاتم دەمت غونچە، قەدت سەروە، لەبت لەعلی بەدەخشانە عەجەب شۆخێکی غەدداری فیدای ئەو زوڵفی تاتاتم بە ئوممێدی ویسالی تۆ لە ڕێگەی پڕخەتەر ئەحمەد پەناهندەت بووە جانا، بکە ڕەحمێ بە حاڵاتم ++++++++++++++++++++++