شاعیر: موختار کتێب: دیوانی ئەحمەد موختار جاف سەرناو: یار ماچی لێوی خۆی کە بکا ئێستە بۆم بەرات یار ماچی لێوی خۆی کە بکا ئێستە بۆم بەرات لام خۆشترە لە شەهد و لە سەد چەشمەیی حەیات یاڕەب لەتوکوت و شەقوپەق بێ دڵم ئەگەر بێ یادی تۆ بێ یەک دەم و یەک ئان و یەک سەعات جارێ بە تیری غەمزە دڵم کون ئەکا دەمێ زەردەخەنە و نیگاهی لەنوێ پێم ئەدا حەیات فەرمووی برالە تۆ سەری خوت لاچۆ زوو بڕۆ پێم وت کەرەمکە ماچی دەمت ئێستە بۆ برات جوێندان و تووڕەبوون و قسەی توند و تاڵی تۆ لام چاترە لە نوقڵ و لە جامێکی پڕنەبات قوربان غوڵامی قاپیەکەت ئەحمەدە بە دڵ سا بیکوژە لە دەرد و ئەلەم بیدە زوو نەجات ++++++++++++++++++++++