شاعیر: موختار کتێب: دیوانی ئەحمەد موختار جاف سەرناو: دوو چاوم خوێن ئەبارێنێ لە عیشقی ڕوومەتی ئاڵت دوو چاوم خوێن ئەبارێنێ لە عیشقی ڕوومەتی ئاڵت گرفتارە لەناو زوڵفت دڵم بۆ دانەیی خاڵت خوا کەی بێت کە من پەشتانی باڵا و قامەتی تۆ بم چ وەختێ پڕ بە چنگ بگرم دوو لیمۆی نەوڕەسی کاڵت نەخۆشی خۆشترە لای من لە ساغی و سیححەت ئەی جانا ئەگەر یەک هەفتە جارێ بێی بپرسی چۆنە ئەحواڵت بە شاهیی عالەمی ناگۆڕمەوە ئەمڕۆ لە دنیادا جنێو و توندی و قەهر و قسەی نالایق و تاڵت نیگارا لێم ئەپرسی بۆ چی وا دێوانەیە ئەحمەد لە عیشقی چاوی تۆیە چاوەکەم وا بووم بە عەوداڵت ++++++++++++++++++++++