شاعیر: سالم کتێب: دیوانی سالم سەرناو: ئاخ و داخ دڵ غافڵە نازانێ قسمەت چی دەکا سەبارەت: میوانی ماڵەعارەبێک بووە لە شاری حیللە حەسرەتا دڵ غافڵە نازانی قسمەت چی دەکا ئەمڕۆ ئێرەم بوو بە مەسکەن، ئاخۆ فەردا کوێم دەبا؟ ! بەدرەقەی میحنەتنومایە شاتری تەقدیر مودام دەستکەشمە و پێشڕەو، دەمبا بە مەنزڵگای بەڵا نابەڵەد بێچارە بوو دڵ، ئارەزووی ئارامی کرد هات و نەیزانی لەپڕدا کەوتە ناو چاهی جەفا حیللە خورمایە، منیش مێش، جیسری دامی عەنکەبووت نەفسی سەرکەش دامنەدیوە، ڕوو لە شیرینی دەکا گەردشی دەوران جڵەوکێش بردمێ ماڵی عارەبێ چووم و دیم، ئەمما نەچوومایە، درێغا، حەسرەتا ! تەڵخکام و تەڵخوەقت و تەڵخڕووم کرد ساعەتەن تەڵخیێکم خستە ڕووی، ژەهریش بە ئینسانی نەکا عالەمی ئینسانییەت لاچوو لە ڕووی ئەمن و ئەوی من لەتاو عیجزی زەمیری، ئەو لەبەر فەقدی وەفا لای یەساری دیدە و گوێ بۆی نەما سەمع و بەسەر ئەهلی دەستی چەپ لە یومنی من ئومێدیان لێ بڕا هێندە مات دانیشتم و نەیپرسی ئەژنۆم هاتە ژان ناعیلاج وەک پووش لە مەوجی نابەڵەد خۆم گرتە لا حوجرەیێکم کەوتە دەست و چوومە ناوی وەک قەفەس کەبکی جەنگئاسا لە برسان دڵ لە سینەم سەر دەدا خۆم چەپۆکم دا بەسەردا ئەسپەکەم شیوەنیەتی تازەمان کرد هەر دوو لا شینی شەهیدی کەربەلا ئەهلی کووفە فەقدی ئاویان کرد لە میهمانی عەزیز خانەخوێی من مەنعی نان و قووت و جێگە و ڕێ دەکا خانەخوێم میهماننەوازە وەرنە سەیری حورمەتم دۆشەکی خۆم خاک و خۆڵە، سەرکەشی ئەسپم سەما شیشی سوور بێنن وەرن خاڵیگەمان داخ کەن بە جووت چوونکە ژانمانە من و ئەسپم لەبەر سەردیی هەوا توورەکەی ئەسپم زەمین و موتتەکای خۆم زانووە قووتی من خوێنی جگەر، خۆراکی ئەو تەسویری کا کورکەکورکییە ئەسپەکەم، خۆشم دەناڵم جاربەجار ئەو لە داخی ئاخوڕ و جۆ، من لە حەسرەت جێ و چرا با من و بارگیری کوێت هەر دوو بنووین بەشکەم بە خەو من ببینم ڕووی تەعام و ئەو ببینێ ڕووی چەرا ئاخوڕی ئەسپم هەوایە خوانی خۆراکم خەیاڵ لازمە بۆ ڕەفعی جووع هەر دوو بکەین دەممان لە با ئاهی خۆم بۆ نانی جۆ سمکۆڵی ئەسپم بۆ حەشیش ئەم گەییشتە پشتی ماهی ئەو گەییشتە ڕووی سەما چاوی قووچان ئەسپەکەم باقڵ تەویلەی هاتە یاد دڵ لە سینەم ماتە تەحقیق یادی جێگەی خەو ئەکا لووتی داژەند ئەسپەکەم خۆم دەستەئەژنۆ ماتی غەم من لە فیکری حاڵی ئەو، ئەو شینی حاڵی من دەکا ئەمن و ئەسپ ئوستاد و شاگردین لە تەسویری خەیاڵ ئەو لە نەقشی توورەکە ئەمنیش لە سونعی بۆریا شاممە میغناتیسە بۆ بۆنی کەبابی سەر گوزەر لێوی ئەسپم جازیبی پووشە بە میسلی کەهڕوبا موژدە بێ یاران لە برسانا ددانی ئەسپەکەم بۆ بژارەی پووشی ناو خشت کاری دیواربڕ دەکا سەنگکرۆژێکە لە برسانا ددانی گردەکوێت هەر دەڵێی مێبازی ناو شارە و خەیاری نەو دەخوا زۆر دەترسم تا سەحەر دووبڕسیفەت بێ تەوسەنم وا لە حەسرەت پووشی خورما دەم لە کلکی خۆی ئەدا وا دەزانێ زینەکەی پاڵانی پووشە گردەکوێت وەک مقاش جارجار لەلاوە لچ لە لاپێچکەی دەخا سانیی عەنقایە وەیا گۆگردی ئەحمەر پیاوەتی لەم دەرە میوانی مەزڵووم ئەر نەچێ، چۆن دەردەبا؟ مەجلیسێ بۆ زیب و زینەت جیم و ڕێی پێ لازمە ئیبتیدای ئیسمی لەسەر ڕێ ئەلف و نوونی موقتەزا گەر عەرەب بەم نەوعە بن با شیری وشتر بێتە ناو وەر زەبیب تەبعن هەزاران مەرحەبا ئەهلی سەفا من لە فیکری حاڵی خۆمدا، ئەسپەکەش هذا القیاس تۆی خودایا قادر و تۆی ڕەبەننا موشکیلگوشا هەمنشینم قەت نەبێ ئیتر عەرەب تا حاڵی مەرگ ئاینە کەسبی جەلا حەیفە لە خاکستەر بکا ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئاشوفتە کەناری گرت گێسوو بە ڕوخی یارا ئاشوفتە کەناری گرت، گێسوو بە ڕوخی یارا ئارێ نییە حەددی مار، ڕابوورێ بەسەر نارا عەزمی دڵی پڕ شۆرم بۆ دامەنی سەحرایە بێزار و هەراسانم بەو نەوعە لەناو شارا مەجنوونی بیابانی زوو ڕاهی نەجاتی دی ناڵینی منی بەدبەخت جاویدە لە کۆهسارا بۆ شادیی دوشمن یار تا من لە غەما بمرم مەلفووفەیی نەومێدی ناردوویە بە ئەغیارا ئاشوفتە و غەمگینە یارم لە قسەی ناسیح وەک تازەگوڵی باغە پەژموردە لەناو خارا عاشق بە قەد و ڕووتە، سۆفی بەنیهان وەک من دزپیشەیە سا قوربان گوێی بکوتە بە بزمارا جانانە لەگەڵ سالم نەزدیکە تەرەححوم کا بەم نەوعە لە گریانی خوێن دێ لە دڵی خارا ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەگەر ئوممێدی دڵ بێنێتە جێ ماهی جیهان ئارا ئەگەر ئوممێدی دڵ بێنێتە جێ ماهی جیهان ئارا بە خال هندوش بخشم سمرقند و بخارا را لە بن خاری موغەیلان وەسڵ ئەگەر بێ، ئارەزوو ناکەم کنار ئاب رکن ئاباد و گلگشت مصلّا را لە عەزمم لا نەدا فەوتام، بە تاڵان چوو سەر و ماڵم چنان بردند صبر از دل که ترکان خوان یغما را نەسیحەت بگرە گوێ قوربان لەلایان زۆر بە تەعزیمە جوانان سعادتمند، پند پیر دانا را دوسەد جار گەر بە گوێی خۆم حەرفی سەردت بشنەوم، شادم جواب تلخ میزیبد لب لعل شکرخا را ئەگەر حۆری لە کەوسەر شوستوشۆی خۆی دا، بە تۆ نابێ به ئاب و رنگ و خال و خط، چه حاجت روی زیبا را؟ ! لە ئیدراکی شکەنج و عوقدەیی زوڵفت پەرێشانم که کس نگشود و نگشاید به حکمت این معما را کە شوعلەی تەلعەتی یووسف تلووعی کرد، بە چی زانیم؟ که عشق از پردەی عصمت برون ئارد زلیخا را کەلامت «حافزا» دڵسەنجە بۆ سالم وەها چاکە که بر نظم تو افشاند فلک عقد ثریا را ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بۆ منی بێ سەر و پا غەیری وەفا پیشە نەما بۆ منی بێ سەر و پا غەیری وەفا پیشە نەما بۆ دڵی تۆ سەنەما! جوز ستەم، ئەندیشە نەما ئاب و ڕەنگم نییە، از بس که تکا خوێنی سروشک مەیی ئەحمەر کە ڕژا، خاسییەتی شیشە نەما چ تەکانێکە، خودایا هەرەسی جەوری حەبیب؟ بۆ نیهالی ئەمەلم بەرگ و بەر و ڕیشە نەما وام تراشیوە بە ناخون لە غەمت، سینەیی ڕێش شوهرەتی کۆهکەن و وەسفی دەمی تیشە نەما بەس بسووتێنە لە غەم سالمی مسکین بە جەفا بۆ وجوودی سەر و پا، لەحم و دەم و پیشە نەما ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بێ تەماشای خاڵی تۆ خاڵی لە مەردوم دیدە ما بێ تەماشای خاڵی تۆ، خاڵی لە مەردوم دیدە ما عەکسی ئەو بوو مەردومی دانا لە پەردەی دیدەما شوعلە نەیدا فرسەتی پەروانە مەتڵەب کا بەیان سیڕڕی سەربەستەی، لە پێی شەمعا، هەموو پۆشیدە ما وا نەبوو لێوت بە سروەی بای خەیاڵی بۆسەیێ غونچەیی سێرابی نەشکوفتەت چ بوو، ناچیدە ما ڕوویی وەک لالەت لە خەشما یەک نیگەه ڕەنگێکی ڕیت داغی حەسرەت تا قیامەت بۆ دڵی ڕەنجیدە ما تا دەڵێم: مروەت کە، ڕەحمێ، جەوری تۆ ئەفزوون دەبێ داد و بێدادی لە گوێتا هەر وەها نەشنیدە ما کوا تەرازوویێ قیاسی وەزنی حوببی پێ بکەم میهری سەنگینت لە کەففەی دڵ بە ناسەنجیدە ما نەزمی سامانی لە کوێ بوو، عاشقی شۆریدەبەخت؟ ! موویی ئاشوفتەی سەرم دەرهەم، هەموو ژوولیدە ما تابی بێ میهری نەبوو یەک دەم، وەکوو سالم، ڕەقیب سەگ بە تۆپین چوو لە قەحتا، گورگی باراندیدە ما ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بە مەحزی جەوری دڵبەر هەرکەسێ تەرکی مەحەببەت کا بە مەحزی جەوری دڵبەر هەر کەسێ تەرکی مەحەببەت کا لە قەبریشا، بە میحنەت، تا قیامەت گریە عادەت کا قوبووڵ ناکا ببێ غیر از پەرێشانی لە عالەمدا فەلەک، گەر پەیڕەویی کرداری یاری بێ مورووەت کا لە بێ ئینسافیا دەکوژێ بە ئیما سەییدی خەڵوەت بە مەزموونی عەفوو، گەر نامەیی قابیز بە حوججەت کا دەزانی چەن فەرەحناکم بە بۆسەی لێوی شیرینت بە موفلیس مەردی مونعم وەک سەدا بۆ خوانی نیعمەت کا بە مەحزی کەشمەکەش دامانی عیشقت بەر بدەم نابێ دەمی تیغی موسیبەت، گەر کەفی فیکرم هەموو لەت کا سەراسەر کاری سالم عیشقی تۆیە، ئەووەڵ و ئاخر خەجاڵەت بێ قیامەت، گەر بەبێ تۆ مەیلی جەننەت کا ++++++++++++++++++++++ سەرناو: لە دڵ دەر کەین بە نەشئەی مەی، خوماری مێحنەتی دونیا سەبارەت: نووسین: بینایی دیدە لە دڵ دەر کەین بە نەشئەی مەی، خوماری مێحنەتی دونیا (الا يا ايها الساقي ادر کاسا و ناولها) مەحەببەت زۆر بە ئاشووبە، بە سەهلی تێ مەگەن یاران (که عشق آسان نمود اول ولی افتاد مشکل‌ها) کە بادی سوبحدەم ئەفشان ئەکا گیسوویی پڕ چینی (ز تاب جعد مشکینش چه خون افتاد در دل‌ها) دڵا! هەرچی بڵێ ناسێح، لە نیک و بەد بەجێی بێنە (که سالک بی‌خبر نبود ز راه و رسم منزل‌ها) مەحەللی ریحلەتە دونیا، ڕەفێق ئیمرووز و فەردایە (جرس فریاد میدارد که بربندید محملها) لە بیمی مەوجی دەریای ئەهلی دڵ، زاهید خەبەردار نین (کجا دانند حال ما سبکباران ساحل‌ها) قسەی من شوهرەتی شارە، تەمامە تازە بیپۆشم! (نهان کی ماند آن رازی کز او سازند محفل‌ها) ویسالی دولبەرە (سالم)! موعەززەمتر لە هەر مەتڵەب (متى ما تلق من تهوى دع الدنيا و اهملها) ++++++++++++++++++++++ سەرناو: تورکی پڕ ئەفسوونی چاوی کاری سەد جادوو دەکا تورکی پڕ ئەفسوونی چاوی کاری سەد جادوو دەکا ساعەتەن تەسخیر دەبێ بۆ هەر مەکانێ ڕوو دەکا هەرچی نادر قەبز و بەستی کرد بە شەمشێر و سوپا ئەم بە تیغی جەوهەرئالوودی خەمی ئەبروو دەکا خاڵی سەر سەفحەی ڕوخی جانان، چ نادر کەوتووە! حیکمەتی، دارالخلافهی گورجییان هیندوو دەکا ڕیشوەیی گەردنکەچیی ئەو گەردنە، حوکمی قەزا بۆ خەراجی بەندەگیی سەر گەردەنی ئاهوو دەکا ئێستە بۆ مەللاحی دەریای عیشق و ئەهلی مەعریفەت قەترە قەترە ئەشکی چاوم قیمەتی لوولوو دەکا سەهلە گەر مووسا عەسای کردە حەی و سەهمی نوواند موعجیزەی وا دڵبەرم هەردەم بە مووی گێسوو دەکا ڕوویی دونیا تارە، تا شەمعی جەبینی دوورە لێم ناسییەی پڕ چینی من دایم هەوای زانوو دەکا گەر بە موژدەی مەرحەمەت جانی ڕەقیبم تازە کەی میسلی تیفلی موردەمادەر دڵ بە شیوەن خوو دەکا ئیسمی «هوو» حەققە لەڕێی حەق، دەستی ڕەددم لێ مەدەن سالمی مسکین وەکوو دەروێش لە دەرگەت هوو دەکا ++++++++++++++++++++++ سەرناو: تەریقی عیشقت ئەر بەردەم، خەجاڵەت بم لە مەحشەردا تەریقی عیشقت ئەر بەردەم، خەجاڵەت بم لە مەحشەردا نەنووسرابم لە پێتا، گەر ئەزەل، حەک بم لە دەفتەردا قوبووڵ ناکەم خەیاڵیشت لەناو دڵما موقیمی بێ نەوا پەژموردە بێ گوڵدەستەیی حوسنت لە مەجمەردا موحەسسیل بێ، ئەگەر بۆ نەقدی جانت، قابیزی قودرەت ڕەزامەندم لە بالینت ئەمن بگرێت و تۆ بەردا لە دەستم بەرمەدە دامەن، مەبادا بمکوژێ هیجرت چ حاجەت خوێنی ناحەق دامەنت بگرێ لە مەحشەردا تەوانایی بەسەر زەعفا دەبێ فائیق، ئەگەر گاهێ سەبا بێنێ، سەحەر، بۆی تۆ بەسەر مندا، لە دەم دەردا حەلاوەت تا قیامەت نابڕێ، سالم، لەناو دەمما ئەگەر نەخلی مورادم دەفعەیێ یەک بۆسە نەوبەر دا ++++++++++++++++++++++ سەرناو: حیکایەت خوانە تووتیی دڵ بە دەوری دامی گێسوودا حیکایەتخوانە تووتیی دڵ، بە دەوری دامی گێسوودا مەزەننە عەکسی خۆی دیبێ لەناو ئایینەیی ڕوودا لەبت بوو دارویی جێ نێشی ماری عەقرەبت، نەتدا هەتا دەمرم لە حەسرەت با بدەم دەستم بە زانوودا تەمام بوو حەڵقە کەم دەستم لە قەددت، زوڵفت ئاڵۆزا نیهان بوو مەتڵەبم وا کەوتە سەر یەک موو بەسەر موودا دڵی تووتی لە پەروازا لەسەر گوڵ لەنگەری ڕاگرت کە یاری شۆخ و شیرینم سەحەر وەسمەی لە ئەبروو دا تەڵەبکارم بدا ڕوتبەم بە دامەنبۆسیی خاڵت شەهەنشاهێ کە شاهیی کیشوەری ڕوومی بە هیندوو دا لە سیدقم شانە و بادی سەحەرگەه شاهیدن هەر دوو غوباری توڕڕەیی موشکینی تۆ نافەی بە ئاهوو دا لە عەهدی دیدەیی یارا دڵ و سیححەت بەسێ زیددن بە سالم کەی دەمێنێ، باز ئەگەر چنگی لە تەیهوو دا ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دڵم شادە لە بەندی سیلسیلەی گێسوویی دڵبەردا دڵم شادە لە بەندی سیلسیلەی گێسوویی دڵبەردا لە شانە خۆفناکم دەفعەیێ لەم بەندە دڵ بەردا لە دونیادا دڵم گەر تەرکی توڕڕەی تۆ نەکا سەهلە بروون نایێ لە شۆر و زەمزەمەی غەوغایی مەحشەردا بەسەر سەرتا بپێکێ چەتری تاووسی ئەگەر توڕڕەت دەکا بیروون لە فەرقی پادشەه زینەت لە ئەفسەردا گڕی بەست دڵ لە سینەمدا لە حەسرەت سەردی میهری تۆ هەتا کەی ئاگری پڕ گڕ دەسووتێنی لە مەجمەردا تەحەممول کە زەمانی کوشتنی من سورعەتی ناوێ لە دڵمایە بگێڕم خۆم بەدەوری دەست و خەنجەردا نە فەرهاد کەوتە شۆری من نە شیرین گەییە ڕوتبەی تۆ لە دڵ من نەقشی تۆم هەڵکەند و ئەو کێشای بەڕووی بەردا ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دیدە بێ دیداری دڵبەر تارە مەستووری نەکا دیدە بێ دیداری دڵبەر تارە، مەستووری نەکا خۆیشی نەزدیکە لە نەزدیکم، بڵا دووری نەکا دەهری دوون ناپایەدار و نازەنینان بێ خەبەر بەم قەرارە، حەیفە، با مەعشووقە مەغرووری نەکا عاشقی میسکین قوبووڵی تەبعی دڵبەر کەی دەبێ؟ تا قوبووڵی غوربەت و ئەندووه و ڕەنجووری نەکا داخڵی بەزمی حەقیقەت کەی دەبێ پیری سولووک تا بە خوێنی دوختەری ڕەز خەرقە ئەنگووری نەکا؟ سیڕڕی مەستانی عەیان کرد، مەه لە پەردەی تیرەشەو چاوەکەت توهمەت بە شوعلەی شەمعی کافووری نەکا ئاسمان، سالم لەگەڵ یەک خەندە سەد شیوەن دەدا دڵ نەسیحەت کە: بڵا قەد مەیلی مەغرووری نەکا ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دەزانی باغی بەختی ئەهلی دڵ بۆ قەت سەمەر نادا دەزانی باغی بەختی ئەهلی دڵ بۆ قەت سەمەر نادا؟ فەلەک هەرگیز مورادی مەردومی ساحیب هونەر نادا؟ دەزانێ تا لە شیشەی دیدەما بی، ئەشکئالوودەم! شەرابی جەی لە جاما ڕەونەقی خوێنی جگەر نادا ! نەکەن تا لەتلەتم بۆسەی نیهانت ڕاستی ناڵێم بەڵێ قەفقەف هەتا نەی نەیبڕی حاسڵ، شەکەر نادا لە من دانا نەپرسێ با ڕەوش هەرگیز لەڕێی عەشقا بزانێ کیمیا هەرکەس، سەری ببڕن خەبەر نادا ڕەگی دڵ دێتە جونبوش گاهی فەسدی لێوی مەرجانت دەلەرزێ دەستی فەسساد و نمەک ڕێی نێشتەر نادا لەبی توشنەی کوهەن زەخمم بە خوێنی تازەگی تەڕ بێ حەیا! بۆ ماهی مەستوورم کە دەستووری نەزەر نادا لە پایا کۆمەڵێ لوئلوویی ئەشک ئەر تا کەمەر بێنم ڕەهی دەستی خەیاڵیشم بە قەدیا وەک کەمەر نادا بە حاڵی نامورادی من وەها موشتاقە مەعشووقم لە توڕڕەی بۆ نەوا بێنێ ڕەهی دەستی سەحەر نادا لە فیکری پاسی عیسمەتدا بە زاهیر دووربینێکە لە حوکمی دووربینا قەت بە من ڕێگەی گوزەر نادا سیەهبەختی جودا ناکا دڵی سالم لە توڕڕەی تۆ بە مەحزی کەشمەکەش سەرڕوشتەیی ئەم کارە بەرنادا ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دەستی من تەعویزە بۆ ڕەددی بەڵا دەستی من تەعویزە بۆ ڕەددی بەڵا با حەمایل بێ لە ملتا، بێڵە سا نیسبەتی ڕووم دا بە گوڵ، گێسوو بە موشک سەهوە حەرفی ئەووەڵم، سانی خەتا دڵ بە نادیدەت لە جێی دڵ چی بەرێ کەهـ نەکێشێ چی بکێشێ کەهڕوبا گەر بزانی چۆنە حاڵی ئیحتیاج دەستی ڕوو نانێیە بەر سینەی گەدا سەربەسەر پێچیدە بوو تۆماری عومر شەرحی تۆ بوو ئیبتدا تا ئینتها کاشفی ئەسرارە بولبول حەقیەتی وا لە جەوری گوڵ لە دڵیا خارها دەوڵەتی دنیا لە دەست نامەرد و دوون توولی نابێ قەت بەقەد ڕەنگی حەنا بۆ سەباحەلخەیری دڵ غەم هاتەوە مەرحەبا بێ مەرحەبا بێ مەرحەبا سیحری فیکری من قەڵەم دێنێتە چەرخ موعجیزەی عیسا بوو، چالاکی عەسا زەڕڕەسان ئەعزایی سالم دێتە ڕەقس هەر سەحەر میهری ڕوخت پەڕتەو دەخا ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دەکا دونیایی پڕ شۆڕش بەدایم فیتنەها پەیدا سەبارەت: لە وەسفی عەزیزبەگی باباندا دەکا دونیایی پڕ شۆڕش بەدایم فیتنەها پەیدا بە نەیڕەنگ و فسوونی ئەو لەهەر سوویێ وەغا پەیدا عەجەب ماخۆلیایێ بۆ دڵی دونیا موسەللەت بوو لە سەودای موقتەزای تەبعی، بە موختەس، ماجەرا پەیدا تەماشای جەوری کەن دونیا چ زوڵمێکی لە خوسرەو کرد نە بۆ تاجی نیشانێ ما، نە بۆ تەختی نیا پەیدا بە میسلی خوویی دڵبەرمە دڵی دونیا لەگەڵ مەردوم بە دوشمن نیعمەت و لوتف و جەفای بۆ ئاشنا پەیدا خوداوەند چادری دونیای بە دوونییەت سەراپا کرد بروون سوور سوور و ئایینە، دەروون ڕەنگی عەزا پەیدا جیهان گەر ڕووبەڕووی من بێ بە خوونڕێزی زەفەر نابا دەکەم بۆ حیرزی جان و دڵ بە چالاکی پەنا پەیدا پەناهم شەهسەوارێکە گوزەر کا گەر بە ئەلبورزا دەکا زەربی سمی ئەسپی لە خارا تووتیا پەیدا ئەگەر خورشیدی تیغی بێ، بەسەر شەودا شەبیخوون کا دەکا بەرقی بە یەک پەرتەو لە یەلدادا زیا پەیدا بە هەر لادا بکا جەولان، لە بادی سممی ڕەهواری چرای عومری عەدوو، وەک سوبحدەم وەزعی فەنا پەیدا بە حوججەت نێزە گەر لێدا، سیپەر وەک کاغەزی قەندە بە هەر وەزعێ لەگەڵ بازوویی ئەو حوکمی قەزا پەیدا هەماوەردی عەرووسی قەبر و تیغی ماشیتەی مەرگە لە زەخمی موردەگان بۆ دەست و پا ڕەنگی حەنا پەیدا لە مەیدانا بە ڕەسمی ڕەزم ئەگەر مەرکەب بدا جەولان لە ناڵەی گاو و ماهی دێ لەژێر خاکا سەدا پەیدا غوباری سممی ئەسپی ئەو مەگەر ئەجزایی ئیکسیرە لە چیهرەی دوشمنی ئەودا هەموو ڕەنگی تەڵا پەیدا بەرابەر ڕوویی ئەو ڕەنگی عەدوو سیمابگوون سیمە دەکا ئەجزایی تیغی ئەو لە قەلبا کیمیا پەیدا سفیدە چاوی بەدخواهی لە حەسرەت حەلقەیی دیرعی دەکا بەرقی سینانی بۆ عەدوو ڕۆژی سیا پەیدا نەهەنگئاسا لە دەریای خاترا قەهری کە گەردش کا لە کەشتیی عومری بەدخواهی سەراسەر ڕەخنەها پەیدا لە گەرمی ڕۆژی مەیدانا عەدوو لەب توشنە سێراون لە ئاوی تیغی جەوهەرداری ئەو کاری سەقا پەیدا بە تیغی ئەو لە خوێنی ڕوومیان شەتتێ بە ڕووما دێ تەنی ئوفتادە زەورەق، سەر لە جێگەی ناخودا پەیدا لە بەحری ڕۆژی ڕەزما نەهەنگی تیغی سەر هەڵدا لەناو کەشتیی ئەتراکا دەبێ شین و سەدا پەیدا لە سەهمی حەملەیی ئەو بۆ عەدوو هەر جا حەزەر لازم لە دەس ئەو بۆ کراسی ڕوومیان شێوەی قەبا پەیدا دەبێ گەر بێتە ڕووی مەیدان وەکوو بەبری بەیان یەکدەم لیباسی ڕووبەهی دەردەم لە ئەندامی کییا پەیدا ئەگەر ئاوی بەقای نۆشیبێ دوژمن فائیدە نادا لە مەوجی جەوهەری تیغی حورووفی لابەقا پەیدا بە پەستی دوشمنی سەرکەش عەجایب سەرفەرازێکە بە سەر هەر گەردەنە و شاخا، لە پێتا وەک لیوا پەیدا ئەگەر وەک کێوی قاف مەحکەم بێ دوشمن گاهی حەملەی ئەو لە مەیدانی گورێزا دێتەوە ڕووبەرقەفا پەیدا لە خاکا خوێنی مەرجانی دەبێ مەخلووت و بێ حورمەت دەکا ئەڵماسی دەشنەی ئەو لە گەردندا سەنا پەیدا لە زەربی زەرگی ئەو دوژمن وەکوو پووشە بەدەم باوە لە میغناتیسی زووپینی فونوونی کەهڕوبا پەیدا چ حاسڵ دوشمنی وەختی هەزیمەت گەر موحەسسەن بێ؟ لە فەتحی هیممەتی ئەودا کلیدی دەرگوشا پەیدا لە بەحری جەنگی مەغڵووبا کە تیغی مەوجی خوێن بێنێ دەبێ بۆ دەست و پای ئوفتادەگان هەر سوو شەنا پەیدا ئەگەر یەک لەمحە توولی بێ لە قەلبی لەشکرا قەهری لە سەحرادا دەبێ بۆ جانەوەر سوور و غەزا پەیدا عەسای مووسایە مەر نێزەی لە ڕەغمی مشتی فیرعەونی بە بەرقی ئاتەشئەفشان و بە شکڵی ئەژدەها پەیدا وەلێ تالیع نەبوو پۆشیدەیە جەوهەر لەڕووی دونیا بە مەردانی دلاوەر حاسڵی کۆشش جەفا پەیدا عەزیزە وا لەناو چاهە خوداوەندا نەجاتی دە لە چیهرەی ئەو بکا یەعقووب دڵی شێوەی سەفا پەیدا خودایە موڵکی بابان بێ ڕەواج و قەڵبە سا لوتفێ بە ئیکسیری وجوودی ئەو بکا وەک موو بەها پەیدا ++++++++++++++++++++++ سەرناو: زوڵفی جانانە لە دەوری کەمەرا زوڵفی جانانە لە دەوری کەمەرا وەک سیەهمارە بە قەد نەیشەکەرا دەوری ڕووی داوە خەمی سونبولی موو هەر وەکوو هالە بە گەردی قەمەرا تیری تۆ ڕەنگە لە سینەم بڕوێ غەرقە پەیکانی لە ڕیشەی جگەرا گەردن ئارایشە بەو توڕڕەیی تۆ شەبە خۆشڕەنگە لە پەهلووی گوهەرا دەبمە ئەو ئاشە کە ئاوی ببڕن شۆری عیشقم کە نەمێنێ لە سەرا لە هەناسەی منی مەزڵوومی غەریب خۆت بپارێزە لە وەختی سەحەرا حورمەتی تۆ لە زەمانەی سالم بە قەدەر دینە لە عەهدی عومەرا ++++++++++++++++++++++ سەرناو: زەورەقە دڵ، دیدەیە دەریا و مەردوم ناخودا زەورەقە دڵ، دیدەیە دەریا و مەردوم ناخودا جۆشی خاتر وەک شەپۆل و غەم نەهەنگ لەنگەر جەفا جان موسافیر، تاجیرە، ئاهم بوخار و تەن مەتاع گەمیە عەوق و دوورە ساحیل دڵ لەڕێی بیم و بەڵا وایە دەرکی غەم بەڕووی دڵما هەتا دونیا هەیە دەربچەی شادی بە وەعدەی تا قیامەت داخرا شوعلەوەر نابێ چرای شادی لەبەر بادی فیراق ئاگری میحنەت لە خەرمانی وجوودم هەڵگڕا شەوقی دانەی خاڵی تۆ خستوومیە ناو داوی خەتەر بەم گوناهە ئادەمیش وەک من لە جەننەت دەرکرا جەزبی کرد تەئسیری ناڵەم دەردەدارانی زەعیف با وجوودی ڕەنگی کاهی بوومە ڕەنگی کەهڕوبا عومر و دڵ دیسان بە با چوو شانە هاتە ڕوویی کار بۆیی زوڵفت خاکی سەحرای کرد سەراسەر موشکسا هەر کە غایب بم لە فیکرا دڵ دەچێتە پەردەیێ پەی بەوێ نابات و ناگا تا ببێ پەیکی سەبا زوڵفی حەیپەروەردەیە سالم ئەبەد ئەیمەن مەبە بەم قەرارە شێتییە بازی بە حەلقەی ئەژدەها ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ساقی لە پەردە دەرهات جامی شەرابی هێنا ساقی لە پەردە دەرهات، جامی شەرابی هێنا دڵ خیرە ما لە حیرەت، مەه ئافتابی هێنا یەک زەڕە عەکسی پەڕتەو دەرکەوت و تووری سووتاند ئایینە سەختڕوو بوو لەو عەکسە تابی هێنا تیماری چاکی سینەم ڕاجیع بە چاوی مەستە بەختیش موافقی عیشق بۆ من خەرابی هێنا یارم لە دەر دەروون هات دەستی ڕەقیب لە دەستا غەمناک و شادمانم ڕەحمەت عەزابی هێنا بۆ تۆبە سوویی مەسجید هاتم بچم لەڕێدا بۆ کۆیی مەیفرۆشان عەزمم شتابی هێنا ڕوو هەر لە من دەپۆشێ وا حاڵییە کە جیبریل هەر خاسسە بۆ من و ئەو ئایەی حیجابی هێنا وەهـ وەهـ چ مەجلیسێ بوو دوێشەو لە دیدە و دڵ دڵبەر شەڕابی گێڕا سالم کەبابی هێنا ++++++++++++++++++++++ سەرناو: سونبولی توڕڕە کە پەرژینە بە پەهلوویی گوڵا سونبولی توڕڕە کە پەرژینە بە پەهلوویی گوڵا مووبەموو هەر یەکە داوێکە لەڕێی مورغی دڵا ڕەوشەنی داوە بە دڵ ڕەوزەنی سینەم لە خەدەنگ دەک ئیلاهی نەڕزێ دەست و کەمانت لە گڵا سیڕڕی نوکتەی دەهەنت چاکە نەزانن قەنناد نمەکئالوودە نەکەن با لە خەمیری نوقوڵا گەر لەڕووی گوڵ دڵی من شادە بەبێ خەندەیی تۆ با بدا دەستی قەزا مەردومی دیدەم بە چڵا یار گلەی بوو لە دڵم چونکە نەسووتا لە فیراق لە قسەی بەرحەقی ئەو سالمی مسکین خەجڵا ++++++++++++++++++++++ سەرناو: شەتی ئەشکم دەبێ هەر بێ بە ڕووما شەتی ئەشکم دەبێ هەر بێ بە ڕووما هەتا بێ بەحری (ئاقدانیز) بە (ڕووم)ا دەزانی چۆنە ئەحواڵم لە هیجرت وەکوو تیشنەم لەناو بەحری زەقووما لە پیریشا عەرووسی یادی وەسڵت بروون نایێ لە خانەی ئارەزووما دەمی وەسفی دەمی تیغت دەلەرزێ ڕەگی گەردن بەسەر تەختەی گەلووما بە سیحری غەمزە مەغڵووبم ئەگەرچی ئەرەستوو بم لە ئیدراکی علووما لە کوورەی دڵ بروون دێ ئاهی سەردم عەجەب یەخ بێ لەناو چاهی سمووما تەجاوز کەی دەکا سالم لە ئەمرت کەسێ نەیدیوە ڕووسەختی لە مووما ++++++++++++++++++++++ سەرناو: شەڕیانە لە ئەندێشەیی موو موئمین و تەرسا شەڕیانە لە ئەندێشەیی موو موئمین و تەرسا کێشاویە لەسەر مەسحەفی ڕوو شکڵی چەلیپا ئەم کیشە کە گێسووت هەیەتی کامی کەشیشە بگرن بە جەدەل با عولەما ڕیشی سوکووبا جێی هیندوویی خاڵت نییە خورشیدی جەماڵت ئەم مەرتەبەیە قابیلە بۆ حەزرەتی عیسا هەرچی نییەتت بوو نیگەهت دڵمی بەڵەد کرد هەرچی نییەتم بوو بە موژەت دڵ خەبەری دا مەجنوون غەمی کوا پردی سیرات ئەر وەکوو موو بێ دەیکێشێ لەوێشا کەششی توڕڕەیی لەیلا وەسفی بەدەنی کافییە سالم کە بە مەعنا ڕووحێکی موجەسسەم لە کراسایە سەراپا ++++++++++++++++++++++ سەرناو: شەهیدی دیدەیی مەخمووری شۆخێکم منی شەیدا شەهیدی دیدەیی مەخمووری شۆخێکم منی شەیدا لە خاکی مەشهەدم نەزدیکە بڕوێ نێرگسی شەهلا بە مەحزی ئیمتحان دەستم بنێنە باخەڵت یەک دەم لە بندا بیبڕن ڕازیم ئەگەر نەمبوو یەدی بەیزا بە ئوممێدی وەفای گوڵ کۆششی بولبول چ سوودی بوو بەڵایە، ڕامی عاشق کەی دەبێ مەعشووقی بێ پەروا بە فیکری مووشکاف ئەمشەو قیاسم کرد لەڕووی زوڵفت بە تاریشی بە توولیشی بەقەد تاری نەبوو یەلدا لە پەستی بۆ دەکێشن زاهیدی غافڵ چلەی خەڵوەت بچن عاشق بە باڵا بن بچن بۆ مەرتەبەی باڵا حەدیسی نەنگ و نامم زوو شوکور مەشهووری عالەم بوو لە حەرفی موددەعی ناکەس نییە باکم منی ڕیسوا لە کاری هائیل و سەعبا گورێزە چارەیی مەردوم وەلێکین سالمی یەکدڵ لە عیشقا ماوە پابەرجا! ++++++++++++++++++++++ سەرناو: غولامی دیدەیی مەخمووری تۆیە نێرگسی شەهلا غولامی دیدەیی مەخمووری تۆیە نێرگسی شەهلا لە ئاب و تابی ڕووی تۆ داغدارە لالەیی حەمرا بەیازی ناسییەی تۆ بوو سفیدەی دا بە سوبحی عید لە نوسخەی قیرگوونزولفت سیاهی برد شەوی یەلدا عەقیمئاسا لە زگ وەستایەوە حەملی نەما ئیتر لەپاش تۆ دایەیی دونیا بە میسلی مادەری عیسا لە قوببەی نووری پوستانت یەدی بەیزا نموودارە ئەبەد ناگاتە دوگمەی جیبی جامەی تۆ کەفی مووسا خەزانی ڕەنگی زەردم باعیسی نەشوونمای تۆیە سیاهی ڕۆژی مەجنوون سورمەیە بۆ دیدەیی لەیلا لە سەیحەم هاتە لەرزش قەلبی گاوی ژێرزەمین ئەمشەو دڵی کەیوان لە ئاهی من لە هەفتەم ئاسمان سووتا دووسەد جار وەزعی چەرخی ئاسمان گۆڕا بە سەعد و شووم ستارەی نەحسی من سالم! لە قەڕنێکا نەبوو ئاوا ++++++++++++++++++++++ سەرناو: غەم لە دڵ بۆ فەوتی شادی مەیلی سەرخۆشی دەکا غەم لە دڵ بۆ فەوتی شادی مەیلی سەرخۆشی دەکا سوبحی عیشقە شەمعی عەقڵم ڕوو لە خامۆشی دەکا زوڵفی شەبڕەنگت وەکوو ڕۆژە پەرێشان با نەبێ وا سەحاباسا لە ڕووتا قەسدی مەهپۆشی دەکا بۆ ئەدایی تەعزییەی من تورکی چاوی مەستی یار بۆ تەرەب هەردەم لە بەزمی عیشوە مەینۆشی دەکا داستانی عیشقی من فاشە لە هەر کووچە و سوقاق عەقڵی دێوانەم لەپاش ئەم حاڵە سیڕپۆشی دەکا کەسرەتی زەعفم لە هیجرانا گەییشتە مەرکەزی دڵ لە سینەمدا بە دایم مەشقی بێهۆشی دەکا دڵبەری باڵابڵندم گەر خەرامان بێ بە ناز سەروی گوڵزاری ئیرەم چۆن مەیلی هەمدۆشی دەکا گەر نەوێڕێ ڕێی سەگی قاپیت بەرن بۆ جێی غەریب سالمی مسکین لە دەرگا حەڵقەدەرگۆشی دەکا ++++++++++++++++++++++ سەرناو: غەم وەکوو یەم هاتە جۆش و کەوتمە گێژاوی بەڵا سەبارەت: لە هەجوی ئەسپی حەمەی ئەحمەددا غەم وەکوو یەم هاتە جۆش و کەوتمە گێژاوی بەڵا ئاوی هائیلزایە کەشتی کەوتمە حاڵی حەلوەلا شەتتی میحنەت هات لەسەردا سەددی هۆشی ڕاڕفاند بادی غەم لێم بوو بە شەرکێ جیسری شادیم تێک شکا گەمیە کەوتە گێژی نەمروود تەن وەکوو ئاش هاتە خول بای موراد کەی دێ خەبەر دە تۆ خودا ئەی ناخودا دادی دەریای میحنەت و تۆفانی غەم با بەس بدەم بێمە شەرحی بەدفیعالی بۆزەیی دامەن سیا ئەی ڕەفێق کۆزیلکەیە، بێن، وەک حەسار دەورم بدەن بێ جڵەو سوارم، وەرن سەیر کەن لە بارگیری قەزا ئەسپەکی بۆز و ترووسک و سەرکەش و توندشیڕەتە وا سڵە گەر خشپە بێ جووتە لە کلکی خۆی دەدا سپیە سەرپاک موو و بژانگ و ژێرقەپۆز و یاڵ و دووی گەندە باخەڵ جووتە پێشانی چەپ و ڕاست دەست و پا گەر زڕنگەی پڵپڵە و زەنگی جەرەس بگهێتە گوێی جووت لەسەر پاشوو دەوەستێ میسلی ورچ دێتە سەما دەست ئەبەم زینی بکەم چوونکە لە سواری عاجزە بۆ لەقە خۆی خۆش ئەکات و مۆڕ ئەبێ لێم لابەلا گەر لەلایێ دابەزم باز نییەتم بێ سواری بم ئاوزەنگ نادا لە دەورم دێتە خول وەک ئاشی با گەی لە گوێی جۆگە کە بگرێ دێم بە توندی لێی خوڕم تاق و جووت، جووتە ئەوەند داوێژێ، پاڵوو هەڵدەکا کا و جۆی گەر بێنمە پێش وەک کەر دەلووشکێ و هێدییە گەر لەغاوی بۆ بەرم بۆ جووتە پاشووم تێدەکا وەختی ئالیک ڕووبەڕووی ماڵ وەک شەماڵ شیریندەوە بۆ ڕێگەی تەعجیل ئەوەند سستە دەڵێی وا داوەشا وەک کەری دێز فەوتی خۆی و ڕەنجشی خێوی دەوێ هەر لە ناکاوا بە عەمدەن خۆی لە خمخۆرک دەخا وەک سەگێکی پەتپسێن بێ و سەد سنک ببڕێ بە دەم دەم دەبا کەڵبەی لە پێچکەی لالەغاوی گیر دەکا گەر حەمەی ئەحمەد بڵێ بۆز خۆشبەزە باوەڕ مەکەن ئیمتحانم کرد لە مەرگە واقیعەن بڵح ڕادەکا گوایە ئیزهاری غرووری خۆی دەکا دێم زینی کەم هەڵدەتووڕێنێ وەکوو گای بارنەبەر خۆی شێت ئەکا گەر لە بازار بیفرۆشن دۆم نەبێ کەس نایکڕێ بۆ بنی هێڵەک لە کن من کلک و یاڵی دەس دەدا دوو قرۆش بۆ ناڵی، شایی کلکی، چەرمی دوو ڕیاڵ پێنج قرۆش و شاییەکە نرخی بۆزەی کەمبەها وەک خدر قوشچی چەقەڵ فێر بوون حیسابی فارسی ئەستێرە دەژمێرن ئاخۆ لاکی بۆز کەی دێتە لا؟ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: فەلەک زەحمەت لە دڵ مەیلت بەدەر کا فەلەک زەحمەت لە دڵ مەیلت بەدەر کا بینای هەستیم ئەگەر زیر و زەبەر کا تەلاشی عیشقی بێ هەر کەس لە دڵدا دەبێ سینەی سپەر بێ و تەرکی سەر کا کە سوڵتانی خەیاڵت بێتە خاتر دەبێ شاهی خیرەد مەیلی سەفەر کا دەڵێی بەهرامی گۆڕە تورکی چاوت لە دڵ نەمدیوە قەت تیری خەتەر کا مەتاعی جانە پایەندازی غەمزەت ئەگەر بۆ شاهڕاهی دڵ گوزەر کا دەنێمە زەرفی خاتر یادی بووسەت ئەگەر تەبعم تەمەننای گوڵشەکەر کا پەرێشانم دەکا وەک موڵکی بێ شاه لە قامەت هەر سەحەر گێسوو کەمەر کا حەڵاڵی کرد بە مەردوم دڵ لە قوربا نەزەر کا غەمزەت ئەر خوێنی هەدەر کا ویسالت پایەیی میعراجە بۆ من لە ڕووتا گەر لەبم شَق‌ّالقَمَر کا دەکا تەسخیری دڵ چاوت بە ئیما سەراسەر ئیسمی ئەعزەم گەر لەبەر کا بەدڵ وا بگرە دڵ، تیرێ لە غەمزەت لە موهرەی پشتی سالم سەر بەدەر کا ++++++++++++++++++++++ سەرناو: لە عەرسەی ئەوجی عیشقت بازی دڵ هەڵسا لە دەورانا لە عەرسەی ئەوجی عیشقت بازی دڵ هەڵسا لە دەورانا بە بەرقی پەڕتەوی حوسنت پەڕی سووتا لە تەیرانا لە ڕۆژی ئیمتحانا دیم بەرابەر ڕۆئیەتی مەعشووق کەمەربەستەی هونەر هاتن لە تیپی عیشقبازانا لەیەک لا نالی و مەشوی لەلایێ سالم و کوردی لە هەنگامەی هونەرگەرمی تکاجۆ بوون لە مەولانا لە مەیدانی بەلاغەتدا بە سواری مەرکەبی مەزموون بە کوردی هەر یەکە تازی سوارێ بوون لە بابانا کە نالی تەوسەنی تەبعی بە تەرزێ گەرمجوستەن بوو بە چەوگانی خیرەد گۆی دانشی دەرکرد لە مەیدانا کە ڕەخشی تەبعی ڕامی هاتە سەر میقرازەکی تەعلیم ڕیکابی پایبووسن سالم و مەشوی لە دەورانا ++++++++++++++++++++++ سەرناو: لە ڕازی دڵ ئەگەر تیرت خەبەر دا لە ڕازی دڵ ئەگەر تیرت خەبەر دا دەدەی دەستی نیگارینت بەسەردا شەتی خوێن دێ بە ڕووما گەر لەتی جەرگ دەمی ڕێگەی پلووسکی دیدە بەردا قوبووڵ نابێ حەجی کەعبەی ویسالت ئەگەر دڵ حەڵقەیی ئەو زوڵفە بەر دا ئەوەند عوقدەی نیهانم کەوتە ناو دڵ دەترسم مایەیی ئەم دەردە دەردا لە جێی تیرت دڵم دەردێ لە سینەم بە ئیستقباڵی تۆ گەر بێی لە دەردا دەڵێم وەک قامەتت دڵگیرە سەرویش ئەگەر سیب و گوڵ و سونبول سەمەر دا لە بیمی جەور و ئوممێدی تەرەححوم دەلەرزێ دڵ لە حاڵاتی نەزەردا ڕەوانم بێ نیساری بەرقی شمشێر ئەگەر بۆ کوشتنی سالم خەبەر دا ++++++++++++++++++++++ سەرناو: لەقلەق ئاسا لەق و بەد ڕەوتە مەلا سەبارەت: در وصف استاد اسماعیل سنندجی خیاط بە هەیوولا شوتوری نەوتە، مەلا لەقلەق ئاسا لەق و بەد ڕەوتە، مەلا دیبەمە مەدرەسە تەنخواهی مەنار قامەتی شاهیدی مزگەوتە، مەلا پەیڕەویی سەبعەیی قوڕڕا نییە بۆی بە نەوا خاریجی هەر حەوتە، مەلا عیززەتی هەرچی ئوسوولاتە نەما بەسکی بەد لەهجە و بەد سەوتە، مەلا جامەدارانی حەمامن شاهید: کونی پشتی وەکوو ئەشکەوتە، مەلا یەک تەویلە کەر، ئەگەر هەمڕەهی بێ هەمەجا قایم و بەرکەوتە، مەلا وەک درەختی ڕەشەبا ڕیشە کەنیو، هەر لە سەر تا بە قەدەم چەوتە، مەلا خایەیی گزگلییە و نەوسی بەڕوو شکەمی کوندەیی پڕ جەوتە، مەلا ++++++++++++++++++++++ سەرناو: مایلە وەک سەری زوڵفت سەری من بۆ بەری پا مایلە وەک سەری زوڵفت سەری من بۆ بەری پا بە جەفا مەیخەرە لا، سا سەنەما تۆ بی خودا زێوەری حوسنی دڵارامە سەوادی خەمی زوڵف نانوێنی کە نەبێ زوڵمەتی شەو شەوقی چرا عوزری مەسمووعە عەیادەت نییە گەر عادەتی ئەو پێی نیگارینی لە بەندایە بە زنجیری حەیا عوجبە ئاهیستەخەرامی بەتەرەف ئێمەوە یا بارە بۆ پەنجەیی پێی نازکی تۆ ڕەنگی حەنا بووە ئەزبەس کە نەزارم لە فیراقی مەهی ڕووت وەکوو ئەبرۆیی هیلالت قەدم ئەنگوشتنوما میهری جانانە هووەیدایە لەسەر خاکی لەحد لە موقابیل دڵی سالم دەڕوێ میهری گیا ++++++++++++++++++++++ سەرناو: موعجیزەی یاری پەری چیهرە دڵارامم دەکا موعجیزەی یاری پەری چیهرەی دڵارامم، دەکا شەتتی ساوا، تاقی کیسرا، ئاگری زەردەشت فەنا ڕووی جیهان بێ ڕەونەقە یاران بڵێن با دەرکەوێ سەروقەددی جامەنەسرین ماهڕوویی گوڵقەبا هۆش لە کوێ؟ ئارام لە کوێ؟ هەی قوڕ بەسەر خۆم و خیرەد چاوی پڕ ئەفسوونی مەیگوونی بە ئیما دڵ دەبا بەخ بەخ ئەی یاران تەماشای شەوکەتی ئەم جیلوە کەن دیدەئاهوو عەنبەرینموو موشکبوو حۆریلەقا ڕووی دڵارامم بەهەشتێکە لە ئیمکانی خولوود ئارێ ئارێ مەنعی نەسلی ئادەمی بۆیێ دەکا دڵ بە لەمحە ناسرەوێ هەرگیز لە پەیکانی موژەی دەمبەدەم ئیمابەئیما دێ وەکوو تیری قەزا ڕەشکی نافەی، بۆنی زوڵفی، قەلبی غونچەی کرد بە خوێن وا لە گەردنیا خەراجی گەردنی ئاهووی خەتا گەر لە سایەی ئاستانەی دڵبەرم جێ دەست کەوێ قەت هەوەس ناکەم شەرەف ئیتر لەژێر باڵی هوما جان موحەققەر نەقدبەرکەف، سەرفکەندە و مونتەزیر خوسرەوی خووبان بڵێن: سالم ئەوا پێشکەش دەکا ++++++++++++++++++++++ سەرناو: وەکوو فەووارە خوێن دەقوڵێ دەمی ئاهم لە حولقووما وەکوو فەووارە خوێن دەقوڵێ دەمی ئاهم لە حولقووما بە دڵ پەیوەستە تا سۆراخی پەیکانت لە پەهلووما مەگەر وەختێ لە سەیری خاڵی چیهرەت دیدە فاریغ بێ سیاهی مەردومەک بتکێ لەگەڵ ئەشکم بەسەر ڕووما لە هیجریشا موسیبەت نایەڵێ سەر هەڵبڕم یەکدەم لە خوێنی ئەشکما چەسپاوە پێشانی بە زانووما لەسەر ڕوو لادە تاری توڕڕەیی موشکینی تاتارت حەبەش دەستی تەتاوەل ڕانەکێشێ، با بەسەر ڕووما ئەگەر چی کارییە دەردم وەلێ نەزدیکە تەسکینم بپڕژێنێ حەکیم ئەر ئارەقی چیهرەت بە داڕووما بە مەششاتەی دەوت دڵبەر دڵی سالم مەڕەنجێنە لەناو جەمعی پەرێشانا لە حەلقەی چینی گێسووما ++++++++++++++++++++++ سەرناو: پڕچینی زوڵف و پەرچەم نەقشن لە ڕوویی یارا پەرچینی زولف و پەرچەم نەقشن لە ڕوویی یارا وەک میللەتی مەجووسی هەر دێن بە دەوری نارا توڕڕەت کە دێ بە ڕوودا گەر عەینی کوفرە، حوسنە بۆ ڕەونەقی کڵێسا با هەر ببن نەسارا غەمزەت کە تیری باراند زوڵفت دڵی پەنا دا بەم ڕەنگە حوسنی ئەخلاق کێ دی لە جینسی مارا؟ مەی گەر حەرام و تەڵخە ساقی بە چاوی مەستت اشهىٰ لنا و احلىٰ مِن قبلة العذارا ئەی ئەو کەسەی کە شەوها یادت ئەنیسی دڵمە یەک لەحزە دێمە یادت داخۆ لە ڕۆژگارا؟ تۆ ناتەوان و مسکین دوژمن قەویی و مونعیم سالم لە عەهدی وادا کوا چارە جوز مودارا ++++++++++++++++++++++ سەرناو: پەنجە بۆ تەسویری ئەبرووت پەیڕەویی مانی دەکا پەنجە بۆ تەسویری ئەبرووت پەیڕەویی مانی دەکا خامە بۆ زەنجیری گێسووت عەنبەرەفشانی دەکا قووتی ڕۆحە لێوەکەت یاقووت وەها ئاودار نییە مەنعی بازاڕی عەقیق و لەعلی ڕوممانی دەکا گەر لە پەردەی نازەوە ئاوازی تۆ بگرێتە گوێ تووتییی شیرین سوخەن کەی مەیلی خۆشخوانی دەکا؟ قامەتی نەوخێزی شیرینت نەهالی جەننەتە سەروی ڕەعنا، کەی لە لات سا مەیلی هەمشانی دەکا؟ دڵ بە نەشئەی حاڵی مەستیی چاوەکەت لایعقلە بۆ کەبابی جەرگی من، لێوت نەمەکدانی دەکا سا هەزار جارت دەخیل بم، حەرفی بەدکار مەشنەوە هەرچی دەربارەم بڵێ، بێ پیرە؛ شەیتانی دەکا لێوی یاقووتت نگینە خاتەمی نادر زوهوور مۆری دەستی ئاسەفە و ئەمری سولەیمانی دەکا کەس نییە ئەو شۆخە حاڵی کا لە سۆزی ئاتەشم پێی بڵێ: سالم لە عیشقت وا غەزەلخوانی دەکا ++++++++++++++++++++++ سەرناو: چاوەکەت وەختێ بە ئیما مەیلی جامی مەی دەکا چاوەکەت وەختێ بە ئیما مەیلی جامی مەی دەکا هەرچی مەی دەیکا لەگەڵ ئەو، ئەو لەگەڵ ئێمەی دەکا نەی لە ناڵینا چ گوستاخانە بۆ ئەربابی سەمع باسی ئەییامی گوزەشتەی کەیقوباد و کەی دەکا تا سوپاهی خوسرەوی عیشقت ئیحاتەی جانی دا بۆ شەڕ و شۆری موسیبەت دڵ لە موڵکی ڕەی دەکا کاروان ئەر سستڕەو بێ تا دەگاتە کۆیی لەیل شەوقی بێ پایانی دڵ، ئوشتر بە مەجنوون پەی دەکا حاڵی عیشق و تابشی هیجرت نیشانی دا بە من ئاگری سۆزەندە هەر کارێ بە بێشەی نەی دەکا تا بەسەر باغی دڵا بێ بای خەزانی فیرقەتت عاریزم بۆ سێوی ڕوخسارت لە ڕەنگی بەی دەکا جورعەنۆشی بۆ بکەم ئیتر لە بەزمی مەیکەدە چاوی مەخموورت بە عاشق کاری بادەی جەی دەکا وەختی بەخشش گەر بنووسم داستانی هیممەتت مەردی دانا وەسفی جوودی حاتەمی تەی کەی دەکا ئابڵەی دەردا کەفی پێی تاقەتی هەنگامی جەهد سالمی سەرگەشتە ئەزبەس ڕێی موسیبەت تەی دەکا ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ڕووبەڕووی نەقش و نگینی موستەفا ڕووبەڕووی نەقش و نگینی موستەفا نەسخە تۆماری جەمیعی ئەنبیا یا محەممەد تۆی شەفاعەتخوازی خەڵق بەهرەیابی لوتفی تۆن شاه و گەدا بۆ تەوافی کەعبەیی تۆ تا حەشر حەلقەگێڕن جانی کوللی ئەولیا وەقتی کەشفی زەمزەمەی ئیعجازی تۆ گوم دەکا مووسایی عیمرانی عەسا دادەتاشێ حەق لە شەوقی تۆ، نەبی نووری مانگ و خۆر وەکوو سەنگئاسیا شەمعی دینت بیمی خامۆشیی نییە تا حەشر بادی موخالیف لێی بدا جەزبی تۆ ئاهەنڕوبا دێنێتە چەرخ میهری تۆ وەک کەه دەکێشێ کەهڕوبا ئانگەه عیسا مورغی خۆی بێ ڕەهبەری ئافتابی موعجیزەت گەر جیلوە کا ڕووبەڕووی ئیحرامییانی کۆیی تۆ عەترها دێنێ هەموو سوبحێ سەبا وا بە دڵ بۆ تەوفی کەعبەت موبتەلان بوو بە خوێن نافی غەزالانی خەتا زوڵمەتێ بوو ئوممەتی خۆت بردە دەر مووسە ئەر بڕوا لەوێ ڕێ ون دەکا سەروی جەننەت هەر دەکا ئیدریس، گەز تا بە ئەندازەی قەدت ببڕێ قەبا هەر کە ئیسمت بوو بە سککەی زەڕڕی دین سائیری دین بوونە زەربی شەهڕەوا گەر نەهەنگی قولزومی ئیعجازی تۆ بێتە ڕوو سوعبانی مووسا ڕەد دەبا هەر چی جان و جورمی بێ مەعلوومە لێم خاسسە بۆ تۆ ئافەریدەی کرد خودا ون دەبێ وەک گەنجی قاروون زەڕڕی ناب خاکی کەعبەت گەر نەبێ بۆ کیمیا ڕووبەڕووی ڕەوزەی مونیرت ئینس و جین دێن وەکوو پەروانە بۆ شەوقی چرا ئوستخوانی دەستی لەتلەت بێ بە تیغ هەر کەسێ دامانی دینت بەر بدا دوشمنی سددیق و فاڕووقم بە جان غەیری تۆ گەر دڵ قوبووڵ کا ئاشنا بۆ ڕەواجی دین بە شەمشێر و قەڵەم کاتبت عوسمانە، شێرت مورتەزا تیغی قەسسابی قەزا وەک گووسفەند گەردی کەعبەت جانی سالم کا فیدا ++++++++++++++++++++++ سەرناو: کشا گێسوو بە گۆشەی ڕوویی یارا کشا گێسوو بە گۆشەی ڕوویی یارا چ جنسێ بێ لە مارا، بێ بە نارا پەزیرای ڕەنگی من بوو ئاینەی ڕووت خەزانم دی لە ئاغووشی بەهارا تەزەروی دڵ دەخوازێ بازی چاوت کە گەردش کا لە تەیرانی شکارا بە تەحسیل مەتڵەبی چەندێ بەری دا کە بگرێ دامەنی دارا نەدارا دەسا چۆن دامەنت بگرم کە مەیلت ئەوەند ساردە نەما پەنجەم لە کارا سەری تەسلیمی داوە نێرگسی مەست بە دیدەی تۆ لە هەنگامی خومارا لە ئەشکی سوور و سوێری خۆم دەبینم گوڵستانێ لە خاکی شوورەزارا دڵی دڵبەر کە مایل بێ بە ئەغیار نییە تەدبیری سالم جوز مودارا ++++++++++++++++++++++ سەرناو: گەر بە بۆ نیسبەتی توڕڕەت بدەمە موشکی خەتا گەر بە بۆ نیسبەتی توڕڕەت بدەمە موشکی خەتا بۆ خەتا فەخرە بەسا بۆ منە بەس خەبت و خەتا شێوەیی ئەبرۆیی تاقت هەمەجا دێتە نەزەر دەگەڕێ دڵ بە تەرەف تۆوە وەکوو قیبلەنوما کەی بە چەنگاڵی هەڵۆی غەم دەکەوێ تایری دڵ تا لە زاغی خەمی زوڵفت هەیەتی زیللی هوما ئەبەدەن ڕەنگی عەدەم نایەتە ڕووی کوشتەیی عیشق بە دەمی تیغی ستەمدا دەڕژێ ئاوی بەقا لە دو لا زولفی بەڵاجۆ کە بە لا دەنوێنێ نەفی مانەندی لەتیفیی ڕوخی جانانە دەکا کەی لەبەر توڕڕە دەگا دەستی خەیاڵم بە ڕوخت تۆ نەبی کێیە بکا دەستەیی سونبول بە قەڵا مورغی پڕ وەحشەتی دڵ ئەو شەوە ئەمنییەتی بێ لە ڕوخ و توڕڕەیی تۆ دەردەکەوێ دام و چرا نەقدی جان و دڵ و دین پێشکەشی یەک نیگەهت گەر قوبووڵ کەی لە منی سووختەدڵ ڕۆیی نەما وەرە سا پەنجە لە خوێنی دڵی سالم بگرە سەبتە ئەم ڕەنگە بەدایم نییە وەک ڕەنگی حەنا ++++++++++++++++++++++ سەرناو: هەر سەحەر دێنێتە یادم کۆیی تۆ موڵکی خەتا هەر سەحەر دێنێتە یادم کۆیی تۆ موڵکی خەتا نەفحەها دێنێ لە موشکین زوڵفی تۆ بادی سەبا نەهری ئەشک ئەمشەو لە دیدەم وا بەخوڕ دەڕژایە ڕوو دڵ لە سینەم تا سەحەر، سەنگاسیائاسا گەڕا بەسکی هەرجا کوشتەیی تیغی مەحەببەت کەوتوون کۆی دڵارامم لە خوێنا بوو بە دەشتی نەینەوا چەسپە هەرجا ڕیشەیی جەرگم لەگەڵ ڕیشەی خەدەنگ چەند بە چوستی تیری موژگانت لەناو دڵما ڕووا نامنوێنێ بێ بەسەرما گەر موسیبەتهایی چەرخ تا لەسەر سەرمە لە سایەی زوڵفی تۆ باڵی هوما بێت و سەیری چینی زوڵفت کا لەدەوری عاریزت هەر کەسێ نەیدیوە تاریکی لەبەر شەوقی چرا من دەمێکە خۆ لە خووی یاری قەدیمم شارەزام دوشمنی یارانی دێرینە و بە دوشمن ئاشنا غەرقی بەحری عیشقە سالم دەست و پای جەهدی نییە قەت شەنا ناکا لە دەریادا کەسی بێ دەست و پا ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئابی حەیاتی منە بووسەیی لێوی حەبیب ئابی حەیاتی منە بووسەیی لێوی حەبیب حاڵی مەماتی منە دیدەنی ڕوویی ڕەقیب شانە لە زوڵفت مەدە جێی دڵی ئاوارەیە حەیفە بڵا تێک نەچێ، مەسکەنی مسکین غەریب غەیری لەبت کێ دەکا چارەیی دەردی دڵم نەبزی من و دەردی من دوورە لە سەعیی تەبیب دیدەنی ئەبروویی تۆ فیتنەیی شەهری سەفەر دیدەیی جادوویی تۆ مایەیی حیلە و فەریب ڕەونەقی گوڵشەن دەچێ شاهیدی گوڵ ون دەبێ ئاخری ماهی بەهار قوڕ بە سەری عەندەلیب ئاخری دێ هەر دوو لا دەوڵەت و بێ دەوڵەتی پەیکی فەنا تەی دەکا هەرچی فەراز و نەشیب کوفرە ئەگەر دەرکەوێ ڕەخنەیە بۆ دین و دڵ سوجدە لە ڕووی تۆ دەکەن قازی و شێخ و نەقیب زیددی یەکن یەک بە یەک نار و خەس، ئاب و نەمەک شاهید و عەهد و وەفا، سالم و سەبر و شەکیب ++++++++++++++++++++++ سەرناو: لە زوڵف و ئەگریجەت بۆ کوڵم و غەبغەب لە زوڵف و ئەگریجەت بۆ کوڵم و غەبغەب موهەییایە لە ڕێی دڵ مار و عەقرەب لە خاکی ئاستانەت تا موقیم بم کیفایەتمە لەجێی ئەنعام و مەنسەب لە لەوحی تەربیەت نەیخستە یادم بەجوز ئەلفی قەدت ئوستادی مەکتەب بەریی حوسنە پەری تا تۆ دیاری لە ڕووی مەه نانوێنێ شەوقی کەوکەب لەبی تیشنەم خەریکی زیکری تۆیە هەتا ڕۆحم لە تەندا دێتە سەر لەب تەڵەب ناکەم لە قاپی کردگارا بەغەیرەز وەسڵی دڵبەر هیچ مەتڵەب قەڵەم سەرخۆشە سالم بۆ تەرەددود لە تەعلیمی بەلاغەت میسلی مەرکەب ++++++++++++++++++++++ سەرناو: لە ڕووی تیری موژەی خوونڕێزی مەحبووب لە ڕووی تیری موژەی خوونڕێزی مەحبووب سەراسەر موڵکی دڵ پڕ بوو لە ئاشووب سوپای بەرگەشتە بوو چاوت لە موژگان شکاندی غالیبی دڵها بە مەغلووب بەسەر دڵما حەواڵەی غەمزە تا کەی؟ دەبێ چی بێ خەراجی موڵکی مەخرووب؟ بڵێن: با زیشتڕوو دیبا نەپۆشن چ حاسڵ سوورمەسا بێ چاوی مەعیووب؟ لە ڕێی میهرا بە ئیقدامی عەیادەت ئەگەر مەجرووحی یاد کا یاری مەحجووب موژەم باهەم بە ڕشتەی دڵ دەبەستم دەکێشم ڕەهگوزاری جوملە جاڕووب گەیاندی بۆم سەبا بۆی عەتری گێسوو وەکوو پیراهەنی یووسف بە یەعقووب لە حەشریشا سەروکارم بە عیشقە ئەگەر دەستم بگاتە دەستی مەتڵووب لە عیشقا هەر منم هەمدەرسی مەجنوون لە سەبرا هەر منم ئوستادی ئەییووب فەراغەت سەعبە بۆ عاشق لە هیجرا بە سالم زەهرە بێ تۆ ئەکل و مەشرووب ++++++++++++++++++++++ سەرناو: چوومە سەر زیافەتی مەللا بەکری عالی جەناب چوومە سەر زیافەتی مەللا بەکری عالی جەناب چ بڵێم خەڵکینە! بۆم نایەتە بەر مەددی حیساب خولاسە جێبەجێ بوون: ڕیزێ لە خوار، ڕیزێ لە ژوور هێنایان هەر بە دوو کەس سینییێ یاپراخ و کەباب ئەوی مەقبووڵ بێ لای خەڵکی، ئێستە قسەی موختەسەرە بوو بە هامسینیی من کەرە زۆرخۆرەکی خانەخەراب کۆلارەی لێوی کە زنی؟ --- سەر سینی بوو لە تاوان جووجکی ژێر دەورییەکە بوو بە کەباب هەموو جار چواردە یاپراخ و دوو جووت نانی قەوی بای دەدا لوولی دەدا قووتی دەدا میسلی دەواب چنگی گورگی کە بە یەک حەملە لە گۆشت ڕاماڵی هاتە یادم ساعەتەن زەحمەتی مەڕ، جەوری قەساب دەرونی هاتە جۆش و مەتڵەبی دۆی ترشی دەکرد کاسە دۆی نایە سەر و دوو قومی لێ دا بە شیتاب القصه ئەو شەوە بەدبەختە وەهای کرد بە خوەرش وەختە بوو قیرتەبەقی نان لە مەلا بێتە جەواب ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ڕاستە دڵ حەبسە وەلێ شادە لە گێسوویی حەبیب ڕاستە دڵ حەبسە وەلێ شادە لە گێسوویی حەبیب چونکە نەزدیکە بە دائیم لە گوڵی ڕوویی حەبیب بە دوعا نابێ ڕەوا حاجەتی ئەربابی نیاز ڕوویی دڵ تا نەکەنە قیبلەیی ئەبروویی حەبیب دیدە شیرینە کە پڕ بێ لە سروشکی شۆرم چونکە تێیدایە لە عەکسا قەدی دڵجوویی حەبیب لە تەوافی حەرەمی کەعبەیی ڕوو حەلقەزەنن وەکوو حوججاجی حەبەش سیلسلەیی موویی حەبیب گەرچی خۆی جازیبە هەنگامی تەوەججوه دڵی شێخ وەکوو من جەزبە لە ڕووی دیدەیی جادوویی حەبیب بێ، بەسەر قیبلەیی دڵما وەرە ئەی بادی سەبا! بە دەمێ تازە کە ڕۆحم لە فەزای بوویی حەبیب ئاگری جەوری لە خەرمانی وجوودم بەر بوو قوڕ بەسەر سالمی بێچارە لەدەس خوویی حەبیب ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەگەر باوەڕ دەکەی سەوگەند بە ئەبرووت ئەگەر باوەڕ دەکەی، سەوگەند بە ئەبرووت هیلال ئاسا خەمیدەم بۆ مەهی ڕووت دووسەد عوقدەم لە دڵدایە بەبێ تۆ درۆ ناکەم بە عوقدەی چینی گێسووت فسوونی عیشقی تۆ بۆ من تەلیسمە بە ئەفسوونی نیگاهی چاوی جادووت لە کونجی بێکەسی جانم بە لەب هات بە گۆشەی لەبنشینی خاڵی هیندووت لە ئەشکی خوێن بە یادی لێوی ئاڵت کەنارم بوو بە کانی لەعل و یاقووت تەنووری پڕ گڕە میحنەتسەرای دڵ بە گەرمیی تابی شوعلەی ئاتەشیی خووت کەناری چاوی سالم جۆیبارە بە سەروی قامەتی مەوزوونی دڵجووت ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بێنە سا بادی سەبا لەم حاڵەدا پەیغامی دووست سەبارەت: تێهەڵکێشی غەزەلی ٦٢ی حافزی شیرازی بێنە سا بادی سەبا لەم حاڵەدا پەیغامی دووست تا کنم جان از سر رغبت فدای نام دوست وەختە بونیادی وجوودم نەیسیفەت ئاگر بدا طوطی طبعم ز عشق شکر بادام دوست ئاوی کەوسەر قەت قوبووڵ ناکا لە دەس غیلمان و حوور هرکه چون من در ازل یک جرعه خورد از جام دوست ناڵە بێ تەئسیرە ئەی دڵ زەحمەتی خۆت بەس بدە دردسر باشد نمودن بیش از این ابرام دوست قەسدی ئەو دوشنام و جەورە مەیلی من بووس و کەنار ترک کام خود گرفتم تا برئاید کام دوست دیدە کوحلی پێ دەوێ بادی سەبا سا بێنە زوو خاک راهی کان مشرف گردد از اقدام دوست تووشی دەردی ئادەمم یاران لە قەیدی خاڵەوە بر امید دانەای افتادەام در دام دوست مردنە یا سەبرە سالم، چارەیی ئەم عیللەتە زان که درمانی ندارد درد بی‌ئارام دوست ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بە نەزاکەت نییە گوڵ وەک بەدەنت بە نەزاکەت نییە گوڵ وەک بەدەنت غونچە دڵتەنگە لە حەسرەت دەهەنت سینە پڕ چاکە لە تیری غەمزەت دڵ گرفتارە لە چاهی زەقەنت باغەبان ئەمڕۆ لە باغا قەدی یار پەستی کرد قامەتی سەروی چەمەنت کاشیفی کوفرە لە ڕوو کافری دین تاری گێسوویی خەمی پڕ شکەنت ئەی گوڵاو جێگەیی تۆ شیشە نییە عاریزی دڵبەرە ئەسڵی وەتەنت سوجدە بۆ تاقی برۆی یار بەرە تۆ وەسەنی بی مەپەرەستە وەسەنت دادی شیرین مەدە سالم بە قەڵەم نییە قەندی قەڵەمێ وەک سوخەنت ++++++++++++++++++++++ سەرناو: تاڵانی سەر و ماڵم چاوی ڕەشی فەتتانت سەبارەت: لەسەر فەرمانی میرزا ئەحمەد بە پێنووسی موحەممەدی مەولەوی زادەی سابڵاخی بە ناوی سالم نووسراوە تاڵانی سەر و ماڵم چاوی ڕەشی فەتتانت پابەندی دڵ و دینم گێسوویی پەرێشانت وەک خەنجەری ذی جوشن تا ڕۆژی حەشر دەتکێ خوێنی دڵی مەزڵوومان بەو خەنجەری موژگانت بۆ چم دەوێ ئەو قیبلە گەر نەیکەمە خاکی ڕێت ڕۆحم بە چ مەسرەف دێ، گەر نەیکەمە قوربانت لەب تیشنەیی ماچێکە لەو دامەنی پاکی تۆ مانیع مەبە لەم خێرە، دەستی من و دامانت ++++++++++++++++++++++ سەرناو: جیهانئارایە مەه ئەمما نە وەک ڕووت جیهان ئارایە مەه ئەمما نە وەک ڕووت هیلالی یەکشەبە ناگاتە ئەبرووت لە لەبتا مەنبەعی ئابی حەیاتە دەڵێی ڕێی زوڵمەتە هەر سوو لە گێسووت هەوای سێبی زەقەن ئەی دڵ نەکەی قەت موهەییایە لە ڕێتا چاهی هاڕووت کە تۆ غائیب دەبی تاریکە چاوم دەڵێی نوقتەی بەسەرمە خاڵی هیندووت بە یادی لەعلی دڵبەر ئەشکی خوێنین مەڕێژە لەعلی خۆی نادا بە یاقووت لە نوتفەی، تیفلی موشک، ئاهوو عەقیمە نەبا فەحلی سەبا گەر بۆ خەتا بووت لەگەڵ بەرگەشتەبەختی من موژەی تۆ قیاسم کرد لە ڕووتا وەک یەکن جووت تەبی موحریقمە بۆ پوستان و لێوت دەوای تەبریدی من عونناب و لیمووت لە باغا غونچە مەشقی لێوی تۆی کرد نوخوستین گوڵ لە خەندەی تۆوە پشکووت مەپۆشە ڕووبەڕوو ڕووی ئافتابت بەبێ ڕووی تۆ دەلەرزێ سالمی ڕووت ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دڵی پڕ وەحشەتم جانا لەبەر موژگانی وەک تیرت دڵی پڕ وەحشەتم جانا لەبەر موژگانی وەک تیرت حەساری بوو لە حەڵقەی دەرهەمی گێسوویی زەنجیرت لە سەعیی هاتوچۆدای، ئەی خەیاڵی غەمزە دەیزانم نیهانی بۆ شەبیخوونی دڵە دووبارە تەدبیرت میانت بەستووە، تورکانە، بۆ قەتڵم لە مەستیدا تەحەممول کە زەمانێ با ببۆسم دەست و شەمشیرت ویداعی جان و دڵ ناکەم وەلاکین غائیلەم زۆرە لە وەختی زەربی شەمشێرا ببینم حاڵی تەئخیرت موفەڕڕەح بێ دەماغم با لە نەفحەی توڕڕەیی جانان وەرە ئەی بادی شەبگیری سەرم قوربانی تەئسیرت بە تیرت جەرگم ئەر لەت کەی ئەبەد تەرکی نەزەر ناکەم لە مەرگا بۆ تەماشا بازە دایم چاوی نەخچیرت دەزانم فیعلی پەنهانت ئەگەر چی موئمینی زاهیر فەریبی من مەدە زاهید بە تەسبیحات و تەزویرت بەتەنگ هات ئەی شەوی زوڵمەت دڵی سالم لەدەس توولت چ بوو نەتشوشت بە ئابی سوبحدەم ڕوخساری وەک قیرت؟ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دڵە خەڵوەتسەرایی حەزرەتی دووست سەبارەت: تێهەڵکێشی غەزەلی ٥٦ی حافزی شیرازی دڵە خەڵوەتسەرایی حەزرەتی دووست دیده ئایینەدار طلعت اوست سیمیای عیشق و کیمیایی ویسال هر چه دارم ز یمن همت اوست ڕێی دڵی داوە چونکە توڕڕەیی یار گردنم زیر بار منت اوست بە کەسێ عاشقم منی ڕیسوا همه عالم گواه عصمت اوست دڵ بە خدمەت تەقەڕڕوبی دەس کەوت پردەدار حریم حرمت اوست هەر چی گوڵڕوخ کە جازبی دڵ بن ز اثر رنگ و بوی صحبت اوست چ کەمە ئامەدی جیهانی خەراب، هرکسی پنج روزی نوبت اوست بولبول و تەوفی گوڵ، من و ڕوویی یار فکر هر کس به قدر همت اوست دیدە نازانێ بۆ عەزیزە لەلام زانکه این گوشه خاص خلوت اوست لادە سالم لە ڕاهی تیری نەزەر سینه گنجینهٔ محبت اوست ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دەناسی قاتیلی دڵ گەر نیگەه کەی سوویی موژگانت دەناسی قاتیلی دڵ گەر نیگەه کەی سوویی موژگانت ئەدا کە خوونبەها سا بووسەیێ دەستم بە دامانت تەواو نابێ لە سەودای عاریزت بۆ دڵ، گرفتاری لە داوی توڕڕە بەربوو کەوتە نێو چاهی زەنەخدانت کەفەن پیراهەنم بێت و مەشۆن زەخمم وەسییەت بێ بە خوونالوودە ئازادن لە مەحشەردا شەهیدانت سەرم، ئەووەڵ قەدەم، دانا لەسەر کووچەی ڕەهی عیشقت دڵ و دینم بە یەغما چوو لە سیحری چاوی فەتتانت بەریم یەکسەر لە نیعمەتهایی فیردەوسی، لە دونیادا کەرەم گەر بە من لیمۆیی پوستانت لە بوستانت دەپرسی گەر لە مەهجوورت: بە پەیکانی موژەت سەوگەند، خەمیدەقامەتە سالم کەمان ئاسا لە هیجرانت ++++++++++++++++++++++ سەرناو: سا بە زاری بۆ نەناڵێنم لە داغی فیرقەتت سا بە زاری بۆ نەناڵێنم لە داغی فیرقەتت بەندبەندم نەیسیفەت سووتا بە ناری میحنەتت کەی لە قەبرا تا بە مەحشەر دەردەچێ یادت لە دڵ زەحمەتە بۆ عاشقی دڵدادە تەرکی سوحبەتت دێتە خاتر تا لە خوانی حوسنی تۆ حەققی نمەک قەت بە من پایانی نایێ زیکری شوکری نیعمەتت ڕاستە دڵ بەندە لە توڕڕەی زوڵمەتی زوڵفت وەلێ ڕۆشنە کولبەم لەبەر شەوقی خەیاڵی ڕوومەتت سوجدەجۆن وەک بیدی مەجنوون سەروها ئەفکەندەسەر بۆ تەفەڕڕوج گەر خەرامان بێ لە باغا قامەتت بێ ڕەمەق وا ئووفتادەم تاقەتی ناڵەم نییە ئەی تەوانا! بۆ زەعیفان کوانێ ئاخر مروەتت تەرکی دامەن گرتنی دڵبەر نەکەی سالم بە مەرگ نامەوێ بڕوێ گیای بێ خار لە خاکی توربەتت! ++++++++++++++++++++++ سەرناو: شۆری شەهرم گەر وەها بێ جێمە هاموون عاقیبەت شۆری شەهرم گەر وەها بێ، جێمە هاموون عاقیبەت یاری لەیلا خەسڵەتم دەمکاتە مەجنوون عاقیبەت گەر شەپۆلی بەحری ئەشکم موڵکی ڕووم وا داگرێ دەبنە یەک هەر دوو لەگەڵ دەریایی جەیحوون عاقیبەت ڕامی خۆی کردم لە ئەووەڵدا بە عیشوە، چاوی مەست دەست و پای بەستم بە سیحر و کەید و ئەفسوون عاقیبەت بۆ موتیعی، عیسەئاسا ڕاستڕەو بوو پیش از این وەک خەتی تەرسا بینای نا حەرفی واروون عاقیبەت سەرچناری چەشمەیی چاوم ئەگەر وا هەڵقوڵێ مەوج و گەردابی دەگاتە کێوی گودروون عاقیبەت سێ بە سێ یەک یەک تەڵاق دەن، بادەکەش، با دوختی ڕەز تا ئەبەد مەستی دەبەخشێ چاوی مەیگوون عاقیبەت ئەی ڕەقیب با تۆ لەگەڵ من زوڵمی فیرعەونی بکەی سەرزەمین قوتت دەدا وەک گەنجی قاروون عاقیبەت عافییەت بێ، وەک غەزەنفەر، دوشمن ئەر خوێنم بخوا پشتی ئەو دەشکێنێ پەنجەی شێری گەردوون عاقیبەت تەنگدەستی دەوڵەتی لەدوایە سالم موژدە بێ شادمانی دێ لەگەڵ ئەحواڵی مەحزوون عاقیبت ++++++++++++++++++++++ سەرناو: موحیتی عاریزی دڵبەر لە سەردا زوڵفی پڕچین هات موحیتی عاریزی دڵبەر لە سەردا زوڵفی پڕچین هات بە دەوری باغی گوڵدا، تەرزی سونبول، مەحزی پەرژین هات هەوای ماچی لەبت ڕێی بەندەری زوڵفی بە دڵ ون کرد موسافیر بۆ سیاحەت سوویی چین چوو تووشی ماچین هات بە تەم کەللەی دەماوەند بوو لە ئاهم گەردەنەی ئەلبورز بە ڕێی ڕەیدا کە قیسمەت ڕۆژی ئەووەڵ بوو وەرامین هات کەلامی وەسفی حوسنی تۆم دەخوێند دوێشەو بەتەنهایی لە پەردەی غەیبەوە تا ڕۆژ بە گوێما دەنگی تەحسین هات دوعام بۆ دەفعی چاوی بەد لە حوسنی تۆ دەکرد ئەمشەو لە دەم روح الأمین تا سوبحدەم ئاوازی ئامین هات حەدیسی کوشتنی فەرهادی بێکەس پێت بڵێم چۆن بوو؟ لە شەوقا دای بە سەریا تیشە وەختێ، دەنگی شیرین هات هەمیسان کەوتە خوێن زەخمی دڵی سالم، وەکوو جاران بە سروەی بای سەحەر یەکدەم، کە نەفحەی زوڵفی موشکین هات ++++++++++++++++++++++ سەرناو: میرزا وەرە لێم لادە دەستی من و دامانت سەبارەت: بۆ میرزا سلێمانی زیندروو میرزا! وەرە لێم لادە، دەستی من و دامانت ئەیمەن مەبە لێم نەک بێم یەک دەفعە بە مەیدانت تۆ قاژیی و من شاهێن مەقڕێنە بەدەورمدا نەک حەملە بەرم، ڕۆبەم چنگەڵ لە چیقڵدانت من توغرول و تۆ سەعوە، قەسدم ئەمەتە ناگاه میخلەب لە سەرت گیر کەم، دەرچێ لە عەقەب جانت من شێرم و تۆ گاوی، شەڕڕاڕیی و ناترسی جوستەن کەم و بشکێنم وەک نەی هەموو ئێسقانت بۆ من قەڵەمە نێزە، بۆ تۆ سپەرە دەستگا بۆ تەجرەبە، با لێ دەم یەک حەربە لە قەڵغانت نووکی قەڵەمم تیژە وەک نێشی درەفشی تۆ سەوهان زەدەیە فیکرم وەک گازنی بوڕڕانت ڕەنگینە هەموو شیعرم وەک نەقشی تەکەڵتووی زین مەزموونکەشە فیکرم وەک قوللاپی دروومانت سەڕڕاجیی و هەم شاعیر، هەم ڕۆبەم و هەم داشۆم دەفتەر لە تەغاراوت دەرزی لە بنی ڕانت ڕەنگدۆمیی و ڕەنگزیندۆز، هەم لێ دەم و هەم بەند کەم کشتەک لە کونی لووتت، مشتەت لە دەفەی شانت هەم لێ دە تەقەڵ هەم خەت، هەم لێ بەم و هەم تێ کەم نەخ نەخ لە کونی دەرزی، نەم نەم لە قەڵەمدانت تێت ناوە، لەلات خۆشە، ناخۆشە دەری بێنن بەو خەرجە دەبێ دەربێ، ئەو پارە لە گیرفانت دەرپێ بکەنە هەم ڕەخت، هەم بتبەم و هەم بتخەم لەو حەوزی حەمامی گەرم، بێ جل تەنی عوریانت سەنعات و سەخایی تۆ بەس تەنگ و گوشاد هاتن: هەم حەلقەیی ئاوزوونەت، هەم سفرەیی میهمانت! ++++++++++++++++++++++ سەرناو: وەک دوڕڕ و عەقیق نەقشە دەندان و لەبی ئاڵت وەک دوڕڕ و عەقیق نەقشە دەندان و لەبی ئاڵت میسلی بەڕەزا پەخشە ئەگریجە لەسەر خاڵت نارنجی زولەیخایە گۆی چاهی زەنەخدانت تەوقی ملی شیرینە پاوانە و خڕخاڵت پەنجەت لە حەنا مەگرە سوورێکی تەڵخڕەنگە خوێنی دڵی من ئاڵە بۆ پەنجەیی شمشاڵت بەخبەخ لە قەدی سەروت، چەند دڵبەر و مەوزوونە سەیری کە چ شیرینە فێس و گوڵی دەسماڵت گەر بێت و نیقاب لادەی فی الجمله دەبن دەردەم مەحزوونی سیەه چەشمان مەجزووبی دیدەی کاڵت بێ ڕەحم و جەفاکاری بۆ کۆهکەنی غەمگین شیرینی زەمان ئامان! ڕەحمێ بە پەشێو حاڵت ++++++++++++++++++++++ سەرناو: نایێڵێ بێمە حوزوورت منی ئاوارە عەبەس نایەڵێ بێمە حوزوورت منی ئاوارە، عەبەس عاجزیی گوڵ لە جەفای بولبولی بێچارە عەبەس نەوجەوانی! بە ستەم دڵ مەدە، بێ، تووبی خودا بێ غەمانە بە جەفا ئەم سەری ئازارە عەبەس جەوری خۆت کوشتن و هەم فەخری عەدووی تۆ باعیس بە سەدای خەندەیی ئەو کوشتنی دووبارە عەبەس کەمی ڕیتە قەدەمت مەردومی چاوم لوئلوء ئارەزووی چاکە لەگەڵ مەردومی بێکارە عەبەس پایەیی نیک و بەدی لەم تەبەقە بەرعەکسە هەوەسی ڕوتبە لەلای ئەم سەر و سەرکارە عەبەس دیدەنی قوربی ڕەقیب بوو بە کەدەر کەوتە دڵم دات بە ڕووی ئاینەدا، ئەم خەتی زەنگارە عەبەس دڵ لە ڕەقسایە وەکوو زەڕڕە لەبەر پەرتەوی ڕووت بە هەوای شۆڕشی من ڕەقسی حولی دیارە عەبەس ناڵە سوودی نییە سالم لە دڵی کافردا لەب بدۆزە بە ئەلەم ئەم هەموو هاوارە عەبەس ++++++++++++++++++++++ سەرناو: گەرچی نیی مەحشەر شەفیعم لاعیلاج گەرچی نیی مەحشەرشەفیعم، لاعیلاج شادمانم پێت وەکوو ڕاهیب بە خاج ئاهوویی چین گەر ببینێ گەردەنت دەر زەمان دێنێ لە گەردنیا، خەراج خاک و سایەی کۆیی تۆم گەر دەس کەوێ نامەوێ ئیتر ئومووری تەخت و تاج دەوری پوستانت لە زوڵفت جەدوەلە وا لە حەلقەی ئابنووسا گۆیی عاج عومری عاشق وەک وەفا نابوود دەبێ، گەر بدەی بۆ نەقدی جان، ئەمری ڕەواج عەکسی ڕووت دایم لەناو دیدەی پڕ ئاو زاهیرە وەک مەی لەتوێی پەردەی زوجاج بۆ لیباسی تالیعی واروونی من بێ وەفایە عەهدی تۆ وەک ڕەنگی زاج گەر بە ئەغیار ئاشنام چارم نییە شێر دەباتە تەبعی ڕووبەه، ئیحتیاج موددەعی وا لافی هەمحوسنیت دەدا پێشی ئەعما هەر یەکێکە نوور و داج تووشی ڕاداری ئەجەل سالم کە بووی، ڕەسمی ئەو بۆ باری عومرت جانە، باج ++++++++++++++++++++++ سەرناو: نەمەکی ڕیتە برینم نەمەکین ڕوویی مەلیح نەمەکی ڕیتە برینم نەمەکین ڕوویی مەلیح لاڵی کردم لە کەلاما بە عیباراتی فەسیح مایەیی فیتنە دڵە و تازە دەڵێ: لادە لە عیشق! لە خەتا بەدترە تا سەد دەرەجە، عوزری قەبیح مەوج سان بێتە تەلاتوم بە ئەبەد نازانێ ڕمزی پێشامەدی کاری منی بێچارە سەتیح غەیری بۆسەی لەبی تۆ چارە نییە بۆ دەردم باوەڕت گەر هەیە، بالله، ئەمەتە قەولی سەحیح چوست و چابوک وەرە ڕێی دوشمنی نەفست سالم سیدقە خەفتان و وزوو مەرکەب و شوکرانە سەلیح ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دەدا هەردەم شەکەرخەندت سەمەر قەند دەدا هەردەم شەکەرخەندت سەمەر قەند بە قوربانی شەکەرخەندت سەمەرقەند لە قەدتا دەستی من موشکیل کەمەر بێ قەدی موو قەت قوبووڵ ناکا کەمەربەند بە ڕووی وەسڵا چ غەم گەر بەحرە هیجرت کە نەمبا ناخودا دەمبا خوداوەند لە هیجری ڕووی بەهاری دڵستانت لە دڵمایە خەفەت وەک کێوی ئەڵوەند دڵی تیشنەم مەحەللی ڕەحمە، سا دەی بە ئاوی تیغی تۆیە ئارەزوومەند غوباری کۆیی عیشقە کوحلی بینش بە خاکی نەقشی پێی جانانە سەوگەند بە ئەفسوونت جەلا دا دانەیی خاڵ بە دامی توڕڕەیی تۆ بوو مورغی دڵ بەند دەزانن غوسسە تاکەی بارە بۆ دڵ؟ هەتا تەم بێ لەسەر کێوی دەماوەند مەکەن مەنعم لە غەم؛ بێ ئەو، زمستان بە چی بێ بولبولی بێچارە خورسەند؟ ئەبەد نادەم بە خەرقەی پادشاهی پەڵاسی خەز، لیباسی کوهنەیی ڕەند خودایا میحنەتی سالم هەتا کەی؟ لە کارا سستییی بەختی هەتا چەند؟ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: مەشقی مەردی بە کەرەم کەسبی سەڵاحەت بە سوجوود سەبارەت: تێهەڵکێشی غەزەلێکی سەعدی مەشقی مەردی بە کەرەم، کەسبی سەڵاحەت بە سوجوود هر که این هر دو ندارد عدمش به که وجود عەبەسە نازشی مونعیم بە زەڕ و موڵک و مەتاع که محال است در این مرحله امکان خلود ئەمە هەر پەرتەوی ئەو ڕۆژەیە ئەییامی قەدیم که همی تافت بر ئارامگه عاد و ثمود ڕاستە پاماڵی غەمی، ئەی دڵی ئاشوفتە، وەلێ صبر کن کاین دو سه روزی به سر ئاید معدود سەروکاری منی بێکەس بە کەسێکە هەمە جا که کریم است و رحیم است و غفور است و ودود لازیمەی دینە لەسەر ئەهلی خیرەد، عیززەتی خاک که عیون است و جفون است و خدود است و قدود ئینس و جین موعتەریفی قودرەتی حەققن، بە یەقین همه در ذکر و مناجات و قیامند و قعود نائومێد نابێ ببن لەم ڕەهە، بێگانە و خوێش هیچ خواهنده از این در نرود بی مقصود زاکیری لەفزی شەهادەت بە، دڵا، حاڵەتی نەزع گرت ایمان درست است به روز موعود ئەو وجوودەی نییە دونیا غەرەزم بێ لە چ کەس ای برادر که نه محسود بماند نه حسود سەعدە ئەم پەندە، وەلێ سەعبە لەدەست سالم بێ نتواند که به جای ئاورد الا مسعود ++++++++++++++++++++++ سەرناو: گوشادیی عوقدەیی خاتر بە کارێ بوو ئەویش ڕابورد گوشادیی عوقدەیی خاتر، بە کارێ بوو، ئەویش ڕابورد دڵی پڕ شۆرشم خوشنوودی یارێ بوو، ئەویش ڕابورد موقیمی خاکی کۆی جانانە بووم، حاجیب دەری کردم لە بەرچاوی عەدوو بۆ من ویقارێ بوو، ئەویش ڕابورد چراغی عومری شیرینم شەوی دووری بە پایان هات زەمانی وەسڵی دڵبەر ڕۆژگارێ بوو، ئەویش ڕابورد لە عوریانی پەشیمان نیم ئەگەرچی مەشقی مەجنوونە بە کەف جیبی دەڕیدەم ئیعتیبارێ بوو، ئەویش ڕابورد ئەوەند باری بەخوڕ ئەشکی نەما ئەم چەشمە بێ ئاوە بە یادی قەددی سەروت جۆیبارێ بوو، ئەویش ڕابورد بە بێداری لە یادی نیم وەسڵێ، غەم بەسە سالم لە خەودا دەفعەیێ بۆس و کەنارێ بوو، ئەویش ڕابورد! ++++++++++++++++++++++ سەرناو: هەر دیدەنی تۆیە دڵ بکا شاد سەبارەت: تێهەڵکێشی غەزەلی ١٠٧ی حافزی شیرازی هەر دیدەنی تۆیە دڵ بکا شاد رویت همه ساله لاله گون باد گەر سوجدە نەبا موقابیلت، سەرو پیش الف قدت چو نون باد حوسنت وەکوو ماهی ئاسمانی هر روز که هست در فزون باد شمشاد بە ڕەسمی خاکبۆسی پیوسته برابرت نگون باد گەر ڕەوشەنە دیدە بێ جەماڵت از گوهر اشک، بحر خون باد غەمزەت لە بەرابەری دڵی زار از کردن سحر ذوفنون باد تاکەی دڵی من لە شەوقی وەسڵت بی صبر و قرار و بی سکون باد گەر عاجزە دڵ لە حەلقەیی زوڵف از حلقه عشق تو برون باد جێی ئاوی حەیاتە لەعلی لێوت دور از لب هر خبیث دون باد ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بنووسم چۆن لە هیجرانا بە یاری سیمبەر کاغەز بنووسم چۆن؟ لە هیجرانا بە یاری سیمبەر کاغەز دەکا گوم دووکەڵی ئاهم لەبەر مەددی نەزەر کاغەز چ حاجەت میننەتی باڵی کەبووتەر هەڵگرێ نامەم کە پەڕ بۆ تەییی ڕاهی کۆیی تۆ دێنێتە دەر کاغەز لە تەندووری فیراقا ئافەتی مەکتووبە گریانم وەکوو پشکۆیی ئاگر خوێن بە گەرمی دێتە سەر کاغەز لە بەندی دیققەتی وەسفی میانا نوکتەبازێکە لە پەردەی مەعنییا پڕ شەهدە میسلی نەیشەکەر کاغەز لە جیلوەی شەعشەعەی وەزعی جەماڵا غەرقی پەڕتەو بوو ئیحاتەی شەمعی مەعنیدا مودەووەر وەک فەنەر کاغەز چ حاجەت پورسشی ئەحواڵی ئاشوفتەم لە قاسید کەن؟ دەدا خەتتی پەرێشانی لە ئەحواڵم خەبەر کاغەز لە فەحوای شەرحی ناری فیرقەتا سووتا دڵی دوژمن کە نووسی سالمی بێکەس بە خوونابی جگەر کاغەز ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بە تەقدیمی وەفا ناردی نیگاری سیمبەر کاغەز بە تەقدیمی وەفا ناردی نیگاری سیمبەر کاغەز بەریدی خۆشخەبەر هێنای وەکوو بادی سەحەر کاغەز خیتابی غائیبانە عادەتی داوم بە تەنهایی ڕەفیقە بۆ دڵی خوێنینی من گاهی سەفەر کاغەز مەگەر موژگان ئیشارەی کرد بە کاتب، نوکتەسەنجی کا؟ لە زەخمی خوونچکانی دڵ وەکوو من باخەبەر کاغەز شەکەرئەفشانیی شیرین زوبان مایەی حەلاوەت بوو دەهان شیرین دەکا هەر حەرف و نوکتەی وەک شەکەر کاغەز قودوومی قاسیدی زیندانی هیجرانی بە گوڵشەن کرد دەکاتە ڕەوزەیی جەننەت بە موشتاقان سەقەر کاغەز لە شادی خەلعەتی ئەلتافی دڵبەر دەس بەرە سالم هووەیدا کە بە شەوکەت وەک ڕەقەم موحکەم بەسەر کاغەز ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەییامی عید و عەهدی گوڵە و مەوسیمی بەهار سەبارەت: تێهەڵکێشی غەزەلی ٢٤٦ی حافزی شیرازی ئەییامی عید و عەهدی گوڵە و مەوسیمی بەهار ساقی بە روی یار ببین ماه و می بیار جانە لە ماڵ و دەوڵەت و موڵکم عەزیزتر ئان نیز بر کرشمهٔ ساقی کنم نثار بێت و لەبم بگاتە لەبت دڵ بەڵەد دەبێ از فیض جام و قصهٔ جمشید کامگار چیهرەت بە ئاب و ڕەنگی لەتافەت دەڵێی گوڵە یا رب ز چشم‌زخم زمانش نگاه دار ڕەنگین دەبێ لە حاڵەتی بەزما بە شیعری من جام مرصع تو ازین در شاهوار ڕێگا دەبا بە سیڕڕی دەهانت خەیاڵی من موهوم نقطەایست نه پنهان نه ئاشکار ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بە حەقیقەت سەنەما دیدەتە ئوستادی هونەر بە حەقیقەت سەنەما دیدەتە ئوستادی هونەر بۆ نگینی جگەر ئەڵماسە موژەت وەختی نەزەر دڵ قەفی خوارد و شکا، کردیە نیشانەی قیرقاج گەردشی تیری نیگاهت لە قەفا میسلی قەجەر مەنزڵی عەقرەبی زوڵفە قەمەری چیهرەیی تۆ لەم دەرە بۆ منی غەمدیدە ئەبەد نەحسە سەفەر کوورەیی شیشەپەزە بۆ دڵی سەختم، عیشقت لە تەفی جۆششی ئەم ئاگرەدا مۆمە، حەجەر! وا موقیمی سەری کۆتە وەکوو خاکی قەدەمت سالمی غەمزەدە مەحروومە لە ئیخوان و پدەر ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بە دڵ وەختی نیگەه موژگانی دڵبەر بە دڵ وەختی نیگەه موژگانی دڵبەر دەکا کاری سەنانی تووسی نەوزەر سەوادی چینی زوڵفت وەک شەوی تار بەیازی عاریزت وەک ماهی ئەنوەر هەتا تۆ دەرنەخەی وەختی سەحەر، ڕوو تولووع ناکا لە مەشریق شەمسی خاوەر بە ڕەنگی دڵبەرم تەحقیقە ئیتر عەقیمە مادەری دونیا لە دوختەر موژەت بۆ دڵ دەپڕژێ گاهی ئیما وەکوو پەروازی شاهین بۆ کەبووتەر فەریبی قەرزی بووسەم دەی لە دونیا یەخەت دەگرم لەبەر دیوانی مەحشەر لە موژگان و برۆ کێشاویە چاوت بەرابەر بۆ دڵم شمشێر و خەنجەر مەکە تەقریری عیلم و فەزلی سالم بە ئاوی عیشقی تۆ شوشتوویە دەفتەر ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بە چین گرتوویە زوڵفت گردی ڕوخسار بە چین گرتوویە زوڵفت گردی ڕوخسار چلۆن سازش دەکا مارت لەگەڵ نار؟ بە خوێن بێ دڵ، بە گەرمی بێتە سەر جەرگ ئەگەر بێ تۆ دڵم شاد بێ بە گوڵزار دەڵێم: وەک قامەت و ڕووتە مەه و سەرو گەر ئەم ساحیبقەبا بێ، ئەو کولەهدار ئەگەر شەبها بەبێ تۆ خوابگاهم پەڕی قوو بێ، لە پەهڵوومایە وەک خار سەبا سا بێ بەسەر گێسوویی یارا دەماغم خوشکە بێ بۆی موشکی تاتار تولووعی کرد کە خورشید ئاینەی گرت لە سوبحا عەکسی ماهی کرد نموودار تعالى الله چ سیحرێکی بینا نا لە نەزمی خاڵ و زوڵف و چاو و ڕوخسار ڕەشی کرد و بڕی، خەم بوو، موزەییەن بە غازە و سوورمە و میقراز و پەڕگار بە سونبولزاری زوڵفا کەوتە ناو باغ لە شەودا دڵ وەکوو شەبگەردی هوشیار چنیی، گرتی، گەزی، بۆی کرد و لای دا: بەنەفشە و سونبول و سیب و گوڵ و نار لە وەختێکا لەگەڵ تۆ ئاشنا بووم نە مانیع بوو نە حاجیب بوو نە ئەغیار بە ڕووما وا لە ئەبرۆ تیغی کێشا وەکوو سەیفی عەلی بۆ سەففی کوفار نە پێی ڕۆیین، نە ڕێ بۆ دەستی کۆشش ئیلاهی! کەس نەبێ وەک من گرفتار دەکێشێ خوێنی سالم حەرفی ئیسمت وەکوو مەنسوور ئەگەر ببرێتە سەر دار ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بە ڕووی ڕۆژا نوواندی لەیلی دەیجوور بە ڕووی ڕۆژا نوواندی، لەیلی دەیجوور لە توڕڕە و ڕوو، بە مەجنوون، لەیلی مەستوور کەمەر هەردەم بە دوشنامم دەبەستێ هووەیدایە نیشانەی نەحل و زەنبوور دەزانم چۆنە تا دڵ سەیدی عیشقە لەژێر چنگاڵی بازا حاڵی عوسفوور لە وەسڵا هەر کە یارم دی، شەوی تار بەڵەد بووم داستانی مووسیی و توور تەحەڕڕوکبەخشە بۆ شەریانی عیننین بلوورین ساقی وەک ماهیی سەقەنقوور لە چاو بەختی سیاه و ڕۆزگارم ڕوخی زەنگی دەبێتە عەینی کافوور بە دوشمن بۆ نیشان دەم سوورەتی یار بە هەدیە کێ دەبا ئایینە بۆ کوور؟ بە دەردی شانە چێ سینەی لە چاکا لە زوڵفا گەر دڵم مەششاتە کا دوور بە زۆر ئەی چەرخ ئەگەر بەهرامی گوورم دەکەی قەبری منیش بازیگەهی گوور لە سیدقا وەسڵە بۆ سالم فیراقت بە دڵ نەزدیکە دایم، گەر بە تەن دوور ++++++++++++++++++++++ سەرناو: جانم فیدایی سروەکەت ئەی بادەکەی سەحەر سەبارەت: وەڵامی نامەکەی نالی جانم فیدایی سروەکەت ئەی بادەکەی سەحەر ئەی پەیکی موستەعید لە هەموو ڕاهی پڕ خەتەر ئەی میروەحەی جەماڵی مەهاسای دڵبەران وەی شانەزەن بە کاکۆڵی تورکانی سیمبەر جاڕووکەشی مەنازیلی جانان لە خەڵوەتا فەڕڕاشی فەڕشی سەبزە، بەهاران، لە دەشت و دەر ماڵش دەدەی بە دەم لە دەمی خوابی سوبحدەم هەم زوڵفی قیرگوونە و هەم چیهرەیی قەمەر باری لە سروەکەت بە شنەی ئەنگەبینی، گەز کردوویە جونبوشت بە هەماغووشی نەیشەکەر وەختی تەوافی عاریزی دڵبەر، شنۆیی تۆ لەغزش دەخا بە توڕڕە لە سەر تا بە پێی کەمەر کەی دێتە خەندە غونچە دەمێ بێ وەزیدەنت؟ گەر تۆ نەبی درەختی چەمەن ناگرێ سەمەر ئەحیاکونی جەمیعی نەباتاتی عالەمی ڕەعنا کشا لە تەربیەتت قامەتی شەجەر ئابی حەیاتە ئاتەشی ئەفسوردەیی دەمت تەحریکی تۆیە گڕ لە تەنوورا کە دێتە دەر میحنەت ئەوەندە زۆرە، هێندە دڵم تەنگ بووە دوودی هەناسەیی سەحەرم هەوری گرتە بەر هیممەت کە چابوکانە بە ئیجرایی مەتڵەبم لەم سەر بڕۆ وەکوو بەرید و لەوێ بێ وەکوو تەتەر بۆ موڵکی شامە نامەیی من سوویی نالییە هەر حەرفی ئەو لە وەزعی ویلایەت دەدا خەبەر پرسیویە زاهیرەن لە ڕەفیقانی یەک جیهەت ئەحواڵی ئەسڵی شەهر و موقیمانی سەربەسەر لەوساوە حاکمی بە ستەم دەربەدەر کرا نەیدیوە کەس لە چیهرەیی کەس جەوهەری هونەر تا بوو بە جایی مەتلەعی خورشیدی موڵکی ڕۆم سووتا گیاهی تیشنە و خوشکیدە بوو شەجەر ناکەن هەوایی هیچ کەبابێ زەلیلی شەهر بوریانە بەس لە ناری غەما پارەیی جگەر جوز گاهی ئاه و گریە لە ئەییامی ڕۆمییا نەمدیوە وا ببێ لە فەرەحدا لەبی بەشەر سەیوان پڕە لە شەخسی ستەمدیدە خوار و ژوور هەر قەبری پڕ غەمانە لە هەر لا دەکەم نەزەر جێی تورکەکانی ڕۆمە دەر و ژووری خانەقا غافڵ هەموو لە جایی موریدانی باخەبەر ئەو حەوزە پڕ دەبوو کە وەکوو چاوەکانی ئەو تەغییرە ئاوی وەک دڵی مەردانی پڕ کەدەر ئەو دەشتە جایی یاریی یارانی حوجرە بوو یەکسەر مەقامی ڕۆمییە هەروەک تەهی سەقەر سووتا دڵم بە حاڵەتی جۆباری سەرچنار لێڵاوە چەشمەساری وەکوو چاوی بێ بەسەر زستانی ئەووەڵین بوو دڕا بەرگی شێخ هەباس ڕۆمی ئەوەندە شوومە لە شەخسیش دەخا زەرەر وەک پیری خوردساڵە خەمی داری پیرمەسوور مەشغووڵی لەغزشە هەمەجا پای تا بەسەر ئەو بەردەکانی ناوی نرا قسنی شەخسەکەی دایان بە شاخ و دارەکەیا تورکی بێ هونەر وەک چاوی بێ غەمانە هەموو شیوی ئاودار بەس موشکلە لە چەشمەیی ئەو قەترە بێتە دەر ئەوسا مەکانی ئاسکە بوو کانی ئاسکان ئێستە لە دەنگ و ڕەنگی ئەڕۆمی پڕە لە کەر ئەمڕۆ فەزایی بازیگەه جایی ڕەهزەنە لەو دەشتە دێ لە غەیبەوە ئاوازی ئەلحەزەر تا دوزدجۆیی نیمەشەبن تورکی بێ نیزام دوزدن هەموو لە خەرمەنی مونعیم وەکوو شەرەر شەهرێکە پڕ لە زوڵم و مەکانێکە پڕ لە شین جایێکە پڕ لە شۆر و وڵاتێکە پڕ لە شەڕ سەربانی پڕ لە کەژدوم و دیواری پڕ لە مار گەودالی پڕ لە ڕەهزەن و سەحرایی پڕ خەتەر دڵ نایەڵێ بڵێم چییە سامانی حوجرەکەی هەر تۆڕی عەنکەبووتە، حیجابی بیرون و دەر نایێ سەدا لە پەنجەرەکەی جوز فیغانی جوغد غەیرەز شەقامی مووری نییە شوێن و پێ گوزەر توو خوا بڵێ بە حەزرەتی نالی دەخیلی بم بەم نەوعە قەد نەکا بە سولەیمانییا گوزەر ئەم موڵکە نەزمی نابێ بەبێ زەبتی واریسی بێ ئەو بە قەسدی ئەم تەرەفە با نەکا سەفەر سالمسیفەت لە بێکەسیا با نەبێ هیلاک من کردم، ئەو نەکا لە غەما خوێنی خۆی هەدەر ++++++++++++++++++++++ سەرناو: جیلوەیی عیشقت دەکا هەردەم لە دڵ نوور ئاشکار جیلوەیی عیشقت دەکا هەردەم لە دڵ نوور ئاشکار پێشی دیدەی دڵ لە ڕووتا ئاگری توور ئاشکار وام دەوێ سیڕڕی نیهانم قەت لە پەردە دەرنەچێ جەزبەیی عیشقت دەکا پێم ڕازی مەستوور ئاشکار کردوویە لێم زەعفی خۆم و شۆخیی و جەور و جەفات چنگڵی بازی شکار و حاڵی عوسفوور ئاشکار گەر بزانی نووکی پەیکانی موژەت چۆنەدێتە دڵ بۆت دەبێ سەعبییەتی سووراخی زەنبوور ئاشکار سەبکی شیعرم شاهیدە بۆ دڵڕوبایی دڵبەرم سووڕەتی چینی دەکا تەزئینی فەغفوور ئاشکار موددەعی خاتر ئیشارەی ڕووت دەکا حاشا مەکە مەبنییە بۆ بادەنۆشیت چاوی مەخموور ئاشکار ڕۆژ کە زاهیر بوو نیشانەی دەفعی نوسخەی زوڵمەتە زوڵفی تۆ، بێ شەو، لە ڕووی ڕۆژ کردی دەیجوور ئاشکار مەنعی زاریی دڵ کە سالم با نەدا عیشقت برووز بەزمی پەنهانی دەکا ئاوازی سەمتوور ئاشکار ++++++++++++++++++++++ سەرناو: خۆشا هەر جا کە فەسدی لەب دەکا یار خۆشا هەر جا کە فەسدی لەب دەکا، یار دەبێتە مەعدەنی لەعل و نەمەکزار لە زەخمی خوێن وەکوو فەووارە دەقوڵێ شەهیدی ناوەکی موژگانی دڵدار کە فەسساد قەسدی فەسدی لێوی تۆی کرد جیهان گرتی سەراسەر ڕەنگی گوڵنار پەناهی بردە بەر چاوت دڵی تەنگ دەوای بیمار ئەگەر بکرێ بە بیمار لە خاکی کوشتەیی زەنجیری زوڵفت سەحەر دێنێ سەبا بۆی موشکی تاتار سەری زوڵفت کە ئیفشا بوو بە ڕوودا لەلام ئاشوفتە بوو تەرتیبی ئەشعار هوما بگرێ دەبارێنێ لە پەڕ لەعل کە پیشەی کوشتەیی لێوت بە مینقار دەترسم بێ لە ناکادا سەموومێ نە گوڵ بێڵێ، نە دڵ بێڵێ، نە گوڵزار لە وەختێکا لەگەڵ تۆ ئاشنا بووم نە حاجیب بوو نە مانیع بوو نە ئەغیار لە حاڵاتی نەزەردا لێم دەتۆرێ موژەت خوونڕێز، دڵی سالم گونەهکار ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دڵ لە میحنەت کەیلە ڕێم کەن با لە غەم دەرچم لە شار سەبارەت: پێنج خشتەکی لەسەر غەزەلی مەولانا خالد دڵ لە میحنەت کەیلە ڕێم کەن با لە غەم دەرچم لە شار ئەمڕۆ ڕۆژێکە لە جەمعی مەردومان بگرم کەنار دەستەئەژنۆ دانیشم بۆ حاڵی خۆم بگریم بە زار موسم عیدست و ما نومید از دیدار یار عالمی در عیش و نوش و ما دو چشم اشکبار ئەی ڕەفێقان بێن بە مەردی چاری ئەم بێچارە کەن غەرقی لوججەی ژەرفی دەردم لەو دەمە سەر تا بەدەن نەونیهالی شادومانیم بۆ نەبێ سا ڕیشەکەن هرکسی با یار در گشت گلستان است و من ز اشک سر خم شد کنار از داغ هجران لالەزار ئەم جیهانە خولدە بۆ مەردوم وەلی بۆ من سەقەر عومری شیرینم بە تەڵخی چوو لەبەر توولی سەفەر قەت لە موددەی عومری خۆمدا هەفتەیێ نەمدی حەزەر سینه سوزان دل فروزان کوچه کوچه دربەدر کس مبادا همچو من ئاواره از دار و دیار لەو دەمە تا حاڵ لە داوی دوورییا کەوتوومە بەند نەبوە فاریغ بم بە ئانێ قەت لە ئافات و گەزەند ڕۆژ و شەو مەشغووڵی ئەم زیکرەم بە فەریادی بوڵەند بینوا و دل پر از خار و غریب و دردمند دست برد دل سر به زانو چشم در ره، دلفگار دێتە گوێم دایم بە زاری ناڵەیی مەحزوونی دڵ بێقەرار و ئیزترابە ساڵ و مەه قانوونی دڵ داتەپی کاخی موراد و تێک شکا ئەستوونی دڵ «بکره جو»یی شد ز هر چشمم روان از خون دل عاقبت کردم دوا داغ فراق سرچنار کەس نەبێ سالم لە دونیادا وەکوو من تووشی دەرد بێنەوا کەوتوومە غوربەت ناتەوان و ڕەنگ زەرد شیعری مەولانا ئەخوێنم هەڵئەکێشم ئاهی سەرد خالدا گر نیستی دیوانه و صحرانورد تو کجا و کابل و غزنین و خاک قندهار ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دەکا یادت بە پەنهان بۆ دڵم هەردەم جەفا زاهیر دەکا یادت بەپەنهان بۆ دڵم هەردەم، جەفا زاهیر لە هەر گامێ بە سەیلی میحنەتت بۆ من قەزا زاهیر لەبەر یادی فیراقت هەڵگڕا ئەمشەو چرای عومرم نییە پابەندەگی تا سوبحدەم وەسفی فەنا زاهیر مەپۆشە پەنجەیی نازک نیگارت با نومایان بێ لە ئەشکی ئاڵی گریەی چاوی من، ڕەنگی حەنا زاهیر نییە بۆ شاهیدی مەی کەس، قەراری پەردەیی عیسمەت لە چاوی مەستی نازت چۆنە وا شێوەی حەیا زاهیر؟ سەروکارێکی پەیدا کرد دەماغم لەخلەخەی ناوی لە نەفحەی چینی نافەی زوڵفی تۆ، موشکی خەتا زاهیر لە فیکری سەنعەتی ڕووت کارخانەی حەق هووەیدایە لە سیڕڕی نوقتەیی خاڵی لەبت فەردی خودا زاهیر نەماوە قودرەتی چاوم بە خواهیش سەیری چاوت کا لە ئیمای تورکی دیدەت بۆ دڵم تیری قەزا زاهیر خەیاڵی دڵ چلۆن قەسدی لەبی لەعلت دەکا ئیتر کەناری گەنجی ڕوخسارت لە هەر سەودا دەکا زاهیر تەماشا کەن بەهارستانی ڕووی دڵبەر خەزان دێنێ لە چیهرەی سالمی بێچارە ڕەنگی کەهڕوبا زاهیر ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ربنا ساکینی کۆتن چ غوڵام و چ ئەمیر رَبَّنا ساکینی کۆتن چ غوڵام و چ ئەمیر وەکوو یەک ئەهلی نیازن، چ غەنیی و چ فەقیر بە ئومێدی کەرەمت شام و سەحەر سوجدەکونان دەکەن ئیزهاری ڕەزالەت چ گەدا و چ وەزیر بەنەزەر ڕەحمەتی تۆوە لە نەزەر ئەهلی بەسەر جوملە نەزدیکی نەجاتن چ زەلیل و چ ئەسیر شەرەفی خەلعەتی خاسست بەقەدەر کوللی جیهان چەسپە بۆ قامەتی هەر کەس چ تەویل و چ قەسیر زۆر بە کەم گاهی کەرەم قابیلە بۆ قودرەتی تۆ جورمی سیفری ئەحەدێکە چ قەلیل و چ کەسیر سەتحی دونیا وەکوو گەهوارەیە بۆ تیفلی بەشەر شیرەخواری کەرەمی تۆن چ سەغیر و چ کەبیر فیکری خاسسی نودەما و قودرەتی تۆ زیددی یەکن لەم ڕەهە مەحوی کەماڵن چ مودیر و چ موشیر تالیبت گەینە مەقامێ بە سەفای هیممەت و حاڵ چ تەفاوەت نییە بۆیان چ پەڵاس و چ حەریر شاهیدی خالیقە تەسویری خەلایق ئارێ زاهیرە قودرەتی سونعت چ لە بوڕنا، چ لە پیر حورمەتێکن لە کەفی بەخششی تۆ گەوهەر و خاک زیوەرێکن لە وجوودا چ قوماش و چ حەسیر ++++++++++++++++++++++ سەرناو: زەهرە خەشمی تۆ نەزانێ نۆشە گەر زەوقی زەمیر زەهرە خەشمی تۆ، نەزانێ نۆشە گەر زەوقی زەمیر نەسرەوێ شەو تا سەحەر یا ڕەب لە ئێشی نێشی تیر سالیکی جادەی حەقیقی گەر جەوانمەردی دەکا با بخوێنێ دەرسی عیشقت ئیبتدا تا بێ بە پیر شیرەیی پوستانی حوسنت قووتی تیفلی مەردومە شیری پوستانی نەبێ ناژی یەقین تیفلی سەغیر ناڕەسیدە کوودەکێکە موستەعیددی کوشتنم بۆیی خوێنم دێ لە غەمزەی، دێ لە لێوی بۆیی شیر وەک لە تاریکی شەوا ناگەه چراغێ بێتە دەر پەردەیی زوڵفی کە لادا کەوتە دەر بەدری مونیر تا لە کوفری زوڵفی یارا دڵ گرفتاری نەدی نەمدەزانی پیش از این بەم شەرحە ئەحواڵی ئەسیر کەی بە دامانت دەگا سا دەستی ئەو گاهی نیاز تۆ شەهی حوسن و جەلال و سالمی مسکین فەقیر ++++++++++++++++++++++ سەرناو: غەبغەب و خاڵ و خەت و توڕڕەیی یار غەبغەب و خاڵ و خەت و توڕڕەیی یار سونبول و سیب و بەنەفشە و گوڵنار تا لەلای یارە فەرەحناکە دڵم جێی لە گوڵزارە بەبێ فەسڵی بەهار خۆفناکە دڵی ئازوردە لە زوڵف حاڵەتی تەڵخە لە شەودا بێدار گەر قیاس کەم بە قەدت، قەددی بوڵەند هەر وەکوو سەروە موقابیل بە چنار گەرچی ئایینە دەبێ تیرە لە ئاه ئاهم ئارایشە بۆ چیهرەیی یار سازشی توڕڕە و ڕووی دا بە فونوون ناری داخستووە بۆ دۆشەکی مار وەک کەسێکم لە جونوونبازیی عیشق بێتە دەر موفلیس و ڕیسوا لە قومار بەری دا شانە بە دڵ دامەنی زوڵف شانی مەششاتە جودا بێ بە مشار سالم ئەر تووتییە بێ قەندی لەبت مات و مەبهووتە وەکوو بووتیمار ++++++++++++++++++++++ سەرناو: قەوسی ئەبرۆ و موژەت تیر و کەمانە بە عومەر قەوسی ئەبرۆ و موژەت تیر و کەمانە بە عومەر نیگەهت قەیدی دڵ و ئافەتی جانە بە عومەر پەڕتەوی عاریزی یار و دڵی سەدپارەیی من قیسسەیی شەوقی مەه و چاکی کەتانە بە عومەر تیری بارانی نیگاهت لە دڵی عاشقی زار تیژ و سەوهانزەدە وەک نووکی سەنانە بە عومەر تیغی ئەبرۆیی خەمت سوورەتی سەیفی عەلییە باعیسی زەمزەمە و شۆری جیهانە بە عومەر بە شەرارەی غەمی تۆ نەخلی مورادم سووتا باغی شادیم هەمەدەم فەسڵی خەزانە بە عومەر بە عەلی سوێندت ئەدەم شیعەی ئەگەر ڕەحمت بێ خۆ ئەگەر سوننیی ئەی شۆخی زەمانە بە عومەر زۆر نییە سالمی بێچارە ئەگەر کۆهکەنە دڵبەری هەر وەکوو شیرین زوبانە بە عومەر ++++++++++++++++++++++ سەرناو: لە زیکری ئالەتی یاری قەلەندەر سەبارەت: دەربارەی دەروێش ئاغا لە زیکری ئالەتی یاری قەلەندەر لە ئەفکارم دەکەم فکرێکی بەرتەر دەکا گورزی گرانوەزنی لە ڕەوتا زەمین جێ جێ لە بەردەمیا موجەددەر لەناو دەریایی توممانا، عەموودی نەهەنگ ئاسا لە هەنگاوی شەناوەر بەبێ دەرپێ ئەگەر بێ سوویی سەحرا لە شەش فەرسەخ دەبینن میلی ئەحمەر لە پێی دار قابغی، نەوسی بە مەششاک لەبن خایەی دەنووسێ عَبدُهُ کەر! لە ڕووی ئەودا منارەی شاری هەولێر بەقەد بەردووخە جورمی بەڵکە کەمتەر دەبێتە نەردەبانی جەمعی یەئجووج هەڵینێ گەر بە دیواری سکەندەر چ نەڕنایش ژنێ بێ مەیلی گوم کا نوقم نابێ لەناو دەریایی شوشتەر کە زوڕنا سەرقەفی ڕەق بوو لە کارا دەدا ماکەر لە بەریا هەوڵی دوختەر دەبێتە قەیسەریی پەس، بەر بە ئەشکەوت ئەگەر ئاغا بکا کاری پەس و بەر دەلەرزن پیرەژن وەک بی لە حەممام بکێشێ گەر لە نەقشی ئەو موسەووەر وتم: ئاغا دەدەی تەسکینی فاتان؟ وتی: مێشوولە کەی دەگرێ بەری کەر؟ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: لەناو زوڵفا بە ڕوو دڵداری مەستوور لەناو زوڵفا بە ڕوو دڵداری مەستوور دەسووتێنێ لە شەودا شەمعی کافوور بتی شیرین دەهانی زوهرەچەشمم دەبەخشێ نۆشی نەحل و نێشی زەنبوور ئەگەر حۆری لە جەننەت بێنە دونیا نەزەر ناکەم مەگەر بۆ ڕوویی مەنزوور لە بەر کا گەر دڵم دیرعی تەهمتەن بە تیری غەمزە هەر ئیماتە مەنسوور لەبی تۆ بۆ تەبی من چارەسازە بەڵێ عوننابە دارووی دەردی مەحروور بە کەس ناگا خەراجی هیندوویی خاڵ لە قەلعەی چینی زوڵفا بوو بە فەغفوور بە حەسرەت دڵ وەکوو نەی دێتە ناڵین لە لەبتا لەب، نەیاسا گەر بکەم دوور دەبینێ هەر نەزەر سالم لە ڕووتا هیلال و ئافتاب و لەیلی دەیجوور ++++++++++++++++++++++ سەرناو: موو لە تەنما باز لە قەهرا بوو بە نووکی نیشتەر سەبارەت: هەجوی میرزای سنەیی، عەبدوڵڵا بەگی حەواشی موو لە تەنما، باز لە قەهرا، بوو بە نووکی نیشتەر دڵ لە سینەمدا دەسووتێ هەر وەکوو شەمعی فەنەر تۆ سەراسەر پەشم و ڕیشی خۆت لە ئاگر بۆ دەخەی؟ الحذر خۆت دوور گرە سووتای، بڕۆ هەی بێ خەبەر شاوە تەن، لەقلەق خەرام، گەردەن سەقاقوش، سەر زەغەن سابرێن ڕیش، ناقە زانوو، پێ شوترمورغ، عەقڵ کەر گوربە خوو، ژیشک بەدەن، سووچەڕ مەکان، ڕەوت کەمتیار لووت چەکوش، موو پڕ شپش، پاپاخ چەپیش، ڕەنگ جانەوەر موور خەسڵەت، شێر هەیبەت، پەششە قووەت، پیلتەن سەر خەڕەک، بەردووخ موو، ناخون دەلالە، گوێ سپەر ئوشتر ئاسا وەک چەنگچیی عووج کە دێ وەختی نەهار ئاسمان بۆ مەجمەعەی مەجلیس دەنێتە تەوقی سەر ئیمتیحانت چۆن بکەم گەز نابێ ئەندازەی قەدت سەر لە خایەت ناسوێ پۆپەی چناری ماسیدەر فەرعی تۆ -ئەسڵەن- حەقیقەت سولب و ڕەحمی کەس نییە ڕاستی واتە کە تۆ جینسی منارەی، نەک بەشەر خۆ لەبەر توولی درێژی زۆر زەرەرتە گەر بنووی دەست لە سمتت خەن لە بەغدا لێرە نابی باخەبەر ئەهلی ئەم ئەییامە نیی، تەحقیق، بە قووچی قامەتت گەر بە تەرکیبت حیساب کەم: بابە عووج و تۆ پسەر بەسیەسی میرزا بوەخشە ناوێژم ئیتر هەجو نەقدی لەهوم دا بە جینسی سەهوی زیللەت سەربەسەر ++++++++++++++++++++++ سەرناو: وەکوو نەی تا لەبم نەگرێ لەبی یار وەکوو نەی تا لەبم نەگرێ لەبی یار نەیاسا دێتە گوێم ناڵەی دڵی زار دڵی بیماری بێدارم لە زوڵفا دەناڵێنێ لەبەر توولی شەوی تار سەری زوڵفت لەخەودا دێتە سەر ڕوو دەکا خەو خۆش لەبەر چاوم سیەهمار وەها پایەی بینای هەستیم لەبن هات قوبووڵ ناکا ئەبەد تەعمیری میعمار ئەگەر ئیفشا بێ نەفحەی چینی زوڵفت خەجاڵەت دەیگرێ ئاهوویی تاتار وەکوو لەعلی لەبت دێ ئەشکی ئاڵم لە هیجرا گەر ببینم ڕەنگی گوڵنار لە گەردنمایە تا زەنجیری گێسوو وەکوو من کەس نەبێ سالم گرفتار ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ڕافیزی و شیعەن لە هەر دوو لا نەزان و بێ خەبەر ڕافیزی و شیعەن، لە هەر دوو لا نەزان و بێ خەبەر موعجیزەی «سیددیق»ە بوڕڕا هەر وەکوو دوڕڕەی عومەر یا عەلی! خۆ تۆ دەزانی داستانی غار و مار جوهد و سیدق و پاکییی سیددیقی ئەکبەر سەربەسەر موجتەهید! تۆ ڕوخسەتی ئیفکی حومەیرا بۆ دەدەی؟ کێ دەکا توهمەت بە زەوجەی سەییدی فخر البشر؟ ڕەنجشی عوسمانە بۆ تۆ ڕەنجشی شێری خودا تۆ بەیادی باغی جەننەت! مەنزڵت ناری سەقەر فەرقی «فارووق» و «شیمر» ناکا نەزانی ڕافیزی حەشری شیمر و ئەو لەگەڵ یەک کا خودایی دادگەر کەی عەلی ڕوخسەت دەدا کەس بەد بە یارانی بڵێ؟ عالمی ناعالمی شیعەن، حەقیقەت، میسلی کەر «موستەفا» مەرکەزشناس و «مورتەزا» ڕازی لە یار شیعە کوا بەهرەی لە ڕەفدا، غەیری عیسیان و زەرەر؟ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ڕووت نازک و لەتیفە وەکوو نەوگوڵی بەهار سەبارەت: تێهەڵکێشی شیعرێکی حافزی شیرازی ڕووت نازک و لەتیفە وەکوو نەوگوڵی بەهار قدت به راستی چو سهی سرو جویبار ڕێ کەی دەبا بە سیڕڕی دەهانت خەیاڵی من موهوم نقطه ایست نه پنهان نه ئاشکار زۆرئاوەرن فیراق و غەریبی و بێکەسی از دست هر سه تا چه کشد این دل فگار بۆ من غەزایە قەتڵی ڕەقیبم بە ئەمری تۆ دانم مصاف راه و نترسم ز کارزار وێران بکەی بە تەرزی جەفا گەر بینایی دڵ از وی به در شوم اگر ئایم به اضطرار مەشغووڵی مەشقە وا شەبی ئابان لە زوڵفی تۆ عقل طویل را نبود هیچ اعتبار سالم نییە نەجاتی لە داوت بە نەقدی جان در ششدر غمت دلش افتاده مهرەوار ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ڕەها ناکا دڵم توڕڕەی خەمی یار ڕەها ناکا دڵم توڕڕەی خەمی یار سەری نەبڕن هەتا وەک پەرچەمی یار عەزیزە دڵ، هەتا دەمرم، بەقەد جان زەمانێ چونکە ئەو بوو مەحرەمی یار ببووسە ئەی سەبا گەر چوویە مەقسەد لەباتیی من، بە فرسەت، ناودەمی یار دڵی تەنگم نەبینێ ڕوویی شادی ڕەفیقم بێ، ئەگەر غەیرەز غەمی یار لە بەندا زەربی هەر موو کەوتە سەر دڵ وەکوو دیرهەم لە توڕڕەی دەرهەمی یار دەبێتە باغی جەننەت دەفعەیێ بێ بە کولبەی سالما گەر مەقدەمی یار ++++++++++++++++++++++ سەرناو: کەی موقارین بن لە وەسڵا ڕووی من و ڕوخساری یار کەی موقارین بن لە وەسڵا ڕووی من و ڕوخساری یار قەت بە هەم ناگەن لە یەک جا؛ ئەم خەزانە و ئەو بەهار ڕاستیی شمشاد و قەددی تۆ بە ئەندازەی یەکن هەر دوو مەوزوونن وەلاکین ئەو زەخیمە و ئەم نەزار دای لە قافڵەی سەبر و بردی ڕەهزەنی عیشقت بە تاو تا حەشر ناگەم بە گەردی؛ من پیادە و ئەو سەوار ++++++++++++++++++++++ سەرناو: هەر شەو کە ماهتابی ڕوخت دەرکەوێ لە دوور هەر شەو کە ماهتابی ڕوخت دەرکەوێ لە دوور کولبەی دڵم لە تیرەگییا پڕ دەبێ لە نوور تا مەحرەمم بە بەزمی ویسالت لە خەڵوەتا ناکەم هەوایی قەسری بەهەشت و لیقایی حوور بێ ئیعتبارە مەردوم ئەگەر ماڵ و یەد نەبێ وا حسرتا نە قووەتی زەڕ ما، نە دەستی زوور دڵ گەر بکا شکایەتی تیری نیگاهی تۆ ناکا کەسێ حەکایەتی بەهرام و سەیدی گوور وەک زەڵمە ئەشکی دیدەیی تارم لە زوڵمی چەرخ هەردەم دەکەم لە کونجی غەما یادی شەهرەزوور شوێنی خەدەنگی غەمزەیی تۆ بوو بە جێی تەواف نارین قەڵایی دڵ بە شەرەف گەییە میری سوور ئەمجار ئەگەر لە تەعنەیی ناسیح دەبم خەڵاس ناکەم ئەبەد ڕفاقەتی ئینسانی بێ شوعوور سالم نەکەی لە شەوکەتی مونعیم نەزەر بە غەم نادەم پەڵاسی کۆهنەیی فەقرم بە سەد سەموور ++++++++++++++++++++++ سەرناو: هەڵپژا خوێن بە جگەرما دەمی غەمزەت لە زەمیر هەڵپژا خوێن بە جگەرما دەمی غەمزەت لە زەمیر هاتە جونبوش کە بە ئاهم لە دەروونا پەڕی تیر بۆ ڕەفوو کردنی چاکی دەمی شەمشێری برۆ موژە تەردەستە لە دڵما وەکوو سووزەن لە حەریر هەمەجا خوارکەشان تا بە لەبی چاهی زەنەخ کافری دڵ سییەهی دیدە دەبا دڵ بە ئەسیر تا تەڕەددودمە لەسەر سەفحەیی دنیا لە غەمت بەس کەشاکەش لە گوزەرمایە وەکوو کلکی دەبیر بۆ سروشتی بەدەنت ڕۆژی ئەزەل سانیعی کول سافیی مرواریی و ماهیی بە یەکا کردە خەمیر بە نیگاری عەجەمی شێوەیی تۆ نایەتە زەبت تازەئامووختە کەی مەشقی دەگاتە خەتی میر؟ زیرە سەرمایەیە بۆ سالم و کرمانی دەبا شیعری کوردی کە بدا جیلوە لەلای شێخی کەبیر ++++++++++++++++++++++ سەرناو: یادی زوڵف و ئەبروو و موژگانی یار یادی زوڵف و ئەبروو و موژگانی یار زەخمی تیرە، زەربی تیغە و زەهری مار طرفة العَینێ جودا نابم لە دۆست گەر بە دەستم بێ زەمامی ئیختیار وا لە قەیدی زوڵفتا ئاشوفتە بووم شوبهەیە کارم بە وەزعی ڕۆژگار ئیبتدا دایەی ئەزەل تەنخواهی شیر دای بە تیفلی تالیعی من کووکنار دەست ئەدا بۆم ڕوو لە ڕووماڵینی دۆست گەر موقارین بێ خەزان و نەوبەهار کەی بە سالم دەردەچێ سالم کە بوو سەیدی سەحرایی شکاری شەهسوار ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بە دەورمدا وەفا کێشاویە مەرکەز بە دەورمدا وەفا کێشاویە مەرکەز هەتا دەمرم لە خەت ناکەم تەجاوەز کوهەن ناکەم قوماشی عیشقی جانان هەتا قابیز نەیێ ڕۆحم نەکا گەز بەنەوعێ چەرخی داوم چەرخەیی چەرخ ڕەگی دڵ با درا وەک ڕوشتەیی قەز برادەرمادەرە هیندوویی باغت غولامی چاوی مەستت دوختەری ڕەز بە شەرعی شافیعی گەر نەهیە کوشتن لە شەرحی شەرعی دڵبەر دایە جایەز شەوی فیرقت لەبەر غەم تا سەحەرگاه لە پەهلووم خارە سالم نەرمیی خەز ++++++++++++++++++++++ سەرناو: نیگەه کەی گەر بە چاوی فیتنەئەنگێز نیگەه کەی گەر بە چاوی فیتنەئەنگێز دەکەن تائیب لە وەرعا تەرکی پەرهێز ئەگەر شەه بم دەبەخشم گاهی خەندەت بە هیندووی خاڵی تۆ شیراز و تەبرێز شەوی ماوە کە بێدارم لە شۆرت لە عەهدی گوڵ وەکوو مورغی سەحەرخێز درێغی بوو لە شیرین، کۆهکەن، جان دەبوو بیکاتە پایەندازی شەبدێز فەلەک نەیخستە مەحشەر خوونی فەرهاد بە شێرۆ حەققی شیرین سەند لە پەروێز فەرەح دێنێتە خاتر گەر سەنەندەج لە دڵمایە خەفەت وەک کێوی ئارێز بە زاری موددەتێکە وا لە بەندا دڵی سالم لەناو زوڵفی دڵاوێز ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بە فەن ئەی موددەعی گەر بی بە ئیبلیس بە فەن ئەی موددەعی! گەر بی بە ئیبلیس فەریبی دڵبەرم نادەی بە تەلبیس لە جەوری ماهی بێ میهرم هەموو شەو دەگا ئاهی شەرەربارم بە بیرجیس دڵم تا جەننەتی وەسڵت قوبووڵ کا دەبەم ناوت بە قەد تەهلیلی ئیدریس پەرێشانە لە ڕووتا کافری موو مەگەر شێواوە سوڵحی ڕۆم و ئینگلیس مورادم ڕووتە هەرجا وەسفی مەه کەم دەبێ دوو بێ نیشانەی تیری تەجنیس خەبەر کەن شێخی واعیز با بزانێ بەجوز دەرسی مەحەببەت سەهوە تەدریس سولەیمانم بە تەمکین تا مەکانت لەناو مەهدی دڵا بێ میسلی بەلقیس ئەوەندە چەرخی داوم چەرخەیی چەرخ ڕەگی دڵ با درا وەک ڕشتەیی ڕیس ڕەقیب بۆ کاری سالم تۆی خەلەلخواه نەگا یا ڕەب بە مەتڵەب دوزدی دڵپیس ++++++++++++++++++++++ سەرناو: خامۆش ببە لە بانگ و سەدا ئەمشەو ئەی خرووس خامۆش ببە لە بانگ و سەدا ئەمشەو ئەی خرووس با دەس بکەم لە گەردنی دڵبەر بە عەیش و بووس ناکەم توهی کەناری دڵارا بە بانگی مورغ تا دێ سەحەر لە دەرگەهی والی غەریوی کووس تیری نیگاهی عیشوەیی نازم بە جەرگ و دڵ خوێنینە وەک خەدەنگی تەهەمتەن بۆ ئەشکبووس بۆ قەسدی دڵ ئیشارەیی غەمزەی بە ئەمری چاو تابووری لەب بە تیپی موژە وەک سوپاهی ڕووس پوستانی دڵبەرم بە نەزاکەت لە چینی زوڵف وەک گۆیی عاجە بۆ خەمی چەوگانی ئابنووس مەششاتەیی خەیاڵە مەگەر وەسفی ڕوویی یار زینەت دەدا بە دوختەری فیکرم وەکوو عەرووس زاهید بڕۆ نەسیحەتی من شوغڵی تۆ نییە جەوهەر دەبا ڕەفاقەتی هەر واعیزی عەبووس ئەی چەرخی واژگوون ستەمی تۆ بە کێ بڵێم زاڵمدڵی بە جەور و جەفا میسلی فەیلەقووس ئەهلی زەمانە جەنبی هونەر ناگرن بە هیچ سالم مەکە هەوایی ئەمەل ئێستە بێ فلووس ++++++++++++++++++++++ سەرناو: غەیری فیکری وەسڵی دڵبەر نیمە ئەسڵەن یادی کەس سەبارەت: تێهەڵکێشی غەزەلێکی حافزی شیرازی غەیری فیکری وەسڵی دڵبەر، نیمە ئەسڵەن یادی کەس هر دو عالم را به دشمن ده که ما را دوست بس نیمجۆ گەر بێ وەفا کا، گەندومین ڕوو دڵبەرم جمله دنیا پیش چشم من نماید یک عدس قەڕن و ساڵ و مەه ئەبەد نایێمە یادت لەمحەیێ ای که بی یاد تو هرگز برنیارم یک نفس عیجزی حاسڵ بوو بە غەفڵەت دڵ لە جەوری دڵبەرم قند را لذت مگر نیکو نمی دارد مگس؟ دیدە هەڵنایێ لە سەیری گوڵعوزارانی جیهان تا تو را دیدم نکردم جز به دیدارت هوس بیمی ئافاتم نییە شەوها لەبەر ئوفتادەگی ئانچنانم کز خیالت باز نشناسم عسس بوو بە یەم ئەشکم لە کۆتا وەه چ خۆشە ناگەهان بر سر ئایند این رقیبان سبکبارت چو خس سەعبە سالم قاسیدی دڵبەر دوو ئەسبە بێتە لات بعد ازین بنشین که گردی برنخیزد زان فرس ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەبداڵی ئەبەد هەر منم ئەی چەرخی جەفاکێش ئەبداڵی ئەبەد هەر منم ئەی چەرخی جەفاکێش تا دەربەدەر و شەهر بە شەهرم وەکوو دەروێش یەک بێشە لە سەحرایی دەروون سەبزە لە سینەم از بس که ڕوا تیری نیگاهت لە دڵی ڕێش تا یاری منی یاری دڵم هەر غەمی تۆیە بێگانە بووم یەکسەرە بۆ تۆ لە کەس و خوێش جوز بووسەیی ئەییامی ڕەزامەندیی دڵدار نەمدی لە جیهانا بە ئەبەد نۆشێ بەبێ نێش وا دێتەوە سوێ زەخمی دەروون گاهی خەیاڵت شەو خاوی نییە سالمی بێچارە لەبەر ئێش ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بە پابۆست بگا گەر سەر وەکوو فەرش بە پابووست بگا گەر سەر وەکوو فەرش سەری فەخرم دەگاتە پایەیی عەرش نیگاهی چاوی مەستت گاهی ئیما دەبەخشێ نەشئەیێ بۆ من وەکوو بەرش ئەگەر مانیع نەبن دەستم دەگا پێت درازیی ئاستین و کۆتەهی ئەرش موژەت تابوور و میرئاڵایە چاوت ئێرش بۆ دڵ دەبا گەر پێی بڵێ عەرش ++++++++++++++++++++++ سەرناو: خودا چ بکەم لەدەس بەختی جەفاکێش خودا چ بکەم لەدەس بەختی جەفاکێش نەمەکڕێزە لەسەر داغی دڵی ڕێش لە غەمزەت موددەتێ بوو خۆم دەپاراست ئەجەل هێنامیە بەر تیرت جڵەوکێش تەعەششوق بۆ کەماڵی عاشقی زار بەمیسلی حەملەیی گورگە ئەسەر مێش لە تای میزانی عیشقا سەر چ سووکە لە کیشی دڵبەرا بێ وەزنە بۆ کێش فیراق حەڵوایی وەسڵی کرد بە سەفرا فەرامۆشم بووە نۆشت لەتاو نێش لە ڕووگەرمیی و دڵسەردیت مەلوول نیم دەکەم شوکرت بە ئینعامی کەم و بێش تەماشا کەم لە وەزعی بەزمی دڵبەر ڕەقیب بێ غائیلە و سالم بەئەندێش ++++++++++++++++++++++ سەرناو: گوارەت کەوتە سەر ڕەوشەن بناگووش سەبارەت: تێهەڵکێشی شیعرێکی جامی گوارەت کەوتە سەر ڕەوشەن بناگووش سهیل و ماه را کردی هماغوش لەبی شیرینی دڵبەر کانی لەعلە چنان لعلی که از جان می برد هوش وەکوو لەعلی گوارەت ئاڵە ئەشکم منش در دیده جا کردم تو در گوش ئەگەر دەیدی لەبی تۆ پووری هورموز نمودی لعل شیرین را فراموش بە ئیما گەر تەڵەب کەم ماچی لێوی به لوءلوء لعل را گیرد که خاموش پەیاپەی دێتە ڕوو ئەشکم وەکوو سەیل از ئان خونی که در دل می‌زند جوش وەکوو جامی ئەگەر سالم حەریفی ز خون دل شراب لعل می نوش ++++++++++++++++++++++ سەرناو: لە زوڵمەت بەرمە بەر کەس گەر عەرایز لە زوڵمەت بەرمە بەر کەس، گەر عەرایز ئەجەل کۆتا بکا کارم بە قابیز دەبا دڵ سوجدەیی تاقی برۆی تۆ هەموو وەختێ لەگەڵ جەمعی فەرایز دەبوغزێنێ کەسێ مەنناعی عاشق ئەوە نوتفەی زەنی ناپاکی حایز شەهیدی نیمنیگاهی تۆ شەریفە وەلێ سالم لە فەیزی زەخمە فایز ++++++++++++++++++++++ سەرناو: الوداع ئەی موڵکی بابان الوداع الوِداع ئەی موڵکی بابان الوِداع الوِداع ئەی جایی جانان الوِداع موستەعیددم بۆ بیلادی ڕافیزی الوِداع ئەی ئەهلی ئیمان الوِداع وەک ئەسیری تورکمان دەمبەن بە زۆر الوِداع ئەی شاهی خووبان الوِداع دەشتی هیجرت تارە وەک دەریایی قیر الوِداع ئەی میهری ڕەخشان الوِداع ڕووبەڕووی مەشریق دەچم بۆ موڵکی ڕەی الوِداع ئەی قیبلەیی جان الوِداع ئەشکی دیدەم ڕەنگی گوڵناری هەیە الوِداع ئەی ناری پوستان الوِداع سیححەتی دا وەسڵی تۆ هیجرت مەرەز الوِداع ئەی دەرد و دەرمان الوِداع دڵ بەرابەر زوڵفی تۆ وازیح دەڵێ الوِداع ئەی سونبولستان الوِداع زەخمی دڵ بۆ ئابی پەیکان تیشنە ما الوِداع ئەی تیری موژگان الوِداع گەرچی بۆ ئەحواڵی سالم بێ غەمی الوِداع ئەی ناموسوڵمان الوِداع ++++++++++++++++++++++ سەرناو: لازمی عەرزوحاڵمە کاغەزی زەڕ تەبەق تەبەق لازمی عەرزوحاڵمە کاغەزی زەڕ تەبەق تەبەق شەرحی میحەن بە خوێنی دڵ سەبتی دەکەم وەرەق وەرەق تیری نیگاهی دڵبەرم یەک یەکی نیشتە ناو جگەر سینە لە ترسی پیلکی موتتەسیلەن شەبەق شەبەق گەرچی شەکەر لە هەر مەزاق ساحیبی لەززەتە وەلی شەهدی حەلاوەتی لەبت بردوویە لێی سەبەق سەبەق زوڵفی سیاهی چین بە چین مائیلی دووشە خەم بە خەم حەلقەیی ئەو لە گەردنم پێچشی دا وەهەق وەهەق وەسڵ و سەفا و کەیف و زەوق هەفتەیێ بوو چ زوو گوزەشت باز من و بێکەسیی و غەم کەوتینە لاوە دەق بە دەق گەرچی زەمانی وەسڵی یار شەهد و شەکەر لە بووسە بوو ئێستە بە تەبعی ڕۆژگار ژەهرە فیراقە دەق بە دەق عیبرەتی نازەنین کوا شامڵی حاڵی سالمە ناڵەیی ئەو بە سامعین گریە دەدا فیرەق فیرەق ++++++++++++++++++++++ سەرناو: لە چەرخی حوسنتا هاتن موتابق لە چەرخی حوسنتا هاتن موتابق شەو و ڕۆژ و هیلال و سوبحی سادق لە خاکا لالە کەی دەڕوێ بەهاران نەڕێژێ خوێنی دڵ گەر چاوی عاشق لە من تا دوورە چیهرەی ئەرغەوانت سروشکم دێتە دامەن وەک شەقایق لە ڕووی ئایینەتا تا تووتییی دڵ حەریفی خۆی نەبینێ نابێ ناتق دڵم وەختێ لە عوهدەی چاوی تۆ دێ بەسەر بازا ببێ عوسفوور فایق دەترسم دڵبەری دڵسەخت سالم لە خاتریا نەمابێ عەهدی سابق ++++++++++++++++++++++ سەرناو: وەکوو یەک دێتە بەرگوێی پیاوی ئەحمەق وەکوو یەک دێتە بەرگوێی پیاوی ئەحمەق نەفیری بولبول و ئاوازی لەق لەق لە بازاڕی جیهان وەک یەک دەناسن لە زەردیدا تەڵا و ڕەنگی مەفرەق لە حەرفی ناکەسان با چەند ڕۆژێ گران کەم گوێم بە پەنبە و سورب و زەیبەق لەبی تەنگی دڵارامم دەبەخشێ بە غونچەی نەوشکوفتە ڕەنگ و ڕەونەق لەبەر نەقشی خەیاڵت کولبەیی من سەراسەر نەقشە وەک قەسری خەوەرنەق بە گەردش دێ لە جۆشی گریە ئەندام بەسەر دەریایی ئەشکا میسلی زەورەق مەقامم کەن بە زەجر ئەر داری مەنسوور دەکێشێ خوێنی من نەقشی أنا الحق لەبەر تیغی برۆت دڵ وا دەلەرزێ لە ڕووی سەیفی عەلی کوففاری خەندەق لە سەرخۆشی غەما بۆ فەوتی شادی وەرە سالم بکەین با جامە ئەزرەق ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بۆ خاڵی لەبت زوڵفی سیەه دامە هەموو دەم بۆ خاڵی لەبت زوڵفی سیەه دامە هەموو دەم گونجیشکی هەوەس لەم ڕەهە ناکامە هەموو دەم دڵ سوبحی نەجاتی نییە بۆ جەبهە لە ڕێی زوڵف ئەم توڕڕەیە تا سەر بە ئەبەد شامە هەموو دەم حەبسی منی ئەیمەنشودە بەس دوورە لە ئینساف ئەم مورغە بەبێ قەید و قەفەس ڕامە هەموو دەم عاشق لە دڵ و دیدەیی ئەغیاری جەفاکار ڕیسوا و ئەلەم دیدە و بەدنامە هەموو دەم بێهوودە دەبەی دەستی تەمەع بۆ سەری گێسو سالم بە سەرت ئەم هەوەسە خامە هەموو دەم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بە من بێ سینەیی سەختم بە قەڵغانی نەزەر ناکەم بە من بێ سینەیی سەختم بە قەڵغانی نەزەر ناکەم نیشانەی تیری خوونڕێزت بەجوز لوختی جگەر ناکەم دەمی نازت بە ڕووسەختی کە تابی تیری غەمزەم بوو لەڕێی تیغی جەفاتا بعد از این جەوشەن لەبەر ناکەم لەتاو شانەت لە چینی زوڵفتا دڵ حەڵقەهای لێ دا خودا گەر وا بدا قودرەت بە من کەس دەربەدەر ناکەم ئەگەر پایانی بێ هیجرت لە دەرگاتا هەتا دەمرم بە مەحزی جەوری حاجیب یەک وەجەب مەیلی سەفەر ناکەم لە ڕەشکا گەر سەراسەر نوتقی تووتی بێتە سەر هەجوم لەسەر مەدحی لەبی شیرینی تۆ، وەسفی شەکەر ناکەم لە فەردی وەسفی یارا عارە ناوی موددەعی بردن لە ڕشتەی فکرما خەرموهرە هەمسیلکی گوهەر ناکەم لە یاقووتی لەب ئەر یەک بووسە مایەم دی دەمی ئاخر تەلەف کەم گەر سەروماڵم لە سەوداتا زەرەر ناکەم لەگەڵ دڵ شەرتە سالم گەر نەجاتم بێ لە تارانا بەهەشت ئەر بێتە دەشتی ڕەی بە ئێرانا گوزەر ناکەم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: تەریقی عیشقت ئەر ون کەم تەریقی دەشتی مەحشەر بم تەریقی عیشقت ئەر ون کەم، تەریقی دەشتی مەحشەر بم قیامەت نامەوێ جەننەت بەبێ تۆ گەر موخەییەر بم هەناسەی سەردی پڕسۆزم بە یادت گەر لە دەم ببڕێ لە سۆزی فیرقەتا یاڕەب سەراپا میسلی ئەخگەر بم کە شەیتانیش ستێزەم دا خەیاڵی دانە قەت ناکەم لەتاو دەردی جەفا ئەم دەفعەیە لەم داوە گەر بەر بم بە پایین هات شەوی هیجر و نەسیمی سوبحی وەسڵ ئەنگووت بەرم دە ئەی تەبی غەم وا بەیانە با سەبوکتەر بم بەیادی بووسەیی لەعلی لەبت از بس که لەبخوشکم ئەبەد تیشنەم ئەگەر فەڕزەن لە گۆشەی حەوزی کەوسەر بم تەمامە خۆم وەها گوم کەم بە ناکامی لەدەست جەورت هەتا دەمرم بەنایابی وەکوو گۆگردی ئەحمەر بم ڕەهی کۆی دڵبەرم دوورە بە سالم ناگەمە مەقسەد لە پەروازی تەڵەبدا گەر بەتوندی وەک کەبووتەر بم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: حیسابی نەفحەیی زوڵفت لەگەڵ موشکی خەتا ناکەم حیسابی نەفحەیی زوڵفت لەگەڵ موشکی خەتا ناکەم خەتا ناکەم سەبا شاهیدمە من تەشبیهی وا ناکەم بزانم گەر لە قەبرا بۆی دەمی تیغت لە خاکم دێ هەتا دەمرم لە دونیا زەخمی خوێنینم دەوا ناکەم لە دورجی سینەما تا گەوهەری یادی ڕوخی تۆ بێ لەبەر شوعلەی ئەوا شەو تا سەحەر مەیلی چرا ناکەم هەناسەی حەسرەتی وەسڵی نیهانت ڕێی بە نەی ئادەم معاذالله بە لەب ئەم سیڕڕە هەرگیز ئاشنا ناکەم لە سەحرای شۆرەزاری عشقی جانانا گیاهێکم بەبێ بارانی تیری غەمزە قەت نەشئوونما ناکەم بە خڵخاڵ ئەر بشێ پیشەی هەرەس کووبیدەیی هیجرت لە لەبما تا نەفەس مابێ سوراغی مۆمیا ناکەم دەبێ ئەشکت ترازووی ئارەزوو، ئەی دیدە! بڕژێنێ لە بەرما تا نەبێ دەریا بە کامی دڵ شەنا ناکەم لە هیجرانا سەحەر وەختێ فنا فی النوری چیهرەت بم لەبەر تاقی برۆی تۆ ڕوو لە میحرابی دوعا ناکەم دەمی قوربت لە پشتی سەر ئەجەل گەر دامەنم بگرێ وەها مەحوم دەکا دیداری تۆ ڕوو بۆ قەفا ناکەم لە توولی زوڵمەتی هیجرا سەراسەر چونکە تۆی مەتڵەب لە زەوقی بۆسەیی لێوت هەوای ئابی بەقا ناکەم ڕەها بێ گەر لە بەندی زوڵفی یارا گەردنم سالم بە سەهلی بعد از این بازی بە حەڵقەی ئەژدەها ناکەم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: خەراب بێ خانەیی دڵ هەر وەکوو خانەی خەراب کردم خەراب بێ، خانەیی دڵ هەر وەکوو خانەی خەراب کردم خوداوەند ئابڕووی دیدەم بەرێ وەک ئابڕووی بردم هەتا زیندووم دەچێنم توخمی هەر خارێ لە دڵ بەڵکەم کە بێی بۆ سەر مەزارم دامەنت بگرن ئەگەر مردم دەبینم مووی موژەی مووریچە میسلی زەڕڕەبین میرئات لە فیکری مووشکافی مووی میانت وا بەدڵ وردم لە سەرمای قەوسی سەردی میهری تۆدا وا بەیەک هاتم لە ڕێی چەوگانی میحنەتدا وەکوو گۆ دائیمەن گردم بەبێ سەددی تەنم بۆ دڵ، ڕەهێ غەم کوا لەبەر ئەشکم؟ هەمیشە بۆ عوبووری قافڵەی جەورت وەکوو پردم مه پارس زبانم گفت: سالم، شرح حالت گو وتم: جانا بەڵەد نیم ئیستیلاحی ئێوە من کوردم! ++++++++++++++++++++++ سەرناو: درێغا سەعوەئاسا سەیدی دیدەی شاهبازێکم درێغا سەعوەئاسا سەیدی دیدەی شاهبازێکم زەدەی تیری نیگاهی جادووانەی عیشوەسازێکم ئەگەرچی زاهیرەن دەروێش و مسکین و گەداڕەنگم لە غەزنەی خاترا مەحموودی گێسوویی ئەیازێکم لە چەتری نادری ڕوتبەم گەلێ باڵاترە ئێستا کە من ئیکسیری خاکی ڕەهگوزاری سەرفرازێکم وەکوو ئەنجوم بە ڕەجمی موددەعی ئەخگەرنومام ئەمشەو سەراپا نار و شوعلەی ئاتەشی ڕووی جانگودازێکم درێغا کشتی ئوممێدم کە دێتە حاڵەتی سەبزی ڕەقیبی سەگ سیفەت حازر دەبێ یەعنی: بەرازێکم ئەگەر دۆستە ئەگەر دوشمن لە قاپیت نائومێد نابن منیش لەم دەرگەدا یاڕەب! تەڵەبکاری نیازێکم ئەگەرچی میهرەبانی حوکمی وەک عەنقایە لەم عەهدە غولامی تالیعی خۆمم کە دیلی دڵنەوازێکم تەڵەبکاری حەقیقەت خاتری سالم لە باتیندا ئەگەرچی زاهیرەن دڵدادەیی عیشقی مەجازێکم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دوور لە خاڵی سەری کۆی تۆ سەنەما تا سەفەریم دوور لە خاڵی سەری کۆی تۆ، سەنەما! تا سەفەریم لە بەهەشتێکی وەک ئەم شارە بە حاڵی سەقەریم گەرچی باویسعەتە ئەم موڵکە وەلاکین بێ تۆ دڵی من تەنگە بەقەد دیدەیی نامەردی لەئیم زەمزەمەی عیشقە لەناو میسری وجوودم هەمەجا ئاتەش ئەفشانە هەناسەم وەکوو سوعبانی کەلیم ئاگرێ بوو وەرەقی کەوتە دڵی ناو مورغی چەمەن دوگمەیی تیکمەیی هەر غونچە ترازا بە نەسیم وا ڕژا ئاوی فەرەح جوملە، کە تاسی دڵی زار بە دەمی ئەبرۆیی شەمشێری کەچت، بوو بە دو نیم گەر لە نەفحەت بە خەتا فەحلی سەبا نوتفە نەدا لە ئەمەل حەملی دەبێ ئاهوو و بۆی نافە عەقیم تالیبم دیدەیی تۆ بێ بە شیفاجۆی دڵی ڕێشم گەرچی نایێ بە ئەبەد، کاری حەکیمی لە سەقیم خاڵی تۆی دی کە لەناو حەلقەیی زوڵفا بە هەوەس نایە ناو دائیرە مەششتاقی ئەزەل نوقتەیی جیم لافی لێ داوە بە بۆی نافە، لە نەفحەی گوڵی ڕووت ڕووڕەشی کردووە تەئسیری گوناهانی عەزیم تورکی تیرئەفکەنی شیرین دەهەنی سیم زەقەن سەری سوڵحی هەیە گەر دەرحەقی یارانی قەدیم گەر بە قیمەت نیگەهێ کا لە ڕوخی زەرد و سروشک دەیدەمێ ڕیشوەتی یەک غەمزە بە دامەن زەڕ و سیم کافییە یەک نیگەهت بۆ دڵی تیشنەی سالم دەستی کەم ناگرێ هەنگامی کەرەم، مەردی کەریم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دەمەوێ مەستی بادە بم تا بم دەمەوێ مەستی بادە بم، تا بم پایی خوم ئوفتادە بم تا بم هەر سەحەرگەه بە دەنگی نەی هەڵسم بادە وەرگر لە سادە بم تا بم تۆ کە شاهی بە ڕوخ لەبەر ئەسپت فەرزە بۆ من پیادە بم تا بم حاجیب ئەر ڕێ بدا دڵم دێنێ سوویی دەر ئیستادە بم تا بم حەق لە دڵ دەرنەکا خەیاڵی مەحاڵ هەر لەسەر ئەم ئیرادە بم تا بم بۆ شکارت منم سەگی عاریف بێڵە با بێ قەلادە بم تا بم حەق بدا فورسەتم بە ئیزنی عومەر دوشمنی شیعەزادە بم تا بم دەمەوێ بۆ نیشانەیی تیرت دڵی سالم نیهادە بم تا بم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: سەوادی دا بە مەغریب توڕڕەیی گێسوویی جانانەم سەوادی دا بە مەغریب توڕڕەیی گێسوویی جانانەم خەمی بەخشی بە ماهی یەکشەبە ئەبروویی جانانەم بەناز ئیتر نەزاکەتهایی گوڵ بولبوڵ قەبووڵ ناکا بەسەر باغا سەبا بێنێ سەحەر گەر بوویی جانانەم نەبوونی شەمعی کافووری لە وەسڵا سەهلە بۆ عاشق هەموو شەو ڕۆشنە کولبەم بەیادی ڕوویی جانانەم بەیان ناکا کیتابی تیب دەوایی دەردی موشتاقان شیفایە بۆ تەبی ئوفتادەگان لیموویی جانانەم ڕەهاییم قەت نییە سالم لە بەندی سلسلەی عیشقا لە گەردنمایە تا زەنجیری حەلقەی موویی جانانەم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: سەهی قەددانی موشکین زوڵف و پەرچەم سەبارەت: تێهەڵکێشی غەزەلێکی سەعدی سەهی قەددانی موشکین زوڵف و پەرچەم همه کس دوست می دارند و من هم نەزەر زاهید قەرارێکی قەدیمە نه این بدعت من آوردم به عالم مەڵێن گەردوونە ڕەنگڕێژی موسیبەت گُنه اول ز حوا بود و آدم بە تەرکی دڵبەرم ناسیح مەڵێ هیچ من این دعوا نمی دارم مسلّم بە ئیما گەر تەڵەب کەی گیانی شیرین مسلّم دارمت واللهُ اعلم بەجوز عوننابی لێوت بۆ تەبی دڵ به گیتی در ندارم هیچ مرهم وەها مەحوم لە سەودای عیشقی تۆ دا نه از مدحش خبر باشد نه از ذم غورووبی ڕۆژی غەم زۆر چاکە گەرچی ز عُمرِ مانده روزی می شود کم وەفای دونیا لەگەڵ هەرکەس دەمێکە به روی دوستان خوش باش و خُرّم حەریفی تۆم منیش ساقی! نیگاهێ! بیاموز از فلک دور دمادم دەزانم لوتفی تۆ وەک میهری گەردوون که بنیادش نه بنیادیست محکم جیهان سالم وەکوو مارانی زەححاک که مغزت می خورد، چندین مخور غم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: قەت تەواو نابێ ئارەزووی یارم قەت تەواو نابێ ئارەزووی یارم ئاخری عومرە ئەووەڵی کارم وا حەکیمم دەڵێ: دڵی بیمار سیححەتی دێ بە چاوی بیمارم دەک زیاد بن جەماڵی تۆ و عیشقم جانم ئازادە تا گرفتارم قەت گورێزم نەدا لە تیری موژەت ئەی بەسا سەخت جان و بێ عارم پەڕتەوی ئافتابە شەمعی شەوی عوعرەها دڵ لە زوڵفی دڵدارم تا نەبینێ مەهی جەماڵی حەبیب عارە خەو بێتە چاوی بێدارم سالم ئەمشەو بە ناڵە قادر نیم بەسکە زار و نەزار و ئەفگارم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: لە دڵدا چونکە هەر خوێنم دەخوا غەم لە دڵدا چونکە هەر خوێنم دەخوا غەم بە تەدریج ئەشکی خوێنینم دەکا کەم سەمەک دێنێتە جونبوش ئەشکی شۆرم مەلەک دەگری لەبەر تەئسیری ناڵەم خەیاڵیشی وەکوو خۆی وەحشە، دڵبەر نەفەس دەگرم لە دڵما نەک بکا ڕەم بەنەفشە کەوتە ژێر سونبول لەسەر گوڵ کە تێکەڵ بوو، لە سوبحا زوڵف و پەرچەم نیهان نەکرا کەبابی دڵ لە ئەغیار چ زوو تەشخیسی دا بۆنی هەناسەم لە دڵمایە حەجی کەعبەی خەیاڵت سەقای چاوم دەگێڕێ ئاوی زەمزەم ڕوخت بۆ مووسیی دڵ ئاتەشی توور دەمت بۆ دەردی من عیسایی مەریەم دەزانم دێتە سەر چی کاری سالم فەریبی چاوەکەت دەیکا بە بەلعەم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: لە مەحشەردا ئەگەر بێ ڕوویی تۆ مایل بە جەننەت بم لە مەحشەردا ئەگەر بێ ڕوویی تۆ مایل بە جەننەت بم لەلای یارانی ساحیبدڵ سەرەفگەندە و خەجاڵەت بم قیامەت قامەتم ڕۆژی قیامەت دەرکەوێ هەر سوو نەکەم گەر سوجدە بۆ میحرابی ئەبرۆی ئەو بە لەعنەت بم شنۆی ئوردیبەهەشتی وەسڵی یار ئەر بێ بەسەر مندا لە لام قەندیل و لاجانە بە هاوین گەر لە مەسقەت بم غەمم دەریا، دڵم زەورەق، منم تاجر، وەسڵ بەندەر دەبێ یا تەرکی بەندەر کەم وەیا نەزدیکی ئافەت بم لە وەختی پاسەبانیتا من و نامەحرەمی دوورین لە خەودا بووسە نەزدیکە ئەگەر جۆیایی فورسەت بم لە کوشتنما ئەگەر ڕەحمت نەبێ مایەی تەرەححومتە لە سایەی زەخمی تیغت بێڵە با ئەهلی شەهادەت بم کە تیری غەمزە دڵ کون کا دووسەف تێکەڵ دەبن موژگان لە من قاتیل دەبێ ون بێ ئەگەر ساحیب کەرامەت بم تەمەننای مەرحەمەت سالم لە دڵبەر قەت نەکەی ئامان لەگەڵ من ئیلتیفاتی با نەبێ نەک فێری عادەت بم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: لە کونجی میحنەتا هەر شەو خەیاڵی وەسڵی دڵبەر کەم لە کونجی میحنەتا هەر شەو خەیاڵی وەسڵی دڵبەر کەم وجوودم وا بە جارێ دێتە جونبوش وەختە پەڕ دەرکەم لە ئەووەڵ حەرفییا وەک دڵ لە کاغەز بەر دەبێ ئاگر ئەگەر شەرحی شەرارەی ناری هیجرت سەبتی دەفتەر کەم تەلاشی تەییی ڕاهی کەعبەیی کۆی یارە مەقسوودم منی بێ دەست وپا لازم، کە پا بۆ ئەم ڕەهە سەر کەم بە گێسوو چاکە زنجیرم بکا دڵبەر لە ڕووی موژگان لەڕوویا با منی دێوانە بەس ڕووی دڵ لە خەنجەر کەم لە ئەفلاکی خەیاڵا کەوکەبی ڕووی یارە تا قوتبم لە زوڵماتی شەوی هیجرا ڕەهی کۆی ئەو دەبێ دەرکەم سەرئەفگەندەی حوزووری سەربوڵەندانی قیامەت بم سەرم تا دانەنێم شۆری ویسالت گەر لە سەر دەرکەم بە نەڕڕادی فیراقت نەقدی جان ئاخر دەدۆڕێنم بە خاڵی موهرەیی وەسڵت ئەگەر سەد دەفعە شەشدەر کەم قوبووڵی نرخی بۆسەی لەعلی ڕوممانی لەبت ناکەی لە ئەشکم پڕ بە دامانت ئەگەر یاقووتی ئەحمەر کەم لەسەر ئەم مەزهەبەم سالم بە مەحزی ڕووبەڕووی مەتڵەب وەکوو هیندوویی گێسوو هەر سەحەر تەعزیمی ئازەر کەم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: لەدەس ئەم ئەسپە بۆزە بێقەرارم لەدەس ئەم ئەسپە بۆزە بێقەرارم هەمیشە دڵ غەمین و داغدارم لەبەر بێنی برینی لاشەویلەی وەها گێژم نەماوە ئیختیارم وەرن کاروانی توججارییم ببینن مەتاعم مشکییە هەممانە بارم کە دێ لافاوی خوێنین، دری؟ شەوقی وەرن پێم هەڵپژێن کۆتایە کارم لەتاو کێم هێندە دەست و پەل دەشۆرم دەڵێی نەوسۆفیەکانی تۆبە کارم ئەمەندە ڕاست و چەپ فکریم لە زامی بەبێ عیللەت ئەمێستاش خێل و خوارم دەنووم جارجار لەژێر سایەی چنارا لە شڵپەی دەنگی گوێچکەی گەشکەدارم بۆ خۆم سەرگەشتە و ئەسپیش وەهاتە هەمیشە بۆیە من زویر و زگارم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: لەسەر ڕوو دانەیی خاڵت بە فەن داناوە دەیزانم لەسەر ڕوو دانەیی خاڵت بە فەن داناوە، دەیزانم بە قەسدی مورغی دڵ زوڵفت بە دەورا داوە، دەیزانم خەریکی دڵنەوازیمی بە چاوی مەرحەمەت زاهیر نیهانی بۆ سەرم تیغی برۆت ساو داوە، دەیزانم گرانخێزی لە ڕەفتارا بەهانەت عوجب و تەمکینە بە باڵاتا لە گێسوو ئەژدەها ئاڵاوە، دەیزانم سیەهدڵ مەردومان چ بکەم لە شەرعا شاهیدی نادەن دزینی دڵ لە سینەمدا فوتووری چاوە، دەیزانم وەکوو سینەم دەبێ تێ کچێ لە هەر جێ دڵ قەراری بێ لە زوڵفا ئاشیانی بەستبێ شێواوە، دەیزانم لە ڕووی بەرقی تەجەللیی حوسنتا موشکیل دڵم مابێ موجەسسەم گەر لە سەنگی خارە بێ سووتاوە، دەیزانم فەریبی دڵ دەدەم دایم بە موژدەی ڕوئیەتی حوسنت ئەگەرچی وەسڵی تۆ عەنقاسیفەت هەر ناوە، دەیزانم قیامەت حەشرە بۆ عالەم وەلاکین هەر لە ئێستاوە خوداوەند بۆ ڕەقیبم دۆزەخی تاوداوە، دەیزانم موبالاتی نەبوو دڵبەر بە حاڵی سالمی مەزڵووم بە حەرفی موددەعیی زاڵم، بەدڵ تۆراوە، دەیزانم! ++++++++++++++++++++++ سەرناو: مورادم حاڵی خۆمە گەر حەدیسی شۆری بولبول کەم مورادم حاڵی خۆمە گەر حەدیسی شۆری بولبول کەم ئیشارەی ڕوویی تۆیە گەر بەیانی نازکیی گوڵ کەم بە میقرازی ئەجەل کۆتا بێ میسلی پەرچەمت عومرم لەسەر تەعریفی مووی زوڵفت ئەگەر بێم وەسفی کاکوڵ کەم ئەبەد ئاشوفتەخاتر بم لە هیجرانا هەتا دەمرم ئەگەر بێ زوڵفی موشکینت لە باغا مەیلی سونبول کەم بنێرێ یاری شیرینم ئەگەر بۆ جانی شیرینم دەرەک بێ جێم لە دۆزەخدا ئەگەر ئانێ تەئەممول کەم مەلالی ئارەزوو سالم بەقەد دووری لە دڵمایە لە وەسڵا بۆ تەماشای ڕوویی دڵبەر گەر تەغافول کەم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ژەهرە موڵ بێ ڕووت بە والله العظیم ژەهرە مول بێ ڕووت بە والله العظیم خارە گوڵ بێ بووت بە بالله الکریم تاقە خاڵی ڕووت بە تەجریدی مەسیح ساحیرە چاوت بە ئیعجازی کەلیم نەقشە ڕووت بۆ دڵ بە شاهی نەقشبەند یاری دێرینە بە قورئانی کەریم قامەتت سەروە بە گوڵزاری ئیرەم سیبە ڕوخسارت بە فیردەوسی نەعیم پەرچەمت تارە بە وَاللَّیْلی کەلام بێ وەفا و ڕەحمی بە ڕەحمان و ڕەحیم خەم بووە قەددم بە شەمشێری عەلی قیسمەتم عیجزە بە تەقسیمی قەسیم بێ لەبت شاد نیم بە سەرچەشمەی حەیات دەردی تۆ نادەم بە دەرمانی حەکیم ڕەونەقە بۆ حوسنی تۆ ئاشوفتەگی سەرحیسابم خۆم بە ئەسراری عەلیم سالمیم ڕابورد بە مەرگی دڵبەرم دڵ بریندارم لەبەر دیدەی سەقیم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: کەوتە سەر ڕوو ئەگریجەی تارت بە خەم کەوتە سەر ڕوو ئەگریجەی تارت بە خەم ڕۆژ و شەو، ڕۆژ و شەوی لێک دا بەهەم سەرفگەندەی دیدەتە ئاهووی خەتا پایەماڵی لەنجەتە سەروی ئیرەم جەلبی دڵ بەم ڕەنگە کا گەر سوورەتت ناپەرەستن بعد از این ڕاهیب، سەنەم خاکی دەرگات سوورمەیە بۆ چاوی تار ماچی لێوت دارووە بۆ دەرد و غەم قەیسی تۆن کوللەن لە غەم زومرەی عەرەب شەمسی تۆن جەمعەن بەهەم ئەهلی عەجەم حەسرەتا! ڕۆژی ئەزەل نەیدا قەسیم قیسمەتی سالم بەغەیرەز دەرد و غەم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەو کەسانەی کە عەدووی عاشقی سەرگەردانن ئەو کەسانەی کە عەدووی عاشقی سەرگەردانن بێ دڵ و بولهەوەس و کەم خیرەد و حەیوانن کەس بە سەرحەددی بیابانی مەحەببەت نەگەیشت وەکوو من سالیکی ئەم ڕاهە هەموو حەیرانن ڕێی حەریمی حەرەمی عیشقی نییە سوفلەیی دز پاسەبانی سەری ئەم کۆیە جەوانمەردانن ئەشکی سالم کە بە یادی لەبی تۆ دێتە کەنار قەترەقەترەی لە نەزەر ئەهلی بەسەر مەرجانن ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەگەر دەستم دەگاتە گۆیی پوستان ئەگەر دەستم دەگاتە گۆیی پوستان دەکەم گۆی مەتڵەبم بیروون لە مەیدان لە غەمزەی تۆوە دڵ ڕووبین تەنێکە بەجێ ماوە لە تیرت بەسکی پەیکان بەرابەر لەشکری کەیخوسرەوی عیشق گورێزی دا خیرەد وەک شاهی تووران بزانم گەر هیلاکی موددەعی دێ لە فرمێسکم دەڕێژم ڕەنگی تۆفان سمی گۆڕ و سەری بەهرامە جێی تیر نیگاه ئاهوویی من گەر بێتە مەیدان لەڕووی دەریایی غەم خوێنزایە دیدەم لەجێی لوئلوء سەدەف پڕ بوو لە مەرجان کەفی عەقڵی بڕی دڵ وەک زولەیخا بە تیغی غەم لە عیشقی ماهی کەنعان ئەگەر دڵبەر قوبووڵ کا دینی تەرسا دڵا تۆ وەیسە بی، گەر نەبیە سەنعان لە گریەی سالمی دڵدادە دڵبەر دەبێ خوڕڕەم وەکوو گوڵشەن بە باران ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەی قیبلەیی مورادم داخۆ بە ڕۆزگاران ئەی قیبلەیی مورادم، داخۆ بە ڕۆزگاران پرسیوتە قەت لە هیچ کەس حاڵی غەریبی تاران بەو سوێندەکەی کە خواردت من هەر ئەوەم کە دیومت حاشا بکەم فەرامۆش میساق و عەهدی جاران تا نەقشی خاترم بێ خوڕڕەم بەهاری حوسنت دەتکێ لە هەوری چاوم پەیوەستە تاوی باران شەو تا سەحەر لە هیجرت بۆ من حەرامە خۆ خەو هەر دێ سەدایی گریەم وەک ڕەعدی نەوبەهاران لاکین لە ئەسڵی کارا ناسیومە حاڵەتی تۆ سەنگینە گوێی سەماعت بۆ دادی دەردەداران تۆ هەر ئەوەی کە چاوت، جەرگی بڕیم بە ئیما من هەر ئەوەم کە عیشقت، کردوومی وێڵی شاران سالم لە جەوری دڵبەر، کۆتا کە شەرحی دەفتەر تۆ بێخودی لەتاو ئەو، ئەو بێ خەبەر لە یاران! ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بێ تۆ مەهیبە گریەم وەک ڕەعدی نەوبەهاران بێ تۆ مەهیبە گریەم وەک ڕەعدی نەوبەهاران پەیوەستە دێ بە ڕووما ئەشکم بە میسلی باران نابێ بکەم بەبێ تۆ سوحبەت لەگەڵ چ دڵبەر ئارێ مەقامی وەرعە پەرهێزی تۆبەکاران ناکاتە دەر لە خاتر سەد کۆششی ئەرەستوو غەیرەز ویسالی یاران ئەندووهی بێقەراران ئیستادە و خەجاڵەت گەردەنکەچ و تەریقم جانا بە چاوی توندی مەڕوانە شەرمەساران شام و سەحەر وەکوو خاک پاماڵی پایی خەڵقم از بس بە یادی لوتفت کەوتم لە ڕەهگوزاران سەدبار ئەگەر لە گوڵشەن گوڵ چەتری زەڕ لەسەر نێ دڵ، تەنگە، غونچەئاسا، بێ ڕوویی گوڵعوزاران شێواوە دڵ لە هیجرا ناگاتە شامی زوڵفت پەیوەستە ئینتزارە وەک چاوی ڕووزەداران بێهوودەیە لە گوڵزار ئەفغانی بولبولی زار ناگاتە گۆشی یاران ئەندووهی بێقەراران سالم لەبی بە سالم ناگاتە ڕوویی دڵبەر جەمعن بە دەوری گەنجا هەر سوو سیاهماران ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بە ئەفسوونی نیگاهی سیحری دیدەی نازەنینی من بە ئەفسوونی نیگاهی سیحری دیدەی نازەنینی من بە با چوو سەربەسەر مایەی حەیات و عەیش و دینی من لە شۆری بەختی بەد یاران لە دونیا شیوەنی خۆم کرد مەنێن بۆ تەعزییەی فەوتم بینایی شۆر و شینی من جودا نابێ ئەبەد سێ ڕەنگ لەسەر سێ ڕوو هەتا دەمرم دڵ و میحنەت، سەر و زانوو، سروشک و ئاستینی من موهەییایە مەکانی تەن لە خاک و خارە و خارا لە جێگەی ڕەختی خواب و باڵشی تەکیە و سەرینی من بنووسن حەرفی میحنەتها لە چاکی کفنی من یاران وەکوو دونیا لە عوقباش غەم ببێ با هەمنشینی من دڵم فەللاح و سینەم وەردە، ئەشکم نەهر و غەم بەزرە سەد ئەندەر سەد دەدا حاسڵ لە هەر وەرزا، زەمینی من بە ڕەنگ سالم چ سەهلە سوبحی نەورۆز، گەر بە یەلدا بێ بەبێ ڕوویی جیهانەفرۆزی یاری نازەنینی من ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بە ڕوخ ڕەنگین و دڵ سەنگین میان لاغیر کەمەر زەڕڕین بە ڕوخ ڕەنگین و دڵ سەنگین، میان لاغیر، کەمەر زەڕڕین نیگەه شاهین و موو موشکین زەنەخ سیمین و لەب شیرین لەبت شەککەر خەتت عەنبەر موژەت خەنجەر قەدت عەرعەر لە عیشقت دڵ وەکوو بولبول لە ڕووتا گوڵ وەکوو گوڵچین سەهی قامەت قەوی شەوکەت قەمەر تەلعەت مەلەک خەسڵەت کەمان ئەبروو نیگەه ئاهوو فەڕەنگی خووی مووموشکین بە ڕوخ وەک شەم بە ئەبرۆ خەم، سیەه پەرچەم لە من بێ غەم گوارەی توو کە هات و چوو موقارین بوو مەه و پەروین بە چین زوڵفت ئیحاتەی دا وەکوو سونبول لەدەوری گوڵ بە موو هەرسوو لە ڕێگەی موو بەڕووی دڵما دەکەی پەرژین چهار فەسڵی لەهەر فەسڵا بە یەک دەم وا لەلای سالم بەهار ئەشک و خەزان ڕەنگ و زومستان ئاه و دڵ هاوین ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بەخوڕ خوێن بێنە ئەی گریە لە چاوەی چاوی تاری من بەخوڕ خوێن بێنە ئەی گریە! لە چاوەی چاوی تاری من حەنا لازم بووە بۆ پێی سەگی کۆیی نیساری من ڕەفیقان گەر دەچن بۆ سەیری باغ و گوڵ خوداحافیز موهەییایە لە ڕووی یارا گوڵ و باغ و بەهاری من ئەگەر فەرقم بگاتە مەرکەزی خاکی کەفی پێی یار دەگاتە ئاسمان گۆشەی کولاهی ئیفتخاری من لە دونیادا جەفای عوقبام هەموو دیوە لەدەس هیجران دەبێ فەردا لەپاشا عەفوی من کا کردگاری من گوڵ و سەرو و سنەوبەر هەر تەرەف سەریان فروودێنن بچێتە باغەوە گەر دڵبەری سیمین عوزاری من ئیلاهی ناسەلامەت ئەی ڕەقیب هەمدەردی سالم بێ وەکوو کردت لە کۆی جانانە قەتعی ڕەهگوزاری من ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بەدا ئەحواڵی ئەشخاسێ کە خاسسەی موڵکی بابانن سەبارەت: باسی پەرێشانی دارودەستەی بابان پاش ڕۆیشتنی عەبدوڵڵاپاشا بۆ ئەستەمبووڵ بەدا ئەحواڵی ئەشخاسێ کە خاسسەی موڵکی بابانن لە بێدادیی فەلەک هەر یەک سەراسیمە و هەراسانن جەوانانی سەهی قەد بەس کە داماون لە بێ چیزی لەژێر باری غەما هەر یەک لە خەم وا میسلی چەوگانن لە بابانا گرفتارن پەرێشان خاتر و بێکەس بە جەمعییەت سیەهبەختانە وەک گێسوویی خووبانن گەدان و بۆ گەدا دەرگانە وا ناکەن لە بێ چیزی وەکوو نەڕڕادی دانا هەر لە فیکری خانەبەندانن لە زوڵمی چەرخی دوونپەروەر سەخیتەبعانی حاتەم دڵ بە ڕاهی کۆیی دوونانا لە هەر سوو کاسەگەردانن بە دەستی کەشمەکەش هەر سوو دڕا بەرگی خودارایی قەبایی نۆکەر و ئاغا هەموو بێ چاک و دامانن لە بابانا ئەمێستە چونکە قاوەی نۆکەری دووغە لە حەلقەی ئەهلی حەسرەتدا هەموو کەممۆلە فینجانن ئەوانەی تورمەپۆش و شەهدنۆش و نازپەروەر بوون ئەمێستە خانەبەردۆش و نەخۆش و زار و عوریانن ئەوانەی جێ نشیمەنیان لە گۆشەی تەختی حاکم بوو بە دەشتی شەهرەزوورا جوملە وەک غوولی بیابانن دەلەرزن هەوری نەو گەر بێتە ڕووی گەردوون لە پایزدا بە ڕووتی کۆنە خەزپۆشان لە فیکری بەرگی زستانن سەفی باشانی باب ئۆغلی لە دێی کۆستە و دەباشانا بە دەوری گەللەدا چۆماغ دەر کەف جوملە چۆپانن موریدی خانەقا زۆرن لە عەهدی عەدلی ڕۆمیدا لە ئاغایانی بێبەش حوجرەها جێی تۆبەکارانن ئەگەرچی تاعەتی جەبرە وەلێ عیللەت بە بێکاری وەکوو قاری یەکایەک حافیزی سی جزمی قورئانن لە توولی ڕۆزگارانا لە هەر لا خادیم و مەخدووم وەکوو ئەسحابی پێغەمبەر عوموومەن ڕووزەدارانن سیەهبەختانی بێدەوڵەت لەبەر بێ ماڵی و عوسرەت گەهێ حەمماڵی ماڵانن گەهێ عەللافی مەیدانن نە بانیی و نە باغی ما لە فەوجی لەشکری ئیسلام لە خۆفا تیفلی مەردوم وەک عەیالی ئەهلی زەنگانن سەفی مەقرووزی قەرزی ئیلتیزامی حاسڵی ڕۆمی لەناو هەورامی و کوردا هەموو تەبدیل و پەنهانن لە فیکری ئیلتزاما شەو دەکەن شوورا لەبەر عوسرەت سەحەر بۆ هەوڵی قووتی شەو لەناو شارا پەرێشانن ئەوانەی بەرشکەستی ئیلتزامی حاسڵی ڕۆمن لەتاو بێنە و نییە، گاگەلچەرێنی میری جافانن زەرەرکەردەی ئیجارەی پادشاهی چوونە دەروێشی فەقیری موڵکی هەوشار و غەریبی شاری تارانن بە دیهقانی بڵاوبوون دایەرەی بێکەس بە قۆپی دا لە بەڵخە و دۆکەرۆ و نەوتی و دەلووجە و سەیدوسێنانن بە کەوبازی خەریکن دەستەیی مەعزوولی بێ ئاغا موقیمی قەهرەمان و مێوڵی و تیمار و باغانن حەیادارانی بێ حورمەت لەتاو بێ ماڵی و عوسرەت فەقیری دێی فەقیرە و تەکیە و ئەستێڵ و تافانن گرووهێ چەمچەتاشن هەروەکوو ئوستادی خوانساری لە دێی تەنگی سەر و زەیدۆمەر و تیمار و دۆڵانن نەدیمانی قەدیمی موستەعیددن بۆ خەڕەکداری بەیادی توربە و کا و جۆ و ئەفسار و پاڵانن قەدیم تەنپەروەری نازن بە بازاڕا غوبارالوود ئەگەر گاباری کائاوەر وەگەر هێزومفرۆشانن لە بیمی تازیانەی مەردی ڕۆمی سەیید و سۆفی بە ئوممێدی گەزۆ و مازوو لەبن داری مەریوانن هونەرمەندانی شێرئەوژەن قەوی دەستانی پیل ئەفگەن لە ڕووی غەواسی ئەتراکا وەکوو ڕووبەه گورێزانن کوهەن سەوداگەری شاری لە شوورا مەسڵەحەتبینن وەلێ نۆکەر بە بەققاڵی تەرازووبازی دووکانن کرێکارانی ناکەس بۆ بناغەی کولبەیی دێهقان لە خانەی کاولی نۆکەر پەیاپەی خشتکێشانن بە ڕێی بیم و خەتەردا یەکبەیەک بۆ قاسیدی چاکن بەبێ تەکلیفی ڕەهزەن خودبەخود بێ چیز و عوریانن سەفی مەقڕووزی بێ تەوسەن لە سەهمی سَن سَنی ئەتراک وەکوو عاشق لە هیجرانا یەکایەک ئەشکڕێزانن گەهێ قلب الأسد از بس که بێ سایەن لە وادیدا وەکوو مەجنوونی سەحرایی لەبن خاری موغەیلانن کزە و دوودی کەباب دەردێ لە مەتبەخهایی بێ دوودا بە یادی قووتی شامی شەو جگەرها بەس کە بوریانن تەڵەب ناکا گەدا قەت سوویی سفرەی ساحیبی نیعمەت لەتاو ئەحواڵی بێ نانی لە هەر جا خوانە میهمانن بە زاهیر خوڕڕەم و شادن لە ڕووی تورکی ئەرۆملیدا لە دڵدا گەرچی دیگاسا بەمەخفی جوملە جۆشانن بە ئەحواڵی ملووکانی گەداپەروەر دڵم سووتا لە بابانا ئەمێستە موستەحەققی خێر و ئێحسانن لە جەوری چەرخی گەردوون بەسکی حەیرانن بە ناچاری بە لەب خەندان و شادانن بە دڵ غەمگین و گریانن بە نامەردی سەراسەر میسلی گەرگینن لەلای ڕۆمی ئەگەر ڕووبینتەنی عەهدن وەگەر سامی نەریمانن نیزامانی مولازیم مەنسەبی مازی بیحەمدیللا لە لادێدا بە دوو شایی هەموو جۆچێنی دێهقانن خەیانەت پیشەکانی فەوجی بیرئینجی لە برسانا بە ناچاری لە دێی سۆفیلەرا وەرزێری دۆمانن مەلەخ تەبعن لە هێشووی دەغڵی دیهقانی بە هەر لادا لەناو جاڕی گەنم هەر یەک وەکوو داهۆڵی خەرمانن درێغا بۆ سواری خاسسی پاتەختی سولەیمانی لە قڕگە و قزلەر و قۆرخ بە ڕووتی جوملە گاوانن بەسێ سەگمەرگ و بێعار و گرانجان و سەبوک عەقڵن ئەوانەی ئەهلی بابانن بەدڵ لەم عەهدە خەندانن لە ئەوزاعی سولەیمانی ئەوانەی شاد و ئاسوودەن لە فەرعا نوتفەیی حەیزن لە ئەسڵا جینسی شەیتانن لە ئەسڵا بانیی ئەم کارە کاسبهایی شەهری بوون لە ئەمری فیتنەئەنگێزا سەراسەر میسلی مەروانن گەهێ هەمدەردی ئەکرادن گەهێ هەمعەیشی ئەتراکن لە یەک لا مادەری بەڕڕەن لە یەک لا یاری گورگانن لە زوڵمی چەرخی چەپگەردیش درێغا، حەسرەتا، دەردا بە میسلی سالمی بێکەس گەلێ کەس وێڵی شارانن ++++++++++++++++++++++ سەرناو: حەک بکەم دەفتەری سەعدی دەمی وەسف ئەر بە بەیان حەک بکەم دەفتەری سەعدی دەمی وەسف ئەر بە بەیان بێمە سەر مەدحی دەهانت لە دەما بەندە زوبان بیمی بەدنامییە گەر نایەمە بەر تیری موژەت کە دڕا پەردەیی دڵ دەردەکەوێ ڕازی نیهان نۆشی حازر لە لەبا، نێشی لە موژگانی سیاه مەگەسی نەحلە بە سەنعەت بوتی زەنبوورمیان نەفعی کوا ناڵەیی بولبول لە چەمەن گاهی سەحەر لە تەرەف شیکوەیی ئەو گوێی گوڵە یەکبارە گران تا بە خاکی قەدەمت دیدەیی کێ ڕۆشن کەی فەرشە بۆ مەقدەمی تۆ دیدەیی ساحیب نەزەران تەڵخە گەر حاڵەتی دووری بە منی خەستە چ باک؟ دەمی وەسفی لەبی جانانە شەکەر دێتە دەهان دیدە نابینێ کەسێ گاهی تەماشا جوز تۆ نیگەرانت نییەتی خەوفێ لە تەعنەی دیگەران شیکوە بێ حاسڵە سالم لە جەفاهایی حەبیب کێ دەسێنێ لە مەهی چاردەهەم دادی کەتان؟ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: قادری بۆ نەزم و بەینی کوفر و دین قادری بۆ نەزم و بەینی کوفر و دین پەرچەمت وا بگرە دانەگرێ جەبین تا دەنووسێ سینی بۆسەی تۆ قەڵەم دێنە سەر کاغەز مەگەس بۆ ئەنگەبین جانشینی جەم بە حیشمەت من دەبم گەر وەکوو لەعلی لەبت بمبێ نگین بەرمەدە دەستم لە گۆشەی دامەنت با لە دنیا هەڵتەکێنم ئاستین پێنج و خەم بەس وا لە مووتا تا برۆ کێ دەگاتە چینی زوڵفت حیسنی چین؟ غەیری قاروون کێ دەزانێ جێی ڕەقیب مووسەئاسا گەر موتیعم بێ زەمین خوونفشانە گاهی لوتفیشت نیگاه فەرقی کوا بۆ دڵ زەمانەی سوڵح و کین فەرزی عەینە حەمدی ئەو تا بێ نەفەس خالیقێ ئیجادی نووری کرد لە تین خانە وەک زیندانە بۆ سالم لە غەم غەیری سایەت گەر ببینێ هەمنشین ++++++++++++++++++++++ سەرناو: لێم گەڕێن با گریە کەم دیدەم بە دیدەی خوونفشان سەبارەت: شینگێڕی بۆ مەحموودئاغای سەلیم ئاغای شیوەکەڵ لێم گەڕێن با گریە کەم دیدەم بە دیدەی خوونفشان نایەڵێ یەکدەم بە ڕاحەت ڕابوێرم ئاسمان چونکە سیوەیلی قەدیمن حەق لەپاش عەهدی سەلیم دایە دەس مەحموودی حاتەم دڵ چراغی دوودەمان شەمعی دەسگاهی ملووکانەی گەیانە مەرکەزێ بەرقی قەندیلی فرووزانی دەچوو بۆ کەهکەشان وەه چ خوڕڕەم دەوڵەتێکە با بە شەرتێ توولی بی دەستی حەق بەم نەوعە ڕۆشن کا چراغی خانەدان شیوەکەڵ بووبوو بە بەندەن خۆ بەسەر نەقشی بەدیع لالە و نەسرین گەییبوو، جام بلوورین شەمعدان شیوەکەڵ بووبوو بە خانەی پادشا وەختی نەهار دیم لە هەر سوو سفرەیی ئەیوانی حاتەم گردخوان واقیعەن لەو خوانەدا [بوو] خام و پوختە ڕۆژ و شەو هەر تەعامێکی کە نەفسی ئارەزوو کا میهمان شیوەکەڵ بووبوو بە عوربانی عەنێزە و مونتەفیک سەد کەمەند پڕ بوو لە سەرجی تازی ئەسپ و مادیان چووم نیگاهم کرد لە هەر لادا لە حوجرەی خاسسی ئەو دیم بەقەد بازاڕی قوستەنتین تفەنگی زەڕنیشان زێوەری تاقی عەمارەت بوو سەراسەر ڕەنگ ڕەنگ ڕەخت و قرتاسە و حەمایەڵ، خەنجەر و شیری دەبان دیم وەکوو دوککانی بەززازی لە سەر یەک بوخچەها شاڵی تورمە و کەوڵی خەز دیبایی هیند و پەڕنیان ئاسمان زانیی سەری سەوزە نیهالی بەختی ئەو نازڵی کرد چاوی بەد وەک ئافەتی بادی خەزان خانەوێرانە بە یەک تەب عالەمێکی کرد تەباه ڕەنگی بێ ڕەنگی لەسەر ڕەنگی پەڕیدەی بوو عەیان دای بەسەریا هەر کە گرتی نەبزی مەوج ئاسایی ئەو یەک نەزەر شێوا بەجارێکی حەواسی بابەجان تەنفسوردەی بێ زمانی تەن بە تەن عالەم مەلوول تائیری ڕۆحی ڕەوانی پەڕزەنان چوو بۆ جینان گوڵ بە وەیشوومەی حەوادس گەر قەزا پەژموردە کا فائیدەی کوانێ بە حەسرەت قوڕ بپێوێ باغەبان کەی خەیاڵی بوو کوتوپڕ خاسسە بۆ سەر خەرمەنی ئاسمان نازڵ بکا بەرقی غەزەب وا ناگەهان گریە دەڕژێنێ بەسەر ڕووما دەمادەم ئەشکی خوێن بێن تەماشا کەن لە یەک سەفحەی عەقیق و زەعفەران نائیرەی سەبرم بە حەسرەت وا لە گریانا بڕا دێ بەخوڕ فرمێسکی خوێنینم لەچاو وەک ئاودان سا قەڵەم بێ دادی ئەم ئەندووهی کوبڕایە بدە من لەتاو ئەم تەعزییەی عوزمایە ماوم بێ زمان تا خەدەنگی قامەتی تۆی گرتە باوەش ماڵی قەبر پشتی تاقانەت لە خەم، خەم بوو وەکوو ماڵی کەوان پشتی ئەحمەد بەگ شکا لەم ڕیحلەتی ناوەختەدا کاشکی مەوقووف دەبوو کۆچت لە ڕەغمی دوژمنان پشتی ناو تابووتی ڕەختت پشتی سیوەیلی شکاند پشتیوانی بانە و تاژان و قەومی تاژەبان بوو بە زێبی کۆتەڵت ساتیرەکەی پاشایی ڕۆم بۆ نەبەم لەم حەسرەتە ئەنگوشتی حیرەت بۆ دەهان تۆ وەکوو سەر بووی ئەقاریب تەن، کە سەر چوو تەن چییە؟ تەن بە تەن بێ سەر هەموو کەوتن لە خاکا بێ ڕەوان چاو بچەرخێنە لە تابووتا بەلای کاک ئەحمەدا هەر لەسەر تا دامەنی بۆ تۆ لە قوڕدایە نیهان خۆ بە سەیڵابی خەفەت خانەی ڕەسووڵت کرد خەراب تۆ بە ئیمان خانەیی قەبرت کە بووبوو ئاوەدان ئەمڕۆ بۆ تۆ حاڵی ئەم خەڵکە نموونەی مەحشەرە کاشکی دەتدی لە تابووتا جەمیعی مەردومان کاشکی دەتدی لە تابووتا پەرێشانیی کەریم ڕەنگپەڕیدە خوشک لەب بێدەنگ و مات و بێ زمان ڕۆژەکەی قەتڵی حوسەینە حەیفە ماوی بێ خەبەر کاشکی دەتبیست لەتابووتا سەدای گریە و فوغان خۆت لەجیاتی من دەگریای، گەر بە چاو دەتدی ڕەشید قوڕ بەسەر دڵ پڕکەدەر شینی پودەر ئەفغانکونان خۆ نەفیری مەرد و زەن لەم شیوەنە چوو بۆ فەلەک سەر بوڵەند ناکەی وەها دایگرتویی خوابی گران گەه لەبەر تابووتی ئەودا گریە و شینێ دەکا پێی بڵێن: توخوا بڵا مەحشەر چییە داد و فیغان حاڵی واپەسماندەگان با ئیبتدا بێنێتە یاد سانیەن بۆ باسی ئەو بەم بەیتە کا شیوەن بەیان: بەختی بەد، مەیدانی کۆتەه، خانە تێکچوو، تیرە ڕۆژ مەتڵەبی زۆر، عومری کەم، ناکام ڕەفت و نەوجەوان سەنگ دەتاوێنێ سەدای پۆشیدە ڕوویانی حەرەم الأمان ئەی چەرخی سەنگین دڵ، لە جەورت الأمان دێ بەسەر ڕوویا بەسەر ڕوخساری زەردا ئەشکی سوور هەر بەسەر پێدا لە پادامانی دەڕژێ ناودان هیممەتی پاکان دەبوو لەم ڕێگە وا یاری بکا یاوەری ڕێگەی خەتەر بۆ عەدڵی بوو بۆ ڕەهڕەوان مەعبەری تابووتی تۆ وەختێ کە کەوتە گردەشین کەی دەبێ ئیتر بە ئالانا عوبووری کارەوان سەددی سەرحەددی عەجەم هەم پاسەبانی مەملەکەت شێری بێشەی موڵکی بابان ژێردەستی ڕۆمییان حوکمی تۆ حیسنی ویلایەت عەزمی تۆ پەرژینی باغ عیزمی تۆ پابەندی ساریق عەدلی تۆ ئەمنی مەکان تەرزەکووبی ئافەتی دەستی ڕەزانن باغ و تاک واقیعەن ئەم قەزیە ناوەختە خەزان بوو بۆ ڕەزان پیشەوەر، دوزدانی سابیق، تۆبەکاری سەهمی تۆن هەر لە ئێستاوە لە دڵدا موستەعیددن بۆ زیان نۆکەر و سوارەی تفەنگدارت سەراسیمەن هەموو نەزمی تێک چوو مانەوە وەک گووسفەندی بێ شوان زائیقەی سالم هەوای شەکراوی شایی بوو بە خێر ئاسمان ڕیتی بە شەڕ ژەهری بە دەمدا ناگەهان ++++++++++++++++++++++ سەرناو: لێم گەڕێن با گۆشەگیر بم دەستەوئەژنۆ کەفزەنان لێم گەڕێن با گۆشەگیر بم، دەستەوئەژنۆ، کەفزەنان گێژەڵووکەی بای نەدامەت تاری کرد سەفحەی جیهان شارەزوور بەحر و سولەیمانی لەسەر ئاو، گەمیەڕەنگ بۆ شکستی وەک نەهەنگ بوو فیتنەیی ئاخرزەمان کێ دوعای کردبێ بەسۆز ئەمساڵ لە کشتی شەهرەزوور دا ببارێنێ لە تەنخوای تەرزە ڕۆمی، ئاسمان؟ ڕاستە گەردوون چابوکە بۆ ڕەنگی بەد ڕیتن وەلێ ناڕژێنێ ڕەنگی بەم ڕەنگە بە موددەی سەد قیڕان بەزمی سەیدی ئێمە سەییادی فەلەک کارێکی کرد ڕەنگە باڵای تیرقەددان بێتە تەرکیبی کەمان زیعفی تالیع جازیبە وەک کەهڕوبا بۆ خوێن و دەم سەیری چیهرەی بەختی من کەن بوو بە ڕەنگی زەعفەران نەوبەهاری من خەزان و فێنکیی سوبحم تەمووز پەرتەوی ماهە غەم و چاکی دەروونم وەک کەتان تورکی قورسی خۆر کە تالیع بوو تولووعی کرد بە ڕەقس کەوکەبەی ماهی مورادی ئەهلی بابان بوو نیهان ئاگری نەگبەت لە خەرمەنهایی تالیع کەوتەوە شەمعی دەوڵەت هەر تەرەف دەگڕا هەموو خامۆش کران حەلقە دەین یاران بڵا ئاشوفتەبەخت و تیرەڕۆژ ڕۆزگار دونیای لە ئێمە کردە گێسووی دڵبەران هەوری بەدبەختی کە هاتە ڕووی فەلەک وەک ڕەنگی قیر کەوکەبەی ماهی مورادی ئەهلی بابان بوو نیهان ساعیقە و بەرقی نەدامەت زوڵمەتی دا شەرق و غەرب بەردەبارانە بە مەخسووسی لەسەر موڵکی بەبان چاوی عیبرەت هەڵبڕە ئەی دڵ لە وەزعی دەهری دوون سەیر کە سا تورکی فەلەک چیی کرد بە زومڕەی کوردزوبان چارەسەر کەن ئەهلی دەروێش نانی مفتیمان بڕا لوولە بوو سفرە و نەواڵە، ون کراوە زەرف و خوان ئەهلی سادات و مەلا و حاجی بڵا شین کەن بەسۆز دەفتەری ئەهلی وەزایف دیم عوموومەن حەک کران عەرسەیی مەیدانی چەرخە ئێستە جەولانگاهی بووم بوو بە لانەی زاغی بەدخوو، ئاشیانەی باڵەبان دڵ لە میحنەت کەیلە تابی سەیری ناوشارم نییە عەینی چاوم خوێنی تێ زاوە لە داغی مەردومان بێ زوبان کووکووزەنان هەر خانەدان تێ دەفکرم عەنکەبووت خواجانشینە و جفت جوغدن دیدەبان حاکمە ڕۆمی لەسەر تەختی سولەیمانی درێغ کەوتە دەستی دێوی دوون موهری سولەیمان ئەلئەمان مەجلیسێ وا بێ موشەخخەس دوودی گۆگرد عوودە بۆی دەروێش ئاغا بوو لەجێی مستۆ هەموو شەو نەغمەخوان عەزل و نەسبی کرد بە تەدبیری کیا مەنسووبی ڕۆم قاوەچی عەوڵایی قاپی بێت و سووران پاڵەوان کێ دەکا تەقسیمی مەنسەب وا موقابیل شانی شەخس بۆ عەزیز سەرواز یەکوم و حاجی قادر ئاشەوان ئاڵووگۆڕی مەنسەبی دوو شەخسی عالیجاه کرا: مەحموودئاغای زل حەکیم باشی، حەمامچی بابەجان کۆڵ بە دۆش با خەرقەپۆش بن تاج و کەشکۆڵ هەڵگرن ڕوو کەنە ئەملاکی پیتر و بچنە شاری خامۆشان ئەسکەمل بێنن قەراریان دەن لەجێی ئاغالەران مەجلیسی شووڕا ئەمێستە خاسسە بۆ ئەسنافەکان وا کەریم ئاغای نەنێ تەدبیری: هەستە جاف دەکا خاڵە هۆمەر دارۆغەی شارە و مودیر حاجی ئەحان کەس نەچێتە پێشەوە حاجی غەنی تەدبیرییە مەئموری سەبتی نوفووسە و شاغیلی باجی دوکان حاجی میرزا کەوتە ناو کار و تەرازووی شاردەوە مەسرەف ئاسا حاسیبە بۆ خاسەجاتی مالوان میری خوڵمار و دەلێن ئەمساڵ مەزەننە ساڵحە باز بە جەبباریان سپارد باقڵ ئومووری دۆمەکان ئاغەتاها مەشرەوەرەتجۆیە لەگەڵ سەرکاتبی وا دەزانم وەرگرێ حوکمی چیاسەوز و شوان بۆ گەڕانی دەوری شار ئەمشەو مەلایوونس دەچێ مشتەکەی گورز و کەمەندی کشتەک و دەرزیی سینان حامید و وەستا حسێنی کۆڵ لە شارا گەزمەچین هەر دوو بۆ خوێن ڕیتنی دز کۆ بە کۆ تیشنەن بە جان شیری قەیچی، تیری دەرزی، زەرگی نیوگەز، دیرعی ڕم نەخ کەمەند، ئیسپەردە توو، جەوشەن بەتێ، بەنبڕ ددان غەڵبەغەڵبی هەی بکوژ هەڵسا لە دەوری چوارباغ قادری دەللاکە هەر شەو تا سەحەرگەه پاسەبان سەتڵی سەرخووسێنی تەپڵ و ئەسپی قاپقاپی حەمام لۆنگی جەوشەن، شیری کزلک، تۆپزی کاری ددان وا موسەللەح بوون بە ئەسبابی یەلی نەججاری شار بۆ کەمینگاهی گوزەر وەک شێری بەندی بەردران ناچەخ و تیر و کەمان و زەرگ و دەشنە و دەهرە بوو ئەسکەنە و تێشە و مشار و لێسک و مەنگەنە و کەوان چاکی کرد میرزا سڵێمان پاسی دەککەی زیندروو سەنگەری دەستگایە بۆ شەڕ، شەو هەتا وەختی بەیان مشتەیی نایە هەمانە و دەیوەشێنێ میسلی گورز گازنی تیژی نەجەخ، زووپین درەفش، ئیسپەر هەسان موونسی خاسس و ئەدەب ئامووزی پاشایە بزە بۆ نەدیمی چوون وزەش بێنن لە تیمار و کچان باش خەیاتی خەرقەیی کەهیا ئەلە کۆپاندروو ئەحمەدئاغای دەرزی باشی بوو بە قاترچی خەران هەی پەنا بەخوا لەدەست ئێڵی غەوارەی دەوری شار کافرۆشی و چنگنی و چووچانیی و جافی تەلان عەزمی هەر کارێ بکا فەرزەن ئەگەر کاک ئەحمەدە وای دەماڵن سێ کەڕەت تا دێتە کانیی ئاسکان بۆ نەجیبانی ویلایەت بوونە ئافەت نانەجیب جامەیی شەهری لەدەست سەحرانشین بەس دادڕان بانەیی و ئەوڵا سووتەڵ هەر دوو شەریکی قیسمەتن سەبتی توغرا بوون بە حوکمی ماوەت و سەمتی قەشان لوتفی ڕۆمی پەرتەوی ڕۆژە، لە نیک و بەد دەدا لەقلەق و نێریش دەچن بۆ زابتی نەهری مووان کەس نەڵێ ڕۆمی لە تەسخیری مەمالیک چابوکن سستیی بەختی عەشیرەت بوو بە چالاکی ئەوان وەر نە ڕۆستەم وەک ئەمان کەی دێتە دەست بۆ چابوکی؟ وا بە جورئەت، وا بە غیرەت، وا یەل و ساحیب سینان وەختی حەملەی ڕۆژی مەیدان موددەعی وا پێ دەکەن: دێتە لەغزش پێ و ڕیکاب و سست دەبێ دەستی عینان شێری بێشەی موڵکی بابان مەردی مەیدان زاهیرە گەر کەسێ بێنێتە خاتر دەستوبردی گەرمییان مەرگی تورکانی جەفاجۆ سەد قەدەم پێش گوللە کەوت تا پلە ئەنگوشتێ بۆسێ، ئەو گەییشتە سەر نیشان ئیختراعی تورک لە دڵدا مەشقجۆی شێوەی شوغاڵ یەککەتازی کورد لە دونبالی وەکوو شێری ژیان خۆ لە بیمی تیغی جانفەرسایی میر، ئەو ڕۆژە تورک میسلی کەوباڕی هەڵۆیین شەش جیهەت لێک هەڵوەشان هەر کە شوعلەی ماهیچەی تیغی بوڕەهنە بوو زوهوور وەک قوڵنگی شەوچرابین تێکەڵاو بوون ڕۆمییان گوللەتۆپ وەک تۆپی قایش بوو لە ئاقار غیرەتی تەبعی جۆیای بەزمی شێلگ بوو لەجێی سینەی کەمان بۆ قوماری مەعرەکە تیغێ بە ڕووتی نابەزێ بۆ جەلای جەوهەر لە خوێنی موددەعی وەردەگرێ قان شۆری مەخفی ڕۆمییان زانیوتە بۆ زاهیر دەبوو؟ نووکی نەی دەیخۆند لە دڵیانا هەموو ڕازی نیهان ئیسمی قابیز بوو لەجێی جەوهەر، لە حەربەی ڕممی ئەو وەک چەپەر پۆستەی ئەجەل هات و بە تورکی دا نیشان وەختەبوو تای پیرەهەن کفنی حەیات کەن بۆ مەمات هەر لە ناکادا نیزام دایان لە ڕیزی باڵەبان ئاهی ئەم حاکمانە تەحقیقە ئەگەر نەگرێ نیزام قەومی نووحیش دەچنە جەننەت، بێ شک و شوبهە و گومان سەرفی نەقدی ڕووحی شیرین بوو هەتا پەروەردە بوون بەچچە گورگ ئاسا لە ئاخر کەوتنە کۆزی دوودمان فەرقی فەخری میرئاڵا گەییە بەهرام و ئەسەد کەوتە قەعری چاهی غەم لەو حاڵە، میری بازیان باز وەکوو بازی تەوار دەورێکی کرد و هاتەوە دەوری کەهیا و شاری دا، دیسان بڕا ڕای نۆکەران ئاغەلەر وەک گورچکی گا، هەر یەکێ فیکرێ لە دڵ خۆ نیزامیش میسلی سەوسەن، جوملە خودڕوو دووزوبان هاتە ژێر پاساری تەنگ لەشکر، ڕیکاب ئەندەر ڕیکاب کەوتنە سەر کۆڵان و بێ ڕێگە، عینان ئەندەر عینان بوو بە جێی بەبر و غەزەنفەر، کووچە کووچە و ناو سوقاق سەرمەحەللە ڕەنگی بێشەی گرت لە نێزەی جانستان ڕەنگی سەحرای مەحشەری بوو شیوەکەی لای پیرمەسوور گرمەگرمی تۆپی ڕۆمی، هەوهەوی سوارەی بەبان پەیکی تەقدیر بوو بە سەققا، ڕاوییەی زوڵمی بەدۆش ئاوی ئەڵماسی بە تیزی ڕیتە حەلقی پڕدڵان ئارەقی ئابی نەبوو غەیرەز شەرەنگ مینایی تیغ بێخودی نەشئەی خەمۆشی تا حەشر بوو بۆ یەلان بوو بە جاڕووبی مەحەللە هەر تەرەف پەنجەی پەڕیو پەی کراو بێ پێ لە مەیدان، پەهلەوان وەک پاڵەوان سەن سەنی سوارەی نیزام گێل ئۆڵانی تورک ئوشاخ بگرە بگرەی کوردزوبان و ئاخ ئاخی تورکمان قەهرناک و سەر بوڕەهنە ئاتەش ئەفشان حەملەوەر جەنگجۆ بوون یەک بە یەک هەرسوو وەکوو بەبری بەیان هەی خودا ڕۆ لەو دەمە چیی کرد غەوی تۆپ و تفەنگ؟ سەرزەمین تاریک و دونیا تۆز و کەڕ گوێی ئاسمان ماهی تالیع ڕووی میحاق و ڕۆژی نەگبەت جیلوەگەر خەرمەنی شادی لەبەر با بەرقی غەم ئاتەشفشان لاغیری تالیع شکاندی حەسرەتا بازووی قەوی ئەختەری بورجی موزەففەر خۆی لە ئێمە کرد نیهان گەرچی پێشاپێش بەهەیبەت بوون و ئازا چوونە پێش حەسرەتا باز هەم نەیانزانی نیزام وا بێ حەیان سێ بلووک لای پشتی گرت و سونگی دووران هاتنە پێش فیرقەیێ لای پیرمەسوور و نیوی کۆڵانی ئەحان سەر بلووکیان خاڵەکەی هەورامی بوو و قالەی شەریف هەم ڕەفیقیان بوو عەزیزە حیزەکەی چوچانیان پێشی دەمیان ئۆغڵەمەی تۆپ، پشتی سەر ئەو ئاگرە گەیییە چەرخی هەفتەمین لەو حینەدا ئاه و فیغان غەیری تیغێ تەڕ، گەرووی لەب تیشنەگان ئاوی نەدی کوشتەگانی کوردزوبان دەتوت شەهیدی کەربەلان گوێی فەلەک کەڕ بوو لەبەر ناڵە و نەفیری ئەهلی شار لامەکانی گرت سەدای ئاه و فیغان و ئەلئەمان موددەعی کوێر بێ نیزام ئیفلیج مەکان زیر و زەبەر میری سوورداش و ئەمینەی پیاوی هەر دوو ئەنگووان گەر عەشیرەت گریە کەن هەر یەک هەتا دەمرن کەمە کوشتنی ئەو بای موخالیف بوو لە شەمعی دوودمان ڕۆژی قەتڵ ئەمڕۆیە ئەلحەق وا حوسەینی پێ دەوێ بۆ ئەدای قەزیە سەراسەر نیلگوونە ئاسمان یادگاری حاکمان و جانشینی سیلسیلە ناموراد و نەوڕەس و مەقسەدنەدیو و نەوجەوان سا فەلەک کەیخوسرەوی خوێنی سیاوش گوم مەکە ڕۆستەمی سانی عەزیزە و موددەعی توورانیان قادری قودرەتنوما تۆ قودرەت خۆت کردە کار قادری ئێمەت موسەلسەل خستە بەندی ڕۆمییان وەر نە قادر تۆ دەزانی قەت کەسێ قادر نەبوو وا بە مەقهووری بکا قادر ئەسیری ڕۆمییان گوللە وەک تەرزە دەباری، ئەهلی لەشکر کەتنە باڵ پای ڕیکابیان قورس لەنگەر بوو، سەبوک دەستی عینان هاتنە ناو کۆزیلکەوە چەندێک سەلامەت چوونە دەر بەعزێ کوژران، جوملەیێ گیران و چەندێ ڕووت کران ئەم لە غەمدا هاتە جۆش، ئەو سێر و ئەمیان بوو غەنی سەگ لە لاک، عەسکەر لە ماڵ، دڵ لە تیغێ قاتیلان دەرپەڕین باز مەیلی ئیقدامیان نەبوو لەو بیدعەتە حەسرەتا یەکدڵ نەگەینە شیوەکەی گردی گوڵان مەیلی لانیان بوو وەکوو کەروێشکی پاش ڕاو هاتنەوە دەرنەچوون چا بوو بە حەملەی دێڵە کەهیا کول کران گەر مەحەللی گریە بوو ئەو وەختە من زۆر پێکەنیم پوورە ماتان، ئەحمەدئاغای بردە شکڵی دۆمەکان گەرچی میسرە شارەزوور ئەمما خەرابە بێ عەزیز ڕوو دەدا لەم خەڵقە ئاخر حاڵەتی کەنعانییان شێری بێشەی موڵکی بابان بوو عەزیز ئەمما درێغ وەک گرێی دامووسکی بێ، ئاو قەومەکەی زوو هەڵوەشان دیدە نابینایە وەک یەعقووب لە هیجرانی عەزیز تۆی خودا ساحیب مەکان و تۆی خودایا لامەکان کەوکەبەی بەختی عەزیزم وا لە چاها بێنە دەر شەعشەعەی ئەمری مونەووەر کا زەمین و ئاسمان چەنگەڵی شەهبازی بازی بازیانی باز نەدی فش هەڵات کەهیا لەسەر بەیزەی تەمەع وەک ماکییان بۆ مەداری نانی عەشرەت قەت مەدارێکی نەبوو ئاشەکەی تەبعی بە ئاوی کەیدی ڕۆمی هاتە دان بەختی سووتێ سا لە ڕێی حەق، حەق حەقی لێ وەرگری بەد نەمەکگیری نەمەک بێ، وەک ئەوانی دا بەمان ++++++++++++++++++++++ سەرناو: من و بادی سەحەر یاران عەجایب بێ قەرارێکین من و بادی سەحەر یاران! عەجایب بێ قەرارێکین بە سەرگەردانییا هەر دوو دەڵێی مەشغووڵی کارێکین لە سایەی دەوڵەتی حاجیب، مەکان و ئاشنام دەسکەوت لە کۆی جانانەدا دایم لەگەڵ سەگ یاری غارێکین لە هەمدەردت مەکە وەحشەت، وەرە بولبول ڕەفێقت هات بناڵین با بەجووت هەر یەک، ڕەهەندەی گوڵعوزارێکین سەدای گریانی خۆم و دەنگی ناڵەی دڵ لەدەس هیجران وەها دێ موتتەسیل شەو، هەر دەڵێی زەنگی زەوارێکین تەنی زار و ڕوخی زەردم، لە حورمەتدا خەس و پووشن لە مەددی مەوجی بەحری لوتفی یارا بەرکەنارێکین لەگەڵ زاهید بە تەقدیری فەلەک هەرگیز جودا نابم لە قوربی غەیرە ڕەغبەتدا بەمیسلی سیر و مارێکین ستادەم خۆم و جان و دڵ بە سالم وەختێ ڕابووری لەڕێگەت نەقد دەر کەف بۆ نیسارت ئینتزارێکین ++++++++++++++++++++++ سەرناو: مەعنەیێ نین وەکوو یەک شەرحی من و دڵبەری من مەعنەیێ نین وەکوو یەک شەرحی من و دڵبەری من قەتڵی من سیححەتی ئەو شیکوەیی ئەو دەفتەری من خوێنی زەرفی بەدەنم وشکە لەتاو ئاگری غەم دڵی من مەجمەری ئەو دووریی ئەو ئەخگەری من ڕستەیی زەوق و ئەلەم دێتە موقابیل بە ویسال دڵی من لالەیی ئەو دیدەیی ئەو عەبهەری من زوو بەری بووم لە بەر و نیعمەتی فیردەوسی بەرین نەخلی من قامەتی ئەو بۆسەیی ئەو نۆبەری من ڕەبتی ئاب و سەمەکن دووسەرە هەر وەک تەن و جان سەری من سایەیی ئەو خاکی ڕەهی ئەو سەری من وەه چ خوابێکی بە ئارامە هەماغۆشییی یار دەستی من گەردنی ئەو ساعیدی ئەو بەستەری من لە نیگاهی دوو تەرەف تیرە و لامیع پەیدا چیهرەیی من شەوی ئەو گەردنی ئەو گەوهەری من نامەوێ شادییی خۆم شادییی جانانە بەسە زەوقی من غوسسەیی ئەو ڕەونەقی ئەو جەوهەری من حەقی تەڵخییی فیراقم لە ویسالا دەسکەوت ڕوویی من حەنزەلی ئەو توندیی ئەو شەککەری من کوشتنم قیمەتی وەسڵێکە ئەگەر بێ حازر لەبی من بۆسەیی ئەو خەنجەری ئەو حەنجەری من سەقەر و باغی ئیرەم دوورە بەیەک بن سالم بوونی من دۆزەخی ئەو بۆسەیی ئەو کەوسەری من ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ڕووە یا گوڵ ئەمە یا بەرگی نەسرین سەبارەت: تێهەڵکێشی شیعری سەعدی ڕووە یا گوڵ ئەمە یا بەرگی نەسرین؟ لب است این یا شکر یا جان شیرین؟ هەموو شەو تا سەحەر بۆ دڵ خەیاڵت حکایت می کند بتخانهٔ چین چ نەققاشێ شەوی لێک دا لەگەڵ ڕۆژ تعالی خالق الانسان من طین لەلای تۆ غەیری خۆم گەر کەس ببینم جهانم تیره گردد بر جهانبین خەوە دەفعی سوداعی من وەلێ ئاه سر بی دوست کی باشد به بالین لە دڵتا نەنگە من نەخچیری تۆ بم نمی آید ملخ در چشم شاهین گەلێ ساحیب ستەم هەن نەک وەکوو تۆ جفا بر عاشقان آید نه چندین لە خاترما نییە غەیرەز وەفا و سیدق تو را در دل اگر مهر اگر کین بە قەسدی قەتڵی من تیغت مەکێشە مرا خود می کشد دست نگارین لە جورمی عیشقی تۆ گەر بمکوژن زار ز دنیا رفتنی باشد به تمکین بە مەرگی تۆ لە عیشقی گۆشوارەت ز چشمانم بیفتادست پروین لە دینی سالما میحرابە ئەبرۆت مباد آن روز کو برگردد از این دین ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئاسمان دیهقان و عومرم کشت و داسی ماهی نەو ئاسمان دیهقان و عومرم کشت و داسی ماهی نەو سەرەفگەندە و ئیستادەم خووشەئاسا بۆ درەو تا بە ڕەنجی عیشقی یاری گەندومین ڕووم جووتە غەم نانوێنێ خەرمەنی دونیا لەلام یەک دانە جەو سازشی چوار جینس لە چوار نەوع چوار یار نادەن بەهەم: ئاب و ئاتەش، گورگ و گەللە، عەقڵ و مەستی، عیشق و خەو یاری ساحیب مروەتم ئووفتادەکانی دا سەدا سەگ بە گورگەلۆقە هات و سالمی میسکین بە دەو ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەو یارە کە دایم وەکوو پارەی جگەرم بوو ئەو یارە کە دایم وەکوو پارەی جگەرم بوو تا بوو لە دڵا مەیلی بە فەرمانی سەرم بوو دەیدا لە دڵی خەستە بە یەک غەمزە دووسەد تیر هەردەم بە تەرەفیا کە نیشانەی نەزەرم بوو کووچەی گوزەری تیری لە دڵ دەرچووە ئیما گەرچی هەمەجا سینەیی سەختم سوپەرم بوو بۆ شەمعی فەرەح بادی فیراقت بووە ئافەت ئاخر شەوی وەسڵت کە ویداعی سەفەرم بوو جانانە کەوا مەیلی بە ئازاری ڕەقیبە تەحقیقە لە تەئسیری هەناسەی سەحەرم بوو دەموت نییە قەت تەڵخییی دووری لە ویساڵا شیرینقەدی جانانە هەتا نەیشەکەرم بوو زاهید بە تەکەببور بەڵەدی عەیشی دەکردم کەودەن ئەوە سالم کە نەزانێ خەبەرم بوو ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەژدەها یەک شەو ببینێ ماری زوڵفت گەر بە خەو ئەژدەها یەک شەو ببینێ ماری زوڵفت گەر بە خەو ئەم دەسێنێ ئینتیقامی هەر چی ئەزیەت بێ لە ئەو قەت نەبوو نەشئونوما کا مەزرەعەی عومرم بەهار لێی نەدا بای خوڕڕەمی تا کەوتە حاڵاتی درەو توڕڕەیی هێنا بە ڕوودا ڕووبەڕووی من خۆی نواند لێی موشەخخەس بوو کە نەهییە دیدەنی ئایینە شەو خەت بدا وەختێ لە سەحرای سینەما ئاهووی خەیاڵ دەردەکا ئەسپی هەوەس هەر جا لەدەست عەقڵم جڵەو سامیعە و نوتقم لە تەکلیفاتی دونیا فاریغن نیمە بێ تۆ قەت لەگەڵ کەس تاقەتی گوفت و شنەو کەی بە سالم دەردەچێ سالم لەبەر تیری نیگاه دیدەیی ئاهوو دەپێکێ تورکی چاوت گاهی دەو ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەگەرچی سینە بۆ دڵ وەک سیپەر بوو ئەگەرچی سینە بۆ دڵ وەک سوپەر بوو وەلێ زەخمی خەدەنگت کاریگەر بوو لە وەختی حاسڵا زانیم بە تەحقیق نیهالی سەروی قەددت بێ سەمەر بوو لەبت سەرچشمەیی ئاوی حەیاتە وەلێ بۆ کیشتی قەترەی شەرەر بوو لە ڕەشکی لێوی تۆ غونچە شەقی برد لە خەندەت موعجیزەی شق القمر بوو دەسووتێ دڵ بە یادی ڕەنجی فەرهاد ئەویش وەک من غەریب و دەربەدەر بوو بەبێ ڕووی تۆ فەزای باغی سەنەندوج لەناو دڵما وەکوو ناری سەقەر بوو لە زاهید مەگرە دڵ سالم کودوورەت لە ئەسراری مەحەببەت بێ خەبەر بوو ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەگەرچی شەو ئەنیسم وەک مەلەک بوو ئەگەرچی شەو ئەنیسم وەک مەلەک بوو بەبێ تۆ تیری ئاهم تا فەلەک بوو کە ئەڵماسی موژەت گێڕا بە دڵما بەجوز تۆ هەرچی مەوجووداتە حەک بوو کە فەسساد قەسدی فەسدی لێوی تۆی کرد لەجێی نەشتەر لەباتی خوێن نەمەک بوو دەڵێی فیردەوسە گوڵزاری سەنەندوج وەلێ بێ تۆ لەلای من وەک دەرەک بوو دڵ و جان و سەرم تەسلیمی تۆ کرد کە زانیم بۆ جەفا جوملەت گەرەک بوو کە دامی شانە کەوتە مەوجی زوڵفت دڵی سالم لە خاکا وەک سەمەک بوو ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەی حاریس ئەگەر دەوڵەت و جاه و حەشەمت بوو سەبارەت: پێنج خشتەکی لەسەر غەزەلێکی نالی ئەی حاریس ئەگەر دەوڵەت و جاه و حەشەمت بوو دوڕڕ و گوهەر و لوئلوء و لەعل و درەمت بوو مەهڕوویی سیەهموویی سەمەنبوو خەدەمت بوو «هەر چەند کە عومری خزر و عەیشی جەمت بوو چونکە ئەمەلت زۆرە چ عومرێکی کەمت بوو» گاهێ بە دوعا ڕوو دەکەیە قیبلەیی حاجات گاهێ لە ڕەعییەت دەبییە مەرگی موفاجات ناکەی بە ئەبەد قەت لە دڵا فیکری موکافات «ئەی جامیعی دونیا و قیامەت بە خەیاڵات ئەو ڕۆژە کە ڕۆیی نە ئەوت بوو نە ئەمت بوو» ئەی مونکیری ئەفسوردەیی زاڵمدڵی بەدزات ئەی زاهیدی باتین بەد و زاهیر لە عیبادات بێ تەربییەتی موڕشید و بێ تەییی مەقامات «دوێنێ چ بوو دەتدا بە زوبان لافی کەرامات ئەمڕۆ نە دەمت بوو، نە دەمت بوو، نەدەمت بوو» ئەووەل فەرەحی دا فەلەک ئاخر غەمی هێنا گوم بوو لە دەهەن خەندە و دڵ ماتەمی هێنا باقڵ دەمی مەرگە کە هەناسەت کەمی هێنا «عومرت نەفەسێکی کە هەموو عالەمی دێنا بمرە لە غەمیدا کە هەموو سەرفی غەمت بوو» هەر چەندە کە عومری خزر و جامی جەمت بوو چونکە ئەمەلت زۆرە، چ عومرێکی کەمت بوو! ئەی جامیعی دونیا و قیامەت بە خەیاڵات ئەو ڕۆژە کە مردی، نە ئەوت بوو و نە ئەمت بوو! بێزارە لە تۆ ئێستە، هەماغۆشی عەدووتە دونیا، کە دوێنێ حەرەمی موحتەرمت بوو! دوێنێ چ بوو دەتدا بە زوبان لافی کەرامەت؟ ! ئەمڕۆ نەدەمت بوو، نە دەمت بوو، نە دەمت بوو! عومرت نەفەسێکی کە هەموو عالەمی دێنا بمرە لە غەمیدا کە هەموو سەرفی غەمت بوو وەک شەڵتە پەین گەه پڕ و گەه خاڵییە بەتنت سەوم و ئەمەلت باعیسی نەفس و شکەمت بوو نالی چییە وا میسلی جوعەل غەرقی شیاکەی خۆ تۆ بە حیسابی وەکوو پەروانە شەمت بوو؟ ! «نالی» ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بە تەنگە دڵ لە سینەمدا وەکوو مورغی قەفەس ئەمشەو بە تەنگە دڵ لە سینەمدا وەکوو مورغی قەفەس ئەمشەو بە جان شیوەن دەکەم یاران لە هیجرا ناهەوەس ئەمشەو خەو و تەرەف و فەراغەت زەحمەتە بۆ عاشقی بەدبەخت موژەم یەک یەک لە چاوا بوو بە نێشی خار و خەس ئەمشەو کە مینقاری هەوەس ناگاتە سەر شەککەر وەکوو تووتی بەسەر خۆما دەدەم دەستی تەئەسسوف وەک مەگەس ئەمشەو جڵەوڕێز وا بە چوستی هات و لێی دام ڕەهزەنی ئەندووه لە جەڵدەڕاهی حەلقووما بڕیی ڕێگەی نەفەس ئەمشەو سەر و پێچ و دەم و ڕیشی ڕەقیب سەیر کەن ڕەفیق ئامان بە چۆکا هاتووە ئەفگەندەسەر هەر وەک تەرەس ئەمشەو لە مەیدانی بەلاغەتدا قەڵەم سەرخۆشە بۆ نووسین لە هاتووچۆ و تەرەددوددا دەکا مەشقی فەرەس ئەمشەو ئەگەر دڵبەر بپرسێ حاڵی سالم پێی بڵێن تۆ خۆش لە کێوی میحنەتا ناگا بەسەریا هات هەرەس ئەمشەو ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بە حەسرەت ئەشکی ئاڵم دێتە سەر ڕوو بە حەسرەت ئەشکی ئاڵم دێتە سەر ڕوو بەسەر ڕووتا کە ئیفشا بوو سەحەر موو دەکا شیرین بە ئاشق گۆشەگیری لە کونجی لەعلی لێوت خاڵی هیندوو دەزانن خەرمەنی من بۆ گڕی بەست؟ بپرسن گەر لە یاری ئاتەشی خوو لە کوێ بێنێ ئیشارەی چاوەکانت ئەگەرچی مەستە وەک ئەو چاوی ئاهوو بە مەرگی تۆ لەبەر تۆ شەو بە میحنەت سەرم نابینێ بەستەر غەیری زانوو دەناڵێنێ دڵی زارم وەکوو زیر لە شاما شانە کەی گەر شامی گێسوو عەجەب ئاسایشێکم دی لە هیجرت لە خارا ڕەقترە بۆ من پەڕی قوو ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بە غەمزەی چاوی مەخموورت بەتاڵ بوو بە غەمزەی چاوی مەخموورت بەتاڵ بوو لە مەشریق تا بە مەغریب سیحر و جادوو غەریب و گۆشەگیر و فەردە وەک من لە تورکستانی ڕووتا خاڵی هیندوو بە حەلقەی موویی زوڵفت تا میانە میانت چۆن تەفاوەت کەم لەگەڵ موو؟ لە بەزمت تا بە ناکامی جودا بم جودا نابێ سەرم یەکدەم لە زانوو سەوادێکە لە نوسخەی چینی زوڵفت سیاهی زوڵمەتی پەڕڕی پەرەستوو بە قەسدی گەردنی دڵ تورکی چاوت بە ڕووما تێخی ڕاکێشا لە ئەبروو سەفا و زەوقی نییە سالم لەلای من بەبێ ڕوخساری دڵبەر باغی مینوو ++++++++++++++++++++++ سەرناو: تا تاقە لە سینەم دڵی غەمدیدە لە کۆی توو تا تاقە لە سینەم دڵی غەمدیدە لە کۆی توو مەشغووڵە وەکوو کووکویی وێرانە بە کووکوو وەسڵت سەمەری ڕەنجی منی زاری چە دێر دا وەک مەوسیمی گوڵ عەهدی چ دێر هات و چە زوو چوو! بۆ تەرکی جەفا بێهوودەیە لابە و زاری خۆ تا بە ئەبەد جەوهەر و قانوونە لە گوڵ ڕوو پڕ موشکیلە لەم حاڵە بکا چارەیی دەردم بێ بۆیی شیفاداروویی تۆ فکری ئەرەستوو وا سیڕڕی هو الحق بەیەقین کەشفە لە خاتر هەر هوو هووە شوغڵی دڵی غەمدیدە لە گەڵ هوو ئەبنایی حەبەشزادە چە مەقبووڵە لەلای ڕۆم دانیشتوە بە زانووی ئەدەبا چاکیری هیندوو بۆ سیدقی قسەم بادی سەبا شاهیدە با بێ بێ بۆیە لەلای توڕڕەیی تۆ نافەیی ئاهوو سالم بەسەرت تا قەرەسووم لێوە دیارە بارە لە دڵی خەستە ئەلەم وەک کەلی شاهوو ++++++++++++++++++++++ سەرناو: تابی کوا ئایینە ڕووی تۆی بێتە ناو تابی کوا ئایینە ڕووی تۆی بێتە ناو گەر لە سەنگ بێ یەک نیگەه دەیکا بە ئاو بیمی زوڵفت مورغی دڵ دێنێتە لەرز گەر بە سینەمدا بکێشم نەقشی داو گاهێ ڕووتی موشتەری ڕووتم بە جان خۆشە بۆ ڕووتیی گەدا ڕۆژی هەتاو قەت بە کەس ناچێتە سەر دیواری عیشق ئەم بینایە تا حەشر نابێ تەواو کەس نەکا وەسفی خەدەنگی پووری زاڵ بەحسی خوونڕێزیی موژەت گەر بێتە ناو کێ دەڵێ: ئاهوویی سەیدئەفگەن نییە؟ وا شکاری دڵ دەکا دڵبەر بە چاو حاسڵی عیشقم کراسی میحنەتە موردە نابا ماڵی دونیا غەیری جاو بۆ دڵی سالم موژەت وەختی نەزەر دەم بە دەم دێ وەک خەدەنگی تازەساو! ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دا بێنە بە پەهلوویی ڕوخا حەلقەیی گێسوو دا بێنە بە پەهلوویی ڕوخا حەلقەیی گێسوو مەتبووعە بە ئەترافی گوڵا سونبولی خۆشبوو ئەندازەیی حەوشی حەرەم و جیلوەگەریی یار دێنێتە نەزەر دەشتی خەتا و ڕەمی ئاهوو خۆ زوڵف و ڕوخی زیددی یەکن سیحرە کە سازان خستوویەتە ژێر ماری سیەه دۆشەکی پشکوو بۆ زوڵمی لە ئەندازە بەدەر وەک یەکی خولقاند خەللاقی ئەزەل مەشرەبی تۆ و تەبعی هۆلاکوو دەستم بە فەریبت کە شکا حەسرەتی ناخۆم ئەڵبەتتە شکاندووتە دەبێ بیخەیە ئەستوو حاسڵ لە یەکێکایە پەشیمانییە دوو مەیل جێی نابێ لە کولبەی دڵما خەڵوەتی دووڕوو مینا دڵیی و بازییی وەسڵت لە میانا ئەو شیشەیە دەشکێنێ یەقین سالمی بەدخوو ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دڵی شێرئەفگەنی من سەیدی چ جادوویێ بوو دڵی شێرئەفگەنی من سەیدی چ جادوویێ بوو غوللی ئەم شێرە لە گێسوویی ئەوا موویێ بوو شەوی حەیرانییی مووسایی خیرەد بۆ دەمی قورب سوختەتوور دڵەفروختەیی ڕوویێ بوو یادی ئەحواڵی گرفتاریی ئەو عەهدە بەخێر کە کەمەندی ملی من حەلقەیی گێسوویێ بوو نوێژی بێ غایلە هەرگیز نەکرا بۆ سالم ڕووی دڵی شام و سەحەر مایلی ئەبروویێ بوو ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دەزانی ئاینەی دڵ کەی لە میعراجی جەلادا بوو دەزانی ئاینەی دڵ کەی لە میعراجی جەلادا بوو؟ لە عەکسی ڕوویی تۆ وەختێ لە ئاغووشی لیقادا بوو زمانی ڕەوغەنی وەسڵت چراغی عومری ڕۆشن کرد بە سروەی بادی هیجرانت لە حاڵاتی فەنادا بوو بە دەمتا ئیسمی من هات و دەبێ سککەی ئەبەد لێ دەم دەمێنێ تا حەشر ناوم لەناو ئابی بەقادا بوو کە ناوی موددەعیت هێنا بە لەبدا من لە خۆم بوردم درێغا شەربەتی مەرگم لەناو ئەسڵی دەوادا بوو لەناو زوڵفا بە زاری هاتە گوێم ناڵینی دڵ ئەمشەو گەزیم ئەنگوشتی حەیرەت دیم لە کامی ئەژدەهادا بوو بەدڵ باوەڕ مەکەن مەعشووقە هەرگیز تەرکی عاشق کا نیهانی لوتفی دڵدارم لە هەنگامی جەفادا بوو تەرەققی بوو بە وەسڵت دەردی عیشقی سالمی موشتاق شکستی ئوستوخانی ئەو لەژێر سەر مۆمیادا بوو ++++++++++++++++++++++ سەرناو: سەر و کاری خەیاڵت ئیبتدا وەختێ لەگەڵ دڵ بوو سەر و کاری خەیاڵت ئیبتدا وەختێ لەگەڵ دڵ بوو نە بەحسی سەرکەشیی گوڵ بوو نە عەهدی شۆری بولبول بوو هەتا نەکرا لە توڕڕەی زوڵفی تۆ مەشقی پەرێشانی نە پێچ و تابی سونبول بوو نە حەلقە و چینی کاکوڵ بوو لە سیڕڕی مەتڵەبی ئیما بەجوز من کەس نەبوو واقیف نیگاهی چاوی مەستی وا لە حاڵاتی تەغافول بوو لە وەرعا زاهیدی ئەفسوردە نەیدی حاڵەتی مەستی بە عەفوا چوو سەراسەر ڕۆزگاری چونکی بێدڵ بوو بڕۆ نەزدیکە سالم دڵ لە زوڵفا وەختی شادیتە ئەگەرچی تەییی ڕاهی ئیبتدا پڕ پێچ و موشکڵ بوو ++++++++++++++++++++++ سەرناو: شەپۆلی بەحری ئەشکم تەڕ دەکا پشتی سەمەک ئەمشەو شەپۆلی بەحری ئەشکم تەڕ دەکا پشتی سەمەک ئەمشەو سەدای ڕەعدی فیغانم کەڕ دەکا گۆشی فەلەک ئەمشەو مەزەی بەزمت لە کوورەی سینەما برژا بە تەڕدەستی لە ئەشکم بۆ کەبابی دڵ موهەییایە نەمەک ئەمشەو ئەگەر یەد بێ هەموو دەم غیرەتم جۆیایی پاداشە لە ڕیشەم دەردەهێنا وەک دڵم چەرخی فەلەک ئەمشەو بەبێ بەزمی ئیرەمئارایی دڵبەر بەسکی دڵتەنگم فەزای دونیا لە من پڕ نارە وەک عەینی دەرەک ئەمشەو لە سەحرای تەجرەبەی عیشقا دەبن ڕامم گەلەی ئاهوو لە سیدقا ناڵەیی مەجنوون و من نابن بەیەک ئەمشەو مونەووەر کەی لە ڕێی میهرا ئەگەر بێی کولبەیی سالم دەڕێژێ بۆ نیسارت ئەشک وەک دوڕ مەردومەک ئەمشەو ++++++++++++++++++++++ سەرناو: عیلاجی ئێشی دڵ ناکا بە سەد مەرهەم حەکیم ئەمشەو عیلاجی ئێشی دڵ ناکا بە سەد مەرهەم حەکیم ئەمشەو لە زەخمی تیری موژگانت بە نەوعێ بەستەریم ئەمشەو لە لەب نەقدی حەیاتم خوونبەهای یەک بووسە داناوە ئەگەر یاری قەمەرتەلعەت قوبووڵ کا موشتەریم ئەمشەو هەوای ئابی بەقای بۆسەت، شەرارەی مەزرەعەی عومرە لە باغی زیندەگی بۆ نۆبەرەی وەسڵت بەریم ئەمشەو خەتایە گەر هەوای عەتری گوڵ کەم تا حەیاتم بێ ئەگەر بێنێ لە موشکین زوڵفی تۆ بۆیێ نەسیم ئەمشەو هەتیتەی دڵ بکا گەر تەجروبەی قەددت بە باریکی بەرابەر ئەو دەبێ مووی کاکوڵی هیندی زەخیم ئەمشەو لە خاکی ئاستانەی دڵبەرا ئوفتادەم و شادم دەگاتە تاقی کیسرا ڕیفعەتی جێگەی سەگیم ئەمشەو سەحەر جێی سوجدە شاهید بێ لە ئەشکی سورخ و ڕووی زەردم لە خاکی کۆیی تۆ ئالوودەیە مەرجان و سیم ئەمشەو ئەگەرچی ئیحتیاجی ڕوو لە قاپی کەس مەکە سالم بە ئوممێدی کەرەم ئیللا خوداوەندی کەریم ئەمشەو ++++++++++++++++++++++ سەرناو: فەرەح بۆ دڵ لە تالیعما چ کەم بوو فەرەح بۆ دڵ لە تالیعما چ کەم بوو! بە تەڵخی عومری شیرین سەرفی غەم بوو چ زووی کردم لە کۆی جانانە مەحرووم لەگەڵ من چەرخی گەردوون پڕ ستەم بوو دەزانن بۆ موسیبەت دێتە ڕێگەم؟ شکارم پیش ازین سەیدی حەرەم بوو لە وەختێکا بە خوێنم تیشنە بوو یار کە بۆ من خاکی ڕاهی جێی قەسەم بوو بە جان تەسکین دەدا بۆی غونچەیی دڵ لە زوڵفا چونکە گاهێ موحتەرەم بوو فەرەح بێ تۆ لە دڵ وا بوو پەرێشان حەدیسی گورگ و ئەحواڵی غەنەم بوو بە عەقڵ ئەو ڕۆژە پێم زانی دەفەوتێ: کە سالم عازیمی موڵکی عەجەم بوو ++++++++++++++++++++++ سەرناو: فەڕەنگ و داسنیی و گەبری بەدخوو سەبارەت: هەجوی بلەی سەگەوان فەڕەنگ و داسنیی و گەبری بەدخوو نوسەیریی و ئەرووس و دەیلەم و جوو بە حاڵی من نەبن هەرگیز ئەمانە هەزار جار ئۆف برایم ئاغا لەدەست توو قوڕومساغە ئەوەندە بەدسروشتە بەدایم خوێڕییە وەک شبری سەر کوو لە دەنگی جوڕڕەجوڕڕی سوێسکەکانی دوو گوێی سووکم بەجارێ هەردوو کەڕ بوو دەسا سەیر کەن لەبەر چینەی کەوی شین کە عالەم گەردە هەر وەک تۆزی هۆردوو کەوی لۆتی بە کەیفی خۆت بخوێنە خوا وای کرد کە حاڵی من وەها بوو ئیلاهی قارەمان قاڕەت نەمێنێ چەقەڵ بدخوا سەر و سینە و پەل و پوو برایم ئاغا لە قوڕ نیشێ سەراپا وەکوو باب مردووان بۆت کا خودا ڕوو قەجەر! ناوت بە چاوی خۆم ببینم کە قوشچی بازی تێ بەردا بە قوو قوو شەپۆلت زۆر کەوی چاک و پەسەندە شەپۆل دا سا لە خوێنا ئەی خودا! زوو کەوی دۆمت شەڕانی و کەوبەزێنە ئیلاهی! دۆمەژن لێت نێ بە کاردوو کەوەلاڵت مەزننە زۆر عەزیز بوو شوکور بۆیە لە بەر بینی دەرات لوو بەغەیرەز ئەم کەوانە باڕەکانیش بە مردوویی لەدەوری تۆ بکەن بوو خوداوەندا غەزەب بۆیان ببارێ بە یەک شەو خاس و عامیان بن قەڵاچوو کەو و سوێسکە و قەفەس دانێن لە لایێ دەڵی زەرد و برایم ئاغاش بە مردوو لەسەر من عەهد و شەرت و فەرز و قەرز بێ ئەگەر حاڵی برایم ئاغا وەها بوو بە سوورمەی شادیانە هەر دوو چاوم وەهای ڕەش کەم وەکوو پەڕڕی پەرەستوو ++++++++++++++++++++++ سەرناو: لێوی تۆ ئەو وەختە سەر ساغەر دەچوو لێوی تۆ ئەو وەختە سەر ساغەر دەچوو لێوی ساغەر خۆزگە لێوی من دەبوو نابڕێ ئاوی حەیاتیش تیشنەگیم ئاوی تیغی تۆ مەگەر تەڕ کا گەڵوو چاوت ئاخر بۆ بە خوێنم تینووە؟ قەت لە هیچ جێ نەبوە ئاهووی شێرخوو زوڵفی وەک جەوشەنلەبەر کێ دیویەتی؟ غەیری دڵبەر کەس زرێ ناکا لە موو دڵ نەپەرژا تیری نازت بۆسە دا وەک لە ئاوی دەی بە پەڕڕان دەردەچوو سالمی بۆ دڵ لە زوڵفا زەحمەتە: جوملە ئەعزا زەخم و مەنزڵ موشکبوو ++++++++++++++++++++++ سەرناو: لە مەهتابا کە دڵ دیی ئەگریجەی وەک عەقرەبت ئەمشەو لە مەهتابا کە دڵ دیی ئەگریجەی وەک عەقرەبت ئەمشەو گورێزی دا لە عەقرەب کەوتە چاهی غەبغەبت ئەمشەو لە وەسڵام و لە بەدگۆ خۆفناکم ئەی فەلەک! ئامان بە کامی من بدە تەغییری نەحسی کەوکەبت ئەمشەو بڵێ ئەی دڵ ئەگەر هەمداستانی زوڵفی دڵبەر بی لەناو جەمعی پەرێشانا جەمیعی مەتڵەبت ئەمشەو لە سوجدەی خاکی کۆی جانانە ئەی دڵ! غەفڵەتت تا کەی؟ دەترسم وەرگەڕابێ مولحیدئاسا مەزهەبت ئەمشەو وەکوو ئەشکم پەیاپەی خوێنی ئاڵم ئەی عوقابی غەم بەسەر جەرگا لە دڵ دەڕژێ لە جێگەی میخلەبت ئەمشەو سەحەر گەر بۆ شکارم دێیە سەحرا با مورەخخەس بم حەنایی کەم بە ئەشکی دیدە سممی مەرکەبت ئەمشەو بەپەنهانی لەکۆی یارا سەگاسا مەسکەنت دەست کەوت تەشەککور کە گەلێ باڵایە سالم مەنسەبت ئەمشەو ++++++++++++++++++++++ سەرناو: لەبەر تەعمیری ئەم وێرانە جەننەت موڵکی ئادەم بوو لەبەر تەعمیری ئەم وێرانە جەننەت موڵکی ئادەم بوو حەقیقەت پادشاهیی کرد وەلاکین موددەتی کەم بوو خوەشا ئەییامی گریانم لە خاکی کەعبەیی مەقسەد هەموو قەترەی سروشکم بۆ شەرەف وەک ئاوی زەمزەم بوو خەمیری خاکی من ئەووەڵ بە بارانی فەرەح نەکرا جەوانی و تیفلی و پیریم سەراسەر جوملەگی غەم بوو بە دۆشا تا پەرێشانی بینا نا زوڵفی موشکینت نە هەر بۆ بەختی من تەنها، سیەهڕۆژیی عالەم بوو لەسەر سەبزەی چەمەن یاری سەهی قەددم کە جیلوەی کرد لە سوجدەی خاڵی لای لێوی بەنەفشە گەردەنی خەم بوو بە قوربی خەڵوەتی دڵبەر نەنازی ئەی سەبا زینهار! لەجێی تۆ پیش ازین سالم دەمێ هەمڕاز و مەحرەم بوو ++++++++++++++++++++++ سەرناو: لەبەر پەیکانی تیری ئاهی من مۆمە حەجەر ئەمشەو لەبەر پەیکانی تیری ئاهی من مۆمە حەجەر ئەمشەو درێغا گەر نەکا دڵبەر لە ناڵینم حەزەر ئەمشەو لە وەسڵا چونکە پەروەردەم بە بۆسەی لێوی شیرینت دەدا هیجرت لە ڕیشەی دڵ دەمادەم نیشتەر ئەمشەو بە ئاهیستە لەبم گەر بێتە سەر ڕووی نازکت یەکدەم لە جێی بۆسەم دەبینن موعجیزەی شَق القَمَر ئەمشەو لە نێشی ئەژدەهای زوڵفت وەها کەوتوومە ڕووی بالین بەجوز موهرەی لەبت ناکا عیلاجی من بەشەر ئەمشەو مەهی پەردەنشین سالم لە پەردە هاتە دەر بێ شک خەجاڵەت دەیگرێ گەر مەه لە پەردە بێتە دەر ئەمشەو ++++++++++++++++++++++ سەرناو: وا دڵ لە خەیاڵاتی نیهان پڕ غەمە ئەمشەو وا دڵ لە خەیاڵاتی نیهان پڕ غەمە ئەمشەو ڕووی گونبەدی دەوران لە هەناسەم تەمە ئەمشەو گەر خاکی تەئەسسوف بەسەرا کەم لە فیراقت بۆ حەسرەتی من توڕڕەیی عالەم کەمە ئەمشەو غەرقم لە غەمی یادی برۆت بەسکی لە هیجران وەک ماڵی کەمان قەددی زەعیفم خەمە ئەمشەو وەک جەیشی مەلەخ لەشکری غەم موڵکی دڵی گرت بۆ کشتی ئەمەل داسی تەڵەب بێ دەمە ئەمشەو ها سینە و ئەشک و دڵ و غەم بێنە حیمایەت بوریان و کەباب و نمەک و سفرەمە ئەمشەو وەک خاتەمی تۆ نەقشە لەجێی ناخونی حەسرەت ئەم زەخمە لە شەوقت کە لەڕووی سینەمە ئەمشەو مەعلوومە کە گریەم لە هەوای کەعبەیی ڕووتە بەم ئەشکە لە دیدەم کە دەڵێی زەمزەمە ئەمشەو سامانی دڵی غەمزەدە جانا لە فیراقت وەک سیلسیلەیی زوڵفی خەمت دەرهەمە ئەمشەو سالم لە هەوای مەجلسی ئەو جێگەیە قەددم وەک بەربوت و نەی تا بە سەحەر ناڵەمە ئەمشەو ++++++++++++++++++++++ سەرناو: وێڵ و فیراری عیشقی تۆم شەهر بە شەهر و سوو بە سوو وێڵ و فیراری عیشقی تۆم، شەهر بە شەهر و سوو بە سوو پوشتە بە پوشتە، تەل بە تەل، دەشت بە دەشت و کوو بە کوو قەیدە لە گەردنی دڵم زوڵفی سیاهی پڕ خەمت حەلقە بە حەلقە چین بە چین عوقدە بە عوقدە موو بە موو تەنگدەهانی دڵبەرم حەسرەتی دا بە گوڵڕوخان وا دڵی غونچە بوو بە خوێن پەردە بە پەردە توو بە توو کەوتە کەناری مڵکی ڕۆم جۆششی ئەشک و مەوجی خوێن سەیل بە سەیل و شەت بە شەت، دەجلە بە دەجلە جوو بە جوو چەرخی زەمانە کەی دەدا بەزمی ویساڵی یار و من بۆسە بە بۆسە لەب بە لەب دیدە بە دیدە ڕوو بە ڕوو نەفحە بدا لە عەتری زوڵف لەو دەمە بۆ دەماغی خوشک تەپڵە بە تەپڵە موشک بە موشک نافە بە نافە بوو بە بوو خەرمەنی سالمی فەقیر سووختەیە بە ناری عیشق خووشە بە خووشە گوڵ بە گوڵ دانە بە دانە جوو بە جوو ++++++++++++++++++++++ سەرناو: پارساڵ لە وەسڵدا بە سەفا عەیشی جەمم بوو پارساڵ لە وەسڵدا بە سەفا عەیشی جەمم بوو لەو کەونەدا شەوکەتی شاهی عەجەمم بوو وەک ڕاهیبی پازەند بە ئەدەب مەحوی نەزەر بووم تەزیین بە تەڵا و خشڵی مولەووەن سەنەمم بوو لەو خەڵوەتە خاسسەم لە لەب و عاریز و دیدەی پەیوەستە شەراب و مەزە و شەوقی شەمم بوو وەک تاجیری دەوڵەت بەهەوای خەزنەیی ڕووی یار بۆ شاهیدییی گەنج بیشارت عەلەمم بوو دەمدا بە لەبم لەعل و دوو لەب گۆیی بلووری پەیوەستە لەگەڵ خۆم وەکوو حاتم کەرەمم بوو شادیم لە هەوای سوورەتی ئەو گەییە مەقامێ سەد شاهیدی وەک شەککەر و شیرین خەدەمم بوو تا ئامەدی تالیع بوو وەکوو خوسرەوی پەروێز گەه بادە بە لەب، گەه لە لەبا غونچەدەمم بوو نامەد کە ترازاندی لەب و لەب لە لەب و مەی سالم لە فیراقا نە ئەوم بوو نە ئەمم بوو ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ڕەفیق بێن و تەماشاکەن دەمی بووک بردنە ئەمشەو ڕەفیق بێن و تەماشاکەن دەمی بووک بردنە ئەمشەو هەوای بووکێ بە دان و مەیلی زاوا کردنە ئەمشەو موهەییای کرد فەلەک تەوقی بلووری بۆ ملی داماد چەلیپا هەر دوو پێی بووکی دوشاخەی گەردنە ئەمشەو لەگەڵ کارواندا ئاوازی پۆیلە وەک جەرەس هەستا لەدەست زاوا لەدەست بووکا خڕنگەی بازنە ئەمشەو دەڵێن: بەربووکی باوان دەستەخوشکی مادەری بووکە لە زاوا خۆی دەپرسم: بیکرە بووکێ یا ژنە ئەمشەو؟ خەزوورەی بووک لە ڕەقسایە وەکوو ئوشتر لە ڕووی بەچچە خەسووی زاوا لەبەر دوختەر لە حاڵی مردنە ئەمشەو هەتیو و پیرەژن فیتنەن، بڵێ: سا قاو دە با دەرچن لەدەوری پەردە، جوز مەحرەم، دەمی دەرکردنە ئەمشەو نەفیری شادییانەی مادەری زاوا بوڵەند نابێ چ بوو عیننینە زاوا، یا مەگەر بووک بێ بنە ئەمشەو ++++++++++++++++++++++ سەرناو: کەوکەبی سەعدم لە بورجا دەفعەیێ باڵا نەبوو کەوکەبی سەعدم لە بورجا دەفعەیێ باڵا نەبوو ذوذنب بۆ بەختی واروون قەت دەمێ ئاوا نەبوو ئەهلی دڵ بێنە تەماشای دڵبەر و ئەحواڵی من دەفتەری فەرهاد و شیرین جوملەگی ئەفسانە بوو وامقیش وەک من لەرێی عیشقا جەفا و جەوری نەدی گەر بە میسلی ڕوویی دڵبەر عاریزی عەزرا نەبوو جانی شیرینم لە جۆشی غەم بە خوێن پالوودەیە حەسرەتا بۆ بەختی من لەم حاڵەشا حەڵوا نەبوو مەنزڵی ئەسحابی کەهفە خانەیی مەعشووقی من هەر کە دیم دەرگانە بوو لەوسەر کە دیم دەرگا نەبوو جان و دڵ ئەمساڵ بە نرخی بۆسەیی دوو ساڵی تر قەت بە مەشرووتی سەلەم لەم بەیعەشا سەودا نەبوو فەرعی ناقابیل دەبینێ مادەری پیری فەلەک حاڵەتم وەختی شەبابیش شێوەیی پیرانە بوو وا ڕەقیب شۆخی دەکا ئەی ئاسمان تۆ موخبیری بەختی بەد تا وا نەبوو دڵبەر لەگەڵ من وا نەبوو تووشی دەردێ هاتووم سالم لە عەهدی چاوی یار شێخی سەنعان بەم سیاقە شیفتەی تەرسا نەبوو ++++++++++++++++++++++ سەرناو: هیلاکیی جانی بیمارانە ئەمشەو هیلاکیی جانی بیمارانە ئەمشەو سیەه وەک توڕڕەیی یارانە ئەمشەو لە چاو ئەشک و لە دڵ ئاهم بروون دێ دەڵێی تۆفانی با و بۆرانە ئەمشەو لە نوسخەی مووتە یا تەئسیری بەختم جیهان یەکسەر وەکوو قەترانە ئەمشەو لە گوێما دەنگی دەققولبابی دڵ دێ خەیاڵی دڵبەرم میهمانە ئەمشەو بینات نا عەهدەکەی زەححاکی تازی لە توڕڕەت موو بە موو مارانە ئەمشەو لە مەیلی سەرد و قەهری وەک سەموومت لە باغی دڵ گەڵاڕێزانە ئەمشەو لە گەرمیی دڵ گوڵی شادی وەریوە شکۆفەی غەم لەنەو خەندانە ئەمشەو شەبەیخوونی نیگەه قەلعەی دڵی گرت بەجوز غەم هەر چی بێ تاڵانە ئەمشەو بە ئوممێدی بەهاری وەسڵەکەی تۆ لە هەوری دیدە هەر بارانە ئەمشەو لەڕووی عەکسی خەیاڵی لەعلی لێوت دوڕی ئەشکم وەکوو مەرجانە ئەمشەو لەلای سالم ئەگەر ئەکلە و ئەگەر شورب بەبێ تۆ دوور لە تۆ سندانە ئەمشەو ++++++++++++++++++++++ سەرناو: هەر یەکێکە خودایی حەق نەک دوو یاری ساحیرنەژادی سیلسیلەموو دڵی بردم بە دیدەیی جادوو دڵی ڕەوشەن مەکانی لەیلایە مونعەکیس بوو میانی ئایینەڕوو بەعدەزین کاری من بە زوننارە دینی بردم نیگاهی تەرساخوو هەڵسە ئەی دڵ بچینە لای مەجنوون ڕشتەیی عاقڵی لەدەس دەرچوو دڵی پێکا بە عیشوە تیری موژە تورکئەندێشەیی کەمانئەبروو کەرەمی کرد سیاهی و مەستی نێرگسی ئەو بە دیدەیی ئاهوو باد ئەگەر ڕێی نییە بە توڕڕەیی یار بۆ دەماغم بە بۆ موعەتتەر بوو مەستیی من وەرایی یارانە ساقیا خم بده به جای سبو گڕی بەست دڵ بە شەو لە نەشئەی ڕام هاتووچۆم بوو لە مەستییا هەر سوو شەهپەڕی دا لە دڵ خەرووسی سەحەر دای غوباری کودوورەتم جاڕوو چووە سەر شاخی گوڵ وتی بولبول: هەر کە زانی لە داوی شەو بەربوو هەر یەکێکە خودایی حەق نەک دوو وحدهُ لا الٰه الّا هو باز دڵ بێقەرار و شەیدایە شیفتەی زوڵف و خاڵی لەیلایە بێ ڕەوانم ئەگەر نەدا بووسە لەبی دڵبەر مەگەر مەسیحایە؟ هەر سەمەر دڵ هەوا دەکات دەستکەوت وەسڵی دڵبەر درەختی تووبایە ئەی سەبا لا دە موو لەسەر چیهرە مەرگی عاشق شەوانی یەلدایە حەسرەتا دڵ لە فیکری گێسوودا وەکوو سەنعان بە دینی تەرسایە ساڵ و مەه بۆ سەبووحیی ڕەندان دەری مەیخانە سوبحدەم وایە چوومە مەیخانە سوبحدەم بۆ سەیر دیم لەوێشا خورۆش و غەوغایە هاتە گوێم کافرێ بە گریە وتی: کاری هەرکەس بە فەردی یەکتایە هەر یەکێکە خودایی حەق نەک دوو وحدهُ لا الٰه الّا هو زوڵفی تۆ موو بە موو خەریکی خەمە دڵی من توو بە توو غەریقی غەمە ساغەری تۆ لە بادە دایم پڕ خاتری من هەمیشە پڕ ئەلەمە قەت بە ئوممێدی مەرحەمەت نابم لە تەرەف تۆوە قیسمەتم ستەمە بوو بە خوێن جەرگ و دڵ لە تیری موژەت ڕەنگی ئەشکم لە دیدە وەک بەقەمە ئەشکی نوقرەم ڕژاندە دامەنی یار دانەزانێ حەریفی بێ درەمە بێ کەسانە مەخۆ دڵا میحنەت نییە ڕێگەت ئەگەرچی لەو حەرەمە کەسی بێکەس کەسێکە بۆ هەر کەس مەنبەعی جوود و مەعدەنی کەرەمە هەر یەکێکە خودایی حەق نەک دوو وحدهُ لا الٰه الّا هو غەم وەکوو کووه و تەن زەعیف و نەزار دڵ یەکێ، غائیلەی زەمانە هەزار لەبی بەستم لە گفتوگۆ دڵبەر تا نەکەم دەردی دڵ بە کەس ئیزهار غەیری دڵبەر کە مەحرەمی ڕازە ناکەسم گەر بە کەس بڵێم ئەسرار ڕشتەیی مەعریفەت لە دەس دەرچوو عارە بۆ من ڕەفاقەتی ئەغیار ئەی خیرەد تۆ خوا لەدڵ دەرچۆ دڵ نەماوە لە فیرقەتی دڵدار بە حەقیقەت جیهانی بێ بونیاد نییەتی بۆ کەسێ سوبات و قەرار مەکە زاهید منی بە شەوقی زەمیر هەر ئەتۆ نیی بە سیڕڕی حەق هۆشیار وا لە سەربانی بوتکەدە ڕاهیب ئەم کەلامە دەڵێ بە ناڵەی زار: هەر یەکێکە خودایی حەق نەک دوو وحدهُ لا الٰه الّا هو ++++++++++++++++++++++ سەرناو: هەموو ئەشعاری دۆشینم لە وەسفی لێوی نۆشین بوو هەموو ئەشعاری دووشینم لە وەسفی لێوی نووشین بوو دەچەسپا لەب بەسەر یەکدا حەکایەت بەس کە شیرین بوو گرانموهری دەهانی تۆ بڕی بەندی تەرازووی دڵ دەڵێن: یەک نوقتە وەزنی هیچە بۆچ ئەم نوقتە سەنگین بوو؟ مەڵێن مەجنوون شکا شانی لە بووسینی سەگی لەیلا لەلای ئاشق خیلافی عاقڵی ئەو هەتکە تەمکین بوو عوبووری دڵ بە چینی زوڵفتا بۆ ماچی ڕوخسارە قەلەندەر ڕاستە بۆ چین چوو وەلێ مەیلی بە ماچین بوو لە کوڵمت هەرچی خاریج بێ سەری ئەگریجە قەیچی کە بڵێن با: سەربڕینی خاریجی بۆ ڕەونەقی دین بوو قەراری عاشق و قانوونی حیکمەت زیددی یەک هاتن کە تەسکینی برینی دڵ لە نەفحەی زوڵفی موشکین بوو بە ئیمای دیدەیی مەعشووقە عاشق کێو لەبن دێنن لەلای سالم کەنەنندەی بێستوون موژگانی شیرین بوو ++++++++++++++++++++++ سەرناو: تیری ئاهی سوبحگاهم ڕەنگە کونکون کا فەلەک تیری ئاهی سوبحگاهم ڕەنگە کونکون کا فەلەک ئەشکی ئاتەشناکی من، تەحقیق ئەگاتە سەر سەمەک دوور لە تۆ دوورم لە خەو نەزدیکە مەرگم ڕۆژ و شەو میحنەتی دووری هەمیسان ڕیتیە ناو چاوم نەمەک بۆ پیادەی وەسڵی یار ئەسبابی نەگبەت زۆر ئەبێ: فیکرە ڕێم و غەم سوارم، دەرد و هیجرانیش یەدەک مردنم پێ خۆشە نەک دڵبەر کەدەر حاسڵ بکا من سەراپا ناری غەم بم ئەو دەڵێ: سووتا، دەرەک! ئەی تەبیب گەر تۆ فلاتوون بی دەوای من زەحمەتە تا نەکەم تەقریر لەلات ئەحواڵی دەردم یەک بە یەک پێم بڵێ، ئەی عیشوەجۆ! تۆ جادویی یا ساحیری؟ بەم قەرارە قەت لەلای من دڵبەری ناکا مەلەک زوڵم و فێڵی لێ مەکە سالم، دڵی مۆرە بە زۆر ئاسمان! ڕەحمەت ببێ تۆ بی خودا تاکەی کەچەک ++++++++++++++++++++++ سەرناو: لەیلا وەشانی موڵکی عەرەب جوملە یەک بە یەک سەبارەت: تێهەڵکێشی غەزەلێکی ئەوحەدی لەیلی وەشانی موڵکی عەرەب جوملە یەک بە یەک دیدم سیاه چرده ندیدم بدین نمک تەنها زەمین لە عاریزی تۆ پەرتەوی نەدی مانند آفتاب همی تابد از فلک چینی لە ڕوویی مەعنییی ئەوسافی حوسنی تۆ نقش نگارخانه چین را کنند حک ڕۆژی ئەزەل لە جایی پودەر گەر پوسەر دەبوو از دیدنش به سجده بپرداختی ملک هەم شەمعی شەرعی تۆیە دەکا مەنعی گومڕەهی هم روشن از جمال تو در دیده مردمک جانهای پاک، سوجدەکونان دێنە دەرگەهت وانگاه خاک پای تو بوسند یک به یک کافر لە مەنعی سالم ئەگەر دەم بدا چ غەم؟ زر خالص است باک نمی دارد از محک ++++++++++++++++++++++ سەرناو: هاتە ڕووی دڵ لە غەمزە بەسکی خەدەنگ هاتە ڕووی دڵ لە غەمزە بەسکی خەدەنگ خانەیی خارپوشتە، سینەیی تەنگ جێی دڵم زوڵفی تۆیە تا دەمرم کەی نەجاتی دەبێ ئەسیری فەرەنگ ڕەغبەتت واجیب و حەزەر لازم لە لەبت شەککەر و لە دیدە شەرەنگ تۆ حەیاتی منت بە دیدە بڕی تۆ بە ئاهوو دەکەی شکاری پەڵەنگ بەمەسەل بەحرە عیشق و دڵ زەورەق ئامەدوشودیە دڵ بەمیسلی نەهەنگ بێ سەرە کاروان و شەو تاریک ڕێ خەتەرناک و دوور و مەرکەب لەنگ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: خستیە چەه تا ڕۆستەمی بەختم نەدامەت وەک شوغاڵ خستیە چەه تا ڕۆستەمی بەختم، نەدامەت وەک شوغاڵ بەهمەنی غەم عەیشمی تێک دا وەکوو ئەیوانی زاڵ ڕۆژی ڕۆشن کەی دەبینم تا موقابیل تۆ نەبم مەردومەک کوانێ لە چاوما لابدەی گەر عەکسی خاڵ؟ بێتە سەر دامانی نازت تا سەری ڕەشماری زوڵف بۆ نیازم کەی بە دامانت دەگا دەستی خەیاڵ؟ بانی سەر فەرشی ڕەهت بوو چونکە پاشێلت نەکرد ئەشکی حەسرەت دێ بە ڕووما وەک تکەی وێرانەماڵ لافی چی لێ دەم لە هەمڕەنگی لەب و پوستانی تۆ وا نە نارم دی لە بوستانا، نەوا گوڵناری ئاڵ! ماه ئەگەر وەک تۆ جەماڵی بێ لە کوێ بێنێ قەدت سەرو ئەگەر وەک تۆ سەهیقەد بێ لە کوێ بێنێ جەماڵ؟ تا لە دڵما بێ خەیاڵی وەحشی تۆ دەگرم نەفەس نەک بە سروەی بای هەناسەم ڕەم بکا میسلی غەزاڵ زوڵمی بێ پایانی تۆ تا بێ بە دڵ لەززەت دەدا یا ئیلاهی! قەت نەبێ بۆ زاڵمی سالم زەواڵ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: لە قیبلەی ڕوو برۆت میحرابە بۆ دڵ لە قیبلەی ڕوو برۆت میحرابە بۆ دڵ بە لەب قوبلەت وەکوو جوللابە بۆ دڵ شەوی دەی بێ چرا پڕنوورە کولبەم خەیاڵی عاریزت مەهتابە بۆ دڵ ئەلەم ئاسایشی ئەربابی عیشقە هەموو خاری جەفا سەنجابە بۆدڵ قەنارە حازرە هەر سوو لە موژگان لە چاوتا مەردومەک قەسسابە بۆ دڵ لە جەورت وەک سەمەک گەر بچمە دەریا موژەت بەرگەشتە، وەک قوللابە بۆ دڵ لە حەسرەت هاتە لەغزش قەلبی سالم خەیاڵت مەعدەنی سیمابە بۆ دڵ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: تەڵەب کەم گەر بەغەیرەز تۆ لە ئەڵڵاه تەڵەب کەم گەر بەغەیری تۆ لە ئەڵڵاه بە عەفوا چێ موناجاتی سەحەرگاه لەبەر ئەشکم لە خاکا جیسمی فەرتووت لە قوڕدا ڕووبەڕووی دیوارە وەک کاه وەها پڕ بوو بە ئیما دڵ لە پەیکان بە دەمما دێتە دەر ئاهەن لە جێی ئاه دڵم دوزدانە بۆ سیبی زەنەخ چوو لە خۆفا پای ئەلەغزی کەوتە ناو چاه بنێرە شەهری دڵ فەوجێ لە موژگان ویلایەت نەزمی کوا بێ لەشکری شاه؟ گەهی ئیما لە هەر سوو تورکی چاوت بە مەستی خەنجەری کێشا لە ڕووی ماه قەدت نەخل و ڕوتەب لێوی عەقیقت هەوەس پڕ زۆر و سالم دەستی کۆتاه ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەی دڵا حەلقەیی ئەو زوڵفە هەموو دامە مەچۆ ئەی دڵا حەلقەیی ئەو زوڵفە هەموو دامە مەچۆ ڕۆینی ئەو ڕەهە سەرخود تەمەعی خامە مەچۆ لازمە گەر چی دڵا دیدەنی دڵبەر لاکین قەولی ئەو دەرحەقی تۆ توندیی و دوشنامە مەچۆ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: لە سینەم دا سەدای ناڵینە بێ تۆ لە سینەم دا سەدای ناڵینە بێ تۆ دڵی زارم بەسێ غەمگینە بێ تۆ ئەبەد وەک من غەمیش ساحیب وەفایە ڕەفیق و هەمدەمی دێرینە بێ تۆ هەناسەی سەردی من دێنێ زومستان گڕەی گەرمی دڵم هاوینە بێ تۆ دەمم تاڵ و سروشکم شۆرە دایم ترش ڕووم و قسەم شیرینە بێ تۆ دڵم باغ و گوڵم فرمێسکی ئاڵە بەهار عومر و ئەجەل گوڵچینە بێ تۆ سروشکم قرمز و دیدەم سفیدە ڕوخم زەرد و لیباسم شینە بێ تۆ فەرەح ڕابورد ئەبەد بێ تۆ عوبوور کا بە ڕووی دڵما خەفەت پەرژینە بێ تۆ لە چنگ غەم سەیدە سالم وەک کەبووتەر لە دڵیا میخلەبی شاهینە بێ تۆ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ڕێی نەجاتی موشکیلە هەر کەس ببێ دەسگیری تۆ ڕێی نەجاتی موشکیلە هەر کەس ببێ دەسگیری تۆ فەرموو وا گەردنکەچم حازر لەبەر شەمشیری تۆ زوڵفی تاتات تا ئیحاتەی گەردنی داوی، بووە باری ئەهلی کوللی عالەم جوملە گەردەنگیری تۆ مەردومەک خوێنڕێژی ئەشکن وەک موژەت خوێنڕێژی دڵ مەردومی ئاویش دەبن وەک مەردومان تەسخیری تۆ ماری زەححاکن یەکایەک مووت بە مەحبووسانی زار وەه چ سەعبە بەندبەندی سیلسلەی زەنجیری تۆ دەنگی خەمیازەی دڵم دەبیەم لە شەوقی خەنجەرت ئینتیزاری کوژتنم، تاکەی دەبێ تەئخیری تۆ؟ بۆ خەیاڵی نەقشی تۆ مانی لەمن کەودەنترە ڕەنگی خامەی کردگارە سەنعەتی تەسویری تۆ زەخمی تیشنەم گەر لە تیغت دەفعەیێ ئاوت نەدا عیللەتی بەختی بەدم بوو نەک لەبەر تەقسیری تۆ هەر کە سانی تیپی موژگان دێ بە ڕەسمی قەبز و بەست طرفة العَینێ دەبێ سەد موڵکی دڵ تەسخیری تۆ تێکشکا پشتی خەمی سالم لە دووریی قامەتت ڕاستە دەشکێنێ کەمان وەختی جودایی تیری تۆ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەسیرم باز لە داوی قەیدی توڕڕەی موشکبۆ موویی سەبارەت: تێهەڵکێشی سالم لەسەر شیعری محەممەدئیسحاق، شەوکەتی بوخاری ئەسیرم باز لە داوی قەیدی توڕڕەی موشکبۆ موویی فرنگی زاده خویی، کافری، زنار گیسویی گوڵئەندامێ سەمەن بوویێ مەلەک ڕوویێ فریشتەخوو زلیخا مشربی، لیلی وشی، شیرین سخن گویی غەریب تاقە بە مەحبووبی تەماشای خاڵی لای لێوی تو گویی بر لب آب بقا بنشسته هندویی بڵێم: گەر وەک گوڵ و ماهە بە نەفحە و ڕوو، خەتا و سەهوە ندارد مه چنین رویی، ندارد گل چنین بویی لە تۆی پیراهەنی دەرکەوت کە پوستانی وتم: ئەی دڵ تماشا کن که سرو ناز بار آورده لیمویی بە عیشوەی چاوی مەخمووری وەها پەیوەستەیە ئەبرۆی تو پنداری کمانداریست در دنبال آهویی بە سالم شەوکەتە زەنجیری مەجنوونی لە کۆی لەیلا اسیر خال او گردم ز تیر چشم جادویی ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەمڕۆ بە دڵبەری شەهی هەر مەرز و کیشوەری ئەمڕۆ بە دڵبەری شەهی هەر مەرز و کیشوەری سا هەڵسە دەی بنێرە سەرت تاجی سەروەری چیهرەت بە هەیبەتێکە لەناو شامی توڕڕەدا دەربێ سەحەر لە بورجی ئوفوق شەمسی خاوەری غەیری کولاهەکەت کە هوما سایەجۆیە لەو کەس لێ نەدا موقابیلی تۆ لافی هەمسەری ناکا کەسێ بە سەهلیی و مفتی شکاری تۆ ئاهوویی دیدەمەست و تەبیعەت غەزەنفەری خۆش ڕەنگە خاڵی هیندوویی فەردت لە عاریزا سابیت قەدەم موقیمە لە نارا سەمەندەری نەزدیکە بیی بە من لە تەماشای ئاینە ئەزبەسکی دیدەمەست و نکووڕووی و دڵبەری سەرسامی ماجەرایی فەلەک بم ئەگەر ببێ سەودایی عیشقی تۆ لە سەرمدا بە سەرسەری دەشکێ بە میسلی حورمەتی من قیمەتی نەبات پۆشیدە گەر نەکەی لەبی شەهدت لە موشتەری یەئجووجی غەم لە عالەمی دڵ با نەگا بە جان سەد بەستە بێ تا بە ویسالت سکەندەری خێڵی موژەت بە قەسدی دڵم حازرن بە سەف لەشکەرکەشی هەمیشە وەکوو تووسی نەوزەری سا شەرحی وەسفی تۆ بە چ وەجهێ بکەم ئەدا هەر چی خەیاڵی من هەیە دەیڵێم و بەرتەری بۆ تەییی ڕاهی مەتڵەبی تۆ سەر قەدەم دەکا تۆ شاهی حوسن و سالمی دڵدادە لەشکەری ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەی دیدە وا دیارە کە تۆ ئابڕووم دەبەی ئەی دیدە وا دیارە کە تۆ ئابڕووم دەبەی بەم نەوعە گەر لە مەجلیسی بێگانە گریە کەی ئەم شەو چ بوو سوپاهی خەیاڵ ئاخری نەهات نابن بەقەد فەراخییی دڵ کەربەلاء و ڕەی لەو وەختەوە کە دوورە لە من ڕووی بەهاری تۆ ڕووی کردووم خەزانی فیراقت بە ڕەنگی بەی یەکدەم ئەگەر بگاتە لەبم لێوی شەهدی تۆ بۆ من هەمیشە نەخل سیفەت ئەنگەبینە قەی گەه دڵ ئەسیری زوڵفتە گەه شادی بۆسەتە زیندەی دەکەی بە ئابی بەقا دەیکوژی بە حەی زاهیر بووە لە ئاه و دڵ و ڕۆژ و ڕوویی من ئەوقاتی قەوس و فەسڵی خەزان و تەمووز و دەی مەخموورە دیدەکەت لە خەو و بادە هەم لە ئەو خەو چاکی سەند لە دیدەیی تۆ ئینتیقامی مەی ڕووت چەرخی حوسن و خاڵی لەبت قوتبی سابیتە مەشغووڵە دڵ بە گەردشی دەوری وەکوو جودەی گوێم گرتووە هەمیشە لە ناڵەی حەزینی دڵ سالم! لە غوربەتا چ بەتەئسیرە دەنگی نەی ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بۆ پاسی ڕوو لە توڕڕەیی موو ماری ئەرقەمی بۆ پاسی ڕوو لە توڕڕەیی موو، ماری ئەرقەمی چین چین حەساری بەستووە، هەر سوو بە مەحکەمی جوز خاڵی تۆ کە لالەیی دڵ داغدارە لەو کێ دیی ئەبەد لە کونجی لەبا عەیشی هەمدەمی؟ ! مەنناعە بۆ تولووعی سەحەر شەو لە بەختی من ئەی بادی سوبحدەم! وەرە سا لابە پەرچەمی زەخمم کە ئەشکەبووسییە، نازانێ حاڵەتم نەیدیوە هەر کەسێ لە موژەت تیری ڕۆستەمی گوڵ نایەوێ لە بولبولی شۆریدە غەیری مەرگ عاشق شوعووری بێ، ئەمەتە شیققی ئەسلەمی نەزدیکە گەر جەوابی فیغان خەندە بێتە گوێم نازانی دەردی دڵ چ دەکا؟ تۆ کە بێ غەمی بۆچی دەبێ کە عەرزەیی سالم بەری نیهان ئەی دڵ کە تۆ بە خەڵوەتی جانانە مەحرەمی؟ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بەس موشکیلە زاهید بگەیە عیشقی حەقیقی بەس موشکیلە زاهید! بگەیە عیشقی حەقیقی بۆ شوغڵی تەریقەت، هەیە سەد سیڕڕی ڕەقیقی تا شێوەیی مەرجان نەگرێ لوئلوئی ئەشکت بەو موزدە جەفا کەی دەکڕێ لێوی عەقیقی؟ بۆ عوزری گوناهانی گوزەشتەم لە خەجاڵەت کوا نوتقی زوبانم کە بکەم زیکری تەریقی وا هاتە تەلاتوم لە دڵا بەحری مەحەببەت دەرناچێ لە یادم بە چ دەم بیمی غەریقی بەینی من و بێگانە تەفاوەت کە لە میهرا گەر ڕاستە لەگەڵ من سەنەما یار و ڕەفیقی بەم نەوعەیە گەر وەختی ئەلەم فیکری غەریبت سالم ئەمە هەزیانە نەوەک شیعری سەلیقی ++++++++++++++++++++++ سەرناو: جانانە حاڵی ئەم دڵە گەر جستوجۆ دەکەی جانانە حاڵی ئەم دڵە گەر جستوجۆ دەکەی: مەشغوڵی ناڵەیە لە جودایی بە میسلی نەی چیهرەم کە پیش از این بە سەفا ڕەنگی لالە بوو ئێستە دەبا لە حینی خەزانا گرەو لە بەی چاوت لە بەزمی بادەکەشان بێت و عیشوە کا ناکەن بە ڕەسمی نەشئەیی مەستی هەوایی مەی غەم جەیشی سەلم و توورە ئەسەر ئیرەجی دڵم بۆ شۆڕشی وەغا و ئەلەم سینە بوو بە ڕەی سالم دەلیلە میسرەعی کوردی بڵێ بە یار ڕەحمەت برالە، بۆ کەی و جەورت هەتا بە کەی؟ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: خزروارم ئەگەر ماچێ کەرەم کەی سەبارەت: تێهەڵکێشی شیعرێکی حافز خزروارم ئەگەر ماچێ کەرەم کەی بە آب زندگانی بردەام پی بەبێ زەحمەت گوڵاو گیرا لە گوڵشەن رخش می بیند و گل می کند خوی غەمم پڕزۆرە موتریب بێنە سازت رگش بخراش تا بخروشم از وی بە غەم با ئەشکی یاقووتی نەڕێژم به یاد لعلش ای ساقی بده می کەسێ سەندوویە خوێنی خۆی لە دونیا که باشد خون جامش در رگ و پی نە دڵ دێنێ بڵێم: شەه بێ خەدەم بێ نه کس را می‌توانم دید با وی نەما نام و نیشانی تاجداران که می‌داند کە جم کی بود و کی کی مەبە ئیمەن لە تیر و قەوسی دونیا غنیمت دان فراغ بهمن و دی لە عەهدی گوڵ حەرامە وەرع و پەرهیز بساط زهد را چون غنچه کن طی نەکەی جانا لەگەڵ من جەنگی بێ سوڵح بباید کشتن و آنگه کنی حی وەرە سالم ئەگەر ئەربابی سەمعی حدیث بی زبانان بشنو از نی ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دڵ لە حەلقەی چینی زوڵفت ئەی بەسا زەنجیری دی دڵ لە حەلقەی چینی زوڵفت ئەی بەسا زەنجیری دی! سینەیی ڕێشم لە غەمزەت بەس نیشانەی تیری دی! ئەو لە من زیاتر لەدەست عیشقت یەخەی خۆی پارە کرد ناسیحم وەختێ لە مەشقی عاریزت تەسویری دی باڵی موژگانی لە پەروازایە بازی چاوی یار خۆش لە جەولانایە باقڵ یەک تەرەف نەخچیری دی زەرفی دڵ بوو دوو لەت و پوخت و پەزی فیکرم ڕژا ڕووبەڕووی تۆ وا لە ئەبرۆ بوڕڕشی شەمشیری دی! ئیحتیرامی ئەهلی دڵ ئەفزوون دەکا ئەندووهی عیشق قەلبی بێ قیمەت لە بۆتەی میحنەتا ئیکسیری دی قیسمەتی تۆ هەر چی بوو سالم هەتا هاتی نەما مادەری دونیا لە سستیی تالیعت وا دیری دی ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دەنگی دق البابی دڵ دێ ئەی خیرەد دا ڕاکە دەی دەنگی دقّ البابی دڵ دێ ئەی خیرەد دا ڕاکە، دەی کەس نەزانێ بێ، خەیاڵی یارە گەر، دەر وا کە دەی گەر لەبەر تیری نەزەر پڕخوێنە مەنزڵگاهی دڵ بێتە چەشمەنداز دیدەم غورفەیێکی پاکە، دەی ئەی خیرەد بۆ دیدەنیی یاری حەبیبم هەستە سا بێرە دڵ بۆ ڕەهگوزارت سەددی سینەم چاکە، دەی هاتە سەر شوێن پێی خەیاڵی دڵبەرم فیکری ڕەقیب ئەی خیرەد خۆ تۆ فەریبەندەی دەسا حاشا کە، دەی سالم ئەمشەو خاسسە بۆ فەوتی ڕەقیبی کەچنەزەر ڕوویی دەستی حاجەتت بۆ دەرگەهی مەولا کە، دەی ++++++++++++++++++++++ سەرناو: سوویی عاشق وەختی ئیما ڕووبەڕوو تیرئەفگەنی سوویی عاشق وەختی ئیما ڕووبەڕوو تیرئەفگەنی بۆ فەرامەرزی دڵم ئەی تورکی کافر بەهمەنی غەمزە عاجز بوو لە تیرئەندازییا هەر تالیبی ئی دڵی بەدبەختی ڕووسەختم مەگەر ڕووبینتەنی؟ ڕەنگە دامەن داتەکێنێ دڵبەری لامەزهەبم گەر لە مەحشەردا بە زاری دەس بەرم بۆ دامەنی دڵ چ حاجەت ئارەزووی گوڵشەن بکا وەختی بەهار؟ تۆ لە هەر فەسڵا لە بەرچاوم بە عاریز گوڵشەنی دەستی تۆیە و عەهدی تۆ ئەی حەلقەیی زەنجیری زوڵف گەردەنی دڵ وەقفی تۆ بی تا موتیعی گەردەنی تۆ بە جان تیشنە بە خوێنی سالم و جانی ئەوی دۆستی وا نابێ تۆ دەیکەی درێغا دوشمەنی! ++++++++++++++++++++++ سەرناو: سەد مەولەوی بە فەتوەیی دڵ دەبنە عیسەوی سەد مەولەوی بە فەتوەیی دڵ دەبنە عیسەوی گاهێ ئەگەر لە کیسوەتی تەرسا بەدەرکەوی چەسپیدە باهەمن دڵ و عیشقت هەمیشە وەک زوڵفی ئەیاز و گەردنی مەحموودی غەزنەوی کەس وەک دڵم لە شۆری مەحەببەت بەڵەد نییە هەر وەک حەکیمی ڕۆمیی و ئەشعاری مەسنەوی پەنهانە تورکی دیدەیی مەستت لە شامی زوڵف تەبدیلە جادووانە بە ئەسبابی شەبڕەوی بولبول لە شاخساری چەمەن باربود نەوا گوڵ نایە سەر بە شۆر و شەعەف تاجی خوسرەوی سەد زۆری ڕۆستەمی نییەتی زۆری سیم و زەڕ تالیع ئەگەر زەعیفە نەبەی پەنجە با قەوی سالم کەلامی کوردیی و بێ وەزن و سست و لەنگ بێ مەعنەیە بگاتە ئەلای شێخی مەعنەوی ++++++++++++++++++++++ سەرناو: غەرقە لە دڵم پەیکان پەیوەستە لە موژگانی سەبارەت: تێهەڵکێشی شیعرێکی خۆی بە فارسی غەرقە لە دڵم پەیکان پەیوەستە لە موژگانی چاکست گریبانم از چاک گریبانی بێهوودەیە ئەی عاقڵ دێوانە دەکەی زنجیر عمریست پریشانم از زلف پریشانی شەوقی مەه و ڕووی دڵبەر کەوتوونە جەدەل دیسان ای کاش برون آیند یک روز به میدانی جەمعن لە پەرێشانی دڵها و خەمی زوڵفت زیبد که زنی جانا صد گوی به چوگانی غەیری ئەمەلی هیجرت یادی چ بەشەر ناکەم در عشق تو بشکستم صد عهد بە پیمانی بۆ چارە دڵی بیمار دامانی وەفا دەگرێ شاید که به دست آرد از لعل تو درمانی حەیرانی ڕەهی عیشقن گەر شەمسە وەگەر مەنسوور «سالم» نبود پیدا زین بادیه پایانی ++++++++++++++++++++++ سەرناو: لە یەک سەر بێ مەحەببەت حاسڵی کوا غەیری دڵسەردی لە یەک سەر بێ مەحەببەت حاسڵی کوا غەیری دڵسەردی؟ دەبێ مەعشووق و عاشق هەر دوو وەک یەک بن لە هەمدەردی زەعیفی و قووەتی تاقەت لە عیشقا جەوهەری شەخسە لەوێدا قووەتی بازوو عەیان ناکا جەوانمەردی لە دیققەت عیرقی فیکرم شل دەکا وەسفی دەهانی تۆ بە بیکری مایەوە زیکری بە من نەکرا لە نامەردی بە دامادی خیرەد چارەی عەروسی وەسفی تۆ نابێ لە پەردەی دڵ موعەتتەل ما بە بارێ شەرم و ڕووزەردی لەلای من غافڵە سالم ئەوی فەخری بە بازوو بێ ئەگەر مەردە لە ڕووی عیشقا بدا لافی هەماوەردی ++++++++++++++++++++++ سەرناو: لەتیف و سەروقەدد و گوڵجەبینی لەتیف و سەروقەدد و گوڵجەبینی حەریف و دڵفەریب و دڵنشینی لەگەڵ هەر بەرتەرین شۆخێ جەدەل کەی بەهەر ئانێ لە حوسنا بێهتەرینی خەریکی دڵنەوازیی دوشمنانی لەگەڵ یارانی یەکدڵ هەر بە کینی بە جەوری بێ حیساب و لوتفی ئەندەک لە سەد لا زەهر و یەک لا ئەنگەبینی بە تۆ نابن هەموو غیلمانی جەننەت ئەتۆ ئەی نووری دیدەم نازەنینی چ سیحرێ بێ دڵت تەسخیری من کا بە هەر ئانێ کەتۆ سیحرئافەرینی لەبی تۆ مەعدەنی مەرجانە نەک یەم مەحەللی شەککە ئەو تۆ جێی یەقینی لە بۆسەی شەهدی من گەر ڕوو ترش کەی بە لەززەت هەر وەکوو ئەسکەنجەبینی وەکیلی خزری، ئەی خاڵی لەبی یار! لە گوێ ئابی حەیاتا جانشینی دەکا تەسخیری دڵها لەعلی لێوت سولەیمان حیشمەت و ساحیب نگینی بە یادی چیهرە، ئەی دڵ! بەندی توڕڕەی لە کوردستانە سالم تۆ لە چینی ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ماری موو بۆ باغی ڕوو پەرژین دەکەی ماری موو بۆ باغی ڕوو پەرژین دەکەی کافری بێ دین ئەمینی دین دەکەی بۆ جەوابی یەک سوئالی من لە چاو هەر نەزەر تیری نیگەه تەعیین دەکەی شیعری فەرهادم دەخۆند لێوت گەزی یەعنی: بۆ تەحسینی ڕووی شیرین دەکەی؟ ! یادی وەسڵ ئەی دڵ لە هیجرا موشکیلە وای لە دەیدا مەیلی فەروەردین دەکەی ڕووت مونەققەش بوو لە نەزمی چەتر و خاڵ ڕۆژ و شەو هەر مەشقی نەقشی چین دەکەی! خەم دەبێ چەوگانی زوڵفت بۆ زەنەخ وەه چ خۆش بازی بە گۆی سیمین دەکەی! عەیبی سالم بۆ دەڵێی، واعیز لە عیشق کوفرە بۆ تۆ مەنعی ڕێگەی دین دەکەی! ++++++++++++++++++++++ سەرناو: مەهی دەی هات و چوو ڕابورد شەوی دەی سەبارەت: لە وەسفی والیی کوردستاندا مەهی دەی هات و چوو، ڕابورد شەوی دەی دەسا دەی مەی بدەن، ئەمجا پەیاپەی خەڵاسم کەن لەدەس غەم، موتریب ئامان بە دەنگی بەربەت و چەنگ و دەف و نەی دە بێ ساقی لە مەی عیسا نەفەس، بێ بە نەشئە موردەیی سەد ساڵە کەی حەی زوموڕڕود ڕەنگە سەحرا و بادە گوڵگوون هەتا کەی کاهیلی؟ چەنگێ، دەخیل، دەی چ ڕەنگینە، بە مەستی، ڕوویی ساقی چ دڵگیرە سەدای هەی بێنە مەی، هەی عەجەب سەفوەتدەهێکە مەی، حەقیقەت لە دڵ بیروون دەکا غەلل و غەش و غەی بە یەغما چوو، هەمیسان تاقەتی هۆش لە چاوی مەستی ساقی، ئۆف خودا، وەی سوراحی! وا لە پەردەت مەی دیارە نیهانی قەت نییە ڕازت چ فیتنەی؟ ! تەنک زەرفی مەکەن ئامان حەریفان! لەتیفە مەی، بە عەفوا با نەبێ قەی! لە سایەی دەوڵەتی والییی والا لە هەر سوو بەزمە وەک جەشنی جەم و کەی لە بیمی شەحنەیی ئەو، ئێستە ڕەهزەن نەماوە، هەر لە بەسرا تا بە ڕێی ڕەی ئیشارەی بەرقی تیغی ڕۆژی مەیدان بە چالاکی دەکا ئەسپی قیران پەی! مەه و ماهی بە جەولانی دەکا ڕێش لە زەربی سممی ئەسپا و نووکی نێزەی دەزانن بۆ مەسیحا کەوتە پشت ڕۆژ؟ لەتاو ئەوجی بوڵەندی داری تەقڵەی زوهوورە شێوەیی فیردەوس و دۆزەخ لە جەشن و بەزمیی و قەهر و فەلاقەی بەدەنپۆش، گەر موزەییەن کا بە دۆشی دەپۆشێ پەرتەوی خۆر، شەوقی شەمسەی ئەگەر مەیلی کەرەم کا تەبعی شۆخی دەکاتە مەرد دوونان، حاتەمی تەی بە خاسسییەت وەکوو زومڕووتە عەدلی دەبێ سا دوشمنی کوێر بن وەکوو حەی لە باغا بیدی مەجنوون زۆر بە دەئبە ئەبەد، تا بێ بە سوجدەی ئەو دەبا پەی ڕەه و ڕەسمی یەلی، گەر بێتە خاتر دەکا شەق سینەیی قەیسەر بە دەشنەی ئەگەر بێ مەیلی ڕاو کا بۆ تەفەڕڕوج دەکاتە سەعوە توغڕول چنگی واشەی بە دەنگی تەپڵی باز گەر بازی بەردا عوقاب وەک کارەوان ماتە لە حەملەی خودایا! سا لە ڕێی ساقییی کەوسەر هەتا بێ باغ و تاک و شاخ و ڕیشەی بە بەزم و کامەرانی و عەیش و عیشرەت لە بادەی لوتفی حەق پڕ بێ پیاڵەی ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ڕاستە ئەی زوڵف سییەهمارانی ڕاستە ئەی زوڵف! سییەهمارانی حاریسی گەنجی ڕوخی یارانی سونبول ئاشوفتەیە ئەی توڕڕە لە ڕەشک تا لەسەر چیهرەیی یار ئەفشانی مایەیی فیتنەیی ئەی نەفسی پەلید بۆ خەلیفەی دڵی من مەروانی جەوری یارم وەکوو فیرعەونە ڕەقیب تۆ لە پەهلوویی ئەوا هامانی بێ شەکەرخەندەیی تۆ، بێ جانم ئەی لەبی دڵبەری من مەرجانی؟ مەرتەبە و پایەیی تۆ من بەڵەدم درة التاجی سەری شاهانی بە ئیشارەی موژە سالم بدە جان با نەبی نادیمی نافەرمانی ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئیشارەی غەمزە ڕەنگە قەسدی سەر بێ ئیشارەی غەمزە ڕەنگە قەسدی سەر بێ کە بۆ سەر بێ دەسا با زوودتەر بێ سەرم گەر سەرسەری شۆرەت قوبووڵ کا هەموو مایەم سەراسەر دەردیسەر بێ حەساری سینە با لابەم لە ڕێدا مەبادا بۆ دڵم تیرت خەتەر بێ گوشادیی دڵمە هەر جا گەر لە تیرت لە سینەم بۆ هەناسەم ڕێ گوزەر بێ لە خۆشیدا کەسێ دوشمنمە گاهێ بە ڕووی مندا لە ڕووی تیغت سوپەر بێ ویداعی دڵ دەکا جانم لە چاوت کە وەختێ تیرەبارانی نەزەر بێ چ مەنناعێ فیراقی خستە بەر من ئەویش وەک من خودایا دەربەدەر بێ شەفیعم بێ بە عەفو ئەر قابیزی جان لەڕێی تیرت دەبێ خوونم هەدەر بێ وەها پڕ بوو لەبالەب دڵ لە غەمها دەترسم جێی نەبێ مەیلت بەدەر بێ ئەگەر گاهێ تەڵەب کا عاشقی زار بە پێ نا ڕەنگە سالم هەر بە سەر بێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەبەد قەت سەتری ئەندامت بە تای جامەی کەتان نابێ ئەبەد قەت سەتری ئەندامت بە تای جامەی کەتان نابێ بەڵێ شەوقی چرا ئەڵبەت لە فانووسا نیهان نابێ لە جوستەندایە موژگانی بە تەحریکی برۆ ئەی دڵ حەزەر لەو تورکە بۆ ناکەی کە بێ تیر و کەمان نابێ بوخاری مەوجی ئەشکم ڕەونەقی دێبایی ڕووی لابرد مەتاعی مایەیی تاجیر لە دەریا بێ زیان نابێ لە ڕووی تۆ مەهڕوخی گەر بێتە مەیدانی جەدەل سەهوە ئەگەرچی تا میان مووی بێ وەکوو تۆ موومیان نابێ لە مەعنای شیعری مەتڵووبا دەبێ ئیزهاری مەتڵەب کەم ئەگەر دڵداری سەنگین دڵ لە سالم دڵگران نابێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەو یارە هەتا وا لە منی غەمزەدە لابێ ئەو یارە هەتا وا لە منی غەمزەدە لابێ شوربم لە دەما ژەهرە ئەگەر ئابی بەقا بێ زوڵفت لە دوو لا سابیتی نەفیی وەکوو تۆی کرد لێی لادە بڵا دا لە دوو سەر شێوەیی لا بێ دیدەم بە نیگای دیدەیی مەستت دڵی سەد چاک بەس سەهوە سپاردوومە کە چاکێ بە خەرابێ مەعشووقەیی ئەم شارە هەموو تالیبی جاهن تف لەو کەسە وەک من کە گەدا و بێ سەروپا بێ بۆ خاتری ئەغیارە کە یار سالمی تۆراند نەیداوە کەسێ تووتییی ناتیق بە غورابێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەگەر نەخلی مورادم بێ سەمەر بێ ئەگەر نەخلی مورادم بێ سەمەر بێ بە من چی باغی دونیا جوملە بەر بێ ڕەقیب یار ئەر بە من بۆسێ کەرەم کا بە تۆ چی گەر هەمووی شەهد و شەکەر بێ لە وەختێکا سەری خۆم بێ کڵاو بێ بە من چی تاجی شاهی پڕ گوهەر بێ؟ ڕەقیب ئەمجار کە دڵبەر رامە بۆ من بە تۆ چی گەر هەموو شام و سەحەر بێ کە خۆم ڕەختی غوڵامی شک نەبەم هیچ بە من چی خواجە گەر زەڕڕین کەمەر بێ ئەیا دوشمن کە بەختم هاتە یاری بە تۆ چی گەر قەبای شاهیم لەبەر بێ لە کونجێکا لەگەڵ یار ئەر بنیشم بە من چی عالەمێ زیر و زەبەر بێ؟ ئەرێ حاریس کە مونعیم پێم کەرەم کا بە تۆ چی سەد تمەن گەر بیشتەر بێ بە نەومیدی دەرم کا گەر لە دەرگا بە من چی تاق و حوجرەی پڕ لە زەر بێ؟ کە سالم بازی دەوڵەت هاتە سەر من بە تۆ چی دوشمن ئەر خاکی بەسەر بێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەی بە تەلعەت ماهی کامیل وەی بە حورمەت ب و ت ئەی بە تەلعەت ماهی کامیل، وەی بە حورمەت «ب» و «ت» زلف داری همچو عنبر، لب چو «ش» و «ک» و «ر» عیشوەیی چاوت، دەبا وەختی نیگەه سەد گیان و دڵ قبله آزادگانی، ای صنم! با «ر» و «خ» دڵ وەها ئاشوفتەیە شەوها لە قەیدی «م» و «و» دردمندم، مستمندم تن گرفته «ت» و «ب» «غەین» و «میم» گەر نەخۆی، جانا! لە دەستت دەر دەچم دردمندان را بباید «ط» و «ب» و «ی» و «ب» بەزمی «ی» و «ا» و «ر» وەک جەننەتە بۆ «م» و «ن» مطربان! با نای و بربط، با رباب و «دال» و «ف» موددەعی دوورە منیش مەستم لە «و» و «ص» و «ل» تا سحرگاهان نهاده «ل» و «ب» با «ل» و «ب» «س» و «ا» و «ل» و «م» ئاگاهە بۆ کیزب و خیلاف این غزل گفتست مسکین «س» و «ع» و «د» و «ی» ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بۆ منی سووختەدڵ شەمعی نەدامەت دەگڕێ بۆ منی سووختەدڵ شەمعی نەدامەت دەگڕێ کە لەمێ بەخت سەگە، بۆیە هەموو دەم دەوەڕێ واعیزان گوێ بگرن لەم قسەیە زۆر خۆشە سەیری وا نابێتەوە گەر بە دو ئاویش بگەڕێ ئەسپەکەی چەوت و سیەه عینە وەکوو تالیعی خۆم سەقەت و ساتمەزەن و لاجڵەو و لوقمەبڕێ شیڕەت و بەدعەمەل و کەم ڕەوەش و بەدسیرەت سەرکەش و دەم قەویی و ئەستۆ کوڵ و پوزەخڕی زینم لێ کرد و لەسەر ئاخوڕەکەی بەستمەوە توورەکە دەس نەدەکەوت نامە بەری سەویە شڕێ ماینەبۆزە، دەبێ شووڵی قەفەسی هەڵکێشم کەبکی جەنگی بە بۆیی هەجوی ئەو هەڵدەفڕێ گەر لەبن داری بەڕوو کیسەڵی ڕەق خشپە بکا بێ هەوەس وەسڵی ئەویش بێ لە قوڕ هەڵدەپەڕێ بۆزە بەو عیسمەتەوە هەر کە ئەوا تەقریر بوو ساحیبی بەستییە جووت لەتەنیشت ئەسپە خڕێ ئەسپەخڕ توند و بەجۆش ماینەکوێت بۆز بەخورۆش لە تەویلەی درێژا سەربەرەوژێر دایە بەرێ ماین گرد و دەرکی نزم و سیازینی پێوە زین و قەڵتاخی بەجارێ دووکەرت کرد، دەرپەڕێ پێی دەڵێم: شای ئاڵچاغ ماینی بۆز زینی شکاند پێم دەڵێ: چاکی ئەکەم گەر تەڵێ هەنجیر بکڕێ هەی خودا داد لەدەست زوڵمی حسەینی ڕانک سوور زینیشم دەشکێنێت و هەنجیریشم پێ دەکڕێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بێم ڕەقەم کەم گەر لە شەرحی غەم کەمێ بێم ڕەقەم کەم گەر لە شەرحی غەم کەمێ ماتەمێ دەگرێ دەروونی عالەمێ بێتە یادم هەر سەحەرگەه ڕوویی تۆ دێ بەسەر ڕووما لەهەر چاوم یەمێ چاوی من مەخفی دەڕێژێ ئەشکی خوێن نەک بزانێ دەردی دڵ نامەحرەمێ تا بە کەی لەم کارە کۆتاهی دەکەی؟ ئەی تەبیبی دەردی کاری مەرهەمێ بەندی دێوی میحنەتە کاووسی دڵ سا لە وەسڵت بۆ نەجاتی ڕۆستەمێ بۆ منی پڕغەم چ حاسڵ تەرفی باغ خاسسە گوڵگەشتی چەمەن بۆ بێغەمێ سوحبەتی حوور و بەهەشت و کەوسەرە جۆیبار و سەبزەزار و هەمدەمێ دیدە نابینێ بەغەیرەز زوڵفی یار هەر تەرەف وەک کاری سالم دەرهەمێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بە ئیما گەر لە عاشق خواهیشی مەعشووقە بۆ سەر بێ بە ئیما گەر لە عاشق خواهیشی مەعشووقە بۆ سەر بێ ئەگەر نەیخاتە بەر پێی ڕووڕەشی سەحرایی مەحشەر بێ لە ڕووی ئەو شەمعەدا سیححەت تەڵەب کا قوربجۆ سەهوە دەسووتێ یەک نەزەر پەروانەئاسا گەر سەمەندەر بێ لە مەیدانی نەزەر چاوت شەجاعەت نایەڵێ بۆ من بە چاو کێ دیی غەزالی وا کە سەییادی غەزەنفەر بێ لەسەر خاڵی ڕوخت کەس وەسفی خاڵی کەس نەکا خەتمە خەلیلی پێ بڵێن نابێ کە هەر کەس جێی لە ئازەر بێ هونەر سابت دەکەم بۆ ئەو ئیمامەی قامەتی تۆی دی لە وەختی خوێندنی قدقامتا گەر ڕووی لە مینبەر بێ لەناو سینەی قەفەسما شەرتە ئازادی نەکەم ئیتر لە داوی زوڵفی دڵبەر گەر بە سالم مورغی دڵ بەربێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بە خودایێ کە ڕۆژ و شەو دێنێ بە خودایێ کە ڕۆژ و شەو دێنێ دڵی من هەر ویسالی ئەو دێنێ بە هەوای مەزرەعەم درەوکەری چەرخ داسی بوڕڕا لە ماهی نەو دێنێ ڕامی بۆسەی پیاڵەیی لێوت سوبحی مەحشەر خوماری نەو دێنێ فەرەح و غەم بە دەستی گەردوونە ئەم بە ئاهیستە ئەو بە دەو دێنێ پەرچەمت کەوتە سەر بەیازی جەبین ئەووەڵی سوبحە تازە شەو دێنێ تیفلی دڵ هەرزەگەرد و لایەشعور ئاسمان ئەسپی لاجڵەو دێنێ ماتی کردم ڕەفاقەتی زاهید هەر کوجا هەمنشینە خەو دێنێ دوڕڕی ئەشکە بیزاعەتی سالم قەرزی بۆسەت دەکا، گرەو دێنێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بە پابۆسی لە قەدتا توڕڕە تا کەی چین بە چین دەڕژێ بە پابۆسی لە قەدتا توڕڕە تا کەی چین بە چین دەڕژێ وەکوو بارانی ڕەحمەت هەر لەسەردا بۆ زەمین دەڕژێ دەمی هیجرت شەوێ گەر بێتە یادم لەززەتی بۆسەت لە لێوی وشکی بێ ئاوم سەحەرگەه ئەنگەبین دەڕژێ بە چاکیی چاکی زەخمی دڵ، لە وەسڵا سەهوە ئوممێدم نەمەک تا وا بەسەر ئەودا لە لێوی شەککەرین دەڕژێ دەڕێژێ دیدەکەت خوێنی دڵی پڕ میحنەتم ئارێ پیاڵەی پڕ لە دەستی تورکی مەستا بێ یەقین دەڕژێ بە میسلی ئەشکی مەجنوون خوێنی موشتاقانی بێ سامان لە شەمشێری برۆی بێدادی لەیلی مەهجەبین دەڕژێ لەیەک مسرەع ئەگەر سالم بنووسێ شەرحی هیجرانت بەسەر مەعنای کەلاما تا حەشر دوڕڕی سەمین دەڕژێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بەسەر گوڵدا لە شانەت دڵ دەبارێ بەسەر گوڵدا لە شانەت دڵ دەبارێ قەزا بۆ دڵ لەسەر سونبول دەبارێ چراغێ ڕووبەڕووی حوسنت بسووتێ بە دوودی ئەو لە هەورا گوڵ دەبارێ بەرێ باد ئەر غوباری کوشتەیی ڕووت بەسەر باغا سەحەر بولبول دەبارێ لە دڵتا ناڕوێ توخمی مەحەببەت لە چاوم ئەشکی بێ حاسڵ دەبارێ بەسەر کیشتی دڵا بارانی شادی لە هەوری بەختی من موشکڵ دەبارێ لەسەر یەک سەنگها لەم سەقفە هەر سوو بەسەر شیشەی دڵا غافڵ دەبارێ لە هەوری تالیعی نامەردی جاهیل کودوورەت بۆ دڵی عاقڵ دەبارێ لە قوربانگاهی عیشقا خوێنی سالم لە شەمشێری برۆی قاتڵ دەبارێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بەندی کردم بە جەفا لامەزەبێ پڕستەمێ بەندی کردم بە جەفا لامەزەبێ پڕستەمێ نەمەکی ڕیتە برینم نەمەکین لەب سەنەمێ جیلوە تاووس و نیگەه ئاهوو و دوڕڕاج خەرام تووتی ئاواز و هوماسایە و فەڕڕوخ قەدەمێ نەقش چین، بوویی خەتا، خوویی فەڕەنگ، موویی حەبەش هیندوویی خاڵ و عەرەب دیدە، نەزاکەت عەجەمێ یەک نیگەه ڕەونەقی باخی ئیرەمی خستە دڵم دڵبەرێ لالەڕوخێ گوڵبەدەنێ غونچەدەمێ گەنجی کونجی لەبی ڕاگرت و وتی: بگرە بڕۆ فازیلی فەزل وەلی مونعیم حاتەم کەرەمێ وەه لەپاش ڕەنجی چ گەنجێ بوو لە کونجی دەست کەوت چ کەریمێکە کە دەروێشی غەنی کرد بە دەمێ تا زوبان قوفڵە لە کونجی لەبی گەنجا سالم گەنجی شاهی نییەتی قوربێ بەقەدری درەمێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: تا لەسەر لێوم خودایا باری ئەم هیجرانە بێ تا لەسەر لێوم خودایا باری ئەم هیجرانە بێ بێ لەبی من لێوی غونچەت بۆ لەبی کەس وا نەبێ هەر کەسێ دەستی خەیاڵ لەو زوڵفی تۆ بێنێتە یاد لەوحی سینەی چاک بە چاک وەک چاک و زەخمی شانە بێ ورد کە ئەستۆم ئیستیخوانم ئامیتەی خڕخاڵە کە تەوقە لێم ئەم گەردنە با سیلسیلەی پاوانە بێ مەرحەمەت بێهوودەیە ئەو شەمعی ڕووی خۆی دەربخا دڵ دەسووتێ چار نییە لابد دەبێ پەروانە بێ تا لە فانۆسی جەماڵا شوعلەوەر بێ شەمعی ڕووت دڵ بە تاریکیی لەگەڵ غەم هەر دەبێ هەمخانە بێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: تا مەنزڵی تیری نیگەهت ناوی دڵم بێ تا مەنزڵی تیری نیگەهت ناوی دڵم بێ یاڕەب هەمەجا توڕڕەیی تۆ تەوقی ملم بێ خوێن کا جگەرم خاری ئەلەم گاهی تەماشا بێ عاریزی تۆ گەر هەوەسی ڕوویی گوڵم بێ پڕ بادەیی خوێن بێ بە ئەلەم بیلبیلەیی چاو بێ دڵبەر ئەگەر ئارەزوویی جامی مولم بێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: خۆزگە دەمزانی لە تارانێ نەجاتم کەی دەبێ خۆزگە دەمزانی لە تارانێ نەجاتم کەی دەبێ کۆیی یارە مەشهەدم یا مەدفەنم هەر ڕەی دەبێ تەییی ئەرزم بۆ نەکا تا ڕۆحی شاهی نەقشبەند کەی بە پێی پڕ ئابڵەم وادیی فیراقت تەی دەبێ هەر کەسێ زانیی لە سۆزی ناڵە حاڵی دەردی دڵ مەتڵەبی نابێ هەموو حاڵی لە فەحوای نەی دەبێ نێشی حەییەی زوڵفی لەیلا ڕاستە مەجنوونکوش بووە خۆ گەزیدەی ماری وا قەت نامرێ هەر حەی دەبێ عەیشی وەسڵم بردە سەر ئەندووهی هیجریش سەردەچێ مەوسیمی ئوردیبیهیشتم دی دەمێکیش دەی دەبێ بۆ تەلیسمی ڕوو برۆ شەمشێری ڕووتە ڕاست و چەپ تا دەگاتە گەنجی حوسنت پەیکی فیکرم پەی دەبێ گەر بە حوججەت بێ ڕوخم سابیت دەکا سیدقی زەمیر مایلی سیبی ڕوخت ڕەنگی بە میسلی بەی دەبێ من لە نەشئەی جامی لەعلت مەحشەریش نایێمە هۆش جامی وا سالم لە دەورا قسمەتی جەم کەی دەبێ؟ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دەک ڕەقیب تووشی بەڵایێ بی نەجاتت قەت نەبێ دەک ڕەقیب تووشی بەڵایێ بی، نەجاتت قەت نەبێ مانیعی وەسڵی حەیاتم تۆی، حەیاتت قەت نەبێ وەک لە من تێک چوو حوزووری دڵبەرم، ڕەببی خودا! غەیری دەست و داری کوێری، تۆش جمانت قەت نەبێ ئەی موفەتتین هێندە بەدگۆ بووی نیشاتت کردمە غەم تا بەسەر زیندوو بی ڕەببی تۆش نیشاتت قەت نەبێ چاوەکانت هەر دوو کوێر بن دەستەوئەژنۆ دانیشی زیندەگیت زەهری هەلاهیل بێ مەماتت قەت نەبێ سینەپاڵوو بدگرێ عیللەت بە سەردیی جێگەکەت پارچە بۆریایێ ڕزیو فەرشی بیساتت قەت نەبێ ئەی ڕەقیب بیمارە دڵ تیکرار دوعای ئەووەڵ دەکا دەک ئە زنجیرێ کەوی ڕەببی نەجاتت قەت نەبێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: زەمانە قەت لەگەڵ ئەولادی ئادەم باوەفا نابێ زەمانە قەت لەگەڵ ئەولادی ئادەم باوەفا نابێ وەکوو گوربەی سیەه ئەسڵەن بە مەردوم ئاشنا نابێ مەکانی تیرە وەک تەرکەش لە غەمزەت قەلبی بیمارم لە لەوحی سینە بۆ تیری نیگاهی غەیرە جا نابێ چ سوڵحێکە، وتم: زوڵفت لەگەڵ ڕوو باهەمن دایم؟ وتی: هەرگیز لە شەودا مەجلیسی من بێ چرا نابێ لە زەربی نەبزی ئاشوفتە و لەبی خوشکم موحەققەق بوو: بەجوز بۆسەی لەبت دەردم بە سەد حیکمەت دەوا نابێ دەبێ هەر حەق بپارێزێ لە گێژاوی غەما کەشتی تەلاشی ناخودا ئەی دڵ بە ئەلتافی خودا نابێ لە فیتنەی دامە ماهی تیشنەلەب هیجرانی ئاوی دی لە زوڵفت شانە گەر موهڵەت بدا دڵ قەت جودا نابێ مەقامی حیرەتە لێوت لەناو ئایینەیی ڕووتا لە جێگەی ڕۆشنا سەرچەشمەیی ئاوی بەقا نابێ لەڕووی غونچەی دەهانت گوڵ لە گوڵشەندا بەها ناکا کە سککەی زەڕ زوهووری بوو ڕەواجی شەهڕەوا نابێ نەچوونی خزمەتی جانانە گەر وەک مردنە ئەمما مەچۆ سالم لە بەزمی مونعیما جێگەی گەدا نابێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: سەراپا بەندە ئەندامم لە قەیدی سیحری جادوویێ سەراپا بەندە ئەندامم لە قەیدی سیحری جادوویێ فەرەنگی مەزهەبێ، تەرسامیزاجێ ئاتەشی خوویێ بە ئیما قاتیلی عوششاقە دیدەیی مەست بێماری دەکا سەیدئەفگەنی سەییادی خوونڕێزم بە ئاهوویێ وەفا ناکا بەڵا بەم موومیانەی من سەری یەک موو ئەگەر هەر مووم زوبانێ بێت و دەرکا هەر زوبان موویێ سەرەنگوشتی گەزی ڕاهیب کە دیی خاڵێ لە موهری ڕوو بەسەریادا وتی: هەممەنزڵی عیسایە هیندوویێ خزرئاسا دڵم ئابی بەقای نۆشی لە خوەی عاریز کە شەوهای زوڵمەتی تەی کرد لە حەلقەی چینی گێسوویێ لە سایەی تووبەیا زەخمی دەشۆن مەحشەر لە کەوسەر حوور بەرێ هەر کەس لە دونیادا برینی تیغی ئەبروویێ حیجابت با بە ناری ئارەزوو، سالم نەسووتێنێ لە چاکی جامە بۆ دەفعی تەبی، سا دەرخە لیموویێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: پێم خۆشە کە عومرم بە جەفا سەرفی غەمت بێ پێم خۆشە کە عومرم بە جەفا سەرفی غەمت بێ بەو شەرتە کە مایەی زەرەرم ماچی دەمت بێ خۆ ڕۆشنە خانەی دڵی من مەنزڵی تۆیە مروەت نییە بەم ڕەنگە خەرابی ستەمت بێ یاقووتی لەبت جایزە بەخشینی بە ئیسبات بێت و بەقەدەر خدمەتی من گەر کەرەمت بێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: چ حاسڵ ئەژدەهای زوڵفت بەدایم وەقفی گەردن بێ چ حاسڵ ئەژدەهای زوڵفت بەدایم وەقفی گەردن بێ؟ کەرەم کە، با ئەمانەت یەک شەوێ تەوقی ملی من بێ کە بێ تیری نیگاهت وەختی ئیما بۆ دڵی خوێنین بە نەرمیی مۆمە سینەم گەر بە سەختیی حیسنی ئاهەن بێ نیامی تیغی پاداشە بە مەخفی دڵ لە سینەمدا لە وەختا هەر کەسێ فرسەت بە دوشمن دا دەبێ ژن بێ هەتا جێت غورفە بێ وەک دووربینە دیدە بۆ چیهرەت بە تیری غەمزەت ئەر وەک پەنجەرە دڵ جوملە کونکون بێ لە ڕووی ئەغیار ئەگەر شیرینە حەرفم مەسڵەحەت وایە لەگەڵ مەردی گەدا کەلبی دڕندە سەعبە دوشمن بێ نەنووسراوە لە مەکتەبخانەیی عیشقا حورووفی «نا» لە جوابت هەر «بەڵێ» بۆ سالمە گەر ئەمری مردن بێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: چ دەبێ گەر لە ڕەقیبم دڵم ئازاری ببێ چ دەبێ گەر لە ڕەقیبم دڵم ئازاری ببێ؟ هەر گوڵێ بولبولی بێ حوکمە دەبێ خاری ببێ مانیعە بۆ گوزەری دڵ لە ڕوخت زوڵفی سیاه گەنجی بێ هەر تەرەفێ شەرتە دەبێ ماری ببێ زەحمەتە عوقدەیی خاتر بە ویساڵیش وا بێ قۆرغەیی بۆسە دەکەی وا لەبی من باری ببێ نایەڵێ لەززەتی وەسڵت لە دڵا جەوری ڕەقیب شادمانی نییە بۆ ئەو کەسە ئەغیاری ببێ لە ڕەهی کەشمەکەشا جانی هەمیشە هەدەرە عاشقی بێدڵ ئەگەر دڵبەری عەییاری ببێ بە شەوێ ڕەنگە بەڵەد بێ لە غەمی توولی فیراق گەر تەبیبم وەکوو من دیدەیی بێداری ببێ جان نیساری ڕەهی جانانەیە سالم بە ئەبەد لەتی کا تیغی جەفا گەر دڵی ئینکاری ببێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ڕۆژی دڵ هەر شەوی تارە چ لەوێ بم چ لەمێ ڕۆژی دڵ هەر شەوی تارە چ لەوێ بم چ لەمێ مەنزڵی گێسوویی تارە چ لەوێ بم چ لەمێ گۆشەگیرم لە فیراق و لە ویسال دەمخەیە لا جایی من هەر لە کەنارە چ لەوێ بم چ لەمێ گاهی بوعدت دەڕژێ لوئلوئی ئەشکم وەکوو قورب دیدە مەشغووڵی نیسارە چ لەوێ بم چ لەمێ جەوری وەسڵت شەرەر و حاڵی فیراقت سەقەرە مەنزڵم هەر دوو لە نارە چ لەوێ بم چ لەمێ بەری دا تووڕڕە دڵ و لەشکری غەم دەورەیی دا گەردی ئەو جوملە خەسارە چ لەوێ بم چ لەمێ تا خەیاڵ قووەتی بێ قوربە بە سالم فیرقەت ڕوویی جانانە دیارە چ لەوێ بم چ لەمێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ڕەنجشی مەعشووقە گەر عاشق لە بەرچاوی نەبێ ڕەنجشی مەعشووقە گەر عاشق لە بەرچاوی نەبێ پادشەه عاجز دەبێ هەر وادییێ ڕاوی نەبێ لامەبە گێسوویی موشکینت لەدەوری خاڵی ڕوو مفتە بۆ مورغانی جۆیا دانە گەر داوی نەبێ نەهری ئەشکم بۆ مەداری دڵ گەلێ نەفعی هەیە ناگەڕێ سەنگ ئاسیا تا قووەتی ئاوی نەبێ مەنعی موژگانت مەکە با باجی خۆی بگرێ لە دڵ شەه بە لەشکر، چی بدا گەر کیشوەری ساوی نەبێ؟ باعیسە بۆ پوختەگیی دڵ سۆزی ناری فیرقەتت نانی نابرژێ تەنوور ئەر گەرمیی و تاوی نەبێ خاوی غەفڵەت عەهدی چاوت سەهلە بۆ بێداردڵ کەی زەبوونگیری دەکا خەرگۆش ئەگەر خاوی نەبێ باری دڵ گەر هەڵگرێ دەشکێ بەتەنها گەردنم حامیلی ناکا سەمەک هەمدۆشی وەک گاوی نەبێ بەردە بۆ دڵ داشی جانم دەر نەکا گەر حوکمی خاڵ داوی بەرنووی بۆسەیە گەر داشی کوژراوی نەبێ هەر خودادادێ نەکا جامەی هەتیوێ بۆ خودا وا دەزانم هەر کە بمرێ بۆ کفن جاوی نەبێ سەردمیهری وا لە بەینا ناوی سالم گەر نەبەی ساحیبی خۆی کەی دەناسێ هەر سەگێ ناوی نەبێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: هەتا کەی ئەی فەلەک بۆ بەختی من جەور و تەزەللوم بێ هەتا کەی ئەی فەلەک بۆ بەختی من جەور و تەزەللوم بێ وە چاکە چەند ڕۆژێ نەوبەتی لوتف و تەرەححوم بێ لە قەهرت مودەتێکە زەهرنۆشی جامی بەدبەختیم لە خوانی نیعمەتم با هەفتەیێ باری تەنەععوم بێ چلۆن دڵ دێنێ ئەی یاران دەخیل سوحبەت لەگەڵ دوشمن گرانە ئیستیخوانی لێی گەڕێن تو خوا بڵا گوم بێ بە ئوممێدی خودا واجیب دەبێ قەتڵی ڕەقیب شەرعەن لە بەزمی دڵبەرا گەر بۆ زوبانم ڕێی تەکەللوم بێ قەدیم جانبازی ڕێی عیشقم لەمەو لا تازە لا نادەم ئەگەر لوتفت موجەددەد بێ وەگەر قەهرت تەقەددوم بێ تەسەلسول تەعزییەی دونیا ئەبەد پایانی قەت نابێ بەجێیە خەرقەیی سالم مودام ئالوودەیی خوم بێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: هەموو شەو چاوەڕێم بەڵکم بە مەخفی یاری جانی بێ هەموو شەو چاوەڕێم بەڵکم بە مەخفی یاری جانی بێ لە تاریکیی شەوا شوعلەی چرا موشکیل نیهانی بێ چرای ئەووەڵ شەوی قەبرم گڕەی دڵمە لە هیجرانت بە سروەی بای ئەجەل شەمعی حەیاتم هەر کە فانی بێ لە سەحرای مەحشەریشا یاری من تەرکی ستەم ناکا فیدای ئەو شۆخە بێ ڕۆحم کە جەوری دوو جیهانی بێ لیقا خواهیش دەکەم دایم کە بنوێنێ وەلێ ناچار ڕەزام حەرفێ لە جوابت بشنەوم گەر لن ترانی بێ بە شێوەی چەنبەریی قەددی خەمیدەی پیری بێتاقەت دەبێ فیکرێ بکا یار ئەر غورووری نەوجەوانی بێ بەجوز مانی، موسەوویر قەوسی ئەبرۆی وی نەکێشاوە کە مانی نەقشی کێشا بێ دەبێ هەروا کەمانی بێ وەفا داغی نەکا گەر دڵ بە کزلک چاکە دوولەت بێ زوبانی پێوەدا عەقرەب کەسێ سیدقی زوبانی بێ ڕەوانی کۆهکەن با تازە کا تەقریری شیرینم بە شیرینیی لەبت ناگا شەکەر با ئیسفەهانی بێ خەمۆشی بەسیەتی سالم برینی باتینی کوشتمی نیهانی تا بە کەی خوێنم حەنای پەنجەی فڵانی بێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئۆف خودا ئەم جەژنە بۆ حاڵی غەریبان ماتەمە ئۆف خودا ئەم جەژنە بۆ حاڵی غەریبان ماتەمە با وجوودی زەوقی مەردوم خاتری من پڕغەمە ڕەسمی عیدم سیبی غەبغەب بوو لە جەژنی پارساڵ حەسرەتا لەم جەژنەدا عیدانە و عیدیم هەمە جەژنی ئەمڕۆ فەسڵی سەحرا و زەوقە یاران ئەی عەجەب دڵ لە سەحرای سینەما مەشغووڵی شین و ماتەمە گەر مەلالی حەسرەتی ئەم جەژنە زاهیر کەم لە دڵ ساحەتی غەبڕایی دەوران بۆ مەلالی من کەمە دڵ لە گەم مەزبووحوار و دیدە جەشنئارایی ڕوو ئارێ ئارێ جەژن و قوربانی لە هەر سوو باهەمە سوبحی عیدی مەردومە فەسڵی نەهار و شەهد و سوور سالم ئێستە من حەقیقەت سوبحی فەقر و فاقەمە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەو کەسە دایم لە دڵدا مەیلی بۆ ئازارمە ئەو کەسە دایم لە دڵدا مەیلی بۆ ئازارمە ڕۆژ و شەب بۆ تەندروستیی ئەو، دوعا ئیشعارمە جۆشی گریەم ئەشکی ئاڵی وا بە دامەن ڕیتووە دەشتی ڕەی تا دێتە بەرچاوم هەموو گوڵزارمە سەتحی قەزبین و کەرەج تا بەندی جولگەی ئیشتیهار شۆرەزاری هەر چی بێ فرمێسکی دیدەی تارمە تا لە گەیلان بارش و تا تەم دەماوەند داگرێ ڕێزشی ئەشک و هەناسەی سینەیی ئەفگارمە موڵکی ڕەی، نەجد و منم مەجنوون و لەیلا دڵبەرم بێستوون، ئەلبورز و من فەرهاد و شیرین یارمە سیدقی پاکی بێتە ڕێم با موددەعی بگرێ کەمین بۆ تەوافی کەعبەیی کۆی تۆ خودا سەتتارمە یاری سالم کوا لە هیجرا ڕۆژ و شەو جوز یادی یار مەیلی تەنهایی دەکەم تا یادی دڵبەر یارمە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: (الا يا ايها الساقي) بە موفلیس وەختی ئێحسانە سەبارەت: نووسین: بینایی دیدە (الا يا ايها الساقي) بە موفلیس وەختی ئێحسانە (ادر كاسا و ناولها) عەتا شێوەی کەریمانە عەرووسی بیکری مەغروورم لە مەهدی جامی بللوورا قەراری بەستنی مەهری لە عەشقا نەقدی ئیمانە! دڵی پڕحەسرەتم ئەمشەو لە عەشرەت خاڵییە، سا دەی! مەیێڵە بمکوژێ حەسرەت، بە عەشرەت پڕ کە پەیمانە لە بێ شەوقی سولووکی تۆ، بەجارێ مەقسەدم گوم کرد بە شوعلەی شەوقی مەی بمبەن هەتا دەرگایی مەیخانە لە ڕووتا موئمن و تەرسا، لە وەسفت هەر دوو سددیقن! چەلیپای زوڵف و نووری تەلعەتت جێی کوفر و ئیمانە بەهاری ئەسڵ ئەگەر حوسنت نییە ئاخر بڵێ بۆچی بەرابەر تۆ سرشکم موتتەسیل وەک ئاوی بارانە لە حەڵقەی بەزمی دڵدارا، بە عەشرەت مەجلیسی گیرا بە تەنها دیم لە ناو ئەو جەمعەدا (سالم) پەرێشانە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بۆ منی بێ سەروپا غەیری وەفا پیشە نییە بۆ منی بێ سەروپا، غەیری وەفا پیشە نییە بۆ دڵی من سەنەما جوز ستەم ئەندیشە نییە تاب و ڕەنگم نییە ئەزبەسکی تکا خوێنی دەروون مەیی ئەحمەر کە نەما ڕەونەقی ناو شیشە نییە چ تەکانێکە خودایا هەرەسی هیجری حەبیب بۆ نیهالی ئەمەلم شاخ و بەر و ڕیشە نییە وام تەراشیوە بە ناخون لە غەمت سینەیی ڕێش شوهرەتی کۆهکەن و وەسفی دەمی تیشە نییە بەس بسووتێنە لە غەم سالمی میسکین، کە جەفا بۆ وجوودی سەر و پا لە هەموو دەم پیشە نییە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بیستم ئاغەسوورە مەدحی واشەگێڕی کردووە سەبارەت: لە شیعری سالم ناچێ بیستم ئاغەسوورە مەدحی واشەگێڕی کردووە ---- دەژنەوێ ---- یا مردووە ئاڵەزاقە و جوڕڕە بۆ کۆللارە پشتە و سنگ بچووک لاق درێژە چنگ مریشکە و کەم فڕە، چاومردووە هەر لە عەمدەن خۆی لە داو داوە کە سەییاد بیگرێ چونکە تۆڕە، مورغی باغە، خۆی لەوان گوم کردووە گاڵتەی مورغانی کێوە، هەر کە فیکەی لێ دەکەی ئێستە لەو ترسە لەسەر دەستکێشە خۆی مات کردووە گەر بچێتە مێرگەوە قازڵاخ بە جوڕ تووڕەی دەکا بۆ جێگاگۆڕکێ لە سەحرا هەر بە شەو ڕابوردووە سینفی مورغیش گەر وەکوو ئینسان جودا بێ میللەتی ئاشیانەی گەر لە خانەی ڕۆستەمە جینسی جووە مێخەکە وەک پارچەبەند بۆ هەر دوو پێ ئامادەیە بۆ کونی لووتی خەفەقان خۆی موهەییا کردووە ڕەنگە هەر کەس چاوی بەم سنگ و سەر و کلکە کەوێ پێی بڵێ: لەعنەت لە بابی ئەو کەسەی تۆی گرتووە ئەحمەدی کاکم دەڵێ: قالە وەرە، وا واشەکەت باقڵی من هێلکە دەکا و وەک مریشک پس کەوتووە واشەخێو و واشە وا کاکم بەم دەڕڕاکییە بعد از ین دایم بەبێ هیچ لەو تەلانە قووقووە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بە ئەبەد جێگەیی من مەنزڵی جانانە نییە بە ئەبەد جێگەیی من مەنزڵی جانانە نییە ئاینەخانەیی شەه، مەسکەنی دێوانە نییە ساقییا ساغەری من خومرەیە نەک ڕەتڵی سەبوک دەرخوری مەستییی من شیشە و پەیمانە نییە سەفەری هات و نەهاتە هەوەسی کۆیی حەبیب گەردی ئەو شەمعە دڵا! تاقەتی پەروانە نییە ئاشنای دوشمن و بێگانەیی خوێشن یاران ئاشنای ئێمە شوکور مەیلی بە بێگانە نییە دەستی قودرەتشکەنی خستە خەمی زوڵفی کەچت هونەری ماشیتە و تەربییەتی شانە نییە کوا کەریمێ بە کەرەم سوویی گەدا کا نیگەهێ؟ حەسرەتا لەم تەبەقە هیممەتی مەردانە نییە! بە حەیا بێرە حوزوور و بە ئەدەب سوجدە بەرە خەڵوەتی دڵبەرە سالم ئەمە مەیخانە نییە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بە هەر موویێ لە ڕوو زوڵفت بەداوە بە هەر موویێ لە ڕوو زوڵفت بەداوە گوزاری مورغی دڵ ئەسڵەن نەماوە لە ڕەعدی گریە ئەشکم بوو بە سەیلابی لە کولبەی دیدە مەردوم غەرقی ئاوە گوزاری غەم بەسەر مندایە هەر سوو دەری شادی بە ڕووما داخراوە لە بەدبەختی منا کولبەی هەتیویم بە زستان سێبەر و هاوین هەتاوە گوڵی ڕووت عەکسی وا داوە لە دیدەم هەموو قەترەی سروشکم وەک گوڵاوە هەتا دەمرم لە سەودای زوڵفی تۆ دام ئەگەرچی سەربەسەر فیکرێکی خاوە ڕەقیب دەستی ڕەفیقیی نایە دەستم حەقیقەت پەنجەیی سالم گڵاوە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بەس نییە پەروانە وەک عاشق ئەبەد ناخولێتەوە بەس نییە پەروانە وەک عاشق ئەبەد ناخولێتەوە نیمەچەرخێکە دەسووتێ و حاڵەتی دەبڕێتەوە گەر لە حەوزی کەوسەرا ئاوی حەیات بۆم دەس بدا ژەهرەمارێکە بەبێ تۆ قەت بە من ناخورێتەوە سەربەسەر عومرم تەلەف بوو حەسرەتا بێ عیشقی یار چوو لەدەست یاران بە غەفڵەت ئێستە بۆم نایێتەوە وەک یەهوود دنیا گرێی وا دا لە ڕشتەی تالیعم حەزرەتی ئیدریس بە ناخون سەعی کا ناکرێتەوە ڕۆژی ئەووەڵ سەبتی دڵ بوو حەرفی عیشقت بعد از این قەت بە سەیلابی حەوادیس لێی مەحوو نابێتەوە تا ڕەقیب بێت و بچێ لەم ڕێیە تا دونیا هەیە دەرکی غەم بۆ سالمی بێچارە داناخرێتەوە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: تا لە جێ پەیکانی تیرت حیسنی دڵ پڕ ڕەوزەنە تا لە جێ پەیکانی تیرت حیسنی دڵ پڕ ڕەوزەنە شەوقی میهری ڕووت بە ڕەوزەندا کە دێ، جێی ڕەوشەنە بەسکی تەن پڕ بوو لە زەخمی خوونفشانی تیری تۆ جوملە ئەندامم لەبەر مەددی نەزەرما گوڵشەنە خوێنی دڵ دەتکێ لە جێ تیری نیگاهت، گاهی سوڵح چاوی تۆ، ئەلحەق لە پەردەی دۆستیدا دوشمەنە کەی بە گەنجی ڕوومەتت دەستی خەیاڵی دڵ دەگا؟ ! پاسەبانی ماری زوڵفت تا موحیتی گەردەنە چونکە پڕ پەیکانی تیری غەمزە بوو ڕووسەختە دڵ ڕووی کەمان وەرگێڕە بۆ دیدەم کە ئەو ڕووبینتەنە دەفعەیێ ئەی کاشکی دەمدا لەسەر سینەی ڕەقیب تیری ئاهی دڵ کە هەر وەک خەنجەری ذی الجوشنە کەی تەماشای ئاینەی مەتڵەب دەکەم سالم بە خەو؟ دیدەیی تاریکی پڕئەشکم لەگەڵ خەو دوشمەنە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: تا ڕەقیب حازرە گاهی حەذەرە نەک حەضەرە تا ڕەقیب حازرە، گاهی حذرە نەک حضرە ئەو سەگە تا لە کەمین بێ، حضریشم سەفەرە گەر لەبن سایەیی تووبا بە سەفا ماوا کەم بێتە دڵ یادی بەدیی ئەو سەگە جێگەم سەقەرە باڵشی جێگەم یەگەر قاقوم و قوو بێ هەموو شەو دوور لە باڵات لە بەدەنما وەکوو خار و حەجەرە چین بە چین کەوتۆتە سەر یەک لە دڵا عوقدەیی غەم بێ بە ماچی دەمەکەت لادە سا ئەم کەسەرە ئاخ لەپاش ئەم هەموو هیجرانە بە کوێریی ڕەقیب دەمدی دەستم لە قەدت چەسپە بە میسلی کەمەرە بە قسەی خۆش نییەتی وایە قسەم پێ دەرخا سەد دەسی توولەکی دام کردووە، حیزبابە کەرە! ++++++++++++++++++++++ سەرناو: تورکی چاوی دڵبەرم وەختی نیگەه تیرئەفگەنە تورکی چاوی دڵبەرم وەختی نیگەه تیرئەفگەنە عاشق ئەر فەرزەن فەرامەرز بێ لە زوڵما بەهمەنە ڕووبەڕووی دڵ دڵبەرم کێشاویە شەمشێری برۆ حەلقەحەلقەی سیلسیلەی زوڵفی بەمیسلی جەوشەنە وەک نیزامی پڕ نیزامم بۆ نیزامی نەزمی شەوق دڵ لە زیکری گەنجی فیکرا وەختی وەسفت مەخزەنە جێی موقیمی بۆ نییە یەکدەم لە سەفحەی ڕۆزگار عاشقی بێکەس وەکوو ماری سیەه بێ مەسکەنە ڕۆحی عاشق کەی نەجاتی دێ لەبەر تیری نەزەر گەر لە ئەسبابی مەتانەتدا وەکوو ڕووبینتەنە زێوەری ئەو دۆشە بێ یاڕەب بە تەوقی گەردنم گەردەنت چێ یا ئیلاهی مەحکەمیی ئەو دامەنە خەرمەنی حوسنە عوزاری دڵبەرم ئەمما درێغ لوتف و ڕەحمی دانەدانە جەور و زوڵمی مەن مەنە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: تیروەش دەی مەه گوزەشت و عەهدی نیسان هاتەوە سەبارەت: بۆ هاتنەوەی عەبدوڵڵا پاشای بابان لە قوستەنتەنینەوە بۆ عێراق تیروەش دەی مەه گوزەشت و عەهدی نیسان هاتەوە بولبولی بێ دڵ لەدەوری گوڵ بە ئەفغان هاتەوە سەختگیری کرد ئەگەر سەرما وەکوو ئەفراسیاب بادی نەورۆزی بە میسلی پور دستان هاتەوە لەشکری گوڵ جوملە خەندانن دەڵێن: سەرما شکا تا سولەیمانی سەبا بۆ دێوی زستان هاتەوە باغە پەژموردەی خەزان و خوڕڕەمی ئەوقاتی حووت ماهی نەورۆزی بە عەکسی ماهی ئابان هاتەوە بای شەماڵ هێنایە جونبوش قامەتی سەروی سەهی بۆ خیابانی چەمەن قومری بە ناڵان هاتەوە سارە دڵدادەی شکۆفەی شاخساری تەرفی باغ بێخود و ڕەققاس و سەرمەست و غەزەلخوان هاتەوە بۆ شکۆفەی تیفلواری یەک شەبەی شاخی درەخت ڕەحمەتی ئیزەد لەگەڵ هەر قەترە باران هاتەوە ڕووبەڕووی تیفلی نەباتاتی چەمەن موشتاقوار دایەیی ئەبری بەهاریی ئەشکڕێزان هاتەوە دەنگی سەد ڕەنگی کوڵنگ و قاز و سۆنە و بۆرچین سازوەش هەر سوو لە گوێی سەبزە و شەتاوان هاتەوە سەیری گوڵشەن کەن لە چیهرەی گوڵ شەوی ئوردیبیهیشت هەر تەرەف بۆ مەجلیسی بولبول چراغان هاتەوە سەبزە وەک مەخمەڵ لە هەر جا فەرشە بۆ سەحنی چەمەن مەوسیمی عەیش و تەرەب بۆ مەیپەرستان هاتەوە بۆ دەماغم عەهدی گوڵ ئەفسوردەگیی سەردی نەما تا لە گوڵشەندا بە سەرما بۆیی ڕەیحان هاتەوە پێی وتم دوێشەو لە کونجی میحنەتا وازیح سرووش: وا چراغی دوودمانی ئەهلی بابان هاتەوە چیهرەیی مەقسەد هووەیدا بوو لە هەر جا سوبح وار موژدە ئەی یەعقووبی دڵ یووسف بە کەنعان هاتەوە ئاشکارا هەر تەرەف هودهود لە پەروازا دەڵێ: ڕووبەڕووی موڵکی سەبا تەختی سولەیمان هاتەوە بەرقوەش بۆ موڵکی مەورووسی لە قوستەنتینەوە حاکمی مەنفی بە ئەمری سەدر و سوڵتان هاتەوە ئاسەفی سانی مورەخخەس بوو بە ئەمری پادشاه بۆ نیزامی موڵکی بەینی ڕۆم و ئێران هاتەوە من وتم: چۆن بو لە آغدنگز نەجاتی دڵ وتی: شاهی کەیخەسرەو بە جەیحوونا بە ئێران هاتەوە فیتنەخێزە ڕاهی قوستەنتین بە میسلی هەفتخوان ئەم بە هەر خوانێ وەکوو ڕووبینتەن ئاسان هاتەوە نۆکەرانی بێ ڕەمەق کرد خیسسەتی تەبعی مونیب بۆ تەنی موردەی خەلایق یەک بە یەک جان هاتەوە شەهد و تەڵخە لوتف و قەهری بۆ قەراری نێک و بەد شاهی نەحلاسا بە یادی نۆش و نێشان هاتەوە خۆش نوما شەمشێری ئەو بوو وەک هیلالی شامی عید ماهی نەو دەرکەوت و عیدی ڕۆزەداران هاتەوە بۆ قیساسی موستەحەق و قەبز و بەستی موددەعی شێری مەردی گوردی پیلەفگەن بە مەیدان هاتەوە خۆشە ئەمجا بۆ تەڕەددود بازیان و شەهرەزوور عادیلی نادرڕەوش بۆ جانی دوزدان هاتەوە بێن بەهەم با دەنگی گریەی مولحید و خەندەی مورید بۆ نەمانی کوفر و زوڵمەت بەدری ئیمان هاتەوە شەبنشینانی خەفەت با زەڕڕەئاسا بێنە ڕەقس وا لە بورجی دەوڵەتا خورشیدی ڕەخشان هاتەوە چونکە دیهقان نۆکەر و بەگ چەرچییە و ئاغا بەقاڵ بۆ نیزامی نۆکەر و بەققاڵ و دیهقان هاتەوە بچنە سەر سەنعاتی ئەوەڵ کەفشدۆز و پینەچی حاکمی مەرکەزشناسیی ئەهلی دیوان هاتەوە دیم لە بابانا ڕەعییەت زاڵم و نۆکەر فەقیر مونعەکیس بوو قەزیە وا بابی فەقیران هاتەوە شەقوەشێن ئامادە بن بۆ کاسبی شوورانشین پشتی لەشکر سەدری مەجلیس میری میران هاتەوە گریە کا دەنگی دەردێ با کەریم ئاغای نەنێ حاکمی مەعزوولکەردەی ئەو بەشادان هاتەوە تەپڵی بدڕێنێ عەلەم ون کا جەنابی کاک ئەمین قابیلی بەیداغ وتەپڵ و لەشکر و سان هاتەوە خۆی بە پەت ئەمجا بتاسێنێ مودیری پەت لە مل ساحیبی چەتر و لیوا و تەوق و فەرمان هاتەوە خرسخوو کەهیایی مازی بوو لە دەشتی شەهرەزوور پێی بڵێن: خۆی ڕاگرێ وا شێری غەڕڕان هاتەوە چونکە شێوەی زاغی بوو سەرکاری کەهیا موددەتێ بۆ شکاری ئەو لەسەردا بازی تەڕلان هاتەوە سەنگەری عەهدی عەزیز بەگ کەڵکی کەهیا ناگرێ ساحیبی شەمشێر و دیرع و خوود و خەفتان هاتەوە ڕەنگە ئەمجا بێتە گاڕان سەرحەدی موڵکی سنە ڕموەشێنی مەعرەکەی دەشتی مەریوان هاتەوە کەڕڕ و فەڕڕ با کەم بکا والی بە فەوجی چێش کەرۆ پوشتبەندی لەشکری وەندات و جافان هاتەوە تایری دەوڵەت بحمدالله بە ئەمری شەهرەزوور موستەعید و خوڕڕەم و یازان و تازان هاتەوە کەوتە ناو کەففەی کەرەم دووبارە خەرجی شەهرەزوور تالیعی موفلیس و دەروێش بوو کە قائان هاتەوە من بە شەک دەموت: نەجاتی کەی دەبێ پاشا لە ڕۆم؟ دڵ وتی سالم: یەقینت بێ بە قورئان هاتەوە ئەهلی دانش بە ئەبجەد کەن حیساب با نەڵێن: کانی کەرەم کەی بوو بە بابان هاتەوە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: تەفەڕڕوجگاهی دڵ گوڵزاری ڕووتە تەفەڕڕوجگاهی دڵ گوڵزاری ڕووتە هەتا زەنجیرییی زەنجیری مووتە دەلەرزێ دڵ لەبەر سەرهەنگی چاوت لە ڕووتا تا برۆ شەمشێری ڕووتە نەکەی مەنعی سەبا با بێ بەسەرتا دەماغی من فەرەحئەفزایی بووتە بمێنێ ڕەونەقی یاقووتی لێوت هەتا بۆ ئەم غەریبی ڕووتە، قووتە چ حاجەت سوورمەسا بێ چاوی سالم هەتا کُحل الجواهر خاکی کووتە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: تەماشا گۆی زەنەخدانت دەڵێی نارنجی بەغدایە تەماشا گۆی زەنەخدانت، دەڵێی نارنجی بەغدایە نیگاهی چاوی فەتتانت وەکوو ئاهوویی سەحرایە وەکوو سەنعان لە عیشقت شیفتە و مەجزووب و مەحزوونم قەسەم بەو زوڵفە شەبڕەنگەت کە وەک زوونناری تەرسایە مەکەن مەنعم وەکوو وامیق ئەگەر ئاشفتە و زارم جگەرگاهم شیکافی ناوەکی موژگانی عەزرایە ئیشارەی چاوی مەخموور و نیگاهی ناوەک ئەندازت بەمیسلی غەمزەیی مەجنوونکوشی ئیمایی لەیلایە موزابی شەککەری لێوت شیفایی دەردی بیماران تەبەسسوم کردنی لێوت ڕوبایەندەی دڵ و چاوە بە سوورەتخانەی ڕوخسارت بە ئەبرۆیی قەڵەمکارت دەڵێی سەفحە و سوتووری مەسحەفی یاسین و تاهایە یەقین ئەمڕۆ وەکوو یووسف نیقابت داوەتە لاوە کە بەم ڕەنگە لە هەر سوو شۆڕش و فەریاد و غەوغایە سەراپای قامەتی بەس دڵبەر و ڕەعنا و مەوزوونە بە مەحبووبیی و مەوزوونی دەڵێی سەروی دڵارایە فیدایی شەککەری لێوت شیفایی دەردی بیمارە دەهانی قەندی قینت پڕ لە مرواریدی دەریایە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: حاڵەتی عاشق گەلێ ئەوقاتی دڵگیری هەیە حاڵەتی عاشق گەلێ ئەوقاتی دڵگیری هەیە سوبحدەم بۆ ئەهلی دڵ ئەنواعی تەئسیری هەیە زەربی سوجدەی ئاستانەت باز ڕەواجی دا بە ڕووم خاکی دەرگات بۆ جەبینم حوکمی ئیکسیری هەیە حاجیبت گەر بمکوژێ ناڕۆم بە زوڵفی تۆ قەسەم لەم دەرە پێی خاترم ئەڵبەتتە زەنجیری هەیە فیتنەجۆیە تورکی چاوت مەیلی خوێنڕێژی دەکا ڕووبەڕووم دایم لە ڕووما تیر و شەمشیری هەیە عەینی جەهلە ڕوویی دڵ گەر سوویی تەرساخوو نەکەم شێخی سەنعانیش لە ڕێگەی عیشق دا پیری هەیە زاهید ئەر لافی فەساحەت لێ بدا باوەڕ مەکەن بەدسروشتێکە بە فەن سەد دام و تەزویری هەیە ئەی ڕەفیقان بێنەوە نوکتەی عەجایب بشنەون: سالمی مەجنوون لە عیشقا مەیلی تەدبیری هەیە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: حورمەتی دڵ واجیبە چونکە مەکانی دڵبەرە حورمەتی دڵ واجیبە چونکە مەکانی دڵبەرە مەیشکێنن، ناوی پڕ ئیکسیری کەعبەی ئەکبەرە شیفتەی گێسووی ئەیازێکم لە غەم مەحموودسان لەشکری غەمزەی، لە غەزنەی خاترا غارەتگەرە شیعە و سوننی لەلای من هەر یەکێکن، چونکە یار نەسلی ئەولادی حوسەین و ئەسڵی فەرعی عوممەرە بۆ موحەممەد نەعتخوانم، چاکیری حەمزە و عەلی خاکی پێی سەلمانی پاکیش بۆ سەری من ئەفسەرە سا گوزارێ کە بەسەرما بێ لە ڕێی ئەهلی عەبا گەردی پیرۆزی ڕەهت بۆ تاجی فەقرم ئەفسەرە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: خەمی قەددم لە غەمدا شێوەیی ئەبرووتە تا مووتە خەمی قەددم لە غەمدا شێوەیی ئەبرووتە تا مووتە بەدایم پێچشی خاتر وەکوو گێسووتە تا بووتە دڵی تەنگم، لە عیشوە و سیحری تۆ، مەحبووسی جاویدە لە چاهی میحنەت و غەمدا هەتا وا خووتە، هارووتە خەیاڵم تیزە وەک ئەڵماس و هەم لەم فیکرەدا کۆڵە لەبانی خاتەمی دڵبەر مەگەر یاقووتە یا قووتە؟ لە حەلقەی چینی زوڵفا دیدەبانی عاریزە خاڵت لەگەڵ دڵدادەگان تا سیحر و ئەفسوون خووتە هیندووتە مەکانی دڵ لە گێسووتە ئەبەد هەرگیز جودا نابێ لە لەنگەردا هەتا ماهی لەگەڵ گا جووتە وا جووتە عیلاجی حاڵی سالم کە، حەکیم ئاسا، دەخیلت بم دەوایی دەردی بێ دەرمانی ئەو لیمووتە، یا بووتە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: خەیاڵی نێشی موژگانت لەناو دڵما وەکوو تیرە خەیاڵی نێشی موژگانت لەناو دڵما وەکوو تیرە بە یادی قەوسی ئەبرۆت گەردەنم نەزدیکی شەمشیرە ڕومووزی عیشق ئیشکالە لە حەددی قیل و قال نایێ؛ نە کاری کەنز و کەششافە نە باسی کەشف و تەفسیرە لە هەر سوو ئەهلی دونیا جوملەگی گەردەنکەچی یارن بەسەر موڵکی دڵاندا، ئەم وەکوو شاهی جەهانگیرە بتی من تۆی و من زونناری خانت؟ جگەر لاتە بنازم زوڵف و ڕوخسارت دەڵێی قیندیل و زەنجیرە بەبێ ماری فیراق کوشتن نییە گەنجی ویسال بۆ کەس بە خاسییەتی جەفای عاشق یەقین ئەجزایی ئیکسیرە چ حاجەت تیری موژگان ڕووبەڕووی دڵ ڕاگری هەردەم؟ بەبێ تەمهیدی لەشکر خودبەخود تەسلیم و تەسخیرە چ موشتاقم لە توندیدا بە لەب کەی ئاشنا حەرفێ! ئەگەر تەڵخیشە هەر بیڵێ، لەلام وەک شەککەر و شیرە ڕەفیقان! ئێوە گەر ئاشوفتەیی یارانی ئەکرادن بە شۆخی، دڵبەری من خوسرەوی خووبانی کیشمیرە موجەڕڕەد بە ڕەفیق، بێ، تەوسەنی نەفست بەجێ بێڵە لەڕێی عیشقا هەموو پێچێکی سەد شەیتان جڵەوگیرە! لە دونیادا خوداوەند حەرفی موفسید قەت قوبووڵ ناکا ڕەقیب هێندەی درۆ کرد سەیری ڕووی کەن هەر وەکوو قیرە! ڕەقیب ناهێڵێ قەت یارم لەگەڵ من لەحزەیێ جووت بێ لە شێوەی فیتنەجۆییدا، خوداوەندا! چەنێ پیرە؟ ! ڕەفیق خۆتان بچن بۆ سەیری سەحرا، کەوتووە سالم سەفەر مومکین نییە لەم ئاستانە، خاکی دڵگیرە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دادەپۆشێ سەر و گوێی زین لە نەشیب سەبارەت: ناساغ دادەپۆشێ سەر و گوێی زین لە نەشیب چونکە بێ گەردەنە کۆڵە بەدەوە دوشمنی تۆیە ئەگەر ڕۆیینی توند بۆزە هەتکە بڕۆ سا وەختی هەوە مەنزڵ و باغی وەکێڵ سەد قەدەمە شەوە سا بۆزە بڕۆ گاهی خەوە سەعەی نووح ماین و ئەسپێکی کە هێشت نەڕی دوو مادەیە گەر مابێ ئەوە گەر لە دۆشان بگەمە شاری سنە دەیفرۆشم بە خودا تا قەڵەوە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دوژمنی خوونخواری شەو بۆ قەلبی مەحزوون هاتەوە دوژمنی خوونخواری شەو بۆ قەلبی مەحزوون هاتەوە تیپی غەم دیسان لەهەر سەر بۆ شەبیخوون هاتەوە تێک شکا دوێشەو لە تۆفانی خەما کەشتییی هۆش بۆ تەنیش ئەمشەو لە ئەشکی دیدە جەیحوون هاتەوە چەند ڕۆژێ بوو لە دەست جەوری فەلەک ئاسوودە بووم بۆ موسیبەت باز بەسەرما کەیدی گەردوون هاتەوە شیشەیی دڵ بەس لە کونجی سینەدا پۆشیدە بوو باز بەسەریا غەم وەکوو سەنگی فەلاخوون هاتەوە مەنزڵی مەقسوودی عاشق وەک فەرامۆشخانەیە دڵ کە چوو ناپوختە بوو لەو سەر بە مەجنوون هاتەوە ئەشکی گوڵگوون ڕەونەقی هێنا موبارەک کۆهکەن! سواری شیرینت لە خانەی زینی گوڵگوون هاتەوە دارووە بۆ سەعبی عیللەت دیدەنی دیداری یار موژدە بێ بیماری غەمگین وا فەلاتوون هاتەوە خۆم گەلێ پاراست لە نەزدیکی ڕەقیب دادی نەدا ناگەهان بۆ من وەکوو هەمزادی تاعوون هاتەوە ئەی عەجەب سالم لە سەحرا ڕوو لە ئابادی دەکا یاری شاری موژدە بێ چۆڵگەردی هاموون هاتەوە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دڵا ئازاری بێ یاری موشەخخەس دەردی کاریتە دڵا! ئازاری بێ یاری موشەخخەس دەردی کاریتە بە حاڵی دڵ دەسا ئەی دیدە بگری، گاهی زاریتە وەسییەتنامەیی دڵ سوویی دڵبەر کێ بەرێ پەنهان بە قوربانی پەڕت بم ئەی کەبووتەر وەختی یاریتە لە هەنگامی تەزەڕڕوعدا بە وازیح دای فەلەک جوابم دەڵێ: ئەییامی شادی چوو زەمانی سووگواریتە لە یادی دڵبەر ئەمشەو دڵ دەمێ ئەی سینە مەسروورە مەدە ڕێگەی غەمی بێگانە، گاهی پەردەداریتە کە زانی بۆ نیشان تیری نیگاهت قەت حەزەر ناکا لە قەلعەی سینەیی تەنگا دڵی سالم حەساریتە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: سەوادی قیرگوون شەبها لە نوسخەی عەنبەرین مووتە سەوادی قیرگوون شەبها لە نوسخەی عەنبەرین مووتە سەراسەر ڕەونەقی دونیا لە عەکسی ئاینەی ڕووتە بە ناحەق کوشتمی موژگانی خوونڕێزت وەلێ زانیم لەگەڵ من ئەم هەموو کەچبازییە تەحریکی ئەبرووتە سیەهڕوو بم وەکوو زوڵفت سەری موو گەر خیلافی بێ: بە حەققی مەسحەفی ڕووی تۆ دزی دڵ خاڵی هیندووتە وەکوو موژگانی تۆ بەرگەشتەیە تالیع بەڕووی مندا پەرێشان زوڵفی موشکینت لەگەڵ ئەحواڵی من جووتە بەهەشتە وەسڵی تۆ بۆ من لەبن خاری موغەیلانا لە وەختی دوورییا گوڵشەن وەکوو سندووقی تابووتە دڵی ساحیر لەبەر زوڵف و زەنەخ ناگاتە ڕوخسارت لە یەک سوو حەلقەیی ئەفعی لە یەک سوو چاهی هاڕووتە جەوازی دا حەکیم بادامی چاو و شەککەری لێوت لە قانوونی ویسالا بۆ دڵی من قووەت و قووتە بەسێ دوون هیممەتە گەر ئارەزووی ئەوڕەنگی شاهی کا هەتا سەرگەشتە سالم ئووفتادەی سایەیی کووتە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: سەوادی پەردەیی زوڵمەت سیاهیی نوسخەیی مووتە سەوادی پەردەیی زوڵمەت، سیاهیی نوسخەیی مووتە شوعاعی ماهی دووهەفتە لە عەکسی پەرتەوی ڕووتە نیگاهت گەر بە ئاهووی چین بدەم نیسبەت، درۆی مەحزە خەتایە گەر بڵێم: موشکی خەتا هەمبۆیی گێسووتە زیادیی غوسسەیە بۆ من تەفەڕڕوج مەوسیمی هیجران فەزای دونیا بەبێ ڕووی تۆ، وەکوو سندووقی تابووتە جیهان تاریکە بێ وەسڵت لە بەرچاوم وەکوو دەیجوور سیاهیی مەردومی دیدەم لە نوقتەی خاڵی هیندووتە لە سیدقی عیشقتا تاقم وەلێ موددێکە بێ وەسڵت دڵی پڕ حەسرەتم دایم لەگەڵ هەمزادی غەم جووتە شکاندت خاتری سالم لەسەر بۆسەی لەبی لەعلت لە سایەی گریەوە ئێستا سروشکی ڕەنگی یاقووتە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: شۆرەزاری خاکی ڕەی ئەمجارە دامەنگیرمە شوورەزاری خاکی ڕەی ئەمجارە دامەنگیرمە ڕوو لە هەر وادیی دەکەم خاری وەکوو زەنجیرمە ئیبتدا بۆ ڕەی کە هاتم فیکری عەقڵیم لێ نەکرد حەبسی تارانم گوناهی کاری بێ تەدبیرمە بۆ فەلەک با چەند سەباحێکیش بنێرم تیری ئاه کاری شێواوم خەتای ناڵینی بێ تەئسیرمە وا لەناو سینەی قەفەسما مورغی دەستئامووزی یار بەم غەمە موستەوجیبم سەیدی حەرەم نەخچیرمە مونحەریف نابم لە ڕێی عیشق ئەر شەوی یەلدا بڕۆم زوڵفی وەک یەلدایی دڵدارم هەتا دەستگیرمە کەی بە سەیحەی من دەگا جەزبەی موریدی خانەقا پیری ئەو شێخێ موسیننە و من جوانێ پیرمە جوابی نامەی دڵبەرم بۆیە دەقیقە و خوونچەکان نووکی خوونئالوودی موژگان خامەیی تەحریرمە سادیقی بۆ ئەهلی ئەییامە سالم... سوودی کرد سەر نەچوو کارم لە سیدقا، نۆبەتی تەزویرمە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: عەینی فەووارەیی خوێن دیدەیی بێ خاوی منە عەینی فەووارەیی خوێن دیدەیی بێ خاوی منە مەنزڵی میحنەتی دنیا دڵی بەدناوی منە بەرقی عیشق ئافەتە بۆ خەرمەنی ئەربابی هونەر هەر تەرەف مەددی نەزەر خەرمەنی سووتاوی منە لە ڕوخت دەرخە چرا، بەڵکە ببینم بەری پێم خاڵی گۆشەی لەبی تۆ، مەردومەکی چاوی منە لە بیابانی غەما بەسکی بە تیغت تیشنەم بەرقی ئاتەشزەنی ئەو لەززەتی بەفراوی منە شادە سالم کە لە نەشئەی بوتی عەییاری وتی: با وجوودی هونەری، فەزڵی سەگی ڕاوی منە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: غەیری سەودا و خەفەت ئەم سەرە سامانی نییە غەیری سەودا و خەفەت ئەم سەرە سامانی نییە غەیری تەسلیم و جەفا ئەم دڵە دەرمانی نییە دڵ لە گێژاوی یەمێکا بە شەنا مەشغووڵە تا وەکوو مەددی بەسەر ساحیل و پایانی نییە مەنزەری عاشقی بێچارە عەجەب باغێکە قەت لە هیچ شاخێ گوڵ و غونچەیێ خەندانی نییە وەه لە پێچ و شکەن و نەفحەیی گێسوویی سیات جەننەتیش بەم سیفەتە سونبول و ڕەیحانی نییە نەوحە وا خوێنی شەپوڵ دا لە تەنوورەی دیدەم نووح بە هیچ مەرتەبە لەم مەرکەزە تۆفانی نییە ئەووەڵ و ئاخری دونیا وەکوو دەندان و لەبت تاجیری ڕوویی جیهان لوئلوء و مەرجانی نییە قەڕنەها شێوەیی نووری ڕوخی گوڵبەرگی تەڕت نوقرەی تاجی شەهان گەوهەری ڕەخشانی نییە پیری جاندادە خەبەر کەن لە جەلالیی یووسف قەت بە ڕەنگێ لە دڵا فیکرەتی کەنعانی نییە سالمی غەمزەدە نازانێ نیسارت چ بکا خۆ لەدەس جەوری غەمت نەقدی دڵ و جانی نییە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: لە تەرەف یارەوە نۆبەی نەزەرە لە تەرەف یارەوە نۆبەی نەزەرە ئەی دڵ ئامادە بە خوێنت هەدەرە گەهی کین زەهرە ئەگەر هەر نیگەهی عوزری مەسمووعە کە لێوی شەکەرە تەشتی پڕ خوێنە بەدایم سینەم تا موژەت بۆ ڕەگی دڵ نیشتەرە وەزنی یەک بۆسە و جورمی سەر و جان لە تەرازوویی ئەوا سەربەسەرە سەری ئەنگوشتی دەبێتە نەیی قەند دەستی هەر کەس لە میانت کەمەرە وەسڵی ئیکسیرە وەلێ زەحمەتە بێ قامەتی سەروە وەلێ بێ سەمەرە بۆ کەسێ سوحبەتی مەعشووقی نەبێ حاسیلی هەر دوو جیهان دەردیسەرە تالیبی وەسڵی کەسێکم بە دوعا وەسڵی فیردەوس و فیراقی سەقەرە وەختی خەندە و نیگەه و عیشوەیی یار سالم ئەر زەبتی نیگەه کا، هونەرە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: لە حەملەی ڕایی هیندی غەم شەهی شادی گورێزانە لە حەملەی ڕایی هیندی غەم، شەهی شادی گورێزانە سەراسەر ئەم ڕەهە ئیقلیمی دڵ پاماڵی فیلانە بە هەوری خەم لە ڕەعدی گریە سا چەخماخە دە ئەی دڵ لەلای دەریادڵان ئەشکم هەموو بارانی نیسانە دەروون سەودایی دڵ دەردێ هەتیوئاسا لەدەست حاجیب بروون سوو مەردومی دیدەم بە حەسرەت ئەشکڕێزانە میان زەنبووری من قەت شەهدی بێ تەڵخی بە کەس نادا بەقەد سافیی عەسەل دایم لەگەڵ ئەم شانە نێشانە ڕەفیقت دڵ قوبووڵ ناکا ڕەقیب لێم لادە توو دینت حەبیبی من لەگەڵ تۆ وەک ئەنیسی کرم و شیلانە دوو سەنگین سەنگی باوەزنن غەم و پیری دوو تا حازر خەریکی کەشمەکەش دڵ دووسەرە لەم وەزنە وەززانە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: لە نووری لامیعی تەشتێکی ڕاگرت و وتی ڕوومە لە نووری لامیعی تەشتێکی ڕاگرت و وتی: ڕوومە بە دۆشا ئەژدەهای پڕنێشی ڕاکێشا، وتی: موومە تکام کرد: قەتڵی من ناحەق نییە واجیب وتی: فەڕزە وتم: بۆ ئاگرت بەردایە عومری من؟ وتی: خوومە وتم: تەنها منم پابەندی عیشقی تۆ، وتی: گوم بە! هەزارێکی وەکوو تۆ کوشتەیی شەمشێری ئەبروومە وتم: گەردەنکەچی عیشقت منم تەنها؟ وتی: شێتی؟ سەدی وەک تۆ لە هەر سوو بەستەیی زەنجیری گێسوومە وتم: با بەس لە خوانی وەسڵی تۆ نەومیدی جاوید بم وتی: مردووت مرێ! عاشق هەمیشە زار و مەحروومە وتم: زەخمی دڵم کاریگەرە توند بوو، وتی: لاچۆ بە من چی؟ تیرەبارانی نیگاهی چاوی جادوومە وتم: زارم لە غەم، ڕوانیی، وتی: قانوون مەشێوێنە وەفا بۆ دڵبەران هەی بێخەبەر یەکبارە مەعدوومە وتم: سالم دزە، دەستی بوڵەند کرد ئاینەی ڕاگرت وتی: کێشکچیی ئەم باغە بەدایم خاڵی هیندوومە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: لە وادیی فیرقەتا ڕۆژم وەکوو زوڵفت شەوی تارە لە وادیی فیرقەتا ڕۆژم وەکوو زوڵفت شەوی تارە بە یادی چاوی بیمارت دڵم دایم بریندارە مەگەر باعیس بە هیجرانە وە یا لێڵاوە بیناییم؟ کەوا ڕۆژی ڕووناک ئەمڕۆ لە بەرچاوم شەوی تارە لە فیرقەت نەوگوڵی باغ و بەهاری عاریزی یارم بە ئەشکی ئاڵی گوڵگوونم سەراپام ڕەنگی گوڵنارە کە یادی پیرەهەن ئاڵی دەکەم دڵ وا بەتاو دەکوڵێ سروشکی جۆششی گریانی چاوم ڕەنگی گوڵنارە ئەگەر ئاهم گەلووگیر بێ لەدەورم شین ئەکەن یاران هەموو شەو دەفعەیێ ئەم عیللەتە قانوونی بیمارە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: لە ڕەمزی سیڕڕی عیشقا ئەهلی دڵ بێدار و باهۆشە لە ڕەمزی سیڕڕی عیشقا ئەهلی دڵ بێدار و باهۆشە دڵی بێدڵ لە خوابی غەفڵەتا هەمزادی خەرگۆشە موریدی تازە عاشق ئیبتیدا ساڕەنگ ئاوازن خیلافی پیری دەریادڵ کە وەک سیمورغ خامۆشە لە نارا تا بە کەی ناگاتە حاڵی پوختەگی خامت لە کوورەی عیشقتا دایم دڵم وەک دیگ پڕجۆشە پەرێشان موویی موشکینت موسەلسەل هاتە بەر ئەبرۆ بە قەسدی قەلبی دڵ، چاوت وەکوو تورکی زرەهپۆشە لە وەسڵا بۆسە شیرینە، لە هیجرا تەڵخە ئەحواڵم لە چاوی عیشقی یارا قیسمەتم هەم زەهرە، هەم نۆشە هەتا دەمرم بە دووری تەرکی میهری ئاشنا ناکەم دڵم تا سوبحدەم هەر شەو لەگەڵ یادت هەماغۆشە کە چوو بێدەوڵەتی، وەختی فەرەح، یادی فەقر ناکەم لە وەسڵا میحنەتی هیجرت لە خاترما فەرامۆشە موشەخخەس توڕڕەیی جانانە فەرعی ماری زەححاکە بە قەسدی مەغزی من سالم سەری دایم لەسەر دۆشە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: وجوودم ڕاستە خۆی سووتا وەلێ ئەکسەر خەتای یارە وجوودم ڕاستە خۆی سووتا وەلێ ئەکسەر خەتای یارە لە ئەسڵا قەلبی من گۆگردە شوعلەی ڕوویی ئەو نارە بە مەجنوونی لە سیدقا گەر منیش لەیلاپەرستی کەم سەگی دەرگاهی یارە موونیسم گەر نەنگە وەر عارە حیسابی من لەگەڵ تالیع نەما گەر سەعدە وەر شوومە لە هەر لا ڕوویی دڵدارە لەوێدا بەختی من یارە لە غەم ئیتر بە سەختی حەببەێی تەعدا قوبووڵ ناکەم نظام الملکی ئیقلیمی دڵم موژگانی دڵدارە حەلاوەتبەخشە ئەر بەختم خیرەد تەحسینی من ناکا زوبانێ وەسفی لێوی تۆ بکا ئەڵبەت شەکەربارە خوەشا ئەشکێ بەیادی لەعلی تۆ بڕژێتە سەحرایێ هەموو سەنگێکی یاقووتە هەموو خاکی نەمەکزارە جەماڵ ئابادە جێگەی دڵبەر و زادەی جگەر لادە فسوونی ئەو فەریبی ساحیری مەککارە بازاڕە ڕەوانم تازە بوو سالم عفاک الله لەگەڵ فیکرت سەراسەر شیعری شیرینت بە لەززەت وەک قسەی یارە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: چونکە ئیقلیمی فیراق ئاب و هەوایێکی نییە چونکە ئیقلیمی فیراق ئاب و هەوایێکی نییە باغی پەژموردەیی دڵ نەشئونومایێکی نییە ڕووم لە میحرابی برۆ سەعبە لە هیجرا کەچ بێ پادشەه وەک دڵی من قیبلەنومایێکی نییە زەنگی میرئاتی دڵم شاهیدە ئەییامی فیراق ئاینەش بێ ڕوخی جانانە سەفایێکی نییە نوتقی پەروانە دەبەستێ بەیەقین شەوکەتی شەمع پڕ دڵی دەردە دەسووتێت و سەدایێکی نییە چونکە بۆ نووری وەفا تالیبە پەروانەیی عیشق غەیری شەمعی دڵی من مەیلی چرایێکی نییە سوبحی وەسڵت کەیە تا کولبەیی من ڕۆشن کا خۆ چرای عومری عەدوو بادی فەنایێکی نییە زاڵی دنیا کە بە بێ عیددە بەسێ شەوهەری دی لادە لەم فاحیشە ئەی دڵ کە حەیایێکی نییە لەززەتی وەسڵە بکا چارە وەیا شەربەتی مەرگ بێ یەکێ لەم دووە دەردم چ دەوایێکی نییە فیکری دەرکردنی بێ حاجیب ئەگەر زوڵمە بەسێ سالمی غەمزەدە جوز ئەو دەرە جایێکی نییە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: چونکە ئەو گۆیی زەنەخدانی هەیە چونکە ئەو گۆیی زەنەخدانی هەیە قامەتم شێوەیی چەوگانی هەیە دڵ لە زوڵفایە بە ئوممێدی لەبی هەوەسی چەشمەیی حەیوانی هەیە تەڕ بکا حەڵقی منی تەشنە بە تیغ ڕاستە یار ئەر سەری ئیحسانی هەیە باغ و مەعدەنمە لەب و پوستانی لەعلی ڕوممانی و ڕوممانی هەیە وا لە دڵیا سەنەمم مەیلی ڕەقیب حەیفە وەسواسەیی شەیتانی هەیە بە زوبان سەعبە بڵێ دەردی دڵی هەر کەسێ دیدەیی گریانی هەیە لە عورووجایە گڕی ناری دڵم تا قەبات جونبوشی دامانی هەیە وا کە لەب بۆ سوخەن ئەی بەحری خیرەد دا بڵێن: لەعلی دوڕئەفشانی هەیە وەکوو فیرعەونە حەبیبم بە ستەم تا ڕەقیبی وەکوو هامانی هەیە ڕەشکی چیهرە و لەبی تۆیانە مودام تا فەلەک شەمس و زەمین کانی هەیە ئەو کەسەی دەردی بە دڵدا لە موژە هەر لە شەهدی لەبی دەرمانی هەیە شێرمەردانە عەلی، بێ بە سەگی، هەر کەسێ هیممەتی مەروانی هەیە لێ دە وەک موڕڕە بە ئەنگوشتی غەزەب هەر کەسێ کینەیی عوسمانی هەیە نیگەهێ نەی شەهی مەردانی جیهان سالمی غەمزەدە دیوانی هەیە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: چەشمەیی نەهری ڕەوان دیدەیی گریانی منە چەشمەیی نەهری ڕەوان دیدەیی گریانی منە موژە، تا مەددی بەسەر، نیلووفەرستانی منە بۆ بترسم لە شەبیخوونی عەدوو گاهی کەمین کە هەناسەی سەحەری خەنجەری بوڕڕانی منە مەرگ و سیححەت لە بەدەنما بە جەدەل دێن و دەچن وا لە ئازاری فیراقا شەوی بوحرانی منە تا موعەللیممە لە عیشقا دڵی با هۆش و خیرەد داوی زوڵفی سیەهت دەرسی دەبوستانی منە هەر تەرەف تیری نیگاهت لە دڵم بەسکی چەقی تا بە پەهلوو هەمەجا سینە نەیستانی منە غەم دەڵێی قەرزی بە من داوە سەری وەعدەیەتی ڕوو لە هەر گۆشە دەکەم دەستوگەریبانی منە جێی تەماشامە لە تیری نیگەهت سینەیی ڕێش زەخمی ئالوودە بە خوێنم گوڵی خەندانی منە عادەتم کردووە ئەزبەسکی بە چۆڵیی و کەنار جوغدی وێرانە لە هەر گۆشە سەناخوانی منە وا دەزانم کە لە فیردەوسی جەماڵا بە فەریب دانەیی خاڵی لەبت باعیسی عیسیانی منە لە زەمین تا بە فەلەک نیسبەتی بەد دوورە لە تۆ شاهیدی عیسمەتی تۆ پاکییی دامانی منە چ بڵێم حاڵەتی دڵ چۆنە لە هیجرا سالم سەحنی گوڵزاری سەنەندوج وەکوو زیندانی منە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ڕووی لەناو توڕڕە چرایە و لە شەبایە ڕووی لەناو توڕڕە، چرایە و لە شەبایە نەیشەکەرقامەتە قەندی لە لەبایە کەمە بۆ وەسفت ئەگەر بێم و بڵێم: حۆری جەننەت لە لیباسی قەسەبایە ڕووبەڕووی غەمزەیی تۆ مەنسووخن سیحرەهایێ کە لە دیدەی عەرەبایە قرمزیپۆشە بە خوێن موژگانت بۆ دڵی من لە لیباسی غەزەبایە بەسکی دڵگەرمە شەهیدی غەمی عیشقت تا حەشر سەنگی مەزاری لە تەبایە ئاسمان زیددە لەگەڵ مەردومی ڕاست ئاسیابێکە کە چەرخی بە چەپایە سەبەبە بۆسە بدەی مەیلی دڵت مەیی دەوڵەت لە پیاڵەی سەبەبایە مانیعی ڕێی مەگەسن بۆ پەرواز خارەهایێ کە لە ڕێگەی ڕوتەبایە ئەووەڵ و عاقیبەتی سالمە عیشق ئاخری عومری لە ئەووەڵ تەڵەبایە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: کاری ئاشوفتەم درێغا ڕەنگی سامانی نییە کاری ئاشوفتەم درێغا ڕەنگی سامانی نییە بەختی خوفتم تا قیامەت فیکری هەڵسانی نییە سوودی کوا فیکری فەلاتوون بۆ عیلاجم بعد از این دەردی من دەردێکە -ئەسڵەن- قەت چ دەرمانی نییە غەرقی فیکرێکم بە مەللاحی خیرەد نایێمە دەر هەر تەرەف تێ دەفکرم: ئەم بەحرە پایانی نییە وا لە قەبزەی ئیختیاری کافرێکا کاری من مروەت و ئینساف و بەخت و دین و ئیمانی نییە فیکری قەبزیی ڕووی ڕەقیبم حەوسەلەم وا تەنگ دەکا ڕووبەڕووی تۆ غونچەیی دڵ مەیلی خەندانی نییە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: کەس نەڵێ پێم ئەی فڵانی هەجوی سەنگ هەڵکێش مەکە سەبارەت: هەجوی وەستائەحمەدی سەنگشکێن کەس نەڵێ پێم: ئەی فڵانی! هەجوی سەنگ هەڵکێش مەکە ئاشپەزی هەجوم، بەوەڵڵاه دەیجنم وەک کوولەکە! دوور لە دینم، میسلی نەمروود بۆ منارەی هەجویات خاک و زێت پێ قەد دەکەم، ئەی سەنگشکێن، وەک چۆلەکە نەوعی کوردیی هەجویاتێ توربەڕێژی یادگار خاکی هەجوی تێ دەکەم دەیئاخنم وەک توورەکە سا کە دڵ دێنێ دەبێ عەرز کەم لە عەرسەی مەحفەلا هەڵسە بێن یاران لەدەورم ڕۆبنیشن کۆمەکە با بە شەرتێ مەنعی کەن، گەر حەملەزەن بێ بەزمی جەنگ کەڵبەتیژی پەتپسێنە، سەنگکرۆژەی کۆپەکە گەر بە قار و قین و جەنگ هات پێی بڵێن: خۆی لابدا وەرنە شڵپەژنی شەقم ئاوازی هەر وەک فیشەکە پشتی پێم سمتی لە یاریدا وەها خاراندووە گەر بە کیفی خەنجەری کەی جووتێ پێستی هۆشەکە شین کەوایە، شڕ عەبایە، فووتە خەنجەر، بۆزە ڕیش ئیسمی سەنگ هەڵکێشە، توند و تیژە، وەک شوانی لەکە مێخ بەدەستە، مێخ بە پشتە، مێخ ڕفێنە، مێخ دەرێن مێخ بە پێشە، مێخ بە پاشە، مێخ شکێنە، توولەکە کلکی جوانووی ڕووتە وەک سنگ، سنگی خۆش میسلی مەکەک سنگ بە سنگ کەن ئاڵوگۆڕ کەن، چونکە هەر دوو وەک یەکە بەزمی ساردی ئاوی ڕێ مێخی بە بن مێخیا کوتین گەر جەوەندەی پیا بکەی ساردی دەکا وەک تەرزەکە مستێ ئاڵەت بێنم و بیڕێژمە بن دووی جوانوەکەی گەر جەوەندەی پیا بکەی ساردی دەکا وەک تەرزەکە هێندە حەیوانە ئەگەر دوو ڕۆژ لە سەحرا پووش بخوا بعد از آن ئادەم نییە یا سابرێنە یا شەکە! چونکە بابی قاترانە، کەر دەبێ قەدری ببێ با بچم دادروم هەوسار و پاڵوو و کووژەکە گەر کەسێ بێ بیکڕێ وەسیەت دەکەم ئەم ئیشەکە وەستەکە سستەکە لە ڕێ تێی هەڵدە باری لێ مەکە ئەلقابی سەنگ، ئیسمی ئەحمەد، کونیەتی هەڵکەندنە وەک عەرەب سێ ناوە خۆ ئەم شێتە قەددەم خوشکەکە گەر لە بێشە عاقڵی کرد گوێی حەماقەت تاق و جووت هەر کەسێ نەزدیکە لێی هەڵدایە، یاڵدا فیکە کە سەنگشکێن عەفوت دەکەم لاکین بە شەرتێ بعد از ابن ئەحمەقانە قەت بە هیچ نەوع مەدح و زەممی کەس مەکە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: هەر تەرەف شەمعی ڕوخی جانانەیە هەر تەرەف شەمعی ڕوخی جانانەیە گەردی ئەو دڵ دایما پەروانەیە دەس لە تۆ هەڵناگرم تا نەمکوژن حەرفی ناسیح سەربەسەر ئەفسانەیە موو بە موو ئەسبابە بۆ من قەیدی تۆ سیلسیلە بۆ گەردنی دێوانەیە سەیدی سەیدم گەرچی سەییادم مودام ئاهویی نەخچیری تۆ شێرانەیە بەس موسیبەت وا لەڕێی مورغی دڵا تا لەناو موو خاڵی ڕووی تۆ دانەیە هەر بە یادی بۆسە مەستم گاهی قورب کۆیی ئەو بۆ من دەڵێی مەیخانەیە مەشقی غیرەت مووجیبی جەوهەر نییە شوغڵی ژن لەم عەهدەدا مەردانەیە خاکی کۆی تۆ تا مەقامی سالمە فی الحقیقه مەنزڵی شاهانەیە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: یار ئەگەر ئەمری بە مردن بێ نەمردن موشکیلە یار ئەگەر ئەمری بە مردن بێ، نەمردن موشکیلە بێنە بۆ هەرچی بڵێ، بۆ من نەبردن موشکیلە ڕوویی دڵ تا سوویی قیبلەی ئەبرۆیی جانانە بێ ڕووبەڕووی میحرابی مەسجید سوجدەبردن موشکیلە نەقشی تۆفان دێتە بەر چاوم لە نەوحەی ڕۆژ و شەو سەددی تەندوورەی تەنووری دیدە بۆ من موشکیلە تیری دڵدۆزی موژەت سەف سەف هەتا جونبوش بکەن زەخمی پەیکانها لە دڵ یەک یەک ژماردن موشکیلە بارە سایەی سونبولی گێسوو لەسەر غونچەی لەبت بۆ منی پڕبارلەب ئەو لێوە گەزتن موشکیلە بۆ کەسێ وەک من لە هیجرا مەیلی تەنهایی بکا ڕۆژ لەگەڵ تەنهایی ئەحمەق ڕابواردن موشکیلە وادییی هیجرت بە پێی من زەحمەتە پایانی بێ کەندنی خەندەق بە زەربی نووکی سووزن موشکیلە زاڵی دەهری دوون لەگەڵ هیچ شەوهەرێ ناباتە سەر دۆستیی سالم لەگەڵ پڕئاشنا ژن موشکیلە ++++++++++++++++++++++