شاعیر: سالم کتێب: دیوانی سالم سەرناو: ئەبداڵی ئەبەد هەر منم ئەی چەرخی جەفاکێش ئەبداڵی ئەبەد هەر منم ئەی چەرخی جەفاکێش تا دەربەدەر و شەهر بە شەهرم وەکوو دەروێش یەک بێشە لە سەحرایی دەروون سەبزە لە سینەم از بس که ڕوا تیری نیگاهت لە دڵی ڕێش تا یاری منی یاری دڵم هەر غەمی تۆیە بێگانە بووم یەکسەرە بۆ تۆ لە کەس و خوێش جوز بووسەیی ئەییامی ڕەزامەندیی دڵدار نەمدی لە جیهانا بە ئەبەد نۆشێ بەبێ نێش وا دێتەوە سوێ زەخمی دەروون گاهی خەیاڵت شەو خاوی نییە سالمی بێچارە لەبەر ئێش ++++++++++++++++++++++