شاعیر: سالم کتێب: دیوانی سالم سەرناو: نیگەه کەی گەر بە چاوی فیتنەئەنگێز نیگەه کەی گەر بە چاوی فیتنەئەنگێز دەکەن تائیب لە وەرعا تەرکی پەرهێز ئەگەر شەه بم دەبەخشم گاهی خەندەت بە هیندووی خاڵی تۆ شیراز و تەبرێز شەوی ماوە کە بێدارم لە شۆرت لە عەهدی گوڵ وەکوو مورغی سەحەرخێز درێغی بوو لە شیرین، کۆهکەن، جان دەبوو بیکاتە پایەندازی شەبدێز فەلەک نەیخستە مەحشەر خوونی فەرهاد بە شێرۆ حەققی شیرین سەند لە پەروێز فەرەح دێنێتە خاتر گەر سەنەندەج لە دڵمایە خەفەت وەک کێوی ئارێز بە زاری موددەتێکە وا لە بەندا دڵی سالم لەناو زوڵفی دڵاوێز ++++++++++++++++++++++