شاعیر: سالم کتێب: دیوانی سالم سەرناو: وەکوو نەی تا لەبم نەگرێ لەبی یار وەکوو نەی تا لەبم نەگرێ لەبی یار نەیاسا دێتە گوێم ناڵەی دڵی زار دڵی بیماری بێدارم لە زوڵفا دەناڵێنێ لەبەر توولی شەوی تار سەری زوڵفت لەخەودا دێتە سەر ڕوو دەکا خەو خۆش لەبەر چاوم سیەهمار وەها پایەی بینای هەستیم لەبن هات قوبووڵ ناکا ئەبەد تەعمیری میعمار ئەگەر ئیفشا بێ نەفحەی چینی زوڵفت خەجاڵەت دەیگرێ ئاهوویی تاتار وەکوو لەعلی لەبت دێ ئەشکی ئاڵم لە هیجرا گەر ببینم ڕەنگی گوڵنار لە گەردنمایە تا زەنجیری گێسوو وەکوو من کەس نەبێ سالم گرفتار ++++++++++++++++++++++