شاعیر: سالم کتێب: دیوانی سالم سەرناو: لە زیکری ئالەتی یاری قەلەندەر سەبارەت: دەربارەی دەروێش ئاغا لە زیکری ئالەتی یاری قەلەندەر لە ئەفکارم دەکەم فکرێکی بەرتەر دەکا گورزی گرانوەزنی لە ڕەوتا زەمین جێ جێ لە بەردەمیا موجەددەر لەناو دەریایی توممانا، عەموودی نەهەنگ ئاسا لە هەنگاوی شەناوەر بەبێ دەرپێ ئەگەر بێ سوویی سەحرا لە شەش فەرسەخ دەبینن میلی ئەحمەر لە پێی دار قابغی، نەوسی بە مەششاک لەبن خایەی دەنووسێ عَبدُهُ کەر! لە ڕووی ئەودا منارەی شاری هەولێر بەقەد بەردووخە جورمی بەڵکە کەمتەر دەبێتە نەردەبانی جەمعی یەئجووج هەڵینێ گەر بە دیواری سکەندەر چ نەڕنایش ژنێ بێ مەیلی گوم کا نوقم نابێ لەناو دەریایی شوشتەر کە زوڕنا سەرقەفی ڕەق بوو لە کارا دەدا ماکەر لە بەریا هەوڵی دوختەر دەبێتە قەیسەریی پەس، بەر بە ئەشکەوت ئەگەر ئاغا بکا کاری پەس و بەر دەلەرزن پیرەژن وەک بی لە حەممام بکێشێ گەر لە نەقشی ئەو موسەووەر وتم: ئاغا دەدەی تەسکینی فاتان؟ وتی: مێشوولە کەی دەگرێ بەری کەر؟ ++++++++++++++++++++++