شاعیر: سالم کتێب: دیوانی سالم سەرناو: بە ڕووی ڕۆژا نوواندی لەیلی دەیجوور بە ڕووی ڕۆژا نوواندی، لەیلی دەیجوور لە توڕڕە و ڕوو، بە مەجنوون، لەیلی مەستوور کەمەر هەردەم بە دوشنامم دەبەستێ هووەیدایە نیشانەی نەحل و زەنبوور دەزانم چۆنە تا دڵ سەیدی عیشقە لەژێر چنگاڵی بازا حاڵی عوسفوور لە وەسڵا هەر کە یارم دی، شەوی تار بەڵەد بووم داستانی مووسیی و توور تەحەڕڕوکبەخشە بۆ شەریانی عیننین بلوورین ساقی وەک ماهیی سەقەنقوور لە چاو بەختی سیاه و ڕۆزگارم ڕوخی زەنگی دەبێتە عەینی کافوور بە دوشمن بۆ نیشان دەم سوورەتی یار بە هەدیە کێ دەبا ئایینە بۆ کوور؟ بە دەردی شانە چێ سینەی لە چاکا لە زوڵفا گەر دڵم مەششاتە کا دوور بە زۆر ئەی چەرخ ئەگەر بەهرامی گوورم دەکەی قەبری منیش بازیگەهی گوور لە سیدقا وەسڵە بۆ سالم فیراقت بە دڵ نەزدیکە دایم، گەر بە تەن دوور ++++++++++++++++++++++