شاعیر: سالم کتێب: دیوانی سالم سەرناو: بە دڵ وەختی نیگەه موژگانی دڵبەر بە دڵ وەختی نیگەه موژگانی دڵبەر دەکا کاری سەنانی تووسی نەوزەر سەوادی چینی زوڵفت وەک شەوی تار بەیازی عاریزت وەک ماهی ئەنوەر هەتا تۆ دەرنەخەی وەختی سەحەر، ڕوو تولووع ناکا لە مەشریق شەمسی خاوەر بە ڕەنگی دڵبەرم تەحقیقە ئیتر عەقیمە مادەری دونیا لە دوختەر موژەت بۆ دڵ دەپڕژێ گاهی ئیما وەکوو پەروازی شاهین بۆ کەبووتەر فەریبی قەرزی بووسەم دەی لە دونیا یەخەت دەگرم لەبەر دیوانی مەحشەر لە موژگان و برۆ کێشاویە چاوت بەرابەر بۆ دڵم شمشێر و خەنجەر مەکە تەقریری عیلم و فەزلی سالم بە ئاوی عیشقی تۆ شوشتوویە دەفتەر ++++++++++++++++++++++