شاعیر: سالم کتێب: دیوانی سالم سەرناو: مەشقی مەردی بە کەرەم کەسبی سەڵاحەت بە سوجوود سەبارەت: تێهەڵکێشی غەزەلێکی سەعدی مەشقی مەردی بە کەرەم، کەسبی سەڵاحەت بە سوجوود هر که این هر دو ندارد عدمش به که وجود عەبەسە نازشی مونعیم بە زەڕ و موڵک و مەتاع که محال است در این مرحله امکان خلود ئەمە هەر پەرتەوی ئەو ڕۆژەیە ئەییامی قەدیم که همی تافت بر ئارامگه عاد و ثمود ڕاستە پاماڵی غەمی، ئەی دڵی ئاشوفتە، وەلێ صبر کن کاین دو سه روزی به سر ئاید معدود سەروکاری منی بێکەس بە کەسێکە هەمە جا که کریم است و رحیم است و غفور است و ودود لازیمەی دینە لەسەر ئەهلی خیرەد، عیززەتی خاک که عیون است و جفون است و خدود است و قدود ئینس و جین موعتەریفی قودرەتی حەققن، بە یەقین همه در ذکر و مناجات و قیامند و قعود نائومێد نابێ ببن لەم ڕەهە، بێگانە و خوێش هیچ خواهنده از این در نرود بی مقصود زاکیری لەفزی شەهادەت بە، دڵا، حاڵەتی نەزع گرت ایمان درست است به روز موعود ئەو وجوودەی نییە دونیا غەرەزم بێ لە چ کەس ای برادر که نه محسود بماند نه حسود سەعدە ئەم پەندە، وەلێ سەعبە لەدەست سالم بێ نتواند که به جای ئاورد الا مسعود ++++++++++++++++++++++