شاعیر: سالم کتێب: دیوانی سالم سەرناو: وەک دوڕڕ و عەقیق نەقشە دەندان و لەبی ئاڵت وەک دوڕڕ و عەقیق نەقشە دەندان و لەبی ئاڵت میسلی بەڕەزا پەخشە ئەگریجە لەسەر خاڵت نارنجی زولەیخایە گۆی چاهی زەنەخدانت تەوقی ملی شیرینە پاوانە و خڕخاڵت پەنجەت لە حەنا مەگرە سوورێکی تەڵخڕەنگە خوێنی دڵی من ئاڵە بۆ پەنجەیی شمشاڵت بەخبەخ لە قەدی سەروت، چەند دڵبەر و مەوزوونە سەیری کە چ شیرینە فێس و گوڵی دەسماڵت گەر بێت و نیقاب لادەی فی الجمله دەبن دەردەم مەحزوونی سیەه چەشمان مەجزووبی دیدەی کاڵت بێ ڕەحم و جەفاکاری بۆ کۆهکەنی غەمگین شیرینی زەمان ئامان! ڕەحمێ بە پەشێو حاڵت ++++++++++++++++++++++