شاعیر: سالم کتێب: دیوانی سالم سەرناو: یار ئەگەر ئەمری بە مردن بێ نەمردن موشکیلە یار ئەگەر ئەمری بە مردن بێ، نەمردن موشکیلە بێنە بۆ هەرچی بڵێ، بۆ من نەبردن موشکیلە ڕوویی دڵ تا سوویی قیبلەی ئەبرۆیی جانانە بێ ڕووبەڕووی میحرابی مەسجید سوجدەبردن موشکیلە نەقشی تۆفان دێتە بەر چاوم لە نەوحەی ڕۆژ و شەو سەددی تەندوورەی تەنووری دیدە بۆ من موشکیلە تیری دڵدۆزی موژەت سەف سەف هەتا جونبوش بکەن زەخمی پەیکانها لە دڵ یەک یەک ژماردن موشکیلە بارە سایەی سونبولی گێسوو لەسەر غونچەی لەبت بۆ منی پڕبارلەب ئەو لێوە گەزتن موشکیلە بۆ کەسێ وەک من لە هیجرا مەیلی تەنهایی بکا ڕۆژ لەگەڵ تەنهایی ئەحمەق ڕابواردن موشکیلە وادییی هیجرت بە پێی من زەحمەتە پایانی بێ کەندنی خەندەق بە زەربی نووکی سووزن موشکیلە زاڵی دەهری دوون لەگەڵ هیچ شەوهەرێ ناباتە سەر دۆستیی سالم لەگەڵ پڕئاشنا ژن موشکیلە ++++++++++++++++++++++