شاعیر: سالم کتێب: دیوانی سالم سەرناو: کاری ئاشوفتەم درێغا ڕەنگی سامانی نییە کاری ئاشوفتەم درێغا ڕەنگی سامانی نییە بەختی خوفتم تا قیامەت فیکری هەڵسانی نییە سوودی کوا فیکری فەلاتوون بۆ عیلاجم بعد از این دەردی من دەردێکە -ئەسڵەن- قەت چ دەرمانی نییە غەرقی فیکرێکم بە مەللاحی خیرەد نایێمە دەر هەر تەرەف تێ دەفکرم: ئەم بەحرە پایانی نییە وا لە قەبزەی ئیختیاری کافرێکا کاری من مروەت و ئینساف و بەخت و دین و ئیمانی نییە فیکری قەبزیی ڕووی ڕەقیبم حەوسەلەم وا تەنگ دەکا ڕووبەڕووی تۆ غونچەیی دڵ مەیلی خەندانی نییە ++++++++++++++++++++++