شاعیر: سالم کتێب: دیوانی سالم سەرناو: وجوودم ڕاستە خۆی سووتا وەلێ ئەکسەر خەتای یارە وجوودم ڕاستە خۆی سووتا وەلێ ئەکسەر خەتای یارە لە ئەسڵا قەلبی من گۆگردە شوعلەی ڕوویی ئەو نارە بە مەجنوونی لە سیدقا گەر منیش لەیلاپەرستی کەم سەگی دەرگاهی یارە موونیسم گەر نەنگە وەر عارە حیسابی من لەگەڵ تالیع نەما گەر سەعدە وەر شوومە لە هەر لا ڕوویی دڵدارە لەوێدا بەختی من یارە لە غەم ئیتر بە سەختی حەببەێی تەعدا قوبووڵ ناکەم نظام الملکی ئیقلیمی دڵم موژگانی دڵدارە حەلاوەتبەخشە ئەر بەختم خیرەد تەحسینی من ناکا زوبانێ وەسفی لێوی تۆ بکا ئەڵبەت شەکەربارە خوەشا ئەشکێ بەیادی لەعلی تۆ بڕژێتە سەحرایێ هەموو سەنگێکی یاقووتە هەموو خاکی نەمەکزارە جەماڵ ئابادە جێگەی دڵبەر و زادەی جگەر لادە فسوونی ئەو فەریبی ساحیری مەککارە بازاڕە ڕەوانم تازە بوو سالم عفاک الله لەگەڵ فیکرت سەراسەر شیعری شیرینت بە لەززەت وەک قسەی یارە ++++++++++++++++++++++