شاعیر: سالم کتێب: دیوانی سالم سەرناو: شۆرەزاری خاکی ڕەی ئەمجارە دامەنگیرمە شوورەزاری خاکی ڕەی ئەمجارە دامەنگیرمە ڕوو لە هەر وادیی دەکەم خاری وەکوو زەنجیرمە ئیبتدا بۆ ڕەی کە هاتم فیکری عەقڵیم لێ نەکرد حەبسی تارانم گوناهی کاری بێ تەدبیرمە بۆ فەلەک با چەند سەباحێکیش بنێرم تیری ئاه کاری شێواوم خەتای ناڵینی بێ تەئسیرمە وا لەناو سینەی قەفەسما مورغی دەستئامووزی یار بەم غەمە موستەوجیبم سەیدی حەرەم نەخچیرمە مونحەریف نابم لە ڕێی عیشق ئەر شەوی یەلدا بڕۆم زوڵفی وەک یەلدایی دڵدارم هەتا دەستگیرمە کەی بە سەیحەی من دەگا جەزبەی موریدی خانەقا پیری ئەو شێخێ موسیننە و من جوانێ پیرمە جوابی نامەی دڵبەرم بۆیە دەقیقە و خوونچەکان نووکی خوونئالوودی موژگان خامەیی تەحریرمە سادیقی بۆ ئەهلی ئەییامە سالم... سوودی کرد سەر نەچوو کارم لە سیدقا، نۆبەتی تەزویرمە ++++++++++++++++++++++