شاعیر: سالم کتێب: دیوانی سالم سەرناو: حورمەتی دڵ واجیبە چونکە مەکانی دڵبەرە حورمەتی دڵ واجیبە چونکە مەکانی دڵبەرە مەیشکێنن، ناوی پڕ ئیکسیری کەعبەی ئەکبەرە شیفتەی گێسووی ئەیازێکم لە غەم مەحموودسان لەشکری غەمزەی، لە غەزنەی خاترا غارەتگەرە شیعە و سوننی لەلای من هەر یەکێکن، چونکە یار نەسلی ئەولادی حوسەین و ئەسڵی فەرعی عوممەرە بۆ موحەممەد نەعتخوانم، چاکیری حەمزە و عەلی خاکی پێی سەلمانی پاکیش بۆ سەری من ئەفسەرە سا گوزارێ کە بەسەرما بێ لە ڕێی ئەهلی عەبا گەردی پیرۆزی ڕەهت بۆ تاجی فەقرم ئەفسەرە ++++++++++++++++++++++