شاعیر: سالم کتێب: دیوانی سالم سەرناو: بەس نییە پەروانە وەک عاشق ئەبەد ناخولێتەوە بەس نییە پەروانە وەک عاشق ئەبەد ناخولێتەوە نیمەچەرخێکە دەسووتێ و حاڵەتی دەبڕێتەوە گەر لە حەوزی کەوسەرا ئاوی حەیات بۆم دەس بدا ژەهرەمارێکە بەبێ تۆ قەت بە من ناخورێتەوە سەربەسەر عومرم تەلەف بوو حەسرەتا بێ عیشقی یار چوو لەدەست یاران بە غەفڵەت ئێستە بۆم نایێتەوە وەک یەهوود دنیا گرێی وا دا لە ڕشتەی تالیعم حەزرەتی ئیدریس بە ناخون سەعی کا ناکرێتەوە ڕۆژی ئەووەڵ سەبتی دڵ بوو حەرفی عیشقت بعد از این قەت بە سەیلابی حەوادیس لێی مەحوو نابێتەوە تا ڕەقیب بێت و بچێ لەم ڕێیە تا دونیا هەیە دەرکی غەم بۆ سالمی بێچارە داناخرێتەوە ++++++++++++++++++++++