شاعیر: سالم کتێب: دیوانی سالم سەرناو: ڕۆژی دڵ هەر شەوی تارە چ لەوێ بم چ لەمێ ڕۆژی دڵ هەر شەوی تارە چ لەوێ بم چ لەمێ مەنزڵی گێسوویی تارە چ لەوێ بم چ لەمێ گۆشەگیرم لە فیراق و لە ویسال دەمخەیە لا جایی من هەر لە کەنارە چ لەوێ بم چ لەمێ گاهی بوعدت دەڕژێ لوئلوئی ئەشکم وەکوو قورب دیدە مەشغووڵی نیسارە چ لەوێ بم چ لەمێ جەوری وەسڵت شەرەر و حاڵی فیراقت سەقەرە مەنزڵم هەر دوو لە نارە چ لەوێ بم چ لەمێ بەری دا تووڕڕە دڵ و لەشکری غەم دەورەیی دا گەردی ئەو جوملە خەسارە چ لەوێ بم چ لەمێ تا خەیاڵ قووەتی بێ قوربە بە سالم فیرقەت ڕوویی جانانە دیارە چ لەوێ بم چ لەمێ ++++++++++++++++++++++