شاعیر: سالم کتێب: دیوانی سالم سەرناو: بەندی کردم بە جەفا لامەزەبێ پڕستەمێ بەندی کردم بە جەفا لامەزەبێ پڕستەمێ نەمەکی ڕیتە برینم نەمەکین لەب سەنەمێ جیلوە تاووس و نیگەه ئاهوو و دوڕڕاج خەرام تووتی ئاواز و هوماسایە و فەڕڕوخ قەدەمێ نەقش چین، بوویی خەتا، خوویی فەڕەنگ، موویی حەبەش هیندوویی خاڵ و عەرەب دیدە، نەزاکەت عەجەمێ یەک نیگەه ڕەونەقی باخی ئیرەمی خستە دڵم دڵبەرێ لالەڕوخێ گوڵبەدەنێ غونچەدەمێ گەنجی کونجی لەبی ڕاگرت و وتی: بگرە بڕۆ فازیلی فەزل وەلی مونعیم حاتەم کەرەمێ وەه لەپاش ڕەنجی چ گەنجێ بوو لە کونجی دەست کەوت چ کەریمێکە کە دەروێشی غەنی کرد بە دەمێ تا زوبان قوفڵە لە کونجی لەبی گەنجا سالم گەنجی شاهی نییەتی قوربێ بەقەدری درەمێ ++++++++++++++++++++++