شاعیر: سالم کتێب: دیوانی سالم سەرناو: بەسەر گوڵدا لە شانەت دڵ دەبارێ بەسەر گوڵدا لە شانەت دڵ دەبارێ قەزا بۆ دڵ لەسەر سونبول دەبارێ چراغێ ڕووبەڕووی حوسنت بسووتێ بە دوودی ئەو لە هەورا گوڵ دەبارێ بەرێ باد ئەر غوباری کوشتەیی ڕووت بەسەر باغا سەحەر بولبول دەبارێ لە دڵتا ناڕوێ توخمی مەحەببەت لە چاوم ئەشکی بێ حاسڵ دەبارێ بەسەر کیشتی دڵا بارانی شادی لە هەوری بەختی من موشکڵ دەبارێ لەسەر یەک سەنگها لەم سەقفە هەر سوو بەسەر شیشەی دڵا غافڵ دەبارێ لە هەوری تالیعی نامەردی جاهیل کودوورەت بۆ دڵی عاقڵ دەبارێ لە قوربانگاهی عیشقا خوێنی سالم لە شەمشێری برۆی قاتڵ دەبارێ ++++++++++++++++++++++