شاعیر: سالم کتێب: دیوانی سالم سەرناو: ڕاستە ئەی زوڵف سییەهمارانی ڕاستە ئەی زوڵف! سییەهمارانی حاریسی گەنجی ڕوخی یارانی سونبول ئاشوفتەیە ئەی توڕڕە لە ڕەشک تا لەسەر چیهرەیی یار ئەفشانی مایەیی فیتنەیی ئەی نەفسی پەلید بۆ خەلیفەی دڵی من مەروانی جەوری یارم وەکوو فیرعەونە ڕەقیب تۆ لە پەهلوویی ئەوا هامانی بێ شەکەرخەندەیی تۆ، بێ جانم ئەی لەبی دڵبەری من مەرجانی؟ مەرتەبە و پایەیی تۆ من بەڵەدم درة التاجی سەری شاهانی بە ئیشارەی موژە سالم بدە جان با نەبی نادیمی نافەرمانی ++++++++++++++++++++++