شاعیر: سالم کتێب: دیوانی سالم سەرناو: سەد مەولەوی بە فەتوەیی دڵ دەبنە عیسەوی سەد مەولەوی بە فەتوەیی دڵ دەبنە عیسەوی گاهێ ئەگەر لە کیسوەتی تەرسا بەدەرکەوی چەسپیدە باهەمن دڵ و عیشقت هەمیشە وەک زوڵفی ئەیاز و گەردنی مەحموودی غەزنەوی کەس وەک دڵم لە شۆری مەحەببەت بەڵەد نییە هەر وەک حەکیمی ڕۆمیی و ئەشعاری مەسنەوی پەنهانە تورکی دیدەیی مەستت لە شامی زوڵف تەبدیلە جادووانە بە ئەسبابی شەبڕەوی بولبول لە شاخساری چەمەن باربود نەوا گوڵ نایە سەر بە شۆر و شەعەف تاجی خوسرەوی سەد زۆری ڕۆستەمی نییەتی زۆری سیم و زەڕ تالیع ئەگەر زەعیفە نەبەی پەنجە با قەوی سالم کەلامی کوردیی و بێ وەزن و سست و لەنگ بێ مەعنەیە بگاتە ئەلای شێخی مەعنەوی ++++++++++++++++++++++