شاعیر: سالم کتێب: دیوانی سالم سەرناو: بۆ پاسی ڕوو لە توڕڕەیی موو ماری ئەرقەمی بۆ پاسی ڕوو لە توڕڕەیی موو، ماری ئەرقەمی چین چین حەساری بەستووە، هەر سوو بە مەحکەمی جوز خاڵی تۆ کە لالەیی دڵ داغدارە لەو کێ دیی ئەبەد لە کونجی لەبا عەیشی هەمدەمی؟ ! مەنناعە بۆ تولووعی سەحەر شەو لە بەختی من ئەی بادی سوبحدەم! وەرە سا لابە پەرچەمی زەخمم کە ئەشکەبووسییە، نازانێ حاڵەتم نەیدیوە هەر کەسێ لە موژەت تیری ڕۆستەمی گوڵ نایەوێ لە بولبولی شۆریدە غەیری مەرگ عاشق شوعووری بێ، ئەمەتە شیققی ئەسلەمی نەزدیکە گەر جەوابی فیغان خەندە بێتە گوێم نازانی دەردی دڵ چ دەکا؟ تۆ کە بێ غەمی بۆچی دەبێ کە عەرزەیی سالم بەری نیهان ئەی دڵ کە تۆ بە خەڵوەتی جانانە مەحرەمی؟ ++++++++++++++++++++++