شاعیر: سالم کتێب: دیوانی سالم سەرناو: ئەی دیدە وا دیارە کە تۆ ئابڕووم دەبەی ئەی دیدە وا دیارە کە تۆ ئابڕووم دەبەی بەم نەوعە گەر لە مەجلیسی بێگانە گریە کەی ئەم شەو چ بوو سوپاهی خەیاڵ ئاخری نەهات نابن بەقەد فەراخییی دڵ کەربەلاء و ڕەی لەو وەختەوە کە دوورە لە من ڕووی بەهاری تۆ ڕووی کردووم خەزانی فیراقت بە ڕەنگی بەی یەکدەم ئەگەر بگاتە لەبم لێوی شەهدی تۆ بۆ من هەمیشە نەخل سیفەت ئەنگەبینە قەی گەه دڵ ئەسیری زوڵفتە گەه شادی بۆسەتە زیندەی دەکەی بە ئابی بەقا دەیکوژی بە حەی زاهیر بووە لە ئاه و دڵ و ڕۆژ و ڕوویی من ئەوقاتی قەوس و فەسڵی خەزان و تەمووز و دەی مەخموورە دیدەکەت لە خەو و بادە هەم لە ئەو خەو چاکی سەند لە دیدەیی تۆ ئینتیقامی مەی ڕووت چەرخی حوسن و خاڵی لەبت قوتبی سابیتە مەشغووڵە دڵ بە گەردشی دەوری وەکوو جودەی گوێم گرتووە هەمیشە لە ناڵەی حەزینی دڵ سالم! لە غوربەتا چ بەتەئسیرە دەنگی نەی ++++++++++++++++++++++